لە دوو تەقینەوەدا لە سەڵاحەدین پێنج کەس کوژران
بەهۆی دوو تەقینەوەوە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە قەزای شەرگاتی باکووری پارێزگای سەڵاحەددین تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەر ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو لە گوندی سورەی سەربە قەزای شەرگات تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەکان رانەگەیاندووە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی داعش لە ناوچەکەدا، گومان دەکرێت رێکخراوی داعش ئەنجامی دابن.
ماوەی سێ مانگە چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین و ناوچە دابڕێندراوەکان چالاکییەکانیان فراوان کردووە و تاکو ئێستاش دەیان هاوڵاتی مەدەنی و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.