• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
March 15, 2021

گۆڤاری ئایندەناسی ئازاری2021

ژمارە شه‌ش (6)

گۆڤاری ئایندەناسی ژماره شەشی (6‌) ئازار ٢٠٢١، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

لە ژمارەی نوێیدا گۆڤاری ئایندەناسی، چەند توێژینەوەیەکی ستراتیژی و ئایندەیی لە لایەن توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی ئامادەكراوە، وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ئابووریی عێراق و کاریگەریی لەسەر هەرێم لەسەر ساڵی ٢٠٢١دا ئامادەکراوە.

ژمارەی شەشەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

سەروتار

• جیهان لەسایەی پەیوەندییە نوێیە نێودەوڵەتییەکانیدا

توێژینەوەی ناوخۆیی

مێژوو و ئایندەناسی (پەیوەندی، هاوبەشی، میتۆد و ئامانج)

پێگەی بەسڕە لە كێبڕكێی توركی-ئێرانیدا

فاكته‌ری كوردی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق-چیندا

توێژینەوە و شیكاری وەرگێڕاو

ئیدارەی بایدن پێویستە پشتگیریی کوردەکان بکات

نەخشەکێشانی گەشبینانەی کورد بۆ ئیدارەی بایدن: تورکیا و ئێران

ناوەرۆک و ئاڵنگارییەكانی توانای ستراتیژیی ھەناردەی ئێران لە بازاڕی عێراقدا

کتێبی ئایندەیی

– خوێندنەوە بۆ كتێبی: ئایا سەدەی ئەمەریکایی کۆتایی هاتووە؟ (بەشی دووەم)

ڕاپۆڕتی ئایندەیی

جینۆساید، تاوانێکی گەورە و وانەیەکی بچووک

فەرهەنگی ئایندەناسی

قووڵایی ستراتیژی

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئاییندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

هەر ژمارەیەکی ئایندەناسی چەندین توێژینەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە و ڕاپۆرتی ئاماریی و گریمانەسازیی بۆ وەرچەرخان و گەشەکردنەکانی کەرتەجیاوازەکانی حکومەتداری و کۆمەڵگە، چاوپێکەوتنی پسپۆڕ و خاوەن بۆچوونەکان، لەخۆ دەگرێت.

Send this to a friend