وردەکاری هێرشەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار
لە ماوەی مانگی رابردوو چەکدارانی داعش شەش پەلاماریان بۆسەر هێزە عێراقییەكان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
ئهفسهرێك له سوپای عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەش پەلامارەوە، شەش كارمەندی هێزە عێراقییەكان كوژراون و نۆی دیكەشبرینداربوون.
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شەش پەلامارە دوای ئەوە ئەنجامدراون كە لە ماوەی مانگی رابردوو و سەرەتای ئەم مانگەدا، هێزەكانی هاوپهیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە وێستگەی شەمەندەفەری فۆسفات و بنكەی ئاسمانی حەبانییە لە پارێزگای ئەنبار كشانەوە.
باسی لەوەش کردووە، هێرشی یهكهمی داعش لە سەرەتای مانگی رابردوودا لە رێگەی دوو بۆمبی چێنراوەوە ئەنجامدراوە كە هێزەكانی سوپای لە شاری روتبەی رۆژئاوای ئەنبار كردووهتە ئامانج و بە هۆیەوە دوو سەرباز كوژران و چواری دیكەیش برینداربوون.
ئهفسهرهكه بۆ ئاژانسەکە وتویەتی، له مانگی رابردوودا، داعش سێ هێرشی بۆ سەر هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە روتبە و بارەگەیەكی سوپا لە رومادی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە سەربازێك كوژراوە و پێنجی دیكەش برینداربوون.
هێرشی پێنجەم لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدراوە و خاڵێكی سهربه سوپای لە رۆژئاوای روتبە كردووەتە ئامانج، کە بەهۆیەوە چوار سەرباز كوژراون.
ئهفسهرهكهی سوپای عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەکدارانی داعش بارەگایەكی سوپایان لە باكووری روتبە بۆردومانكردووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
لە ماوەی مانگ و نیوی رابردوودا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش و هێزەکانی ئەمریکا بەشێک لە بنكەكانیان لە عێراق چۆڵكرد، لەو بارەیەوە ەرپرسانی ئەمریكا رایانگەیاندووە، جێهێشتنی ئەو بنكانە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكخستنەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییه لە عێراق.