• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
September 8, 2021

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە نۆی (9) ئەیلولی 2021، ساڵی دووەم

ژمارە نۆ(9)

گۆڤاری ئایندەناسی ژماره نۆی (9) حوزەیرانی ٢٠٢١، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

لە ژمارەی نوێیدا، دوسێی ئەم ژمارەیە، هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە کوردستانی چواربەش و پەرتەوە بۆ ئەگەری هاتنەکایەی کوردستانێکی هەماهەنگ و تەگبیرێکی چوارقۆڵی کوردستانییانە، لەم پێناوەدا بابەتەکان زۆرینەیان تایبەتن بە پرسی کورد لە هەر چوار بەشی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەگەڵ پایتەختەکانی ئەنکەرە، بەغدا، تاران و شامدا و پێگەی کوردستان لە ڕووی سیاسییەوە لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە ئامادە كراوە، دۆخی کورد وەک ئەکتەرێکی نادەوڵەتی و کاریگەریی و کارتێکراویی لە ئێستا و ئایندەیەکی نزیکدا ڕوون کراوەتەوە، بۆیە زۆرینەی بابەتەکانی ئەم ژمارەیە لە سەروتارەوە تا توێژینەوە و ڕاپۆرتەکان لەو جەمسەرەدا دەخولێنەوە. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێک لەبارەی بابەتێكی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و عێراق ئامادەکراوە.

ژمارەی نۆیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

 سەروتار

 توێژینەوەی ناوخۆیی

– لە کابووڵەوە تا بەغدا؛ عێراق و هەرێم لە ئەگەری ئەرکگۆڕینی سوپای ئەمەریكادا

– گرەو لەسەر کوردانی دڵشکاو؛ گێچی کورد لە تەرازووی هەڵبژاردنی ٢٠٢٣-ی تورکیادا

– سەردەمی ڕەئیسی و ئایندەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

– بەڕێوەبردنی ڕووسیاییانەی قەیرانى سووریا و كاریگەریی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان

 توێژینەوەی وەرگێڕاو

– ئاڵنگارییەکانی بەردەم بایدن: ئۆتۆنۆمیی کوردی و فراوانخوازیی تورکی

 ڕاپۆڕتی ئایندەیی

– وانە ئەفغانستانییەکان لە عێراق؛ ئەگەرەکانی پاش ڕۆڵگۆڕێن یان کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا

 کتێبی ئایندەیی 

– دووبارە بیرکردنەوە لە شیرازەی نوێی جیهانی

 فەرهەنگی ئایندەناسی

 – سیناریۆ و بەرنامەدانان بەپێی سیناریۆ

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئاییندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

دۆسێی تایبەتی ئەم ژمارەت تەرخان كراوە بۆ  …

Send this to a friend