گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە 2 تەمووزی 2020
ژمارەی دووەمی گۆڤاری “ئایندەناسی” کەوتە بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گۆڤارێكە گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” بڵاودەکرێتەوە.
لە ژمارەی دووەمی ئایندەناسی، جیا لە چەندین توێژینەوەی ستراتیژی و ئایندەیی كە لە لایەن توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی ئامادەكراون، دۆسێی تایبەت بە گرفتەكانی داهاتی گشتیی هەرێمی كوردستان و رێگەكانی چارەسەركردنیان ئامادەكراوە.
ژمارەی دووی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
توێژینەوەی ناوخۆیی
- –سهنتهرهكانى لێكۆڵينهوه و كاريگهرييان لهسهر دروستكردنى بڕيارى سياسى له ههرێمی كوردستاندا
- –ئایندەی هێزە چەكدارەكانی ناو پەرلەمانی عێراق؛ بەدر و عەسایب
- –گرفتهكانی داهاتی گشتی له ههرێمی كوردستان و ڕێگهكانی چارهسهركردنیان
- –سیناریۆكانی بەبازاڕكردنی گازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان
توێژینەوە و شیكاری وەرگێڕاو
- –پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لە چوارچێوەی خاڵی سنووریی ئۆڤا کۆی–
- –ڕۆڵی هەژاری لە هەڕەشەكان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ پارێزگای کوردستان وەك نموونە
- –ئابووریی سیاسی و پووکانەوەی دامەزراوەکان و گەندەڵیی فەرمی دۆسێی عێراق
- -چۆن خزمەتی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بكرێت لە ڕێگەی پاراستنی ئابووری كوردستانەوە
ڕاپۆڕتی ئایندەیی
فەرهەنگی ئایندەناسی
- –خوێندنەوەی كتێب: “سەرهەڵدانەوەى گرووپە تیرۆریستییەکان له ناوچە جێناکۆکەکان”
- –چەمكی پێشبینى (التنبؤ – Prediction)
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئاییندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان، بواری توێژینەوەی بریتی دەبێت لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.
هەر ژمارەیەکی ئایندەناسی چەندین توێژینەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە و ڕاپۆرتی ئاماریی و گریمانەسازیی بۆ وەرچەرخان و گەشەکردنەکانی کەرتەجیاوازەکانی حکومەتداری و کۆمەڵگە، چاوپێکەوتنی پسپۆڕ و خاوەن بۆچوونەکان، لەخۆ دەگرێت.
داگرتنی گۆڤاری ئایندهناسی ژماره 2 تهمووزی 2020
|