• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
November 25, 2024

پراکتیزەی دیکۆلۆنیالیزەکردنی ئایندە: دەستپێکردنی جێگرەوەی ئایندەیەکی دروستتر

نووسین: کێڤن جەی

وەرگێڕان: لۆنا شێرزاد ئەیوب

سەرچاوە: جۆرناڵی لێكۆڵینەوە ئایندەییەكان (Journal of Futures Studies)

لینك: https://jfsdigital.org/articles-and-essays/2023-2/vol-28-no-1-september-2023/decolonizing-futures-practice-opening-up-authentic-alternative-futures/

 

پوختە

وشە سەرەکییەکان

دیکۆلۆنیالیزەکردن (پێدانی سەربەخۆی)، لێکۆڵینەوە لە ئایندە، پراکتیزەکردنی ئایندەیی، ئایندەناسان، ئایندەی جێگرەوە

 

پێشەکی

بۆ هەندێک لە ئایندەناسان و هەندێک ڕێکخراوی وەک فیدراسیۆنی جیهانیی توێژینەوەکانی ئایندە(WFSF)  و پەیمانگای پێشووی ئایندەی جێگرەوە (IAF)، ئەمە ئامانجی سەرەکیی توێژینەوەکانی ئایندەیانە: دۆزینەوەی جێگرەوە و فرەییکردنی چارەنووسی مرۆڤ (ڤان ستینبێرگن، ٢٠٠٥).

ئێستا پرسیارێک دێتە ئاراوە: چ جۆرە پراکتیزەکردنێکی ئایندەیی بۆ ئەرکێکی لەو شێوەیە پێویستە؟

دواتر لە ڕێگەی چەند تەوەرێکەوە باس لە لایەنەکانی پراکتیزەی دیکۆلۆنیالیزەکردنی ئایندە دەکەین: شێوازناسی، نەخشەسازیی پڕۆژە، ڕۆڵی ئایندەناسەکان، ئەزموونکردنی دونیا لە تێڕوانینی کەسانی ترەوە و کۆلۆنیالیزەکردنی کاتە هەژموونییەکان.

پراکتیزەکردنی ئایندەی دیکۆلۆنیالیزەکراو لە پێناو ئایندەی دیکۆلۆنیالیزمدا

توێژینەوە ئایندەییەکان مێژوویەکی دوورودرێژیان هەیە لە بەکارهێنانیان وەک ئامرازێک لە لایەن دیکۆلۆنیالیزکردن و بەرهەڵستیکارانەوە.

داتۆر (2005) یەکێک بوو لە دەنگە سەرەتایی و کاریگەرەکان بۆ خستنەڕووی پرسی دیکۆلۆنیالیزەکردن لە ڕێگەی توێژینەوەکانی ئایندەەوە.

ئەوانەی بڕیار دەدەن کە “بە شێوەیەکی کاریگەر شێوە بە ئایندە بدەن و بژاردە و جێگرەوەکان بۆ ئەوانی دیکە سنووردار بکەن” (ل94-95).

لە بنەڕەتدا مەبەستی داتۆر ئەوە بوو کە ”ئایندە بێلایەن نییە” (ئینایەتوڵڵا، ٢٠١٣، ل٢)، بەڵام لە ئێستادا دەورە دراوە بە چەندین سنووری “داگیرکاری”.

داتور (2005) توێژینەوەکانی ئایندەی وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکان وێنا کردووە، یان وەک ئیناتوڵڵا (2013) لە لێکۆڵینەوەکانیدا لە بارەی داتورەوە دەنووسێت، وەک “ئامرازێکە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت ئایندە دیکۆلۆنیالیز بکرێت” (ل2).

لە دژی ئەو سەپاندنە “کۆلۆنیالیزمانەی” کە لە لایەن زلهێزەکانەوە ئەنجام دەدرێن، کە دیدگای خۆیان بۆ ئایندە -“ئایندەی بەکارهێنراو” (ئینایتوڵڵا، ٢٠٠٨)- بەسەر باقیی دانیشتوواندا دەسەپێنن، داتور داوای کرد کە پڕۆژەکە ئەو ئاخاوتنە زاڵانەی ئایندە “دیکۆلۆنیالیز” بکات بە کۆکردنەوەی دیدگا جێگرەوەکانی ئایندە لە ڕێگەی “بەشداریکردنی ڕاستەقینەی لایەنە پەیوەندیدارەکان” (ئینایەتوڵڵا، ٢٠١٣، ل٢).

داتور وشەی “کۆلۆنیالیزم”ی بە شێوەی لێکچوواندن بەکار هێناوە، بەڵام دیدگاکەی هێشتا لە مێژووی تایبەتی داگیرکاری و دیکۆلۆنیالیزەکردن (پێدانی سەربەخۆیی) و بەرهەڵستیدا بە دروستی ماوەتەوە.

بە تایبەتی لێکۆڵینەوەکانی ناندی (٢٠٠٦) کاریگەریی ئایندەی جێگرەوە بۆ مەبەستی دیکۆلۆنیالیزەکردن (پێدانی سەربەخۆیی) پیشان دەدات.

لێکۆڵینەوەکانی ئەوە پیشان دەدەن کە ئەرکی دۆزینەوە و درێژەپێدان و خستنەڕووی جێگرەوە دروستەکان بۆ ڕۆژئاوا پڕە لە ئاڵنگاری بە هۆی کاریگەرییەکانی داگیرکەران لەسەر داگیرکاری: دەرئەنجامەکانی داگیرکاری شوێنەوارێکی دەروونی لەسەر ناڕۆژئاواییەکان بەجێ دەهێڵێت (ناندی، ١٩٨٣).

مەبەستە ڕوونەکان بۆ دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ ڕۆژئاوا لە کۆتاییدا ڕۆژئاوا بەهێزتر دەکات بە وەرگرتنی وەک خاڵی ناسینەوەی، یان وەک سەردار (1997) لە وتارەکەیدا سەبارەت بە ناندی پوختی دەکاتەوە، ”دژەڕۆژئاواییبوون خۆیلەخۆیدا هاوتایە لەگەڵ لایەنگربوونی ڕۆژئاوا” (ل651).

سەرەڕای ئەوەش بەرهەڵستی خودی خۆی داگیر کراوە.

ناڕەزایەتییە ڕیشەییەکان لە سەرەتادا و لە فۆڕمی کاکۆفۆنی (ژاوەژاوی) خۆیدا لە مەترسیدایە کە بگۆڕێت بۆ فۆرمێکی ستاندارد و ڕوون (ناندی، ١٩٨٩)، کە لە جیهانی هاوچەرخدا زمانێکی “گەردوونی”ی ڕۆشنگەرییە، “زمانێکی ڕزگاریخوازی”یە (ل٢٦٧).

لە وەڵامی ئەم ئاڵنگارییانەدا، توێژینەوەکانی ئایندە وەک شێوازێکی بیرکردنەوە و داهێنان سەر هەڵدەدەن بۆ زاڵبوون بەسەر بنبەستەکانی ئێستا و دەستپێکردنی جێگرەوەی ڕاستتر بۆ ئایندەی ناڕۆژئاوایی (ناندی، ٢٠٠٦؛ ڕامۆس، ٢٠٠٥).

چ جۆرە توێژینەوەیەک بۆ ئایندە دەتوانێت جێگرەوەیەکی دروست؛ دروست بکات؟

ئەمە بیرۆکەیەکە کە ئاسۆی ئایندەی ناڕۆژئاوایی لە ڕێگەی پۆلێن و چەمکە ناڕۆژئاواییەکانەوە دەکاتەوە، وەک ڕاهێنانێکی ئاژانسی ناڕۆژئاوایی، لە بریی ئەوەی کە لە ڕێگەی چوارچێوە ڕۆژئاواییەکانەوە نێوەندگیر بکرێت (سەردار، ١٩٩٩).

بە وتەی ناندی، ئەمە توێژینەوەیەکی ئایندەیی ناڕێکە کە دەتوانێ “شێوازی بیرکردنەوەی لامەرکەزی و خەیاڵی و مەترسیدار و ئەزموونی زۆرتر و دەوڵەمەندتر بکەن” (رامۆس، ٢٠٠٥، ل٤٣٧).

بەبێ ئەم کارەکتەرە بێدیسیپلینە (ئیتۆس وشەیەکی یۆنانییە بە واتای ”کارەکتەر” دێت، کە بەکار دێت بۆ وەسفکردنی ئەو بیروباوەڕ یان ئایدیاڵە ڕێنماییکارانەی کە تایبەتمەندیی کۆمەڵگە، نەتەوە، یان ئایدۆلۆژیایەکن)، مەترسیی ئەوە هەیە کە توێژینەوەکانی ئایندە ڕێبازی خۆی و دەقە پیرۆزەکانی خۆی پێک بهێنێت و ببێتە شێوازێکی دابڕاو کە هێمای خۆی بۆ شکۆمەندی هەبێت (سەردار، ١٩٩٣).

ئەم ڕێبازە دەتوانێت ڕێڕەوی دیسیپلینی ناڕەزایەتی پێش خۆی بگرێتە بەر، وەک “ژینگەناسی، فێمینیزم و توێژینەوە کولتوورییەکان کە بە سەرکەوتوویی وەک پسپۆڕییەکی نوێ لە پیشەسازیی زانیندا خۆماڵی کراون و بەپیشەیی کراون… بۆ دڵنیابوون کە ناوەندی ناڕەزایەتییەکان، لەگەڵ ناوەندەکانی ئابووری، سیاسی، جیهانی؛ لە زانکۆ مۆدێرنەکان، ناوەندەکانی بیرکردنەوە و ناوەندە فیکرییەکانی دیکەی جیهانی یەکەمدا هەڵکەوتوون” (سەردار، ١٩٩٧، ل٦٥٧).

سەردار (1993) هۆشداری دەدات لەوەی کە توێژینەوەکانی ئایندە دەبنە ئامرازێک بۆ “خودی ئایندەی ناڕۆژئاوایی ئەگەر دامەزراندنی توێژینەوەکانی ئایندە لەسەر بنەمای جیهانی ڕۆژئاوا ڕوو بدات، کە ئەمە بەو مانایە دێت” (ل187).

بە کورتی: جێگرەوەکانی ئایندەی دیکۆلۆنیالی دروست پێویستیان بە لێکۆڵینەوە و پراکتیزەکردنی ئایندەی دیکۆلۆنیالیزم هەیە کە بتوانێت لە دەرەوەی چوارچێوەی دامەزراوە باوەکان بیر بکاتەوە.

تەنیا بە ئەنجامدانی ئەم کارە دەتوانین ئایندەیەکی جێگرەوە بۆ بەرهەڵستیی ڕاستەقینە دروست بکەین.

هەر لەسەر ئەم بنەمایە، ڕوو لە باسکردنی پراکتیزەکردنی دیکۆلۆنیالیزم و مامەڵەکردن لەگەڵ ئایندەدا دەکەین.

 

 

پراکتیزەی دیکۆلۆنیالیزەکردنی ئایندە

ئایندەناسان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی شێوازەکانی بیرکردنەوە و زانیاریی ناڕۆژئاوایی (یان ناستاندارد) بخەنە ناو پڕۆژەکانیانەوە؟

چۆن هانی فرەیی بدەین و لێی بکۆڵینەوە لە پڕۆژەیەکدا؟

دوابەدوای باسەکەی بەشی پێشوو، ڕێبازی ئێمە بۆ دیکۆلۆنیالیزەکردنی پراکتیزەی ئایندە هەوڵ دەدات فرەیی و بیرکردنەوەی جیاواز بە ڕۆحێکی نادیسیپلینییەوە ئاسان بکات.

لە کاتێکدا توێژینەوەکە هەوڵ دەدات کارەکانی ئایندە بەرەوپێش ببات کە بە شێوازێکی ”دیکۆلۆنیالیزەکردن” ئەنجام دەدرێن، ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە ئەمە مەرج نییە بەو مانایە بێت کە ئەو خوێنەرانەی کە ئێمە توێژینەوەکەیان ئاڕاستە دەکەین، بە قووڵی سەرقاڵی گەڕان بەدوای جێگرەوە ناڕۆژئاواییەکان بن بۆ دیدگا باوەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئایندە و شێوازەکانی بیرکردنەوە و زانین لە پڕۆژەکانیاندا.

پراکتیزە و پڕۆژەکانی ئایندە ناڕێکخراون و ناتوانرێت بە وردی لە چەمکی دووانەی هەریەکە لە “کۆلۆنیالیزم” یان “دیکۆلۆنیالیزم”دا پۆلێن بکرێن.

کارپێکردنی بیرۆکەکان پشت دەبەستێت بە ناوەرۆکی پڕۆژەکە و ئەزموونی شارەزا و ئامانج و مەبەستی پڕۆژەکە و هۆکارە سنووردارەکانی وەک کات و بودجە و ئەو گرووپەی کە کەسێک لەگەڵیدا کار دەکات.

لە ناوەرۆکی توێژینەوەکە و گفتوگۆکردن لەگەڵ دامەزراوەکانی ئایندەناسیدا، سەرنج دەخەینە سەر چەندین بیرکردنەوەی بەرفراوان کە هۆکارن لە پراکتیزەی دیکۆلۆنیالیزەکردنی ئایندەدا.

لەم بەشەدا بە ڕێکخستنیان بۆ چەند تەوەرێک ڕوونیان دەکەینەوە: شێوازناسی، نەخشەسازیی پڕۆژە، ڕۆڵی ئایندەناسان، ئەزموونکردنی دونیا لە تێڕوانینی کەسانی ترەوە و دیکۆلۆنیالیزەکردنی کاتە هەژموونییەکان.

شێوازناسی

توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک میتۆد هەن کە بەرەو کۆلۆنیالیزم و بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا دەڕۆن، وەک “پێشبینیی تەکنەلۆژی و ئامرازەکانی دیکەی وەک مۆدێلکردنی داینامیکی، بەکارهێنانی تیۆری سیستمی گشتی، ھاوشێوەکردنی کۆمپیوتەر و میتۆدی دێلفی” (سەردار، ١٩٩٣، ل181).

بە پێچەوانەوە، توێژینەوەكان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە شێوازەکانی تر گونجاوترن بۆ دیکۆلۆنیالیزەکردن، هەروەکوو شێوازەکانی وەک “باک کاستینگ (باککاستینگ شێوازێکی پلاندانانە کە لە پێناسەکردنی ئایندەیەکی خوازراوەوە دەست پێ دەکات و دواتر کار دەکات بۆ دواوە بۆ دەستنیشانکردنی سیاسەت و بەرنامەکان کە ئەو ئایندەە دیاریکراوە بە ئێستاوە دەبەستێتەوە) و هەروەها وۆرکشۆپەکانی بینین لەگەڵ گرووپە لاوازەکان کە بەهێزیان دەکەن” (میلۆیڤیچ، ١٩٩٩، ل69). هەروەها هەندێک شێوازناسی هەن کە بۆ ”دیکۆلۆنیالیزەکردن” پێشنیار کراون (بڕوانە بشت، ٢٠٢٠).

هەر چەندە لەم بەشەدا تا ڕادەیەکی زۆر خۆمان لە پێشنیارکردنی یەک شێوازی تایبەت و دیاریکراو بەدوور دەگرین، وەک کتێبی ڕێنیشاندوەر و “باشترین ڕێگا” بۆ دیکۆلۆنیالیزەکردن.هەروەها خۆمان لە ژماردنی لیستی درێژی شێوازەکان بەدوور دەگرین. سەردار (1999) کە باس لە ئایندەگەرایی ناڕۆژئاوایی دەکات، دەنووسێت کە ”دەبێت کۆمەڵێک توێژینەوەی ئایندەیی تەواو جۆراوجۆر هەبن لە ئایندەدا، کە هەریەکەیان کایە چەمکییەکانی کولتوورێکی دیاریکراو بەکار بهێنن و بەم شێوەیە بەها و نیگەرانییە ناوەکییەکانی ئەو کولتوورە تیایدا ڕەنگ بداتەوە.

“پێویستە فرەیی ئایندەی لە فرەیی توێژینەوەکانی ئایندەدا ڕەنگ بداتەوە” (ل17).

ئێمە بە ڕۆحی کراوەیی و نادیسیپلین بیر لە میتۆدەکان دەکەینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە پێکهاتە جیاوازەکانی میتۆدەکان لە چوارچێوەی جیاوازدا کار دەکەن (سەردار، ١٩٩٦؛ گوناتیلاکە، ١٩٩٦؛ تاف، ١٩٩٦؛ مەهادەڤان، ١٩٩٦). هەروەها مەیلی تاکەکەسی، ئەزموون و لێهاتووییەکان لە هەڵبژاردنی شێوازەکاندا گرنگییەکی زۆریان هەیە.

سەڕەڕای ئەوەش، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە شێوازە جیاوازەکان دەبێتە هۆی ئایندەە جیاوازەکان. مەترسییەکی شاراوە هەیە کە سەپاندنی هەندێک شێواز بەسەر شێوازەکانی تردا، ڕەنگە لە ڕاستیدا هەندێک جۆری ئایندەکان تێک بشکێنێت.

لە جیاتیی ئەوە، ئێمە بە شێوەیەکی فراوانتر بیر لە دیکۆلۆنیالیزەکردن دەکەینەوە و بە لەبەرچاوگرتنی لێدوانەکەی میلۆسێڤیچ: ”ئەگەر جیهانەکەمان لە سەر بنەمای ڕێکخستنی دەسەڵاتی دیاریکراو دابنرێت -واتە لە سەر بنەمای نۆرمەکانی کولتووری و جێندەریی دیاریکراو-، کەواتە ئاشکرایە کە ”هەروەکوو هەمیشە” و ”ڕۆتینی بەردەوامی کارکردن” پشتگیری لە سیستمی ئێستا دەکات و بۆ کۆتاییهێنان بە دیکۆلۆنیالیزم، مرۆڤ دەبێت لە دۆخی ئێستای “ڕۆتینی بەردەوامی کارکردن” ڕزگاری بێت، یان وەک سەردار (1996) دەپرسێت: “کێ سوودمەند دەبێت؟” (ل667).

هەندێک لە شێوازەکان دەتوانن مەیلیان بۆ پێشخستنی دۆخی ئێستا هەبێت نەک تێکدان و خستنەڕووی جێگرەوەکان، لەگەڵ ئەوەشدا توانای گۆڕانکارییان هەیە لە سەر بنەمای چۆنیەتیی بەکارهێنانی شێوازەکە.

”میلۆسێڤیچ” هەندێک شێواز دیاری دەکات کە ڕەنگە بۆ ئەم دۆخە بگونجێت و دەڵێت کە ”دەتوانێت چەرخی ئایندە هەم بەهێزتر بکات و هەم ئاڵنگاریی دۆخی ئێستا بکات، ئەمەش بەندە بە چۆنیەتیی بەکارهێنانی”.

 شیکاریی کێشە دەرکەوتووەکان زۆر تێکدەرانەیە، بەڵام لێرەشدا گرنگە بزانین ئێمە سەرنج دەخەینە سەر چ جۆرە کێشەیەکی دەرکەوتوو.

تەنانەت ئێمە دەتوانین وێنای ئەوە بکەین کە چۆن دەتوانرێت شێوازەکانی وەک شێوازی دێلفی بۆ مەبەستی دیکۆلۆنیالیزەکردن بەکار بهێنرێت، کە لە بریی ئەوەی ڕاپرسی لەسەر شارەزایانی ڕۆژئاوا بکرێت، دەتوانرێت ڕاپرسی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی بکرێت بۆ ئەوەی بگەنە کۆدەنگی.

لە لایەکی دیکەوە، شێوازەکانی وەکوو  باککاستینگ، کە دەتوانێت گرووپە پەراوێزخراوەکان بەهێز بکات بۆ خستنەڕووی ئایندەیەکی پەسەندکراو، دەتوانرێت لە لایەن ڕاوێژکارانی بازرگانی کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەرانی نەوتی خام کار دەکەن؛ بۆ داگیرکردنی (کۆلۆنیکردنی) ئایندەی مرۆڤایەتی بەکار بهێنرێت.

بەم شێوەیە شارەزایان ئازادن لە ڕێکخستن و بەکارهێنانی داهێنەرانەی مێتۆدەکان بۆ مەبەستی خۆیان.

لە کاتی هەڵسەنگاندنی ئەو شێوازە تایبەتانەی کە بۆ دیکۆلۆنیالیزەکردنی پڕۆژەیەک بەکار دەهێنرێن، دەتوانین هەندێک بیرۆکەی گشتی لەبەرچاو بگیرین: ئایا دۆخی ئێستا تێک دەچێت؟ ئایا پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی ئێستا بەهێز دەکات و ئایا  ئامرازێکە بۆ دیالۆگ و لەخۆگرتن؟ کێ سوودمەند دەبێت؟

درێژەپێدانی شێوازەکانی ئایندە لە دەرەوەی چوارچێوەی وتارەکەدا، بەڵام چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆر هەن کە بە وردی باس لە باوترین شێوازە بەکارهێنراوەکان دەکەن (بۆ نموونە: بێڵ، ٢٠٠٣؛ سلاوتەر و بوسی، ٢٠٠٥؛ سلاوتەر و هاینز، ٢٠٢٠). هەروەها نابێت شارەزایان خۆیان لە شێوازە تەقلیدییەکاندا سنووردار بکەن، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە شێوازی ناتەقلیدی و شێوازەکانی کەسایەتی هەن کە لە لایەن ئایندەناسەکانەوە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکار دەهێنرێن. هەروەها ئەمە لە ژمارەی تایبەتی “ئایندەناسان بیر لە چی دەکەنەوە” لە گۆڤاری ئایندەدا بەدی دەکرێت، کە هەوڵ دەدات بەرەنگاریی پارادایمە زاڵەکان بکات لە توێژینەوەکانی ئایندەدا بە پێشکەشکردنی “مەودای بیرکردنەوە/چالاکییەکانی ئایندە وەک تێگەشتن لە بنەمای زانیاریی توێژینەوەکانی ئایندە و بۆ خستنەڕووی باسێکی هاوسەنگ لە توێژینەوەکانی ئایندە، دیدگا و چالاکییەکان لە سەرانسەری جیهاندا” (ئینایەتوڵڵا، ١٩٩٦، ل٥٠٩).

مەودایەکی بەرفراوان لە شێوازەکانی کەسی دەخرێنە ڕوو. بۆ نموونە، مارکلی (1996) دەڵێت کە “گرنگە شێوازی توێژینەوە لەسەر بنەمای ئینتێزی (ژیری)  بەکار بهێنرێت، کە زۆربەیان بریتین لە مێدیتەیشنی تەرکیز (کە بەسوودە لە کاتێکدا خۆم کار دەکەم) و ڕێنیشاندەری خەیاڵکردنی مەعریفی (خەیاڵکردنی مەعریفی چارەسەرێکی تەواوکارە کە دەتوانێت تەکنیکێکی بەهێز بێت بۆ بەکارهێنان لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کێشەیان هەیە لە دەربڕینی جیهانی ناوەوەیان تەنیا بە وشە)” (ل622).

شێوازی ئەنتۆنانۆ (1996) ئیلهامەکەی لە “سێ یاسای نوێی لێکۆڵینەوەی زانستی… ڕەنگدانەوە، وەڵامدانەوە و ئاڵوگۆڕکار” وەرگرتووە (ل526).

بۆ دووپاتکردنەوەی ئەوانەی سەرەوە، ئایندەی فرەیی پێویستی بە زۆرترین توێژینەوەی ئایندەیی هەیە.

لە ڕووی شێوازناسییەوە، شارەزایان نابێت لە گرتنەبەری بیرکردنەوەی بەدواداچوون و تاقیکردنەوە بترسن.

نەخشەسازیی پڕۆژە

لەگەڵ یەکگرتنی نەخشەسازی و پێشبینیدا،  تێگەشتنێک هەیە کە نەخشەسازی تەنها ئامرازێک نییە بۆ پڕۆژەیەکی پێشبینیکراو (هاینز و زینداتۆ، ٢٠١٦؛ کاندی و کۆرنێت، ٢٠١٩).

لێکۆڵینەوەی نەخشەسازی، کە مەودای هەڵبژاردنی بەشداربووان تا ژینگەی فیزیکی دەگرێتەوە، بەشێکی سەرەکیی پڕۆژەکە پێک دەهێنێت و دەبێت بۆ مەبەستی دیکۆلۆنیالیزەکردن بیری لێ بکرێتەوە.

نەخشەسازی بە شێوەیەکی نزیک پەیوەستە بەوەی کە ئینایەتوڵڵا (1998) پێی دەڵێت ”سیاسەتی پلاندانان”، یان ”ڕۆڵی بەشداریکردن و پلەبەندی، کێ دەتوانێت قسە بکات و کێ گوێ بگرێت، کێ شارەزایە و کێ ئارەزومەندە” (ل389).

هەر پڕۆژەیەک زنجیرەیەک بڕیاری هۆشیاریی نەخشەسازی لەخۆ دەگرێت کە کاریگەرییان لەسەر سیاسەتەکانی پلاندانان هەیە. عینایەتوڵڵا چەند بیرۆکەیەک دەخاتە ڕوو: ”کێ لە شوێنەکەدایە؟” کێ لە شوێنەکەدا نییە؟ ئایا من ئەم کارە لەگەڵ خەڵکدا دەکەم؟ یان ئێمە هاوبەشی دروستکردنین؟

”ئەو پێشنیاری ئەوە دەکات کە لەگەڵ بەشداربووانی هەمەجۆر، دەرفەتێکی باشتر هەیە بۆ بەدەستهێنانی “سیناریۆی بەهێزتر… چیرۆکێکی باشتر”. ئاماژە بە گرنگیی زیادکردن و وەرگرتنی دەنگی جۆراوجۆر دەکات بە شێوەیەکی هەستیار. هەروەها گرنگە دەنگە هەمەجۆرەکانی ئەو شوێنە یەک بگرن، لە جیاتیی ئەوەی بەشداربووان بە پێی پۆل ناسنامەکانیان پۆلێن بکرێن.

میلۆیڤیچ دەڵێت: “ڕێبازە دیالۆگییەکان بۆ پڕۆژەکانی دیکۆلۆنیالیزەکردن زۆر باشترن، چونکە ئەم بنەمایانە بە پێی پێناسە خۆیان گشتگیرن.” لە مەودای نێوان پلەبەندیی پسپۆڕان و بەشداریکردنی یەکسان، گفتوگۆ و مۆنۆلۆگ، ئارەزووی بەشداریکردن و گفتوگۆ؛ دەتوانێت دیدگای دیکۆلۆنیالیزم بۆ ئایندە بورووژێنێت.

یەکەم زاراوە لە “سیاسەتی پلاندانان”ی ئینایەتوڵڵا واتە سیاسەت باس لە داینامیکی دەسەڵات دەکات کە بەشدارە لە پڕۆژە پێشبینیکراوەکاندا. لە ئاستێکی گشتیتردا، باسکردنی داینامیکی دەسەڵات ڕەنگە بابەتگەلێکی تەواو نوێی لێکۆڵینەوە ئاشکرا بکات کە بە دەگمەن لە لایەن شارەزایان و لە لایەن دیسیپلینەکەوە باس دەکرێن.

میلۆیڤیچ (1999) لە بارەی نەبوونی دیدێکی فێمینیستی لە توێژینەوەکانی ئایندەدا دەنووسێت: ”ئەگەر توێژینەوەکانی ئایندە لە چوارچێوەی ڕێنماییە ‘فێمینیستەکان’دا کار بکەن، ئەوا ئەگەری زۆرە ئایندەی پەروەردە، پەروەردەکاران (دایک و باوکان)، کۆمەڵگا، پەیوەندییەکان و تەندروستی؛ ئەولەویەت دەدەن بە کێشە گەورە ڕاستەقینەکان” (ل69).

بە پشتبەستن بەم تێبینییە، ڕەنگە تەوەرە زاڵەکان لە توێژینەوەکانی ئایندەدا شوێنەواری داینامیکیی نایەکسانی دەسەڵات بن، ئەمەش بە تەواوی گەڕان بەدوای تەواوی هێڵەکانی لێکۆڵینەوەدا سنووردار دەکات و بەم شێوەیەش دەربڕینی ئایندەیەکی دیاریکراو سنووردار دەکات.

دەسەڵات و زانیاری بەیەکەوە بەستراون (فۆکۆ، ١٩٨٠) و ئەم بیرۆکە ئەبستراکتە دەربڕینی چەقبەستووی خۆی لە پڕۆژە پێشبینیکراوەکاندا دەدۆزێتەوە.

وەک ئینایەتوڵڵا (١٩٩٨) دەنووسێت، داینامیکی دەسەڵات نەک هەر کۆنترۆڵی ئەو کێشە و ئاڕاستانە دەکات کە دەخرێنە بەر باس، بەڵکوو ”کۆنترۆڵی ئەوەش دەکات کە چۆن کێشەیەک وەک ڕووداوێک یان ئاڕاستەیەک لە یەکەم شوێندا بنیاد نراوە و هەروەها ‘تێچووی’ ئەم بنیادنانە کۆمەڵایەتییە دیاری کراوە -چ نموونەیەک بە دیاریکردنی ئاڕاستەیەک یان ڕووداوێک بەو شێوەیە ئیمتیازاتی پێ دەدرێت” (ل817).

تەنانەت سەرەتاترین بنیادنان؛ دیاریکردنی ئاڕاستە و ڕووداوە وەک خۆیان کە دەرئەنجامی پەیوەندییەکانی دەسەڵاتن، کە لە پشتیانەوە مۆدێلەکانی “ژیری” و چوارچێوەی مەعریفی هەن.

نەخشەسازیی پڕۆژەیەک بڕیار دەدات کە ئایا هەندێک لە قسەکەران و سیستەمی زانیاری مافیان بەسەر ئەوانی ترەوە هەیە یان نا و لە بنەڕەتدا جۆری ئەو پرسیارانە دیاری دەکات کە دەکرێن، چۆن پڕۆژەکە داڕێژراوە؟ چ شتێک وەک ڕاستییەکی پەیوەندیدار پێک دەهێنرێت و چ شتێک بەهای بۆ دادەنرێت؟ ئەمەش کاریگەریی ڕیشەیی لەسەر ئایندە دەبێت کە لە کاتی پێشکەوتنی پڕۆژەکەدا بنیاد دەنرێت.

بۆ ئەوەی ئەگەرەکانی ئایندە کۆ بکەنەوە، پسپۆڕەکە دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارە بنچینەییانە بداتەوە کە دەچنە ناو کرۆکی (دڵی) داینامیکی دەسەڵاتەوە.

ڕۆڵی ئایندەناسان

ئایندەناسان و شارەزایانی پێشبینیکردنی ئایندە چەندین ڕۆڵ دەگێڕن لە ماوەی پڕۆژەکەدا.

سەرەڕای ئەوەش، ڕەهەندێکی دەروونی هەیە بۆ بیرکردنەوە لەو ڕۆڵە جۆراوجۆرانەی کە شارەزایان دەیگێڕن.

بە گوێرەی ستۆن (1994)، لە دەرووندا چەندین خودی تاکەکەسی هەیە، هەریەکەیان ”مێژووی تایبەتی خۆی هەیە، تایبەتمەندیی جەستەیی، کاردانەوەی سۆزداری و جەستەیی و بۆچوونیان هەیە سەبارەت بە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ژیانمان”.

ئایندەناسان پێویستە بە وردی گوێ لە خود بگرن بۆ دەستگەیشتن بە “ژینگەی خود” (ڕامۆس، ٢٠١٥، ل٩٧) بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەوە بن کە کام خود کاری ئایندە ئەنجام دەدات و لە ڕێگەی ئەم خودە جۆراوجۆرانەوە لە پڕۆژەکان نزیک ببنەوە.

زۆر جار چوارچێوەی زاڵ کە بەسەر شارەزایاندا دەسەپێنرێت، ڕۆڵی “شارەزای”یە کە لە لایەن ڕێکخراوەکان و سپۆنسەرەکانەوە پارەی پێ دەدرێت بۆ پێشکەشکردنی ڕێنمایی پسپۆڕانە و چارەسەری کێشەکان لە ئایندەدا.

بۆ کردنەوەی مەودایەک بۆ گفتوگۆی یەکسان، گرنگە ئەم گریمانانە دووبارە دابڕێژرێتەوە و خودێکی دیکە بەرجەستە بکەین.

وەک ئینایەتوڵڵا دەڵێت: “هەمیشە هەوڵی دیکۆلۆنیالیزەکردن و ڕوونکردنەوە دەدەم و بیر لە گێڕانەوەی دیکە دەکەمەوە [و]… بە گرووپەکان دەڵێم کە من زیرەکترین کەس نیم لە شوێنەکەدا، بەڵام دەتوانم یارمەتیی کەسانی زیرەکتر بدەم کە جیاواز بیر بکەنەوە.”

کاتێک ئامانجمان دیکۆلۆنیالیزەکردن بێت، پێویستە شارەزایان ئامانجیان ئەوە بێت کە ئەو ڕۆڵانە بگێڕن کە گفتوگۆ لە نێوان چەندین بەشداربوودا بەرەوپێش دەبەن.

بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بە شێوەیەکی کاریگەر، پێویستی بە ئاگاداریی چەندین خودی ناوەکی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئاگاداری ئەوە بن کە چ خودێک کاری ئایندە ئەنجام دەدات و چوارچێوەیەک بۆ خودەکە دروست بکات کە ڕێگە بە گفتوگۆ بدات و کراوەیی و ئەگەرەکان قبووڵ بکات.

بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆ لەگەڵ تاکەکانی کولتوورە جیاوازەکان، پێشینەی چینایەتی، جۆرەکانی ناسنامە و ئەزموونی ژیانکردنیان، کە هەموو ئەمانە بەرەو شێوازێکی جیاوازمان دەبات بۆ بینینی جیهان، هەندێک تایبەتمەندیی کەسی هەن کە شارەزایان دەتوانن پەرەی پێ بدەن.

ئایندەناسان پێویستە بە دەستەواژەی خۆیان لە بەشداربووان تێبگەن، لە بریی ئەوەی ئایندەەکانیان بە چوارچێوە چەمکییە پرسیارنەکراوەکانی ئایندەناسان سەرلەنوێ “کۆلۆنیالیزم” بکەن.

بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش، ئایندەناسەکان پێویستیان بە دەربازبوونە لە پۆلێنە کولتوورییەکانی خۆیان بۆ ئەوەی بچنە ناو جیهانی چەمک و سیمبولی بەشداربووانەوە.

بە گوێرەی ئینایەتوڵڵا، ئەمە پێویستی بە “کۆمەڵە شارەزاییەکی هەمەجۆر، زانینی زیرەکیی هەمەجۆر، زیرەکیی سۆزداری، زیرەکیی ڕۆحی و پراکتیزەکردنی بیرکردنەوەی ڕۆحی” و “ئاگایی” هەیە.

بە لەبەرچاوگرتنی نموونە نادیسیپلینییەکانی توێژینەوەکانی ئایندەی دیکۆلۆنیالیزم کە لە سەرەوە باسمان کردن، ئایندەناسان دەتوانن هەوڵ بدەن خوێنەری هەموو جۆرە بابەتێک و سەرچاوەی ڕاکێشانی زانیارییە جیاوازەکان بن (مەرج نییە کە تەنها کتێب و بابەت و دەقی نووسراو بن، کە بەهادانیان بەرهەمی ڕێزگرتنی ڕۆژئاوایە بۆ وشەی نووسراو).

سەبارەت بە وتەکانی ئینایەتوڵڵا دەربارەی بە بەئاگایی و زیرەکیی ڕۆحی، دەتوانین بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی مامۆستای ڕۆحی ”شونریو سوزوکی” (٢٠٠٥) بیر لەم بابەتە بکەینەوە کە دەڵێت: ”لە مێشکی کەسانی دەستپێکەردا (شۆشین) ئەگەرەکان زۆرن، بەڵام لە مێشکی پسپۆڕەکاندا کەمن” (ل1).

شارەزایان پێویستیان بە مێشکی دەستپێکەر هەیە بۆ چوونە ناو چەندین ڕێگەی زانین و بوون، بۆ زاڵبوون بەسەر پۆلە چەمکییەکانی خۆیاندا و هاوبەشی بکەن لە دروستکردنی ئایندە لەگەڵ بەشداربوواندا بە پێی دەستەواژەکانی خۆیان.

ئایندەەکان لە ڕێگەی جیهانبینییەکانی ئەوانی دیکەوە

وەک ناندی (1989) دەنووسێت: ”باڵادەستی لە ئەمڕۆدا بە دەگمەن لە ڕێگەی قسەکردن، ڕێوڕەسمی باڵا، یان داواکردنی مافی لەدایکبوون ڕەوا دەبینرێت، ئێستا باڵادەستی زیاتر لە ڕووی ئاشنابوونی باشتر بە زانستی گشتگیر و دەستڕاگەیشتنێکی باشتر بە شێوازە گشتگیرەکانی بەدەستهێنانی زانست ڕەوایە.

لە جیهانی هۆشیاریی ئەمڕۆدا کە تێیدا دەژین، بەبێ شتانێکی وەک زانستی لۆژیکی، تاقیکردنەوە تاقیگەییەکان و بەڵگەی شیکاری، بەبێ بەدەستهێنانی زاراوەی پێشکەوتنخوازی و پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی و بەبێ هۆشیارییەکی مێژوویی دروست، دەوترێت هیچ مرۆڤێک مرۆڤێکی تەواو نییە.”

تەنیا لە ڕێگەی ئاشنابوون بە دابونەریتی ڕۆشنبیریی ڕۆژئاوایی کە گوایە ”گەردوونی”یە، دەتوانرێت تاکەکان وەک بەرهەمهێنەری ڕەوای زانست سەیر بکرێن و تەنیا ئەو زانستەی کە دەتوانرێت لە ڕێگەی نەریتی ڕۆژئاواوە بخوێنرێتەوە؛ وەک زانستی ڕەوا پشتڕاست دەکرێتەوە (سمیس، ١٩٩٩).

دروستکردنی جێگرەوە لەگەڵ بەشداربووان پێویستی بە شارەزاییان هەیە کە دیدگا ناڕۆژئاواییەکانی بەشداربووان وەربگرن، کە ڕەنگە بۆ گوێگرێکی کەمتەرخەم و نەشارەزا  بێبەها و بێئەزموون دەربکەون و تێکەڵ بە دیدگا جێگرەوەکانی ئایندەیان بکەن.

ئەمە وتنی ئاسانترە لە ئەنجامدانی.

لە کاتێکدا ئێمە هەوڵ دەدەین خۆمان لە وەسفکردنی شێوازێکی دیاریکراو بەدوور بگرین، دەبێت ئاماژەیەکی تایبەت بە شیکردنەوەی هۆکاری چینایەتی (CLA)ی ئینایەتوڵڵا (١٩٩٨) بکەین، کە دەتوانێت وەک ئامرازێکی بێهاوتا خزمەت بکات بۆ یارمەتیدانی شارەزایان بۆ جێگیربوونی جیهانبینییەکانی کەسانی دیکە.

وەک لە بەشە لاوەکییەکەی پێشوودا “ڕۆڵی ئایندەناسان” لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا، شارەزایان دەبێ بتوانن لە پۆلە کولتوورییەکانی خۆیان دەربچن و بچنە ناو پۆلەکانی بەشداربووانیانەوە -دەتوانرێت دەنگی بەشداربووان سەرکوت بکرێت ئەگەر شارەزایان بەبێ ئاگاداریی خۆیان پۆلە کولتوورییەکانی خۆیان (و ئایندەەکانیان) بسەپێنن بەسەر پۆلەکانی بەشداربووانیان.

لەم چوارچێوەیەدا دەتوانرێت ”CLA” بەکار بهێنرێت بۆ دروستکردنی مەودای زانستی لە پۆلێنەکانی بیرکردنەوەی ئایندەناسان خۆیان.

”CLA” سەرنجی لەسەر چەند چینێکی شیکارییە: سروودی ئایینی، کۆمەڵایەتی، پێکهاتە و گوتار/جیهانبینی و لە کۆتاییدا لێکچوواندن یان ئەفسانە.

گەڕان بەدوای هەر چینێکدا زنجیرەیەکی جیاواز لە کێشە و قەوارە و سیناریۆ دەخاتە ڕوو.

لە ئاستە زۆر قووڵەکاندا -ئاستەکانی پێکهاتە، گوتار/جیهانبینی، لێکچوواندن یان ئەفسانە- ئاشنا دەگۆڕێت بۆ نامۆ، نامۆش دەگۆڕێت بۆ ئاشنا، گریمانە بنچینەییەکان و یەکەکانی شیکردنەوەی دۆخی ئێستا ئاڵنگاری دەکرێن.

بە جووڵەکردن بۆ سەرەوە و خوارەوە لە چوار ئاستدا کاتێک لە کێشەکان نزیک دەبنەوە، شارەزایان دەتوانن باشتر لە بەشداربووان تێبگەن -ئەوان دەتوانن  خۆیان لە جیهانبینیی خۆیان دوور بخەنەوە، خۆیان باشتر لە جیهانی بەشداربوواندا دابنێن و ئایندە لەگەڵ ئەواندا بە هاوبەشی دروست بکەن نەک لەسەر ئەوان.

دەتوانرێت بیر لەو تێڕوانینانە بکرێتەوە کە لە شیکاریی چینایەتییەوە وەرگیراون لە ڕێگەی سێ گریمانەی ئیپیستمۆلۆژییەوە (زانستناسی) کە لە لایەن ئینایەتوڵڵا (1990) بۆ لێکۆڵینەوە ئایندەییەکان پەرەی پێ دراوە، ئەوانیش ئەزموونگەرایی پێشبینیکراو، لێکدانەوەی کولتووری و ڕەخنەیی-دوای پێکهاتەیی.

پێشبینی ئەزموونی “ئێستا دەنووسێتەوە” (ل115) بۆ ئایندە و پەیوەستە بە شێوازەکانی چەندێتی و پێشبینیکردن و لە چوارچێوەی ئەزموونی هاوبەشی لەگەڵ زانستە سروشتییەکاندا بوونی هەیە، کە پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی هەنووکەیی دەپارێزن.

بۆچوونی لێکدانەوەی کولتووری؛ ڕێبازێکی کولتووری دەگرێتە بەر و هەوڵ دەدات ئایندە لە ڕێگەی دیدگای گرووپە جیاوازەکانەوە ببینێت، بەو مانایەی کە “هیچ ڕێگایەک نییە بۆ درووستکردنی ئایندەی ڕاستەقینە” (ل123) و هیچ گشتگیرێک نییە، تەنیا تایبەتمەندییەکان.

لە کۆتاییدا ڕێبازی گرنگییەکانی دوای بنیادنان چوارچێوەیەکی فۆکۆی بۆ ڕاستی وەک بنیادنانی کۆمەڵایەتیی پەیوەندییەکانی دەسەڵات وەردەگرێت، کە ڕێگە بە شارەزایان دەدات بابەتە سروشتییەکان بە کێشە دابنێن.

لە ڕێگەی ئەم ڕێبازەوە نەک هەر ”ڕابردوو” و ڕاستییە مێژووییەکان دەبنە هۆی دروستکردنی گوتاری تۆڕە بەیەکەوە گرێدراوەکانی دەسەڵات، بەڵکوو دەتوانین ئەوەش ببینین کە ”هاتنی ئایندەیەکی دیاریکراو؛ بێدەنگکردنی ئایندەەکانی دیکەیە”.

بە بەکارهێنانی ”CLA”، شارەزایان ڕێبازی گرنگییەکانی دوای بنیادنان دەگرنە بەر “بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی ئێستا لە ڕێگەی کێشەدارکردنی پۆلەکانمان و وەبیرهێنانەوەی شوێنەکان یان سیناریۆکانی دیکەی ئایندە”، کە دەبێتە هۆی دیکۆلۆنیالیزەکردنی ئایندەی دۆخی ئێستا.

دیکۆلۆنیالیزەکردنی کاتە هەژموونییەکان

پێویستە تێبینیی زیاتر لەسەر پۆلەکانی بەشداربووان بکرێت لە ڕووی کاتەوە، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییەکی لێکدانەبڕاو لە نێوان کات و ئایندەدا.

ئایندە لە هەموو جیهاندا بە هەمان شێوە بیری لێ ناکرێتەوە (ئینایەتوڵڵا، 1993؛ هەروەها سەیری گالتونگ و ئینایەتوڵڵا، ١٩٩٧ بکە).

ژمارەیەکی زۆر بنیادنانی کات و ئایندە هەن کە لەگەڵ ڕۆژئاوا بەراورد ناکرێن (ئینایەتوڵڵا، ١٩٩٣ب).

گرنگە ڕەخنە بگیرێت و جێگرەوەکان بخرێتە ڕوو بۆ بنیادنانی ڕێسای کاتە هەژموونییەکان بۆ کردنەوەی شوێن بۆ ئایندەە جێگرەوەکان. وەک میلۆیڤیچ (2008) ئاماژەی پێ دەکات، کات دەسەڵاتە، بەو پێیەی ئەو گرووپە کۆمەڵایەتییانەی کە سەرکەوتوو بوون لە “ئاساییکردنەوە و گشتاندن”ی کاتە هەژموونییەکان، لە “کۆنترۆڵکردنی” ئێستا و ئایندەشدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سەرکەوتوو دەبن (ل334).

ئاساییکردنەوەی چەمکێکی تایبەت بە کات؛ خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گرووپێکی کۆمەڵایەتیی دیاریکراو دەکات و زەمەنە هێڵییە پیشەسازییە هەژموونییەکەی ئێستا بریتییە لە بنیادنانی “ڕۆژئاوایی، مەسیحیەت، هێڵی، ئەبستراکت، کاتژمێر زاڵ، ئاڕاستەی کار، زۆرەملێ، سەرمایەداری، پیاوەتی و دژەسروشت” (گریفیتس، ٢٠٠٢، وەک لە میلۆیڤیچ، ٢٠٠٨، ل٣٣٣ دا ئاماژەی پێ کراوە).

تەنیا دوای ڕزگارکردنی خۆمان لە چاوەڕوانییە نۆرماتیڤەکانی ئەو سەردەمە، جێگرەوەکان دەردەکەون (ئینایەتوڵڵا، ١٩٩٩).

وەک میلۆیڤیچ دەڵێت: ”کاتێک گریمانە بنچینەییەکان دەربارەی ڕابردوو و ئێستا و ئایندە دەخرێنە ژێر پرسیارەوە، یەکسەر جێگرەوەکان دەست پێ دەکەن.”

پاشان پرسیارەکان دەبن بە:

١. چۆن لەم جیهانەدا بژیم کە داوای ئەوە دەکات هەموومان ملکەچی هەندێک پێوەری دیاریکراو  بین کە دەتوانێت وێرانکەر بێت بۆ من بە شێوەیەکی كەسی، بۆ ئەو گرووپە کۆمەڵایەتییەی کە سەر بە ئەوانم، یان تەنانەت بۆ کۆمەڵگە بە گشتی؟

٢. چۆن بژیم و کار بکەم بۆ ئەوەی نەک هەر ئەوەی نەخوازراوە لەناو ببەم، بەڵکوو ئەوەی خوازراویشە بنیادی بنێم؟

بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی پۆلێنی کولتووری کات بۆ دیکۆلۆنیالیزەکردن، پێویستە شارەزایان چاویان لە چارەسەرکردنی پرسی کات بێت لە کاتی بەشداریکردندا.

بۆ ئەم مەبەستە، ئینایەتوڵڵا دەڵێت گرنگە بەدواداچوون بۆ چەمکە جێگرەوەکانی کات بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتیی بەشداربووان بدات لە ڕوونکردنەوەی چەمکی هەژموونی کات.

چ شتێک بەرەو پێش و دواوە دەجووڵێت وەکوو بەندۆڵی كاتژمێر؟

هەموو ئەم نموونانە بە مەبەستی یارمەتیدانی بەشداربووانن بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەوان “تیۆرێکی تایبەتی کاتیان هەیە”.

بە هێنانی چەندین چەمکی کات بۆ پێشەوە، بەشداربووان توانای ڕوونکردنەوە و کۆلۆنیالیزمکردنی چەمکە زاڵەکانیان لە بارەی کاتەوە هەیە، بۆ ئەوەی باشتر بتوانن بیر لە تیۆرییەکانی کات بکەنەوە کە بە “سروشتی”ی دەزانن.

بە کردنەوەی کۆنترۆڵی کاتە هەژموونییەکان، شارەزایان و بەشداربووان دەتوانن کار بکەن بەرەو چەمکە جێگرەوەکانی کات کە بتوانن لەگەڵ ئایندەی جێگرەوە و خوازراویاندا بگونجێت.

 

خشتەی (1)

  پوختەی بابەتە سەرەکییەکان

پوختەی بیرۆکە سەرەکییەکان
وەسفکردنی بابەتەکە
بەبەتەکانی پراکتیزەی دیکۆلۆنیالیزەکردنی ئایندە
• لە بریی ئەوەی بیر لە شێوازێکی تایبەت بکەیتەوە وەک “باشترین ڕێگا” بۆ دیکۆلۆنیالیزەکردن، ڕێبازێکی ئەزموونی و زانستە هەمەچەشنەکان بگرنە بەر.

• پێکهاتە جیاوازەکان لە شێوازەکان دەتوانن لە چوارچێوەی جیاوازدا کار بکەن.

• بیر لەو ڕێبازانە بکەرەوە کە دۆخی ئێستای “ڕۆتینی بەردەوامی کارکردن” تێک دەدەن.

بابەتەکە بەدواداچوون بۆ ئەو شێوازانە دەکات کە لە پراکتیزەکردنی ئایندەە کۆلۆنیالیزەکراوەکاندا بەکار دەهێنرێن.
شێوازناسی
• لە کاتی داڕشتنی پڕۆژەیەکدا ئەوە لەبەرچاو بگرە کە بەشداربووان کێن، کێ بەشداریکردنی هەیە، کێ بڕیار دەدات و تا چەند دەنگی هەمەجۆر لەخۆ دەگرێت.

• نەخشەسازیی پڕۆژە دەبێت ئامانجی بەشداریکردن و گفتوگۆی یەکسان بێت.

• نەخشەسازیی پڕۆژە دەتوانێت تەواوی پڕۆژەکە بگۆڕێت بە ئەولەویەتدان بە هەندێک کێشە و ئاڕاستە و ڕووداو بەسەر ئەوانی تردا، هەروەها بە ئەولەویەتدان بە هەندێک پارادایم (داڕشتان) و چوارچێوەی زانستی.

بابەتەکە باس لەوە دەکات کە چۆن نەخشەسازیی پڕۆژە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرئەنجامە دیکۆلۆنیالیزەکراوەکان.
نەخشەسازیی پڕۆژە
• ئایندەناسان بە درێژایی پڕۆژەکە چەندین ڕۆڵ دەگێڕن.

• ئەو چوارچێوە زاڵەی کە بەسەر ئایندەناسیدا سەپێنراوە، “شارەزا”یە. بۆ کردنەوەی بوار بۆ گفتوگۆی یەکسان لەم بارودۆخانەدا، پێویستە دۆخەکە دووبارە دابڕێژرێتەوە و ڕۆڵێک وەربگرن کە گفتوگۆ بەرەوپێش ببات.

• ئایندەناسان دەتوانن چەندین زیرەکی پەرە پێ بدەن، بە شێوەیەکی بەرفراوان بخوێننەوە و گوێ بگرن، لە ڕووی فیکرییەوە شارەزا بن لە بەدواداچوونی گفتوگۆی قووڵتر لە نێوان کەسانی چینە جیاوازەکاندا.

بابەتەکە لەو ڕۆڵانە دەکۆڵێتەوە کە ئایندەناسان دەتوانن بیگرنە بەر بۆ پراکتیزەکردنی دیکۆلۆنیالیزم.
ڕۆڵی ئایندەناسان
• ئاشنانەبوون بە نەریتە “گشتگیرە” ڕۆژئاواییەکان دەتوانێت لە ڕووی پێکهاتەییەوە بێشەرعیەتی بدات بە بیرۆکەی تاکەکان و کۆمەڵانی خەڵک.

• جێگرەوە ڕاستەکان پێویستیان بە دروستکردنی جێگرەوە هەیە لەگەڵ تاکەکان بە پێی دەستەواژەکانی خۆیان.

• ”CLA” دەتوانێت یارمەتیی شارەزایان بدات کە ئایندە لە زاراوەی بەشداربوودا دروست بکەن بە دروستکردنی مەودای زانستی لە پۆلەکانی بیرکردنەوەی خۆیان بۆ ئەوەی بچنە ناو پۆلەکانی بەشداربووانەوە.

بابەتەکە باس لەوە دەکات کە چۆن شارەزایان دەتوانن ئایندە لەگەڵ بەشداربووان لەسەر دەستەواژەکانی خۆیان و لە ڕێگەی پۆلێنە کولتوورییەکانی خۆیانەوە دروست بکەن.
گەڕان بەدوای جیهانبینیی کەسانی دیکە
• لە سەرانسەری جیهاندا چەندین بنیادنانی کولتووری بۆ کات و ئایندە هەیە.

• ئاساییکردنەوەی چەمکی کات خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی یەک گرووپ دەکات. گرنگە بنیادنانی نۆرماتیڤی کات دروست بکرێت.

• پێویستە شارەزایان چاویان لە ڕوونکردنەوەی ڕەهەندی کات بێت بە پێشکەشکردنی چەمکە جێگرەوەکانی کات، کە دەرگا بە ڕووی جێگرەوەکاندا دەکاتەوە.

بابەتەکە بەدواداچوون بۆ ڕوونکردنەوەی چەمکە نۆرماتیڤەکانی کات دەکات.
دیکۆلۆنیالیزەکردنی کاتە هەژموونییەکان

 

ئەنجام

گەڕان بەدوای جێگرەوە و فرەیی لە ئایندەیەکی جیاوازدا ڕەنگە وەک ئەرکێکی گەورە دەربکەوێت، بە تایبەت کە پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی بیروباوەڕە پتەوەکان و گریمانەکان هەیە سەبارەت بە جیهان.

هەر چەندە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر جیهان پێویستی بە بیرکردنەوەی نوێ و جێگرەوەیەکی نوێ هەیە بۆ ئەو کێشانەی کە دۆخی ئێستا چارەسەری نییە بۆی.

قەیرانی کەشوهەوا نموونەیەکی کاریگەرە: وەک ”واینڕایت” و ”مان” (٢٠١٨) لە کتێبی ”کەشوهەوا لیڤیاتان”دا نوسیویانە: ”… ئەگەر دەیتا و مۆدێلی باش بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا پێویست بووایە، ئەوا کاردانەوەیەکی سیاسیمان دەبینی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا.”

“ئەو ئاڵنگارییەی کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، نزیکترە لە قەیرانی خەیاڵ و ئایدۆلۆژیا.”

لە بریی جێگرەوەکان، ئێمە لە دۆخی ئێستا و بیرکردنەوەی “ژیری”ی دامەزراوە سیاسییە باڵادەستەکاندا گیرمان خواردووە، کە بەردەوامن لە ”داگیرکردنی” ئایندەی جیهان بە دیدگا شکستخواردووەکانیان بۆ ئایندە  و ئەو ئایندەەی کە چاوەڕێمان دەکات، بەڵێن دەدات کە بەدبەختی بێت و تەنانەت کوشندەش بێت بۆ زۆرێک لە خەڵکی جیهان.

پێویستمان بە جێگرەوەیەکی نوێ و بەهێز و داهێنەرانەی ئایندە هەیە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی نالەباری ئێستا.

بۆ هاندانی ئەم جێگرەوانە، پێویستمان بە پراکتیزەکردنێکی ئایندەی دیکۆلۆنیالیزم هەیە.

پراکتیزەکردنی ئایندەی دیکۆلۆنیالیزم فرەپسپۆڕییە و کراوەیە بۆ شێوازە جێگرەوەکانی بیرکردنەوە و بوون.

ئەمە پراکتیزەکردنێکی ئایندەییە کە گفتوگۆ پەرە پێ دەدات و بە نەخشەسازی گرووپێکی هەمەجۆر لە بەشداربووان بانگهێشت دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەو کێشە و بابەتانەی کە بۆ ئەوان گرنگن، لە کاتێکدا ئەوان و جیهانبینییەکانیان وەک سەرچاوەیەکی ڕەوای زانیاری بەهەند وەردەگرن.

دروستکردنی ئەم دیدگا بەهێزە جێگرەوانەی ئایندە یەکێکە لە بەشدارییە بێهاوتاکانی توێژینەوەکانی ئایندە بۆ جیهان، هیوادارین ئەم بابەتە ببێتە هۆی هاندانی گفتوگۆی نوێ و ئایندەیەکی جێگرەوە و بەهێز کە تا ئێستا خەیاڵی بۆ نەکراوە.

سەرچاوەكان

  1. Antunano, M. (1996). From reflection to action. Futures, 28(6-7), 524-527.
  2. Bell, W. (2003). Foundations of Futures Studies: History, Purposes, and Knowledge. Routledge.
  3. Bisht, P. (2020). Chapter 14: Decolonizing futures: Finding voice, and making room for non-Western ways of knowing, being, and doing. In R. Slaughter & A. Hines (Eds.), The Knowledge Base of Futures Studies 2020 (pp. 216-230). Association of Professional Futurists and Foresight International.
  4. Candy, S., & Kornet, K. (2019). Turning Foresight Inside Out: An Introduction to Ethnographic Experiential Futures. Journal of Futures Studies, 23(3), 3-22.
  5. Curry, A., & Schultz, W. (2009). Roads Less Travelled: Different Methods, Different Futures. Journal of Futures Studies, 13(4), 35-60.
  6. Dator, J. (2005). De-Colonizing the Future. Journal of Futures Studies, 9(3), 93-104.
  7. Foucault, M. (1980). Truth and Power. In Gordon, C. (Ed. & Trans.), Power/knowledge: Selected interviews and other writings 1972-1977. New York: Pantheon Books.
  8. Galtung, J., & Inayatullah, S. (1997). Macrohistory and Macrohistorians: Perspectives on Individual, Social, and Civilizational Change. Praeger.
  9. Goonatilake, S. (1996). Towards a post-European, post-enlightenment future. Futures, 28(6-7), 573-576.
  • Hines, A., & Zindato, D. (2016). Designing Foresight and Foresighting Design: Opportunities for Learning and Collaboration via Scenarios. World Futures Review, 8(4), 180-192.
  • Inayatullah, S. (1988). Sarkar’s Spiritual Dialectics: An unconventional view of the future. Futures, 20(1), 54-65.
  • Inayatullah, S. (1990). Deconstructing and Reconstructing the Future: Predictive, cultural and critical epistemologies. Futures, 22(2), 115-141.
  • Inayatullah, S. (1993a). Colluding and colliding with the orientalists. A response to Zia Sardar’s ‘Colonizing the future.’ Futures, 25(2), 190-195.
  • Inayatullah, S. (1993b). From ‘Who am I?’ to ‘When am I?’: Framing the shape and time of the future. Futures, 25(3), 235-253.
  • Inayatullah, S. (1996). What Futurists Think: Stories, methods and visions of the future. Futures, 28(6-7), 509-517.
  • Inayatullah, S. (1998a). Pedagogy, Culture, and Futures Studies. American Behavioural Scientist, 42(3), 386-397.
  • Inayatullah, S. (1998b). Causal Layered Analysis: Poststucturalism as method. Futures, 30(8), 815-829.

  • Inayatullah, S. (1999). Reorienting Futures Studies. In Z. Sardar (Ed.), Rescuing All Our Futures: The Future of Futures Studies (pp. 49-60). Twickenham: Adamantine Press Limited.
  • (2008). Six Pillars: futures thinking for transforming. Foresight, 10(1), 4-21.
  • Inayatullah, S. (2013). Learnings From Futures Studies: Learnings From Dator. Journal of Futures Studies, 18(2), 1-10.
  • Mahadevan, A. (1996). The need for hope and faith. Futures, 28(6-7), 611-614.
  • Markley, O. (1996). Global Consciousness: An alternative future of choice. Futures, 28(6-7), 622-626.
  • Miller, R. (2018). Futures Literacy Laboratories (FLL) in practice: an overview of key design and implementation issues. In R. Miller (Ed.), Transforming the Future: Anticipation in the 21st Century (pp. 95-109). Swales & Willis Ltd, Exeter, Devon, UK.
  • Milojevic, I. (1999). Feminising futures studies. In Z. Sardar (Ed.), Rescuing All Our Futures: The Future of Futures Studies (pp. 61-71). Twickenham: Adamantine Press Limited.
  • Milojevic, I. (2008). Timing feminism, feminising time. Futures, 40, 329-345.
  • Nandy, A. (1983). The intimate enemy: loss and recovery of self under colonialism. Delhi: Oxford University Press.
  • Nandy, A. (1989). Shamans, Savages and the Wilderness: On the Audibility of Dissent and the Future of Civilizations. Alternatives, 14(3), 263-277.
  • Nandy, A. (2006). Visions that do not Reproduce Another Nightmare. Journal of Futures Studies, 10(3), 89-92.
  • Ramos, J. (2005). Memories and methods: conversations with Ashis Nandy, Ziauddin Sardar and Richard Slaughter. Futures, 37(5), 433-444.
  • Ramos, J. (2015). The Inner Game of Futures. Journal of Futures Studies, 20(1), 91-100.
  • Sardar, Z. (1993). Colonizing the future: the ‘other’ dimension of futures studies. Futures, 25(2), 179-187.
  • Sardar, Z. (1996). Natural born futurist. Futures, 28(6-7), 665-668.
  • Sardar, Z. (1997). A futurist beyond futurists: the a, b, c, d (and e) of Ashis Nandy. Futures, 29(7), 649-660.
  • Sardar, Z. (1999). The Problem of Futures Studies. In Z. Sardar (Ed.), Rescuing All Our Futures: The Future of Futures Studies (pp. 9-23). Twickenham: Adamantine Press Limited.
  • Slaughter, R. A., & Bussey, M. (2005). Futures Thinking For Social Foresight. Taipei: Tamkang University Press.
  • Slaughter, R. A., & Hines, A. (Eds.). (2020). The Knowledge Base of Futures Studies 2020. Association of Professional Futurists and Foresight International.
  • Smith, L. T. (1999). Decolonizing methodologies: Research and indigenous peoples. London: Zed Books.
  • Stone, H., & Stone, S. (1994). Embracing All Our Selves. Voice Dialogue International. https://voicedialogueinternational.com/articles/Embracing_All_Our_Selves.htm
  • Suzuki, S. (2005). Zen mind, beginner’s mind. Weatherhill.
  • Tough, A. (1996). My connectedness with future generations. Futures, 28(6-7), 687-689.
  • Van Steenbergen, B. (2005). The first fifteen years: a personal view of the early history of the WFSF (1967-1982). Futures, 37(5), 355-360.
  • Wainwright, J., & Mann, G. (2018). Climate Leviathan: A Political Theory of Our Planetary Future. London, New York: Verso.
  • Wilkinson, A. (2017). Strategic foresight primer. European Policy Strategy Centre. https://cor.europa.eu/Documents/Migrated/Events/EPSC_strategic_foresight_primer.pdf

 

Send this to a friend