گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە پێنج (5)ی کانوونی دووەمی2021
گۆڤاری ئایندەناسی ژماره پێنجی (٥) کانوونی دووەمی ٢٠٢١، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
لە ژمارەی نوێیدا گۆڤاری ئایندەناسی، چەند توێژینەوەیەکی ستراتیژی و ئایندەیی لە بارەی پەیوەندییەکانی هەولێر بەغدا، سیناریۆ و ئەگەرەکانی پیکهاتنی هەرێمی سوننە لە عێراق، سیاسەتی نوێی تورکیا و بەکارهێنانی هێزی سەربازی، پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا لەسەردەمی بایدن و پەیوەندی بە دۆزی کوردستانەوە، لە لایەن توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی ئامادەكراوە، وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ئابووریی عێراق و کاریگەریی لەسەر هەرێم لەسەر ساڵی ٢٠٢١دا ئامادەکراوە.
ژمارەی چوارەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
- سەروتار: هەولێر و بەغدا؛ واقیعێکی تاڵ و ئایندەیەکی نادیار
- توێژینەوەی ناوخۆیی
- پهیوهندییه داراییهكانی ههرێم و بهغدا (هۆكارهكانی ناسازی، سیناریۆ ئایندەییەکانی)
- ستراتیژی بەڕێوەبردنی میدیا لە هەرێمی كوردستان، شرۆڤە و سیناریۆ ئایندەییەکانی
- هەرێمی سوننە، هەل و تەگەرەکانی بەدیهاتنی
- توێژینەوە و شیكاری وەرگێڕاو
- ئایندەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا
- لە چاوەڕوانیی هەڵگەڕانەوەدا (پرسی کورد و دەستتێوەردانی سەربازیی تازەی تورکیا لە ناوچەکەدا)
- ڕاپۆرتی ئایندەیی: ئابووریی عێراق لە دوڕیاندا؛ ساڵێکی سەخت و لێکگەیشتنی ئەستەم
- کتێبی ئایندەیی: پوختەی کتێبی ئایا سەدەی ئەمەریکایی کۆتایی هاتووە؟(١-٢)
- فەرهەنگی ئایندەناسی: پلانی ستراتیژی
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئاییندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.
هەر ژمارەیەکی ئایندەناسی چەندین توێژینەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە و ڕاپۆرتی ئاماریی و گریمانەسازیی بۆ وەرچەرخان و گەشەکردنەکانی کەرتەجیاوازەکانی حکومەتداری و کۆمەڵگە، چاوپێکەوتنی پسپۆڕ و خاوەن بۆچوونەکان، لەخۆ دەگرێت