April 1, 2020
دوای ١٨ ساڵ شاندی تاڵیبان سەردانی كابوڵیان کرد
دوای ١٨ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار، شاندێكی سێ كه‌سیی تاڵیبان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان، گه‌یشتنه كابول.
شوورای ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌فغانستان بڵاویکرده‌وه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی له‌نێوان شاندی تاڵیبان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی بابه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان كراوه، بەپێی زابیارییەکانیش كۆبوونه‌وه‌كه زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چووه و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا نوێنه‌رانی رێكخراوی خاچی سوور ئاماده‌بوون.
له‌دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠٠٢دا رژێمی تاڵیبان رووخێنرا، ئەمە یەکەم جارە تاڵیبان روو لە کابوڵ دەکات.