خوێندنی ئه‌لیکترۆنی و ئالنگارییه‌کانی جێبه‌جێکردنی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق
به‌رهه‌م ستار عەبدولڕەحمان/ توێژەر
بەرایی
خوێندنی ئه‌لیکترۆنی به‌و خوێندنه ده‌وترێت که مامۆستا به شێوه‌ی بنچینه‌یی یان ته‌واوه‌تی، وانه‌کانی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌ڵێته‌وه و کۆی گشتیی وانه‌کان به‌رده‌ستن و خوێندکار ده‌توانێت له هه‌ر شوێنێک بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆیان و وانه‌کان بخوێنێت. به واتایه‌کی تر: بریتییه له به‌کارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ خزمه‌تی فێربوون/فێرکردن، که ده‌شێت هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندن بگرێته‌وه، له بنه‌ڕە‌تییه‌وه بۆ خوێندنی باڵا. له ڕێگه‌ی خوێندنی ئه‌لیکترۆنییه‌وه، په‌روه‌رده‌کردن پشت به پتر له ڕێگا یان ئامێرێکی تەکنەلۆجی ده‌به‌ستێت بۆ ناردنی په‌یامی په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن مامۆستاوه بۆ خوێندکاران که به جه‌سته له یه‌کتره‌وه دوورن. لەم شێوازە خوێندنەدا، پێویسته مامۆستا بەباشی شاره‌زای ئینته‌رنێت و ته‌کنەلۆجیا ببێت، سه‌ره‌ڕای شاره‌زایی له بابه‌ته‌که‌ی خۆی. خوێندنی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان لەدوای دەركەوتن و بڵاوەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بووەتە بابەتێكی جێی مشتومڕی سێكتەرەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و سەرەڕای بیروڕا جیاوازەكان سەبارەت بە كاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەكانی و زەمینەكانی جێبەجێكردنی لە هەرێمی كوردستان، بەڵام پێدەچێت بە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەكە، وەك جێگرەوە و چارەسەرێك بۆ بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان لێی بڕوانرێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هه‌وڵ ده‌درێت تیشک بخرێته سه‌ر دۆخی په‌روه‌رده له سه‌رده‌می کۆرۆنادا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و گرنگترین ئه‌و ئالنگارییانه بخرێنه ڕوو که له کاتی جێبه‌جێکردنی خوێندنی ئه‌لیکترۆنیدا ده‌شێت بێنه پێش. توێژینه‌وه‌که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی په‌سنی (الوصفي)یە و توێژەر ڕە‌هه‌نده‌کانی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی و ڕێکاری چه‌ند وڵاتێک ده‌خاته ڕوو. له کۆتاییدا چه‌ند ڕاسپاره‌ده‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کات، که بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان پێویستن و زۆر گرفتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا چاره ده‌که‌ن.
زەمینه
به‌پێی ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له مانگی ئابی 2020دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، به ناونیشانی “Policy Brief: Education during COVID-19 and beyond”، په‌تای کۆرۆنا به شێوه‌یه‌کی خراپ کاریگه‌ریی کردووەته سەر کۆی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده که له مێژوودا شتی وا ده‌گمه‌نه، چونکه زیاد له 190 وڵات و به نزیکه‌یی 1،6 بلیۆن خوێندکار له هه‌موو کیشوه‌ره‌کان زه‌ره‌رمه‌ند بوون. داخستنی قوتابخانه و خوێندنگه و ناوه‌نده‌کانی خوێندن، کاریگه‌ریی نه‌رێیی کردووەته سه‌ر 94%ی کۆی خوێندکارانی سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام له وڵاته هه‌ژاره‌کاندا ڕێژە‌که بۆ 99% به‌رز ده‌بێته‌وه[1].
جیاواز له وڵاتانی تر، به‌پێی وێبسایتی “EUROPEAN DATA PORTAL“، له وڵاتی سوێد خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌کان دانه‌خران، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو وڵاتی نۆ‌رویژ و به‌لژیکا هه‌ندێک له خوێندنگه‌کان کراوه بوون بۆ منداڵی ئه‌و دایك و باوكانەی له سێکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان کار ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، زۆربه‌ی وڵاتان ڕوویان کردووەته خوێندنی ئه‌لیکترۆنی، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می کۆرۆنادا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن بانکی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت که تێیدا بانکه‌که به‌پێی سیستم و ژینگه‌ی وڵاته‌که پێوه‌ر داده‌نێت[2].
له سه‌رانسه‌ری دنیادا خوێندنی ئه‌لیکترۆنی هه‌یه و بەزۆری پشت به ئینته‌رنێت ده‌به‌ستێت و بۆ گشت قۆناغه‌کانی خوێندن به‌کار دێت. له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2020، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه ههڕەشه بۆ سه‌ر ژیان، هانابردن بۆ خوێندنی ئه‌لیکترۆنی زۆر زیاتر بووه و زۆرینه‌ی وڵاتان، به پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتووه‌وه، له هه‌وڵی دابینکردنی باشترین ئامێر و هێڵی ئینته‌رنێتن به مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن. ئه‌م په‌نا بۆ ته‌کنەلۆجیا بردنه، بۆ هه‌ندێک وڵات ئاسانه که پێشتر زه‌مینه‌سازیی کردووه یاخود پێشتر ژێرخانێکی باشی هه‌بووه، بۆ هه‌ندێک وڵاتی تریش نه‌هامه‌تییه‌کی تره که هیچی وای له خودی ڤایرۆسی کۆرۆنا که‌متر نییه.
له هه‌رێمی کوردستان، له‌پاش هاتنی شه‌پۆلی یه‌که‌می ڤایرۆسی کۆرۆنا، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریان دا که پشت به خوێندنی ئه‌لیکترۆنی ببه‌سترێت تا زیانی په‌تای کۆرۆنا که‌م بکرێته‌وه. هه‌ر چه‌نده چه‌ند ساڵێکه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووچاری چه‌ندین قه‌یران بووەته‌وه و تا ئێستا نه‌یتوانیوه شایسته داراییه‌کانی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بدات و چه‌ندین چه‌مکی وه‌کوو “پاشکه‌وت” و “لێبڕێن” هاتووەته‌وه ناو فه‌رهه‌نگی مووچه دابه‌شکردنه‌وه. لێره‌وه ده‌کرێت ئه‌وه بوترێت ئه‌گه‌ر په‌تای کۆرۆنا بۆ وڵاتانی دی به‌ڵایه‌ک بێت، بۆ هه‌رێمی کوردستان بووەته دوو به‌ڵا، چونکه تا ئێستا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ئاسایی نه‌بووەته‌وه، به هه‌ردوو هۆکاری نه‌دانی مووچه و په‌تای کۆرۆنا.
ناساندنی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی
له فه‌رهه‌نگی په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا، خوێندنی ئه‌لیکترۆنی به چه‌ندین ناوی جیاجیا هاتووه که هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر به‌کارهێنانی تەکنەلۆجیا و ئینته‌رنێت ده‌که‌نه‌وه، بۆ نموونه: خوێندنی گریمانه‌یی، خوێندنی سه‌ر ئینته‌رنێت، خوێندنی ئه‌لیکترۆنی، خوێندن له دووره‌وه، خوێندنی ده‌ره‌وه‌ی پۆل… و هتد. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، چه‌مکی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی به‌کار ده‌هێنرێت.
خوێندنی ئه‌لیکترۆنی ڕێگایه‌که تێیدا پڕۆگرامی خوێندن و وانه‌کان و وانه‌وتنه‌وه هه‌مووی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنتێه‌وه ده‌بێت، واتە خوێندکار و مامۆستا له پۆلدا نابن. خوێندنی ئه‌لیکترۆنی شێوازێکی خوێندنه له دووره‌وه و ئه‌م شێواز و ڕێگا فێرکارییانه له‌خۆ ناگرێت: خوێندن له ڕێگه‌ی بابه‌ت و پڕۆگرامی پرنتکراو و په‌رتووکه‌وه، په‌خشی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن، ڤیدیۆی فێرکاری، پڕۆگرامی کۆمپیوته‌ر، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ست نین به ئینته‌رنێته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ر ڕێگا و شێوازێک به هۆی ئینته‌رنێته‌وه نه‌بێت؛ به خوێندنی ئه‌لیکترۆنی دانانرێت[3].
پاڵپشت به‌م بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و ڕێگایه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرتوویه‌تیه به‌ر، ناچێته چوارچێوه‌ی پێناسه‌ی خوێندنی ئه‌لیکترۆنییه‌وه، به‌ڵکوو ته‌نها ڕێكاره‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و چوارچێوه‌یه‌دان.
له ده‌یه‌ی ڕابردوودا خوێندنی ئه‌لیکترۆنی گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، چونکه خوێندکار و مامۆستا ده‌توانن له “هه‌ر شوێنێک و هه‌ر کاتێك” وانه بخوێنن/بڵێنه‌وه و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌رده‌وام بێت. که‌واته خوێندنی ئه‌لیکترۆنی ڕێگایه‌کی نوێیه، چونکه ئه‌و شێوازه کۆنه پهیڕەو ناکرێت کە ساڵانێکه مامۆستا و خوێندکار له پۆلدا و ڕووبه‌ڕوو بوون و په‌رتووک و ده‌فته‌ر و پێنووس له‌به‌ر ده‌ستی مامۆستا و خوێندکاردا بوون[4].
گرنگه ئاماژە به ڕاستییه‌کی مێژوویی بدرێت که خوێندن له دووره‌وه چه‌مکێکی نوێ نییه، له کۆتایی (1800)ەکان، واته کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده، زانکۆی چیکاگۆ له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌مین به‌رنامه‌ی خوێندن له دووره‌وه‌ی جێبه‌جێ کرد که مامۆستا و خوێندکار له چه‌ندین شوێنی جیاواز بوون و له ڕێی نامه‌وه وانه‌کان ده‌خوێنران. پێش ئه‌و سه‌رده‌مه، له زۆرێک له وڵاتانی دی، بۆ نموونه له ئه‌ورووپای پێش شۆڕشی پیشه‌سازی، خوێندن تایبه‌ت بوو به ڕەگهزی نێر، به‌تایبه‌تی له گه‌یشتن به ئاسته باڵاکانی خوێندن. به‌ر له‌وه‌ی مامۆستا و په‌روه‌رده‌کار “ویڵیه‌م ڕە‌ینی هارپه” له ساڵی 1890 جێگره‌وه بۆ خوێندنی ناو پۆل دابنێت، هه‌وڵی تر به‌دی نه‌کراوه و خوێندکاران و مامۆستایان ته‌نها له‌ناو پۆل بوون و وانه‌کان ده‌خوێنران. ویڵیه‌م ڕە‌ینی هارپه ئه‌و جۆره‌ی خوێندنی هێنایه بوون تا هه‌ل به چه‌ندین كەس بدرێت بخوێنن، چونکه زۆرێک له خەڵك نه‌یانده‌توانی پاره‌ی خوێندن و مانه‌وه دابین بکه‌ن[5].
چه‌ند به‌رنامه و وێبسایتێکی فێرکاری
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا، وه‌کوو چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی بواری په‌روه‌رده و فێرکردن بۆی دروست بوو، ڕێکخراوی یونسکۆ، له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی، ژماره‌یه‌ک به‌رنامه و سه‌کۆ و سه‌رچاوه‌ی داناوه که ده‌کرێت دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سوودی لێ ببینن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، مامۆستایان و خوێندکاران و دایك و باوكی خوێندکاران سوودمه‌ند ده‌بن لێیان، به مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ فێربوون له کاتی نه‌بوونی خوێندنگه‌دا. به‌شێکی زۆری ئه‌و به‌رنامه و سه‌کۆیانه به‌خۆڕایین و به‌کارهێنه‌ر هیچ بڕە پاره‌یه‌ک نادات و به چه‌ند زمانێکی جیاواز به‌رده‌ستن. لێره‌دا به کورتی ئه‌و به‌رنامه و سه‌کۆیانه ده‌خرێنه ڕوو، که ده‌کرێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ خوێندنی سه‌رده‌می کۆرۆنا سوودیان لێ ببینن. ئه‌و به‌رنامانه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فێربوونی دیجیتاڵی هه‌ن، بریتین له:
CenturyTech، ClassDojo، Edmodo، Edraak، EkStep، Google Classroom، Moodle، Nafham ،Paper Airplanes، Seesaw، Skooler، Schoology.
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رنامه و سیستمێکی تر هه‌ن تایبه‌تن به مۆبایل و به هه‌مان شێوه بۆ په‌روه‌رده و فێرکردن به‌سوودن، له‌وانه‌ش: KaiOS، Cell-Ed، Eneza Education، Funzi، Ubongo، Ustad Mobile. بەشێك له‌م به‌رنامانه به‌بێ ئینته‌رنێتیش کار ده‌که‌ن و له هه‌ندێکی تریشدا خوێندکار چه‌قی فێربوونه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، به‌رنامه‌ی “Kolibri” که پاڵپشتیی خوێندنی ده‌کات؛ به 20 زمان به‌رده‌سته و به شێوه‌یه‌کی کارا بێ ئینته‌رنێت کار ده‌کات. هه‌روه‌ها هه‌ردوو به‌رنامه و که‌ره‌سته‌ی په‌روه‌رده‌یی “Rumie” و “Ustad Mobile” پێویستیان به ئینته‌رنێتی به‌رده‌وام نییه و به‌بێ ئینته‌رنێت کار ده‌که‌ن. لێره‌دا ده‌کرێت خوێندنگه و زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان سوود له‌م به‌رنامانه وه‌ربگرن، یان به لایه‌نی که‌مه‌وه ئاسانکاری بکرێت لەلایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ک، تا بزانرێت کامیان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک ده‌گرنه‌وه، چونکه مه‌رج نییه هه‌موو به‌رنامه‌کان هه‌مان کاریگه‌ری و سوودیان هه‌بێت.
جگه له به‌رنامه یان سیستم، چه‌ند سه‌کۆیه‌کی تایبه‌ت به خولی ڕاهێنان هه‌ن که به “MOOC” و پێوستیان به ئینته‌رنێته، گشت خوێندکاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن به‌شدار بن، واته هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ته‌نها بوونی ئیمێلێکه به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی، تا که‌سه‌که به‌شداریی یه‌کێک له خوله‌کان بکات. گرنگترین ئه‌و سه‌کۆیانه بریتیین له:
Canvas، Coursera، European Schoolnet Academy، Alison، EdX، iCourse، Future Learn، Icourses، Udemy ، XuetangX ،TED-Ed Earth School.
ئه‌م خولانه ته‌نها تایبه‌ت نین به بوارێکی زانستی یان په‌روه‌رده‌یی، به‌ڵکوو هه‌موو بابه‌تێکیان تێدایه، بۆ نموونه خولی ڕاهێنان هه‌یه تایبه‌ته به بواری ژینگه، یان فێربوونی زمان، یان مێژوو، یان کو‌لتوور و… هتد.
هه‌ندێک به‌رنامه و وێبسایتی تر هه‌ن له خوێندنی خودی سوودیان هه‌یه، واته که‌سه‌که ده‌توانێت بێ بوونی مامۆستا سوود له‌م به‌رنامانه وه‌ربگرێت و ته‌نها به دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که یان بوونی ئینته‌رنێت؛ ده‌توانێت ده‌ست به خوێندن بکات و فێر ببێت. ئه‌م به‌رنامانه بۆ خوێندنه‌وه و نووسین و قسه‌کردن و گوێگرتن سوودیان هه‌یه و ده‌کرێت له هه‌رێمی کوردستاندا سوودیان لێ وه‌بگیرێت. به‌شیكی ئه‌م به‌رنامه و پڕۆگرامانه چه‌ندین وانه‌ی خۆڕایی و ههمهجۆر و پسپۆڕیی جیاوازیان تێدایه و ده‌توانرێت بەباشی سوودیان لێ ببینرێت، چونکه بۆ هه‌ردوو زانستی مرۆیی و پراکتیکی سوودیان هه‌یه و سه‌دان وانه‌ی تۆمارکراو و ڕاهێنانیان تێدایه. لای خواره‌وه به‌شێکی ئه‌و به‌رنامه و پڕۆگرام و وێبسایتانه خراونه‌ته ڕوو:
ABRA، Code.org، British Council، Byju’s، Code It، Code Week،Discovery Education، Duolingo، Edraak، Facebook Get Digital، Feed the Monster، Khan Academy، KitKit School، Madrasa، Mindspark، Music Crab، OneCourse، Profuturo، Polyup، Quizlet، Siyavula، SDG Academy Library، Smart History، Geekie، YouTube.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و به‌رنامه و پڕۆگرام و وێبسایتانه‌ی خراونه‌ته ڕوو، چه‌ند به‌رنامه و وێبسایتێک هه‌ن که له بواری فێرکردن به “سه‌کۆی هاریکاری که پاڵپشتیی په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیی ڤیدیۆیی ده‌کات” ناسراون. ده‌کرێت له هه‌رێمی کوردستان، زۆر جار، به‌تایبه‌تی بۆ خوێندنی زانکۆیی سوود له‌م سه‌کۆیانه ببینرێت:
Lark، Dingtalk، Hangouts Meet، Teams، Skype، WeChat Work، WhatsApp، Zoom.
گرنگه ئاماژە به‌و که‌ره‌ستانه بدرێت که ده‌شێت مامۆستایان سوودیان لێ ببینن بۆ دروستکردنی ناواخنی فێربوونی دیجیتاڵی، واته مامۆستا ده‌توانێت له ڕێی ئه‌م به‌رنامه و وێبسایتانه‌وه وانه ئاماده بکات که چه‌ندین وێنه و ڤیدیۆ و بابه‌تی جیاواز له‌خۆ بگرێت. به‌گشتی ده‌شێت مامۆستا سوود له‌مانه وه‌ربگرێت:
Thinglink، Buncee، EdPuzzle، EduCaixa، Kaltura، Nearpod، Squigl، Pear Deck، Trello[6].
سیناریۆی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی له چه‌ند وڵاتێک
له سه‌رده‌می کۆرۆنادا، له وڵاتانی ئه‌ورووپایی، دایك و باوك و خوێندکاران و مامۆستایان له هه‌وڵی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی هاتووەته پێشه‌وه. لێره‌دا دوو گرفتی سه‌ره‌کی هه‌ن: یه‌که‌میان ئه‌گه‌ر خوێندن له خوێندنگه‌کان بێت، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به‌وریاییه‌وه ئاگاداری پاک‌وخاوێنی و پاراستنی دووریی نێوان که‌سه‌کان بێت. به‌دینه‌هێنانی ئه‌م خاڵه، ڕەنگه کار بکاته سه‌ر لایه‌نی ده‌روونیی دایك و باوك و منداڵه‌کانیان و بێبه‌شبوونی خوێندنی لێ بکه‌وێته‌وه. دووهه‌مین گرفت ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ خوێندنی ئه‌لیکترۆنی، به‌ڵکوو په‌یوه‌سته به چۆنێتیی پاراستنی داتای تایبه‌ت به که‌سێتیی خوێندکار و ڕەفتار و هه‌ڵسوکه‌وتی[7].
هه‌روه‌ک له وێبسایتی “the World Bank” دانراوه، هه‌ر وڵاتێک بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ڕێکاری تایبه‌ت به خۆی گرتووەته به‌ر و هه‌وڵی داوه به باشترین شێوه بگونجێت له‌گه‌ڵ دۆخی په‌روه‌رده و فێرکردنی وڵات. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ڕیوشوێنه‌کانی 71 وڵاتی خستووەته ڕوو، که تێیدا ورده‌کاریی هه‌نگاونان بۆ په‌روه‌رده و فێرکردن له سه‌رده‌می کۆرۆنادا باس کراوه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا 5 وڵات وه‌کوو نموونه وه‌رده‌گیرێت، تا بزانرێت چۆن وڵاتان تەکنەلۆجیا بۆ خزمه‌ت په‌روه‌رده به‌کار ده‌هێنن وه‌کوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ په‌تای کۆرۆنا[8]. هه‌روه‌ها کام هه‌نگاوه‌یان گونجاوه بۆ ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان، تا وه‌زاره‌ته‌کانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕەچاوی بکه‌ن.
هیندستان
له وڵاتێکی وه‌کوو هیندستان، به هۆی کۆرۆنا و داخستنی خوێندگه‌کانه‌وه، 320 ملیۆن خوێندکار زه‌ره‌رمه‌ند بوون، هه‌ر چه‌نده حکومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌جێ داوای به‌کارهێنانی خوێندنی ئه‌لیکترۆنیی کرد تا ڕێ له کاره‌ساتی فه‌وتانی خوێندن بگرێت[9]. به‌پێی ڕاپۆرتی ژمارە 75ی “National Sample Survey Office” بۆ ساڵی 2017-2018، ته‌نها له 23.8% خێزانی هیندستانی ده‌ستی به ئینته‌رنێت ڕاده‌گات، به شێوه‌یه‌ک که له ناوچه لادێنشینه‌کان ته‌نها 14.9% و شارنشینیش 42% لەم خزمەتگوزارییە سوودمەندن، به‌ڵام گرفته‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، بوونی ئینته‌رنێت و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که به‌کار بهێنرێت[10]. له‌م ڕێژەیه‌دا ته‌نها 16% ژنان و کچان ئینته‌رنێتیان هه‌یه له ڕێی مۆبایله‌کانیانه‌وه، له کاتێکدا ڕێژەكه بۆ پیاوان بریتییه له 36%، هه‌روه‌ها گه‌نجان که‌متر ده‌ستیان پێ ده‌گات. جگه له‌مه‌ش، 12.5%ی خوێندکاران خاوه‌نی مۆبایلی زیره‌کن و زۆرێک له مامۆستایان گرفتی وانه‌وتنه‌وه‌یان هه‌یه بە هۆی ئینته‌رنێته‌وه[11].
له ڕێکه‌وتی 21/3/2020دا، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هیندستان ژماره‌یه‌ک به‌رنامه و سه‌کۆی خستنه ڕوو که به‌خۆڕایین و له کاتی داخستنی خوێندگاکاندا خوێندکاران و مامۆستایان سوودی لێ ده‌بینن تا به‌رده‌وامی به خوێندن بده‌ن. به‌شێک له‌و به‌رنامه و سه‌کۆیانه ئه‌مانه‌ن: The DIKSHA، e-Pathshala، NROER، Swayam، Swayam Prabha. به‌شێک له‌م سه‌کۆیانه زۆر به‌سوودن، بۆ نموونه Swayam، 1900 بابه‌ت و کۆرس له‌خۆ ده‌گرێت که چه‌ندین وانه‌ی تۆمارکراو و ئه‌رکی ماڵه‌وه و تاقیکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی تێدایه که بۆ پۆلی 9 بۆ 12 و هه‌روه‌ها خوێندنی زانکۆیی (به‌رایی و باڵا) به‌کار دێت. بابه‌ته‌کانیش هاوشانی پڕۆگرامی خوێندن، چه‌ندین بوار له‌خۆ ده‌گرن، له‌وانه: ئه‌ندازیاری، زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان، زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، یاسا، به‌ڕێوه‌بردن و کارگێڕی… هتد[12]. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا ته‌نیا بوونی سیستمی “E-Parwarda” و ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده‌یی به‌سن بۆ هه‌رێمی کوردستان تا له سه‌رده‌می کۆرۆنادا په‌روه‌رده و فێرکردن په‌کی نه‌که‌وێت؟ ئایا بۆ زانکۆکان چی بکرێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره هه‌ر وا به‌زاره‌کی نادرێته‌وه و داتای ورد و ئاماری پێویستی دەوێت، ده‌بووایه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ر له ده‌ستپێکی ساڵی خوێندنی 2020-2021 ڕاپرسیی بکردایه و ڕاوبۆچوونی خوێندکاران و دایک و باوکی خوێندکاران و مامۆستایان و شاره‌زایانی وه‌ربگرتایه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ڕیگه‌ی وێبسایتێکه‌وه ده‌کرا که وڵامی سه‌رنج و پێشنیازه‌کانی له‌سه‌ر خوێندنی ئه‌لیکترۆنی بخستایه‌ته ڕوو، تا دواتر له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواره‌که‌وه شه‌نوکه‌وی بابه‌ته‌که بکرایه. سه‌باره‌ت به زانکۆکان، ئایا ته‌نها “Google Classroom” یان “Moodle” ده‌توانێت بۆ هه‌موو کۆلیج و پسپۆڕییه‌کان به‌کار بهێنرێت؟ ڕەنگه وا پێویست بکات هه‌ر زانکۆیه‌ک پهیڕەوی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت له‌م ڕووه‌وه و ته‌واوی زانکۆ حكومی و تایبه‌ته‌کان سه‌رپشک بکرێن له‌وه‌ی کام به‌رنامه، یان پڕۆگرام، یان وێبسایت هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌نگلادیش
سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردنی وڵاتی به‌نگلادیش به یه‌کێک له سیستمه گه‌وره‌کانی جیهان داده‌نرێت، چونکه 21.9 ملیۆن منداڵ ته‌نها له باخچه‌ی منداڵان و خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌کانن، به‌مه‌ش 14.4%ی بودجه‌ی نیشتمانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان کراوه[13]. هه‌ر چه‌نده له 8ی ئازاری 2020، یه‌که‌م تووشبوو به ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان هه‌ر به‌کراوه‌یی مانه‌وه و حکومه‌ت بیری له داخستنیان نه‌کرده‌وه وه‌کوو بژارده‌یه‌ک. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بیری له چه‌ندین ڕێگا کرده‌وه بۆ خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌کان، به‌وه‌ی پێویسته مامۆستایان و خوێندکاران چی بکه‌ن، هه‌ر بۆیه له ڕێگه‌ی بڵاوکراوه‌کانه‌وه هه‌وڵی هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک درا، چونکه زۆربه‌ی خوێندنگه‌کان ئاوده‌ستی ته‌ندروست و پاککه‌ره‌وه‌ی باش و پێویستیان نه‌بوو. هه‌ر بۆیه مامۆستایان و دایك و باوكی خوێندکاران داوای داخستنی خوێندنگه‌کانیان ده‌کرد. حکومه‌تی ئه‌و وڵاته دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی تا 9ی نیسان داخست و دواتر گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی، ئه‌گه‌ر پێویست بکات تا مانگی ئه‌یلوولی 2020 ده‌رگای دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان نه‌کرێته‌وه[14].
سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌کان، حکومه‌ت ته‌له‌ڤزیۆنی به‌نگلادیشی خسته خزمه‌تی په‌روه‌رده‌وه و له پۆلی شهشەم تا ده‌هه‌م به‌رنامه‌ی “خوێندگه‌که‌م له ماڵه‌که‌مه” په‌خش ده‌کرا، ڕۆژانه کاتژمێر 9 بۆ 12:30، دواتریش هه‌موو وانه‌کان له که‌ناڵی یوتیوب دادەنران. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، بۆ به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن له ماڵه‌وه له کاتی داخستنی خوێندنگه‌کان، حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی یونسێف کار ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی له ڕێی ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆ و مۆبایل و سه‌کۆکانی ئینته‌رنێتەوە[15]. ئه‌وه‌ی پیویسته بوترێت ئه‌وه‌یه به به‌راورد به وڵاتێکی وه‌کوو به‌نگلادیش، هه‌رێمی کوردستان زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت گرفته‌کانی په‌روه‌رده و فێرکردن چاره بکات، چونکه کۆی دانیشتووانی هه‌رێم ناکاته یه‌ک له‌سه‌ر چواری خوێندکارانی به‌نگلادیش.
چیلی
به هۆی کۆرۆناوه زیاتر له 3.6 ملیۆن خوێندکار ناچنه پۆله‌وه و به‌مه‌ش کۆرۆنا درزێکی گه‌وره‌ی خستووەته بواری په‌روه‌رده‌وه[16]. له 15ی ئازاری 2020، حکومه‌ت هه‌موو چالاکییه‌کی ناو خوێندنگه و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی هه‌ڵپه‌سارد تا ڕێ له ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسه‌که بگرێت. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئامۆژگاریی خوێندنگه و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی کرد تا خوێندنی ئه‌لیکترۆنی به‌کار بهێنن[17]. له وڵاتی چیلی، سه‌کۆی “Aptus” بۆ بابه‌ته فێرکارییه‌کان به‌کار دێت. تیمێکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی چیلی ئه‌م پڕۆگرامه‌یان دایه وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، تا له کاتی داخستنی خوێندنگه‌کاندا سوودی لێ ببینن. ئه‌م به‌رنامه‌یه چه‌ندین ڤیدیۆی خۆڕایی تێدایه که له چیلی به‌رهه‌م هێنراوه، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 4 تا 13 ساڵ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییش سوودی لێ ببینرێت[18].
میسڕ
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی یونسێف، 52%ی دانیشتووانی میسڕ منداڵ و گه‌نجن و داخستنی ده‌رگای خوێندنگه و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان کاریگه‌ریی نه‌رێنییان کردووەته سه‌ر نزیکه‌ی 23 ملیۆن خوێندکار. ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگه‌ریی خراپی کردووەته سه‌ر چه‌ندێتی و چۆنێتیی خوێندن. هه‌روه‌ها له ساڵی 2014دا، له 3 منداڵ، یه‌کیان به جۆرێک له جۆره‌کان به هه‌ژار داده‌نرا له میسڕ، به‌مه‌ش هه‌ژاری وای کردووه زۆر که‌س له خوێندن داببرێت و خواردنی پێویست نه‌خوات و نه‌توانێت به‌پێی پێویست سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و نۆرینگه‌کان بکات[19].
له 15ی ئازاری 2020، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌ی ته‌کنیکی چه‌ند ڕێگایه‌کی خسته ڕوو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ته‌که ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی “بانکی زانیاریی میسڕی”ی بۆ خوێندکاران دریژ کرده‌وه، که به‌پێی قۆناغ و بابه‌ت دانرابوون، هه‌موو بابه‌ته‌کانی قۆناغی باخچه‌ی منداڵان تا خوێندنی ئاماده‌یی تێدا بوو، به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی. هه‌روه‌ها کۆی وانه و بابه‌ته‌کان بۆ مامۆستایان و دایك وباوكی خوێندکارانیش به‌رده‌ستن و چه‌ندین ڤیدیۆ و وێنه و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت به مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ی وانه جیاوازه‌کان. جگه له‌مه‌ش، په‌رتووکی خوێندن و فه‌رهه‌نگی تێدایه و چوونه ناو سیستمه‌که‌وه به مۆبایل و کۆمپیوته‌ر ده‌بێت. به‌م هه‌نگاوه توانرا پردی په‌یوه‌ندیی نێوان مامۆستایان و خوێندکاران بنیات بنرێته‌وه و نزیکه‌ی 22 ملیۆن خوێندکاری دابه‌شبوو به‌سه‌ر 55 هه‌زار خوێندنگه‌دا سوودمه‌ند بن و وه‌کوو ئه‌وه‌ی له‌ناو پۆلدا بن، چونکه مامۆستایان وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌کانی خوێندکاران ده‌ده‌نه‌وه و تاقیکردنه‌وه‌ش ده‌که‌ن. جگه له‌م کاره‌ش، له 19ی ئازاری 2020، میسڕ له‌گه‌ڵ “Edmodo” ڕێک که‌وت به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مکردنی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی له قۆناغی باخچه‌ی منداڵانه‌وه تا خوێندنی ئاماده‌یی. هه‌روه‌ها سیمکارتی خۆڕایی دا به خوێندکاران[20].
له هه‌رێمی کوردستان، بێگومان مامۆستایان و خوێندکارانیش کێشه‌یان له‌گه‌ڵ خوێندنی ئه‌لیکترۆنی بۆ دروست ده‌بێت، چونکه تا ئێستا زۆرێک له مامۆستایان و خوێندکاران، به‌تایبه‌تی له گونده‌کان، به‌ئاسانیی ده‌ستیان به ئینته‌رنێتی باش ڕاناگات، یاخود ئه‌زموونی کارکردن و وانه‌وتنه‌وه/وانه‌خوێندنی ئینته‌رنێتییان نییه. هه‌ر چی خوێندنی زانکۆیه، تا ڕادەیه‌ک باشتره، چونکه خوێندکاران به‌ته‌مه‌نترن و ڕەنگه کردنه‌وه‌ی خولێکی ڕاهێنانی به شێوه‌ی ئه‌لیکترۆنی بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ؛ ئه‌م کێشه‌یه زۆر بچووکتر بکاته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌کرێت، ژماره‌ی خوێندکارانی مامۆستایانی هه‌رێمی کوردستان زۆر که‌متره به به‌راورد به وڵاتێکی وه‌کوو میسڕ و ده‌توانرێت به‌ئاسانی کۆی گرفته‌کانی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی له هه‌رێم چاره بکرێن.
فینلاند
ئامانجی سه‌ره‌کیی سیستمی په‌روه‌رده‌ی وڵاتی فینلاند، بریتییه له ده‌ستبه‌رکردنی خوێندن و ڕاهێنان بۆ گشت دانیشتووانی وڵات. سیستمه‌که له سێ جۆر خوێندن پێک دێت: یه‌که‌م: خوێندنی بنهڕەتی بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ، دووه‌م: خوێندنی دواناوه‌ندی که خوێندنی پیشه‌یی و گشتی له‌خۆ ده‌گرێت، سێیه‌م: خوێندنی باڵا که له زانکۆ و په‌یمانگا ته‌کنیکییه‌کان هه‌ن[21]. له وڵاتی فینلاند، دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو توانییان له خوێندنی ناو پۆله‌وه بچنه سه‌ر خوێندنی ئه‌لیکترۆنی، ئه‌مه‌ش به هۆی لێهاتوویی و توانای مامۆستایان و خوێندکارانه‌وه، هه‌روه‌ها دابینکردنی که‌ره‌سته و ئامێری تەکنەلۆجی بۆ هه‌موو که‌سێک، که کارێکی قورسه هه‌مان کار له وڵاتێکی تر بکرێت[22]. لێره‌دا گرنگه ئاماژە به‌وه بکرێت که پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرنگیی پتر به بواری په‌روه‌رده بدات و کارێک بکات خوێندکارێکی ناو شار و خوێندکارێکی گوندێکی دووره‌ده‌ست به هه‌مان شێوه ده‌ستیان به ئینته‌رنێت ڕابگات، تا به شێوه‌یه‌کی باش خوێندنی ئه‌لیکترۆنی ڕێچکه‌ی خۆی بگرێت و بیر له‌وه نه‌کرێته‌وه سیستمی فینلاندی یان میسڕی له‌م هه‌رێمه پهیڕەو بکرێت، به‌ڵکوو پێویسته سیستمێکی کوردستانییانه‌ی نوێ و گونجاو له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ئابووریی هاوڵاتییانی ئه‌م هه‌رێمه به‌کار بهێنرێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا له فینلاند، بیر له جێگره‌وه‌ی خوێندنی ناو پۆل کرایەوە. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خوێندنگه‌کان ڕێنمایی خوێندکارانیان کرد تا چی بکه‌ن و چۆن له دووره‌وه بخوێنن و تاقیکردنه‌وه بکه‌ن. به هۆی ئه‌وه‌ی له فینلاند خوێندنی گریمانه‌یی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌کار ده‌هات، که‌متر دووچاری گرفته‌کانی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی بوونه‌وه. ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یی فینلاند بۆ په‌روه‌رده، زوو ڕێنوێنیی دایه خوێندنگه‌کان له‌مه‌ڕ چۆنێتیی به‌کارهێنانی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی، به جۆرێک که خوێندکاران بتوانن وانه بخوێنن و ئه‌رکه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوود له‌م سه‌کۆ و به‌رنامانه وه‌رگیرا: Moodle، O365، Ville، Teams، Google Classrooms، Skype، .Zoom هه‌روه‌ها بۆ سه‌رنجڕاکێشانی خوێندکاران و ئافراندنی حه‌زی خوێندنی ئه‌لیکترۆنی، چه‌ندین یاریی په‌روه‌رده‌یی خرانه خزمه‌تی ئه‌و بواره‌وه، له‌وانه‌ش: Sandbox، VirtualAutoedU، DigiVirtu[23].
بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خوێندنگه و ماڵ، واته مامۆستا و خوێندکار و دایك و باوكی خوێندکار، سوود له چه‌ندین سه‌کۆی ئه‌لیکترۆنی وه‌رده‌گیرێت، له‌و سه‌کۆیانه‌دا خوێندکار ئه‌رکه‌کانی ماڵه‌وه‌ی داده‌نێت، تێبینی و سه‌رنجی مامۆستا وه‌رده‌گرێت، تاقی ده‌کرێته‌وه و نمره‌ی بۆ داده‌نرێت. بۆ هه‌ردوو قۆناغی بنهڕەتی و ئاماده‌یی، سوود له‌م سه‌کۆیانه ده‌بینن: Helmi، Wilma (Primus)، Studentaplus، Sopimuspro. سه‌باره‌ت به خوێندنی باڵا، ژماره‌یه‌ک وێبسایت و سه‌کۆی ئه‌لیکترۆنی به‌کار ده‌هێنرێت: Moodle، Adobe Connect ، Zoom، Notebooks، Digital Matriculation Examination. جگه له‌مانه‌ش، چه‌ندین وێبسایت و سه‌کۆی تر و کتێبخانه‌ی ئه‌لیکترۆنی خراونه‌ته خزمه‌تی پڕۆسه‌ی فێرکردنه‌وه[24].
شایانی ئاماژەپێدانه، له هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا به شێوه‌یه‌کی دروست و پێشکه‌وتوو کتێبخانه‌ی ئه‌لیکترۆنی به‌رده‌ست نییه و مامۆستا و خوێندکار ناتوانن به‌سانایی ده‌ستیان به سه‌رچاوه جۆراجۆره‌کان بگات. پێویسته هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، مکوڕانه کار بۆ به‌ئه‌لیکترۆنیکردنی گشت سه‌رچاوه و کتێبه‌کان بکه‌ن، تا کۆی مامۆستایان و خوێندکاران بتوانن سوود له خوێندنی ئه‌لیکترۆنی وه‌ربگرن، چونکه خوێندنی ئه‌لیکترۆنی بێ بوونی کتێبخانه‌یه‌کی ئه‌لیترۆنیی باش، به‌تایبه‌ت بۆ خوێندنی زانکۆیی، سه‌رکه‌توو نابێت.
ئه‌نجام
خوێندنی ئه‌لیکترۆنی له هه‌ر شوێنێک جێبه‌جێ بکرێت، لایه‌نی باش و خراپی هه‌یه و به‌کارهێنه‌ر ڕووبه‌ڕووی چه‌ند ئالنگارییه‌ک ده‌بێته‌وه. له‌سه‌ر ئاستی باڵاتریش، واته حکومه‌ت، چه‌ندین گرفت دروست ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و گرفتانه چاره ده‌بن ئه‌گه‌ر لێزانانه هه‌نگاوی بۆ بنرێت. وڵاتان به‌پێی توانای خۆیان و گونجاندنی ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی و… هتد؛ هه‌نگاو ده‌نێن و که‌م وڵات هه‌یه ئه‌زموون و سیستمی وڵاتێکی تر وه‌کوو ئه‌وه‌ی هه‌یه جێبه‌جێ بکات. بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا، وڵاتان هه‌وڵی زۆریان داوه پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن په‌کی نه‌که‌وێت و له هه‌مان کاتدا ژیانی خوێندکاران و مامۆستایانیش پارێزراو بێت، هه‌ر بۆیه بیریان له خوێندنی ئه‌لیکترۆنی کردووەته‌وه وه‌کوو جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ خوێندنی ناو پۆل و زۆربه‌ی که‌ره‌سته و ئامێره پێویسته‌کان و ئینته‌رنێتیان بۆ مامۆستایان و خوێندکاران دابین کردووه.
ڕاسپارده
- بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن، پێوسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کار بۆ دابینکردنی که‌ره‌سته و ئامێره ئه‌لیکترۆنییه‌کان و ئینته‌رنێت بکات، ئه‌مه‌ش پاش دابینکردنی شایسته داراییه‌کانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌کانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و دایك و باوكی خوێندکاران. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌مه‌ڕ په‌تای کۆرۆنا و خوێندنی ئه‌لیکترۆنی.
- پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به خوێندنی ئه‌لیکترۆنییان هه‌بێت. ده‌بێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌پێی ئاست و ته‌مه‌نی منداڵ، وانه و ڤیدیۆ و وێنه په‌روه‌رده‌ییه‌کان دیزاین بکات و زۆر جار گه‌مه و بابه‌تی سه‌رنجڕاکێشی تێ بکات، نه‌ک ته‌نها مامۆستایه‌ک له‌لای بۆردێکی سپی وانه بڵێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌رنامه فێرکاری و په‌روه‌رده‌ییه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاسان دروست بکرێن، تا مامۆستایان و خوێندکاران و دایك وباوكی خوێندکاران بتوانن به‌کاری بهێنن. سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌بێت زانکۆکان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێ بدرێت تا سوود له سه‌کۆ و وێبسایته جیاوازه‌کان ببینن. هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانی ئه‌لیکترۆنی بۆ کۆی مامۆستایانی گشت قۆناغه جیاوازه‌کانی خوێندن پێویست و گرنگه.
- ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی په‌یوه‌ندیکردن، کار بکات بۆ دابینکردنی ئینته‌رنێتی باش به‌خۆڕایی بۆ ئه‌و خوێندکار و مامۆستایانه‌ی کۆمپیوته‌ر و ئایپاد و تابلێتیان هه‌یه. هه‌روه‌ها سیمکارت بۆ خوێندکاران و مامۆستایان بکات به خۆڕایی، تا ده‌ستیان به ئینته‌رنێت ڕابگات. به‌شێک له‌و کۆمپانیایانه باجێکی زۆریان له‌لایه و هێشتا نه‌دراوه بە حکومه‌ت، ده‌كرێ حکومه‌ت له ڕێی دابینکردنی ئینته‌رنێتی باش و سیمکارت بەخۆڕایی؛ له به‌شێک له‌و باجانه خۆش ببێت.
- مەرج نییە حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌زموونی وڵاتانی تر وه‌کوو خۆی تاقی بكاتەوە و له‌سه‌ر مامۆستایان و خوێندکارانی هه‌رێم جێبەجێی بکات، به‌ڵکوو به خوێندنه‌وه‌ی وردی ڕەههندی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی دانیشتووانی هه‌رێم؛ سیستمێک بۆ خوێندنی ئه‌لیکترۆنی دابنرێت. دروستکردنی ژێرخانی ئه‌لیکترۆنی بۆ هه‌رێمی کوردستان پێویسته، ئه‌گه‌ر له کات و سه‌رده‌مێکی تر مرۆڤایه‌تیی دووچاری په‌تایه‌کی تر بووه‌وه یان چاره‌ی په‌تای کۆرۆنا نه‌دۆزرایه‌وه، ئه‌وکات مامۆستایان و خوێندکارانی هه‌رێم وه‌کوو ئێستا ون نابن.
بۆ ھیچ کەس، دەزگا و لایەنێک نییە، بەبێ ئاماژەدان بە ناوی گۆڤاری ئایندەناسی، ژمارە و رۆژی دەرچوونی ئەم بابەتە بڵاوبکاتەوە.
___________________________________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
[1] United Nations. (2020). Policy Brief: Education during COVID-19 and beyond.
[2] https://www.europeandataportal.eu/en/impact-studies/covid-19/education-during-covid-19-moving-towards-e-learning
[3] Wicks, M. 2010. A national primer on K–12 online learning. Version 2. http://www.inacol.org/ research/docs/iNCL_NationalPrimerv22010-web.pdf.
[4] Gunawardena, C. N., & McIsaac, M.S. (2004). Distance education. In D. Jonassen (Ed.), The handbook of research on education communications and technology (2nd ed., pp. 355-395). Mahwah, NJ: Lawrence Erlbaum.
[5] Gunawardena, C. N., & McIsaac, M.S. (2004). Distance education. In D. Jonassen (Ed.), The handbook of research on education communications and technology (2nd ed., pp. 355-395). Mahwah, NJ: Lawrence Erlbaum.
[6] https://en.unesco.org/covid19/educationresponse/solutions
[7] https://www.europeandataportal.eu/en/impact-studies/covid-19/education-during-covid-19-moving-towards-e-learning
[8] The World Bank. (2020). How countries are using edtech (including online learning, radio, television, texting) to support access to remote learning during the COVID-19 pandemic. https://www.worldbank.org/en/topic/edutech/brief/how-countries-are-using-edtech-to-support-remote-learning-during-the-covid-19-pandemic
[9] Sahni, U. (2020). COVID-19 in India: education disrupted and lessons learned. https://www.brookings.edu/blog/education-plus-development/2020/05/14/covid-19-in-india-education-disrupted-and-lessons-learned/
[10] Kumar, R. (2020). Lockdown is disrupting a generation’s education. What can be done? https://thewire.in/education/coronavirus-lockdown-education-students
[11] Sahni, U. (2020). COVID-19 in India: education disrupted and lessons learned. https://www.brookings.edu/blog/education-plus-development/2020/05/14/covid-19-in-india-education-disrupted-and-lessons-learned/
[12] The World Bank. (2020). How countries are using edtech (including online learning, radio, television, texting) to support access to remote learning during the COVID-19 pandemic. https://www.worldbank.org/en/topic/edutech/brief/how-countries-are-using-edtech-to-support-remote-learning-during-the-covid-19-pandemic
[13] https://www.globalpartnership.org/where-we-work/bangladesh
[14] Nath, J.; Chowdhury, A. F.; & Nath, A. K. (2020). Analyzing COVID-19 challenges in Bangladesh. DOI: 10.20944/preprints202007.0129.v1
[15] The World Bank. (2020). How countries are using edtech (including online learning, radio, television, texting) to support access to remote learning during the COVID-19 pandemic. https://www.worldbank.org/en/topic/edutech/brief/how-countries-are-using-edtech-to-support-remote-learning-during-the-covid-19-pandemic
[16] https://www.bhp.com/sustainability/community/community-news/2020/06/strengthening-digital-education-in-chile/
[17] Paulina Sepulveda-Escobar, P. & Morrison, A. (2020). Online teaching placement during the COVID-19 pandemic in Chile: challenges and opportunities. European Journal of Teacher Education, 43(4), 587-607. https://doi.org/10.1080/02619768.2020.1820981
[18] The World Bank. (2020). How countries are using edtech (including online learning, radio, television, texting) to support access to remote learning during the COVID-19 pandemic. https://www.worldbank.org/en/topic/edutech/brief/how-countries-are-using-edtech-to-support-remote-learning-during-the-covid-19-pandemic
[19] UNICEF (2020). COVID-19 in Egypt: Protecting children and young people in a time of crisis. UNICEF Egypt Data Snapshot – Issue 5, June 2020. https://www.unicef.org/egypt/media/5831/file/COVID19%20Data%20Snapshot%20EN.pdf
[20] The World Bank. (2020). How countries are using edtech (including online learning, radio, television, texting) to support access to remote learning during the COVID-19 pandemic. https://www.worldbank.org/en/topic/edutech/brief/how-countries-are-using-edtech-to-support-remote-learning-during-the-covid-19-pandemic
[21] Välimaa, Raili; Kannas, L.; Lahtinen, E.; Peltonen, H.; Tynjälä, J. & Villberg, Jari. (2008). Finland: innovative health education curriculum and other investments for promoting mental health and social cohesion among children and young people. In: Social cohesion for mental well-being among adolescents (pp.91-102). Copenhagen, WHO Regional Office for Europe.
[22] Neittaanmäki, P. & Takefuji, Y. (2020). Global digital school under covid-19. JYU UNESCO-CCE Online Conference: Embrace the Creativity amidst COVID-19 Crisis. https://www.researchgate.net/publication/340967538_Global_digital_school_under_covid-19
[23] The World Bank. (2020). How countries are using edtech (including online learning, radio, television, texting) to support access to remote learning during the COVID-19 pandemic. https://www.worldbank.org/en/topic/edutech/brief/how-countries-are-using-edtech-to-support-remote-learning-during-the-covid-19-pandemic
[24] The World Bank. (2020). How countries are using edtech (including online learning, radio, television, texting) to support access to remote learning during the COVID-19 pandemic. https://www.worldbank.org/en/topic/edutech/brief/how-countries-are-using-edtech-to-support-remote-learning-during-the-covid-19-pandemic.