گۆڤاری ئایندەناسی ژماره(4)تشرینی دووەمی 2020
ژمارەی چوارەمی گۆڤاری “ئایندەناسی” كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گۆڤارێكە كە گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەكات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
لە ژمارەی چوارەمی گۆڤاری ئایندەناسی، جیا لە چەندین توێژینەوەی ستراتیژی و ئایندەیی كە لە لایەن توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی ئامادەكراون، دۆسێی تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن لە قۆناغی کۆرۆنا و گرفت و پێشنیار و چارەسەرەکانی تایبەت بۆ دۆخی ئیستای خوێندن لە سێکتەرەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا خراوەتە ڕوو.
ژمارەی چوارەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
– توێژینەوەی ناوخۆیی
- هەڵبژادنی چاوەڕوانكراوی عێراق؛ خوێندنەوەیەكی پێشوەختە
- وەزارەتی پەروەردە لەنێوان بەرزەویست و پەروەردەی کلاسیکدا (١٩٩٢-٢٠٢٠)
- خوێندنی ئه لیکترۆنی و ئاڵنگارییه کانی جێبه جێکردنی له هه رێمی کوردستان
– توێژینەوە و شیكاری وەرگێڕاو
- دید و پێشنیاری نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی خوێندنی ئۆنلاین لە سەردەمی كۆرۆنادا
- سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست
- گرنگترین هەڕەشەكانی سەر ئێران لە هەرێمی كوردستانی عێراقەوە
– ڕاپۆڕتی ئایندەیی
- هەوراز و نشێوەکانی خوێندنی ئەلیكترۆنی لە كوردستان
- فەرهەنگی ئایندەناسی
- چەمكی ستراتیژی(Strategy الاستراتیجیة)
- ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئاییندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.
هەر ژمارەیەکی ئایندەناسی چەندین توێژینەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە و ڕاپۆرتی ئاماریی و گریمانەسازیی بۆ وەرچەرخان و گەشەکردنەکانی کەرتەجیاوازەکانی حکومەتداری و کۆمەڵگە، چاوپێکەوتنی پسپۆڕ و خاوەن بۆچوونەکان، لەخۆ دەگرێت.