داعش چوار سەربازی رفێنراوی عێراقی کوشت
چەکدارانی داعش ئەو چوار سەربازە عێراقییەیان کوشت کە دوێنێ لە نزیک داقوق رفاندبوونی.
ئەمشەو تەرمی چوار سەربازی عێراقیی لە نزیک چەمی رۆخانە لە سنوری داقوق دۆزرانەوە، کە دوێنێ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون.
سەرچاوەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانەوە کە نەیویستووە ناوی بھێنرێت، بە چەند میدیایەکی راگەیاندووە، داعش پاش کوشتنی سەربازەکان، تەرمەکانی شێواندوون.
دوێنێ دووشەممە، داعش ئەم چوار سهربازەی هه‌واڵگری عێراقی له نزیك غێده له سنوری داقوق رفاند.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌گه‌ران و پشكنین كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسیان، چه‌كدارانی داعش له گوندی سماقه سوفلا رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا سێ پۆلیسی فیدراڵی بریندار بوون، كه یه‌كێكیان رائید بوو.