• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
November 8, 2021

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە ده‌ (10) تشرینی دووەمی 2021

ژمارە ده‌(10)

ژماره دەی (10) ساڵی دووەمی گۆڤاری ئایندەناسی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

لە ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی دوو دۆسێی ئامادە كراوە؛ دۆسێی یەكەم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق (2021) و لێکەوتە نێوخۆیی و هەرێمایەتییەکانی،  و دۆسێی دووەم بۆ مەترسی و هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكانە لەسەر هەرێمی كوردستان تەرخان كراوە. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێک لەبارەی بابەتێكی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و عێراق ئامادەکراوە.

ژمارەی دەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

 سەروتار

– خەباتی پەرلەمانی کورد لە بەغدا؛ لە ماشەوە تا وشە

 توێژینەوەی ناوخۆیی

– هەڵبژاردنی عێراق؛ لێكەوتەكانی، ئەنجام و ئەگەرە چاوەڕوانكراوەكان

– هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنی ٢٠٢١-ی پەرلەمانی عێراق لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

– ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان و ئاسایشی كۆمەڵایەتی

– مەترسیی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە

 توێژینەوەی وەرگێڕاو

– ڕێباز و تەكنیكەكانی توێژینەوە ئایندەییەكان ‌و جێبەجێكردنیان لە پلانداناندا

– بۆچوون دیموکراسییە سەرکەوتووەکەی عێراق کە نادیدە گیراوە

– ڕوونکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق

 ڕاپۆڕتی ئایندەیی

 – چاکسازیی گەوران؛ چارەسەر یان تووشبوون؟

 کتێبی ئایندەیی

– خوێندنەوەی كتێبى “بۆچى دەوڵەتان شكست دەهێنن: ڕيشەزاى دەسەڵات و خۆشگوزەرانى و هەژارى”

 فەرهەنگی ئایندەناسی

– چەمکی بەڕێوەبردن

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئاییندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

 

 

 

Send this to a friend