گۆڤاری ئایندەناسی تەمووزی 2021
ژمارە ههشت (8)
گۆڤاری ئایندەناسی ژماره هەشتی(٨)ی مانگی تەمووزی ٢٠٢١، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
لە ژمارەی نوێیدا گۆڤاری ئایندەناسی، چەند توێژینەوەیەکی ستراتیژی و ئایندەیی لە لایەن توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی ئامادەكراوە، وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێک لەبارەی بابەتێكی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و عێراق ئامادەکراوە.
ژمارەی هەشتی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
♦️ سەروتار
• کورد لەتەنیشت شۆڕشی پیشەسازی چوارەمەوە.(د. هەردی مەهدی میکە)
♦️ توێژینەوەی ناوخۆیی
• لە شمشێری خەلافەتەوە بۆ درۆنی کۆمار؛ مێژوو و ڕۆڵێ درۆنەکان لە ململانێکانی تورکیادا.(عەدنان ئەحمەد)
• هەژموونی میدیای ئەلیكترۆنی و مەرگی ڕۆژنامەگەریی كاغەزیی تەگەرە هەنووکەییەکان و سیناریۆ ئایندەییەکان.(د. كارزان محەمەد)
• ئایندەی شەنگال (ئێزدییەکان) لە ململانێ هێزە نێوخۆیی و هەرێمییەکاندا.(هێمن محەمەد قادر)
♦️ توێژینەوە و شیكاری وەرگێڕاو
• ههڵسهنگاندنی دۆخی سوودوهرگرتنی وڵاتانی عهرهبی له تهكنهلۆجیاكانی زیرهكیی دهستكرد.(نووسەران: د. هـیـــــبه عــەبدولمـــونعـــم ،د. محـــــەمـەد ئــــــیسماعـــیل ، وەرگێڕان: گۆڤاری ئایندەناسی)
• واقیع و پلانی “سایبهر” و فڕۆكهی بێفڕۆكهوان له ئیسرائیل.(نووسین: مهحموود موحاریب ، وەرگێڕان: بارام سوبحی)
♦️ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
• کوردستان لەبەردەم پیشەسازیی چوارەمدا، لە پەڕەی ڕەقەوە بۆ ڕۆبۆت.(عەدنان ئەحمەد)
♦️ کتێبی ئایندەیی
• بونیادنانی دەوڵەت حوکمڕانی و سیستمى جیهانی لە سەدەی بیست و یەکەمیندا. (د.عابد خالد)
♦️ فەرهەنگی ئایندەناسی
• سیناریۆ و بەرنامەدانان بەپێی سیناریۆ. (د. کامەران حەسەن)