ده‌وڵه‌ت و سايكۆلۆژياى په‌تا
د. ئومێد ڕه‌فيق فتاح
مێژوى مرۆڤايه‌تى خاڵى نه‌بوه له بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاو ده‌ردى كوشنده، بۆيه چيرۆكى په‌تاكان له مێژودا بوه به‌سه‌رچاوه‌يه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند به وانه‌و سه‌دان داب و نه‌ريت و به‌هاى له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا گۆريوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م روداوانه سه‌دان پرسيارو گومانى دروست كردوه كه تائێستا به‌بێ وڵام ماونه‌ته‌وه، رههنده سايكۆلۆژييهكانى په‌تا زۆر گه‌وره‌ن و پانتاييه‌كى گه‌وره له مێژوى مرۆڤايه‌تيدا ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌لانى كه‌مه‌وه به دواى و‌ڵامى رهههندهكانيدا بگه‌ڕێين، چونكه پێكهاته‌يه‌كى سايكۆلۆژى له سه‌ر يه‌ك نه‌وه‌ى ته‌واو به‌جێده‌هێڵن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وه‌يه به‌ته‌واوى رزگار بوبن له په‌تاكه ، به‌ڵام هێشتا گيرۆده‌ى لێكه‌وته‌و شوێنه‌واره سايكۆلۆژييهكانى په‌تاكه‌ن، كه‌له شێوه‌ى فۆبياو ناودژى كۆمه‌ڵايه‌تى و به‌هاى جياوازدا خۆيان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت به به‌شێك له كۆويژدان و خهياڵدانى كۆمه‌ڵگه‌و ، ره‌نگه وه‌رچه‌رخانى گه‌وره‌ى زانستى و ئه‌ده‌بى دروست بكات، په‌تا وه‌كو ئه‌زمونى شه‌ڕو كاولكارييهكانى شه‌ڕه ، وه‌كو چۆن جه‌نگ و لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ڕيشه‌يى له ستايلى ژيان و ئه‌زمون و مامه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى دروست ده‌كه‌ن ، په‌تاش به‌هاى تايبه‌ت دروست ده‌كات ، كه يه‌كێك له هه‌ره لێكه‌وته دياره‌كانى نه‌مانى متمانه‌و نامۆيى و دابرانى كۆمه‌ڵايه‌تى و كۆشتنى ئومێد‌و نائارامى كۆمه‌ڵايه‌تى و ترسه له ناديارى و مه‌جهول. له‌م دۆخه‌دا مرۆڤ گومان له خۆيى و ده‌وروبه‌رى ده‌كات ، ماسك وه‌كو سيمبوڵى خۆشاردنه‌وه له كۆمه‌ڵگه، خۆى به‌رجه‌سته ده‌كات، له‌م دۆخه‌دا يه‌كه‌م جاره ديوى ده‌ره‌وه‌ى ده‌شارێته‌وه‌و ، ديوى ناوه‌ى به‌ده‌رده‌خات.
بۆيه هه‌ندێك له پسپۆڕانى سۆسۆلۆژيا ، بابه‌تى پهتايان وه‌كو بابه‌تى زانستى لێكداوهتهوهو ناويان ناوه سايكۆلۆژياى په‌تا ، ئه‌م فێڵده گرنگى ده‌دات به ره‌فتارى كۆمه‌ڵگه و مرۆڤ له‌كاتى په‌تاكان و چۆنێتى مامه‌ڵه‌يان ، ئه‌م زه‌مه‌نه كۆمه‌ڵگاكان پڕه له شه‌پۆلى ترس و كۆ فۆبيايى ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه پر ئه‌بێت له راڤه كردن و شيكارى بۆ ئازاره‌كان و سه‌رچاوه‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاكه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ پهتاكانى سهردههمانى پێش جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌م راست بوبێت كهتۆرهكانى په‌يوندى و گه‌ياندن هه‌زاران جار كه‌متر بون له ئێستا ، ئه‌وا له ئێستادا گلۆباليزهيشن واى كردوه زياتر ڕۆڵى هه‌يه لهڕامانى سه‌رلێشێواوى مرۆڤ به ديار تۆڕى زانيارييه‌كانه‌وه، ئه‌م زانيارييانه ده‌بنه هۆكارى به‌هاى دژ به‌يه‌ك و ڕه‌فتارو هه‌وڵى هيلاك كه‌ر و بێ چاره‌سه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى په‌تاكه. به‌تايبه‌ت كه سروشتى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تا به تايبه‌ت تر ڤايرۆسه‌كان وايه كه‌له‌سه‌ره‌تادا زانيارى له‌باره‌يانه‌وه نه‌ك ته‌نها لاى خه‌ڵكى ئاسايى و ته‌نانه‌ت پسپۆڕهكانيش سه‌ره‌تاى و كه‌من.
ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت له كاتى قهيراندا
ئه‌گه‌ر له بيرۆكه‌كه‌ى فۆكۆيامهوه سه‌يرى ده‌وڵه‌ت بكه‌ين كه واسهيرى ده‌وڵه‌تى دههكرد ، ده‌وڵه‌تى شكستخواردوو سه‌رچاوه‌ى نههامهتييهكانه له هه‌ژارييه‌وه بۆ تيرۆرو په‌تاكان، ئه‌و پێداگرى له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى شه‌فاف ده‌كات و ته‌نانه‌ت له يه‌كێك له ووتارهكانيدا له ديسه‌مبه‌رى 2019 باسى له‌وه كردوه ديموكراسيه‌تى ئه‌مريكا ده‌وڵه‌تى قوڵ پارێزگارى لێده‌كات، ئههم قه‌يرانانه و قه‌يرانه‌كانى ترئابورى و پهتاكانى وه‌كو ئيبۆلا و ئايدز و ته‌نانه‌ت كاره‌ساته سروشتيهكان زياتر پشتگيرى له‌و تێزه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌ت ناتوانێت بێلايه‌ن بێت ياخود به‌لانى كه‌م ده‌وڵه‌تى كه‌مترين ده‌ستێوه‌ردان ( وه‌كو ئه‌وه‌ى ليبراڵيه تاكرهوهكلاسيكيه مۆدێرنه‌كان ( القديمه الجديده)) باسى ده‌كه‌ن ، له‌م دۆخانه‌دا كۆمه‌ڵكه توشى كاره‌سات ده‌كات ، ده‌وڵه‌ت له‌م دۆخانه‌دا ده‌توانێت ڕۆڵى خۆى ببينێت له فرياكه‌وتن و راگرتنى باڵانس و نهڕوخانى كۆمه‌ڵگه له روى سايكۆلۆژى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسيه‌وه، لێره ده‌وڵه‌تى به‌هێز ئه‌و دهوڵهتهيه كه له‌ڕێگه‌ى ده‌زگاكانى ياسادانان و دادوه‌رى و جێبه‌جێكردنه‌وه ، پشتگيرى مانه‌وه‌ى كه‌رتى ئابورى ده‌كات و بودجه‌و رێكارى ئابورى تايبه‌ت به پێى دۆخه‌كان به ڕێكارى پله‌به‌ندى پێشكه‌ش ده‌كات ، له دۆخى قهيراندا كرمهڵگه زۆرتر چاوى چاوه‌ڕوانى ئومێديان له‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ندروستيه فهرمييهكانه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و هێزه‌ى لاى ده‌زگاى جێبه‌جێكردنه ده‌توانێت همو ئامرازه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ روبه‌روبونه‌وه، بۆيه ئه‌م دۆخانه تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى زۆر به‌هێزه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى يه‌ك سه‌رچاوه‌ن له‌روى داهاته‌وه ( ده‌وڵه‌تى به‌رخۆرد) ( الدوله الريعيه)، ئه‌مه هه‌ر ده‌وڵه‌تانه‌ن كه به پێوه‌رى ده‌وڵه‌تى دروست ، ده‌وڵه‌تى شكسخواردوون، بۆيه ئه‌م ده‌وڵه‌تان له يه‌كه‌م وه‌رزى تاقيكردنهوهدا هه‌ره‌س ده‌هێنن و ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌ى نه‌هامه‌تى گه‌وره بۆ هاوڵاتيان، ئه‌م جۆره حوكمرانيانه ته‌نها له‌كاتى قهيراندا سه‌رچاوه‌ى داهات و برهكانيان بۆ هاوڵاتيان پيشان ده‌ده‌ن، بهپٍێچهوانهوه له كاتى نه‌بونى قهيراندا هه‌زار فێڵ و رۆتينات دروست ده‌كه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ى داهاته‌كان . بۆيه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌ى كۆى نه‌هامه‌تى و قه‌يرانه‌كان بۆ هاوڵاتيان. له‌هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تى ليبراڵى له‌به‌رده‌م تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى سه‌ختدايه، كه تاوه‌كو ئێستا له‌به‌رده‌م شه‌پۆلى بهرژهوهندييه كهسيهكاندا ، ده‌وڵه‌ت ناتوانێت قسه‌ى يهكلاكهرهوهى هه‌بێت.
ره‌فتارى عه‌قڵانى له‌كاتى قهيراندا
له‌به‌رئه‌وه‌ى مرۆڤ كائينێكى عهقڵانيه ، بۆيه زۆربه‌ى برياره‌كانى به پێى پێوه‌ره لۆژيكيهكان ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ى سايكۆلۆژياى په‌تاكان
ئاماژه‌ى پێده‌كات، مرۆڤ له كاتى په‌تاكاندا ره‌فتارى مرۆيى ئه‌گۆڕێت بۆ ره‌فتارى ناودژ ، بۆيه هه‌ندێك جار پێوه‌ره نالۆژيكييهكان زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر رهفتاريدا ، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و كاتانه‌ى كه مرۆڤ له دۆخێكى سروشتيدايه و به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان ره‌فتارى عهقڵانيهو دۆخى فۆبياو دڵه‌ڕاوكێ ره‌فتارى دژبهيهك ئه‌نجام بدات و په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و ڕێگانهى كه هه‌ميشه له‌كاتى ئاسايدا دژيان بوه له ئه‌فسانه‌وه بۆ سورته سه‌ره‌تاييه‌كان بۆيه هه‌ندێك جار له جياتى چاره‌سه‌رى لۆژيكى خرى ده‌خاته به‌رده‌م مههترسى . بۆ نمونه له كتێك كه باس له داخستنى سنوره‌كان ده‌كرێت، يهكسهر بازار ده‌درێت به كۆڵدا ، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ قه‌يران روبدات ، هه‌رچه‌ند زۆربه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى ئه‌و قه‌يرانانه‌ى تيا دروست توانايان زۆر له‌وه زياتره كه ئه‌و قه‌يرانانه دروست نه‌بن.لێره ده‌رده‌كه‌وێت كه درويتكردنى ئه‌و قه‌يرانانه به ورد بينى به ئاوهرى لۆژيكى نه‌كراوه، به‌ڵكو هۆكاره ترس و دڵه راوكێيه، برياره‌كان زياتر به سۆزدارى بيركردنه‌وه‌ى نالۆژيكى دراون.
ترس له‌په‌تا گومان له ناديارى
له‌و كاته‌ى په‌تايه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زانيارى له باره‌يه‌وه كه‌مه، پانتايىى گومان به شێبوهيهك فراوان ده‌بێت، حه‌قيقه‌ت به‌هاى خۆى له‌ده‌ه‌ست ده‌دات، له كاتى په‌تاى كۆرۆنا له‌به‌رئه‌وه‌ى توێژينه‌وه‌كان فاكت نين، ئه‌وه‌ى كه ده‌وترێت هه‌ندێك جار پێچه‌وانه‌كه‌ى راست ده‌رئه‌چێت، له‌لايه‌ك هه‌ندێك جار په‌تاكه خۆى له‌گه‌ڵ ژينگه جياوازهكان ده‌گونجێنێت، هه‌ندێك جاريش خودى ڤايرۆسهكه بازدانى جينى ده‌كات، بۆيه شيكارى و لێكۆڵينه‌وه‌كان جێ‌گير نين، ئه‌مه له لايه‌ك ، له‌لايه‌كى تر فۆبياو دڵه‌راكێ له په‌تاكه خۆى هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى فۆبيا له‌وه دروست بێت له داهاتودا چى رووده‌دات، وه‌كو ئه‌وه‌ى ژيژه‌ك له سه‌ر ئه‌م بابه‌ت ده‌ڵێت ( ڕێنمايي و ئامۆژگارييهكان ههمويان به ئاراسته‌ى ئه‌وه‌ن ، كه نه‌ترسين ، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان هه‌مو ئه‌ڵێن بترسن) ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش فۆبيا له په‌تا زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ى له داهاتودا چى ده‌بێت، وه‌كو ئه‌و شه‌ڕه‌ى كه سه‌نگه‌رێكى دياريكراوى نييه. ئه‌مه ته‌نها ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه توشى په‌تاكه بون ، به‌ڵكو هه‌موان ده‌گرێته‌وه ، له‌م كاتدا بۆشاييى نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه به‌ته‌واوى كه‌م ده‌بێته‌وه ، چونكه چاره‌نوسى كۆمه‌ڵگه به ته‌واوى به‌ستراوه به‌چاره‌نوسى تاكه‌وه، به ئاسانى هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه چه‌ند ته‌ندروستى و ناخۆشيهكانمان له‌يه‌ك نزيكن، كۆههستيهكى كۆمه‌ڵگه‌ى دروست ده‌بێت، چاوهڕوانيهكان بۆ ئه‌وه‌ى هيچ كه‌س هه‌ڵه نه‌كات تا قه‌باره‌ى زيانه‌كان گه‌وره نه‌بێت، تا ئه‌و ئاسته كاريگه‌ره هه‌ندێك جار داواى به‌كار هێنانى هێز ده‌كرێت، هه‌ندێك جاريش به به‌بلاوكردنه‌وه‌ى هۆشيارى، ئه‌مه‌ش يه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌لايه‌ك په‌تاكه زۆر به خێراى بڵاو ده‌بێته‌وه ، دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى تواناى پێشبينيكردن و زاڵ بون به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا ديار نييه. به تايبه‌ت له دۆخى ئه‌م پهتايهدا ره‌هه‌ندى سياسى زۆر دراوه‌ت پاڵ په‌تاكه‌و ، هه‌ندێك راڤه وا لێكى ده‌ده‌نه‌وه كه په‌تاكه شه‌ڕى بايه‌لۆجى بێت، نه‌ك دياردهيهكى سرۆشتى ، له پاڵ ئه‌مه‌شدا شه‌ڕێكى ئابورى گه‌وره ده‌جوڵێت، كه ره‌نگه سيسته‌مى ئابورى جيهانى بگۆڕێت. هه‌رچه‌نده ماوه‌ى په‌تاكه درێژ ئه‌بێته‌وه دوو ديارده‌ى دژ به‌يه‌ك ئه‌جوڵێنن يه‌كيان ئه‌وه‌يه خه‌ڵك له چاوهروانيدا ، هه‌ڵبژارده‌ى به كۆمهڵاتيبون هه‌ڵه بژێرنه‌وه، ئهويتريش ژماره‌ى قوربانيهكانه، كه هه‌ردووكيان يه‌ك ده‌رئه‌نجامى هه‌يه، ئه‌وه‌ش زياد بونى فشارى دهرونيه. ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت لايه‌نى ته‌ندروستى لێره زۆر ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌تا رێژه‌ى مردن وكۆنترۆڵكردن زياتر ده‌بێت، به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه متمانه‌ى هاوڵاتيان زۆر تر ده‌بێت، بۆيه ده‌رئه‌نجام فشاره‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه . ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌هه‌ر دوو ئه‌زمونى چين و ئيتاليا وه‌كو دوو نمونه‌ى جياواز لێكبدهينهوه ، تواناى ده‌وڵه‌ت متمانه‌ى خه‌ڵك به ده‌وڵت به رونى ده‌رده‌كه‌وێت، لهيهكهمدا به توانا له دووه‌مدا خراپ ، كه نمونه‌ى ئيتاليا نه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌رونى له لاى خه‌ڵك له ئيتاليا خراپ كردوه، به‌ڵكو كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌وورپا ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌مو جيهان هه‌بوه.
رنگه له‌م نێوه‌نده گوتاره‌كه‌ى جۆنسۆنى سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا له‌باره‌ى په‌تاكه‌وه زۆر جێگه‌ى ڕه‌خنه بوبێت، كه وتى ده‌بێت، خه‌ڵكى به‌ريتانيا خۆيان بۆ به‌جێهێشتنى ئازيزانيان ئاماده بكه‌ن، ئه‌م گوتاره ئاشكرايه ره‌نگه به پشت به‌ستن به راى پزيشكى دركێنرابێت، به‌ڵام ڕۆڵى سه‌ركرده ئه‌وه نييه ، ئه‌م ڕۆڵه ڕۆخێنه‌ره بگێڕێت.
گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردو، له نێوان ئه‌فسانه‌و ئايندا
ئه‌زمونى مرۆڤايه‌تى له‌كاتى قه‌يرانه‌كاندا ، په‌نابردنه بۆ غهيبيات و سيسته‌مێكى به‌هاى جێ‌گير كه هه‌ندێك جار پاڵنه‌ره‌كانى ئايديايهكه ره‌گ و ريشهكهى پشت ئه‌ستوره به‌ئه‌فسانه‌و ئه‌و راڤانهى له په‌نهاندا مرۆڤ په‌نايان بۆ ئه‌بات، وه‌كو سروته ئاينيهكان ، چاكه‌و خێرخوازى ، ئێستا له عێراق ئه‌بينين هه‌مو جيهان سه‌رقاڵه به‌وه‌ى ڕێكارى ته‌ندروستى بگيرێته‌به‌ر ، به‌تايبه‌تى شيعه‌كان تا ئێستا له مقۆمقۆى ئه‌وه‌ن كه ده‌رگاى مه‌زاره‌كان داناخه‌ن ،چونكه تا ئێستا ئه‌مان بروايان وايه كه‌ئه‌م كه‌سايه‌تيانه ئه‌وه‌نده پيرۆزن، په‌تاكان زهفهرييان پێ نابات. به‌ڵام هه‌ندێك جار به پێى كات و بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاكه هه‌ندێك كه‌س بيرو باوه‌ريان ده‌گۆڕن ،چونكه په‌تاكه به‌شێكى قه‌ناعه‌تيان تێر ناكات ،يان ڕوداوه‌كان به پێچه‌وانه‌ى بيروباوهڕيانهوه يهوه و، كاره‌سات ده‌خاته‌وه ، وه‌كو ئه‌وه‌ى له كۆرياى باشور ڕويدا. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م قه‌يرانانه هۆكارێك ده‌بن بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى ديندارى ، په‌يوه‌نديدار به‌م بابه‌ت زۆر جار له‌م كاتانه‌دا مرۆڤ په‌نا ده‌باته‌و بۆ كلتور‌و ئه‌و حهكايهتانهى له مێژوى ميللهتهكاندا هه‌يه.به تايبه‌تى گه‌رانه‌وه بۆ گيا دهرمانيهكان، خه‌ريكه به نياندهرتاڵبونى مرۆڤ ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا له پێشودا ئه‌م بيروباوه‌ڕه له لايه‌ن پزيشكانه‌وه زۆر دژايهتى ئه‌كرا . له دواى ئه‌وه‌ى چينيهكان هه‌ردوو جۆرى چاره‌سه‌رى پزيشكى و چاره‌سه‌رى كلتورييان به‌كارهێناو كاريگهرييهكهيان باس كرد ، لهبهشێكى زۆر له وڵاتان په‌نايان بۆ برد، ته‌نانه‌ت كار گه‌يشتۆته ئه‌وه‌ى له هندستان خواردنى ميزى مانگا وه‌كو چاره‌سه‌ر سه‌ير ده‌كرێت، چونكه مانگا پيرۆزه‌و ميزهكهشى ده‌كرێت وه‌كو چاره‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.ئه‌مه ئه‌و سروتانهن ته‌نها له‌كاتى ئه‌م جۆره ڕوداوانه‌دا هه‌ستيان پێ دهكريت. كه ڕه‌نگه هۆكاره سهرهكيهكهى ئه‌وه بێت زانست ده‌سته‌وستانه كه چاره‌سه‌رێكى سيحرى ده‌م و ده‌ست پێشكه‌ش بكات.
پڕوپاگه‌نده‌و ڕاسيزمى نوێ
ئه‌و كاته‌ى نه‌خۆشى كولێرا له فه‌ره‌نسا بڵاو بوه‌وه ، پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه بڵاوبۆوه كه ئه‌م تيۆره‌ى موئامهرهيهو ، په‌تاكه مرۆڤ دروستى كردوه . ده‌ست به‌جێ پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه بڵاو بۆوه كه حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌ليك (لويس فليپ) مادده‌ى زهرنيخى كردۆته بيره ئاوه‌كانه‌وه ، له ئێستادا رۆژانه پرۆپاگه‌نده‌ى ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كهه ئه‌م په‌تايه دروستكراوى ئه‌مريكايه، هه‌ندێك كه‌سى تر بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌زگاى هه‌واڵگرى فه‌ڕه‌نسى ئه‌م كاره‌ساته‌ى دروست كردوه، هه‌ندێك تر به تايبه‌تى ئه‌مريكا به نه‌خۆشى چينى دهيناسێنيت ، هه‌ندێك بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ له ناوبردنى به‌ته‌مه‌نه‌كانه، چونكه له ئه‌مريكاو له ئه‌وروپا به‌ته‌مه‌نه‌كان بارگرانييه‌كى زۆريان بۆ حكومه‌ت دروست كردوه. ئه‌م پرۆپاگه‌ندانه لێكه‌وته‌ى ئابورى وحهقيقهتى ڤايرۆسهكه ناشارنه‌وه، بۆيه ئه‌م بابه‌ته ژينگه‌يه‌كى گونجاو دروست ده‌كه‌ن بۆ پشت به‌ستن به ته‌فسيرى تيۆره‌ى موئامه‌ره‌و تاوانباركردن و تۆمه‌تباركردنى حكومه‌ته‌كان بهلايهندارى هه‌ريه‌ك له‌و وڵاتانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م تێۆره فاكته‌رێكه بۆ سهرهڵدانهوهى راسيستى نه‌ته‌وه‌يى ره‌گه‌زى، له‌سه‌ره‌تايى ڤايرۆسه‌كه‌وه ترس له ڕه‌گه‌ز چينى گهيشتبوه مه‌ترسى له‌سه‌ر چينهكان له هه‌مو جيهان و بێڕێزكردن بهرامبهرچينيهكان، دوركه‌وتنه‌وه له هه‌مو چينيهك، هه‌مو گێڕانهوهيهك بۆ ئه‌وه‌ى چينى به‌سه ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى پهتاكهى .