گۆڤاری ئایندەناسی ئایار 2021
ژمارە حەوت (7)
گۆڤاری ئایندەناسی ژماره حەوتی(7) ئایاری ٢٠٢١، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
لە ژمارەی نوێیدا گۆڤاری ئایندەناسی، چەند توێژینەوەیەکی ستراتیژی و ئایندەیی لە لایەن توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی ئامادەكراوە، وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێک لەبارەی بابەتێكی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و عێراق ئامادەکراوە.
ژمارەی حەوتەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
♦ سەروتار
♦ توێژینەوەی ناوخۆیی
- دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان و ئالنگارییە یاساییەکانی
- پێگەی وڵاتانی هەژمووندار لە هەڵبژاردنی عێراقدا؛ڕۆڵ، چاوەڕوانی و سیناریۆکان
- لامهركهزیهتی پارێزگاكان، تەگەرە یاساییەکان و دەرفەتەکانی چەسپاندنی
- جەنگی دراماکان؛ ململانێی ململانێی تورکی-عەرەبی لە کەرتی سینەمادا
♦ توێژینەوە و شیكاری وەرگێڕاو
- کاریگەریی وزە لە پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستاندا
- ئەگەرەکانی یەکێتیی کوردی سووریا: هەڵسەنگاندنی جموجووڵە نێوخۆیی و هەرێمییەکان
- دوالیزمەیی گوتار و کاریگەریی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران
♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
♦ کتێبی ئایندەیی
♦ فەرهەنگی ئایندەناسی
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئاییندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.
هەر ژمارەیەکی ئایندەناسی چەندین توێژینەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە و ڕاپۆرتی ئاماریی و گریمانەسازیی بۆ وەرچەرخان و گەشەکردنەکانی کەرتەجیاوازەکانی حکومەتداری و کۆمەڵگە، چاوپێکەوتنی پسپۆڕ و خاوەن بۆچوونەکان، لەخۆ دەگرێت.