پرۆژەی هاوبەشی پێداچوونەوە و ئەگەرەکانی ئایندەی جوگرافیای کارگێڕیی هەرێمی کوردستان
پرۆژەی هاوبەشی پێداچوونەوە و ئەگەرەکانی ئایندەی جوگرافیای کارگێڕیی هەرێمی کوردستان و کاری هاوبەش، تەوەری کۆبوونەوەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی بوو.
ئێوارەی ١٠/٣/٢٠١٨ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی، هەردوو سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و ستراتیژی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژەپێشنیاری پێداچوونەوە و ئەگەرەکانی ئایندەی جوگرافیای کارگێڕی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و زەمینە و ئەگەر و هەنگاوەکانی ئەنجامدانی پرۆژەکەش خرایەبەرباس، کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم پرۆژەیە وەک کارێکی هاوبەشی هەردوو سەنتەر لە چوارچێوەی چەندین چالاکی و توێژینەوەی ئەکادیمیدا ئەنجامبدرێت و لەو رێگایەوە و وەک ئەرک و تەبا لەگەڵ ئامانجی سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە، خزمەتێک بە بواری کارگێریی و دۆخی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان بکات.