ژمارە یانزە (١١)ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ی گۆڤاری ئایندەناسی
ژمارە یانزە (١١)ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ی گۆڤاری ئایندەناسی، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
ژمارەی یانزەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی تایبەت كراوە بە دۆسێی ئاو و پرسەكانی تایبەت بە سیاسەتی ئاویی لە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی هەرێمی. وەک هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێکی ئایندەیی لەبارەی بابەتێكی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و عێراق ئامادەکراوە.
ژمارەی یانزەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
♦ سەروتار
– کوردستان لە سایەی جەنگێکی ڕانەگەیەندراوی ئاویدا
♦ توێژینەوەی ناوخۆیی
-کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی سیاسەتی ئاویی هاوسێكان و بێباکیی هەرێمدا
-دۆخى ئاسایشى ئاو لە هەرێمى کوردستان
-گۆڕانی کەش لە کوردستان؛ ئاڵنگاری و ڕووبەڕووبوونەوە
-براندسازی نەتەوەیی؛ چەمکەکان، بنەماکان و ڕێکارەکان
♦ توێژینەوەی وەرگێڕدراو
-قەیرانى ئاو و گۆڕانى كەشوهەوا لە عێراق؛ هۆکارى كۆچ و ناكۆكى ناوخۆیى
-چۆن کەمئاویی بووەتە هۆکاری بەرپابوونی جەنگەکان؟
-ھایدرۆپۆلەتیکی گەنجینە ئاوهەڵگرە سنووربڕەکان؛ بەرەو ھاوکاریی كردەیی
♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
-پرسی ئاو؛ کلیل لە بەغدا و کێشە لە هەرێم
♦ کتێبی ئایندەیی
-كتێبى: دوژمنسازى؛ یاخود چۆن بە ویژدانێکی ئاسودەوە بکوژيت؟
♦ فەرهەنگی ئایندەناسی
-تیۆری سڵپێكردنەوە (نظرية الردع – Deterrence theory)
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدان بە کوردستان و دۆخی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە، بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژیی هەنووکەیی و کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی هاوتا لەگەڵ شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.