گریانی بێ فرمێسک: ژنانی کوردی کۆڵبەر و سیاسەت-مەرگی جێندەری دەوڵەت لە ئێران[1]
د. ئەحمەد محەمەدپوور- د. ئاسۆ جەواهیری
وەرگێڕان: گەلاوێژ سۆفی
پوختە
ئەم نووسینە تاوتوێی پەیوەندی نێوان کۆڵۆنیالیزم، قەڵەمڕەوی و سیاسەت-مەرگی جێندەری دەوڵەت لە ئێران و کاریگەری لەسەر ژیانی ژنانی کورد لەسەر سنوور (کۆڵبەر) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ڕۆژهەڵات) دەکات. بە سوودوەرگرتن لە چەمکی “سیاسەت-مەرگ”ی ئاشیل مبێمبێ، کۆڵبەریی وەک پیشەیەکی کوشندە چەمکسازی دەکەین کە کوردەکان دەخاتە ژێر سزای هەڕەمەکی و گشتی لە ڕێگەی ڕێوشوێنی دیسپلینی مەرگ ئامێزەوە. ئەمەش وادەکات بەردەوام لە دۆخێکی ناجێگیر و پڕ مەترسیدا بمێننەوە. سیاسەت-مەرگی کۆڵبەری ژنانی کورد جەخت لەوە دەکاتەوە کە چۆن مانای مردن وەک مانای ژیان لە (زیندە-سیاسەت)دا بەرهەمدێت، ئاواش لە ڕێگەی توخمە بەرجەستەکراوەکانەوە “جەستە لێی دەکوژرێت و بۆ مردن و گیانکێشان نیشانە دەکرێت. بۆ ئەم مەبەستە وتووێژمان لەگەڵ ١٣ ژنە کوردی ڕۆژهەڵات ئەنجامداوە، کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا خەریکی کۆڵبەری بوون. وتارەکەمان بە زەقکردنەوەی ڕەهەندی جێندەری کۆڵبەری، ئەزموونی ژنانی کۆڵبەر وەک ئەوەی لە”جیهانی مەرگدا” ڕوودەدات، تیۆریزە دەکەین”، جیهانێک کە تێیدا گیانی ژنانی کۆڵبەر هەمیشە لە مەترسیدایە و لەلایەن دامودەزگای دەوڵەتی مەرگ و ڕژێمی پیاوسالاری ‘حەقیقەت’ەوە بێدەنگ کراوە. شیکارییەکەمان جۆرێک لە توندوتیژی دەوڵەت ئاشکرا دەکات کە دەربڕینی جێندەری “سوژە کۆڵۆنیالیزەکراوەکان” بەرجەستە دەکات.
کلیلە وشەکان
کۆڵۆنیالیزم، جیهانی مەرگ، ژنە کۆڵبەرەکان، ئێران، سیاسەت، مەرگ، ناجێگیری، ڕۆژهەڵات
بەدەست ئازارێکی زۆری پشتم دەناڵێنم، نازانم تا کەی دەتوانم بەردەوام بم لە کارکردن. هەموو ئەو پارەیەی لە ڕێگەی کۆڵبەرییەوە دەستم دەکەوت، بۆ چارەسەری شێرپەنجەی هاوسەرەکەم دەچوو، بەڵام ئەوەش بەس نەبوو. خانووەکەم و ئەوەی تێیدا بوو: لە فەرش و بەفرگر و جل و بەرگ… فرۆشتم و هەمووی لە نەخۆشخانەکانی تاران سەرفم کرد. لە کۆتاییدا ئەوان تەرمی هاوسەرەکەمیان پێدامەوە. ناچاربووم لەسەر سنوور کار بکەم بۆ ئەوەی بژێوی منداڵەکانم پەیدا بکەم و ڕووبەڕووی بیابانی بێبەزەیی و مەترسی کوژران لەلایەن عەجەمەکان (دەورییەی سەر سنوور) ببمەوە.
ژنە كۆڵبەرێكی كورد
بەرایی
کۆڵبەریی زاراوەیەکی کوردییە و باس لە فۆرمێکی سنووربەزاندن دەکات کە تایبەتە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەرانسەری ئێران و عێراق و بەناو “سەرسنوور”ی تورکیا (بڕوانە وێنەی١). کۆڵبەری هەڵگرتنی کاڵایە لەسەر پشت و شانی مرۆڤ لە سنوورە شاخاوییەکاندا، زۆرجار لەژێر بارودۆخی سەخت و دژوار و بەبێ پاراستنی یاسایی. دەستەواژەی ڕۆژهەڵات کە ناوێکی کوردییە بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی ئێراندایە بەکاردەهێنین، بۆ ئەوەی خۆمان لە سەپاندنی کۆڵۆنیالی زانستی ناڕەسەن و سڕینەوەی مێژووی کوردستان بەدوور بگرین. ڕۆژهەڵات چوار پارێزگا لەخۆ دەگرێت: ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، سنە (پارێزگای کوردستان)، کرماشان و ئیلام. سروشتی سیاسیبوونی سەرژمێری دانیشتووانی ئێران و دوودڵی دەوڵەت لە بڵاوکردنەوەی داتای ورد سەبارەت بە پاشخانی نەتەوەیی و زمانەوانیی و ئایینی خەڵک، لەئەنجامدا بووەتە هۆی ئەوەی کە تەنیا خەمڵاندنی نافەرمی بۆ ژمارەی دانیشتووانی ئێستای دەشتە بەرزەکانی ئێران لەبەردەستدا بێت. بەڵام پێدەچێت ژمارەی کوردانی ڕۆژهەڵات لەنێوان ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن کەسدا بێت. ڕۆژهەڵات بە ناوچە شاخاوییەکەی و کەش و هەوا مامناوەند و خۆشەکەی لە بەهار و هاوین و پایزدا ناسراوە. ناوچەکە شانازی بارانبارینی زۆر و بوونی سەرچاوەی ئاو و دارستانی پێبڕاوە. بەڵام سیاسەتە دەوڵەتییەکانی چەندین سەدە لە پەراوێزخستنی ئابووری و سەکوتی سیاسی، ڕۆژهەڵاتی کردووە بە زۆنێکی نائارامی بێبەش لە هەر ژێرخان و وەبەرهێنانێکی بەردەوام کە پێویست بێت بۆ گەشەپێدانی ناوچەکە. کوردەکان لەسەردەمی هەردوو ڕژێمی پەهلەوی (١٩٢٥-١٩٧٩) و کۆماری ئیسلامیی ئێران، شاهیدی دەستبەسەراگرتنی زەوییەکانیان و تاڵانکردنی سامانیان و دەستگەیشتنیان بە سەرمایە و جووڵەی پەروەردەیی بەتوندی بەرتەسک کرابووەوە. جگە لەوەش، لەژێر نیکرۆپۆلەتیکی فارسی شیعەدا، کورد کەوتە ژێر سیستەمێکی کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆییەوە کەتوانای مانەوەی ئابوورییەکەی لەناوبرد (Mohammadpour, 2023a).
کۆڵبەریی دیاردەیەکە کە سەرچاوەی لە سیاسەتە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵات گرتووە، کە گەلی کوردی پەراوێزخستووە و چەوساندووەتەوە، هەرچەندە کۆڵبەران لەوانەیە ناسنامەی حکومییان هەبێت، بەڵام هیچ ماف و پارێزگارییەکی یاساییان نییە و هێزەکانی حکومەت دەتوانن بەئارەزووی خۆیان تەقەیان لێبکەن (بڕوانە Ale-Ahmad, 2023; Moradi et al., 2022; Soleimani & Mohammadpour, 2020). ئەم پێگە یاساییە سنووردارەی کۆڵبەری، بەرجەستەکەری ژیانی سیاسی کوردەکانە لە ئێراندا، لەیەک کاتدا لەناوە و لە دەرەوەی یاسادا. کۆڵبەریی وەک خودی ژیانی کورد، بەرجەستەکەرێکی ڕوونی “دۆخی هەڵاواردنە” (Mohammadpour, 2023a) کە تیایدا حکومەتی ئێران باری نائاسایی بەکاردەهێنێت بۆ هەڵپەساردنی یاسا بەناوی بەرژەوەندی گشتی، بەتایبەت ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی.١ هاوشێوەی یاساکانی شەڕوشۆڕی نائاسایی “خۆشاردنەوە و ڕاکردن”، ژیانی کۆڵبەر بەندە بە چالاکی و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم یاسا توندوتیژ و هەڕەمەکی و گۆڕاوانەی لەلایەن حکومەتەوە سەپێنراون. توندوتیژی دەوڵەت لەدژی کۆڵبەران سیستماتیک و دڕندانەیە. بۆ نمونە بەگوێرەی ئاماری مانگانەی قوربانیانی کۆڵبەر کە ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لە کانوونی دووەم تا تەموزی ٢٠٢٤، ٢٤٤ کۆڵبەر بریندار یان گیانیان لەدەستداوە. لەو ژمارەیەش ٤٧ کەسیان تەقەیان لێکراوە و ١٩٧ کەسیش بریندار بوون.٢ (بڕوانە خشتەی ١). بەهەمان شێوە، ڕێکخراوی هانا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٣٨٢ هاوڵاتی کورد دەستبەسەرکراون، کە ١٩ کەسیان ژن بوون. جگە لەوەش ٥٧ کەس لە سێدارە دراون و ٢٧١ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون یان بریندارکراون، ٨ هاوڵاتی مەدەنیش بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون. ٣ لێکۆڵینەوەی زانستی سەبارەت بە کوردەکانی ئێران هێشتا لەبواری زانستە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکاندا گرنگی پێویستیان پێنەدراوە. سیاسەتی دەوڵەتی ئێران لە جاودێریکردنی توێژینەوە لە سەر کۆمەڵگەی کوردی (گەلانی کەمینەی نافارس)، ڕوانگەی دەوڵەتگەرایی بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە، بەشیوەیەکی سیستماتیک ئەو زەبروزەنگە پێکهاتەییانەی کە غەیرە فارسەکان، بەتایبەت کوردەکان، ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ڕەتدەکاتەوە و دەشێوێنێت. لەم ڕووەوە، ژنانی کۆڵبەری کورد کەمترین سەرنجیان پێدراوە و زۆرترین ئازاریان چەشتووە وەک یەکەم قوربانی نێو فەزای دامودەزگای سەرکوتکەری دەوڵەت و ڕژێمی پیاوسالاری حەقیقەت کە ئازار و مەینەتییە تایبەتییەکانیان نادیدە دەگرێت.
وێنەی ١ جوگرافیای کۆڵبەری لە سنووری ئێران و عێراق. (سەرچاوە: مورادی و هاوکارەکانی، ٢٠٢٢)
خشتەی ١ ژمارەی کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار لەلایەن دەورییەی سنووری دەوڵەتەوە
توێژینەوە لەسەر کۆڵبەرەکان، بەتایبەتی ژنانی کۆڵبەر دەگمەن و سنووردارە و لە ئەدەبیاتی خۆڵەمێشی و ڕووماڵی میدیایی ڕووکەشدا قەتیس بوون. لە ڕۆژئاوا ئەم ناوچە سنوورییانە بەگشتی زەوی نەناسراون بۆ توێژەرانی بیانی، چ جای ئەوەی ببنە شوێنی کاری مەیدانی ئەنثرۆپۆلۆجی. زۆربەی توێژینەوە ئەکادیمیە بەردەستەکان لەسەر کۆڵبەریی، ئاڵۆزییە ئیتنۆ-ئایینیی و زمانەوانیەکانی بەشدار لەم دیاردەیە پشتگوێ دەخەن، زۆرجار تەنها وەک ناهاوسەنگییەکی ئابووری نیشانی دەدەن. کۆڵبەرەکانیش وەک تاکی نامۆ و بێدەسەڵات کە خاڵین لەکارامەیی وێنادەکەن، تەنها لەبەر پێویستی و بێچارەیی بۆ مانەوە ڕوو لەم پیشە مەترسیدارە دەکەن. بۆ نمونە، موسا عەنبەری و سیروان عەبدزادە (٢٠٢٠) جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەژاری ئابووری و نەبوونی سەرچاوەی داهاتی جێگرەوە فاکتەرە سەرەکییەکانی پشت کۆڵبەرین. بەهەمان شێوە، کاوە سەلیمی و شەفیعە قودرەتی (٢٠٢٠) کۆڵبەری بە هەڵاواردنی سیستماتیکی ئابووری دژی کوردەکان دەبەستنەوە. هەرچەندە، ئەم توێژینەوانە تا ڕاددەیەکی زۆر پەراوێزخستنی ئابووری و تواندنەوەی بەردەوامی کۆمەڵگەی کوردیان لەلایەن دەوڵەتەوە پشتگوێخستووە. توێژینەوە ئیتنۆگرافییە بنەڕەتییەکان وەک ئەوانەی ئەحمەد محەمەدپوور و کەمال سولەیمانی (٢٠٢٠)، سەنان موردای و هاوکارانی (٢٠٢٢)، یوسرا ئەل ئەحمەد (٢٠٢٣)، تێگەیشتنێکی وردتر لە دینامیک و میکانیزمەکانی کۆڵبەری پێشکەش دەکەن، تیشک دەخەنە سەر ئەوەی چۆن سیاسەتەکانی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی دەوڵەت و کاریگەی وێرانکەری لەسەر ژیانی کوردەکان هەیە. بۆ نمونە، محەمەدپوور (٢٠٢٣a) ئەوەی نیشانداوە کە چۆن بەکارهێنانی ڕۆژانەی توندوتیژی کوشندە لەلایەن دەوڵەتەوە ڕۆژهەڵاتی گۆڕیوە بە “جیهانێکی مەرگ بە کەتەلۆگێک لەشێوازەکانی مردن” لە ڕێگەی سەپاندنی دۆخی نائاسایی هەمیشەیی و داگیرکردنی ژیانی ڕۆژانە.
لەم وتارەدا، ژیان و کاری کۆڵبەرانی کوردی ژن لە ڕوانگەی چەمکی سیاسەت-مەرگی ئاشیل مبێمبێ (Mbembe, 2003, 2019)، بە بەکارهێنانی میتۆدی ئیتنۆگرافی و چۆنایەتی لێکۆڵینەوە لێدەکەین. دەسەڵاتی مەرگ لە ڕێگەی ملکەچکردنی ژیان بۆ هێزی مەرگ کاردەکات، تاکەکان ناچاردەکات وەک ئەوەی پێشتر مردبن بوونیان هەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی “جیهانی مەرگ”، کە شێوازی نوێ و تایبەتی بوونی کۆمەڵایەتین کە تێیدا ژمارەیەکی زۆری دانیشتووان لەهەلومەرجێکدا ژیان دەگوزەرێنن کە دەیانخاتە دۆخی مردووی زیندوو (ل ٤٠). ئەم گۆڕانکارییە نمونەییە جەخت لەسەر کارلێکی ئاڵۆزی نێوان ژیان و مردن و هێز و فەزا لەسەردەمی مۆدێرنەدا دەکاتەوە (Geller, 2021). سیاسەت-مەرگی کۆڵبەری ئەوە ئاشکرا دەکات کە چۆن دەوڵەتی ئێران، لە ڕێگەی داڕشتن و جێبەجێکردنی تەکنیکەکانی ناسەقامگیریەوە، دەسەڵاتی سەروەری خۆی بۆ لەناوبردنی کوردەکان پیادە دەکات، کە وەک نەیار یان قاچاخچی یان هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکەکەی دەیانبینێت. ئەمەش جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەوڵەت بوونی کۆڵبەر بۆ تەنیا بوونێک کەم بکاتەوە، کە دەکرێت بێ هیچ ئاکام یان دانپێدانانێک بکوژرێت، وەک یەکێک لە کۆڵبەرەکان دەڵێت: “ئەوان دەتوانن لە ڕۆژی ڕووناکدا وەک ئاژەڵێک تەقەت لێبکەن و کەسیش بێزار نەکات”. بەمشێوەیە، نەکرۆپۆلەتیک ئەو دامەزراوە و سیاسەتانە ئاشکرادەکات، کە مردن بەردەوام دەکەن و کاریگەی قووڵیان لەسەر ژیانی کوردەکان لە ئێران هەیە، کە نەتەوەیەکن لەڕووی نەژادی و زمانەوانی و ئایینییەوە لە کۆمەڵگەی زاڵ جیاوازن. بەکارهێنانی ڕێبازێکی ئیتنۆمیتۆدۆلۆژی، ڕێگەمان پێذەدات بچینە ناو ئەزموونە زیندووەکانی ژنە کۆڵبەرە کوردەکانەوە کە باری توندوتیژی دەوڵەت بەدرێژایی ئەوەی پێی دەوترێت سنووری ئێران-عێراق هەڵدەگرن. جگە لەوەش، دەوڵەت بەرجەستەکەری سیاسەتی توندڕەوی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی باوکسالارییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆڵبەرە ژنەکان. هەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە چۆن دەوڵەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخاکێکی سنووری ناوزەد دەکات، بە ئامانجی گۆڕینی بۆ ناوچەیەک کە تەنها لە ڕێگەی نمایشکردنی بەردەوامی توندوتیژی دژی ژنان و پیاوانەوە دەتوانرێت بەڕێوەببرێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی “ستراتیجی بە ئەمنیکردنەوە”، هەوڵدەدات تێڕوانینی خۆی بۆ کورد وەک “ئەوانی دیکە” (بروانە Mazzara, 2019) بشارێتەوە لە ڕێگەی وێناکردنی نیشتمانی کورد وەک ناوچەیەکی سنووری (بروانە Wright, 2011; dos Ventos Lopes Heimer, 2022; Mohammadpour, 2023a).
بە ئیلهام وەرگرتن لە مبێمبێ، سیاسەت-مەرگی کۆڵبەری بە “کاری مەرگ” پێناسە دەکەین (Mbembe, 2019: p.67) کە کوردەکان بە تاک و کۆمەڵ، ژن و پیاو سزادەدات، نەک تەنها لە ڕێگەی هێزی سەرکوتکەرەوە (وەک نکۆڵیکردن لە زمانەکەیان یان نەبوونی وەبەرهێنانی ئابووری)، بەڵکو لە ڕێگەی تەکنیکەکانی ملکەچکردنیان بۆ جیهانی مەرگ، واتە شێوە ناجێگیرەکانی ژیانی وەک کۆڵبەری. سیاسەت-مەرگی کۆڵبەری ژنانی کورد گرنگە، جونکە وەک مبێمبێ پێشنیار دەکات، واتای مردن هەروەک واتای ژیانە (لە زیندە سیاسەتدا)، لە ڕێگەی توخمەکانی بەرجەستە بوونەوە- لە جەستەکان، کێ دەکوژێت و کێ دەکرێتە ئامانج بۆ مردن و … چۆن (بڕوانە Mbembe, 2003, 2017, 2019). کەواتە، زیندە سیاسەت لە ئێستادا تێکەڵ بە سیاسەتی مەرگ بووە، چونکە حکومەت ژیانی هەندێک کەس دەپارێزێت بەپاساوی مەرگی ئەوانی تر (بڕوانە Adams, 2017; Haskaj, 2018; Quinan & Thiele, 2019; Rouse, 2021). نەکرۆپۆلەتیکی دەوڵەتی ئێران، سیستەمێکی ڕەگەزپەرستانەی دروستکردووە کە سەروەری فارسی – شیعەی چەسپاندووە و ئیمتیازاتی حوکمڕانی فارسی-شیعە بەردەوام کردووە لە ڕێگەی بەرهەمهێنان و ئاساییکردنەوەی پۆڵێنەکانی “جوداخوازانی کورد” (تجزیە طلب) و “یاخیبووابی کورد” وەک “خێڵەکی” و “لۆکاڵی”، بەو هۆیەوە باڵادەستی شیعەی بەهێزکردووە.
لە ئێران، کوردەکان، کە بە درێژایی مێژوو بەرەنگاری دەسەڵاتە بایۆ-دیسپلینە توێنەرەکانی دەوڵەت بوونەتەوە، وەک پێکهاتەی ناتەبا و جوداخواز وەسفکراون، بەم هۆیەوە ڕووبەڕووی تەکنیکەکانی سیاسەت –مەرگی مەرگ بوونەتەوە (بڕوانە Spade, 2015; Verghese, 2021). ئەم کردەوانە لە کوشتنی زمانەوانییەوە تا لەسێدارەدانی نایاسایی دەگرێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، توێژینەوە سەبارەت بە ژنانی کۆڵبەری کورد نمونەیەکی کاریگەر پێشکەش دەکات، کە چۆن حکومەتی ئێران ڕێوشوێنی نیکرۆپۆلسی بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی کێ دەژی و کێ دەمرێت و، کام کۆمەڵگە زیاتر دەکەوێتە بەر ئەم سیاسەتانە. ژنان لە پیاوان زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە لەلایەن دامو دەزگاکانی دەوڵەت و ئەو دۆخە مەترسیدارانەی کە تووشیان دەبێت. وەک برینداری جەستەیی، مردن بەهۆی هەڵگرتنی باری قورس بۆ ماوەیەکی دورودرێژ، بەرکەوتنی کەشوهەوای توند، تەقەلێکردنیان لەلایەن پاسەوانانی سنوور و توندوتیژی سێکسی. ئەم مەترسییانە بەهۆی تایبەتی ئەو ناوچەیەی بە “سنوور” ناودەبرێت، زیاتر دەبن، کە کوردەکان پێیان وایە خاکەکەیان دابەشکراوە و شوناسیان لەهەموو لایەکەوە گەمارۆدراوە. بەم پێیە دەکرێت ئەزموونی کۆڵبەرە ژنەکان وەک ئەوە تێبگەین کە لەناو “جیهانی مەرگ”دا ڕوودەدەن- جیهانێک کە ژیان و “ئەزموونەکانی مردن”یان بە قووڵی لەلایەن هێزە نیکرۆپۆلەتیکییەکانەوە لە قاڵب دراوە (بڕوانە Padilla & Rodriguez- Madera, 2021; Threadcraft, 2023; Wright, 2011).
٢| لە سیاسەتی ژیانەوە بۆ سیاسەتی مەرگ
سیاسەت-مەرگ، چەمکێکی وەرگیراوە لە زیندە-سیاسەتی فۆکۆ و سەرنجێکی زۆری لە گفتوگۆ زانستییەکاندا بەدەستهێناوە، بەتایبەتی لە ناوچە ناڕۆژئاواییەکانی وەک ئەمریکای لاتین و فەلەستین، لەکاتێکدا کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان لەسەر بنەمای نەتەوە و ئایین و نەژاد خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت (Chakrabrty, 2021; Emerson, 2019; Haritaworn et al., 2014; Quinan & Thelee, 2019, 2021; Snorton & Jin, 2013; Threadcraft, 2017; Valencia & Zhuravleva, 2019; Westbrook, 2023). بۆتێگەیشتنێکی باشتر لە سیاسەت-مەرگ، بەکورتی چەمکی بایۆپاوەری فۆکۆ تاوتوێدەکەین.
فۆکۆ (١٩٧٨، ٢٠٠٣) زیندە-سیاسەت بەو دەسەڵاتە ئەرێنییە بەسەر ژیاندا پێناسە دەکات کە دەتوانێت ببێتە فۆرمێکی کوشندە لە دەسەڵات. بە بڕوای فۆکۆ لە سەدەی حەڤدەوە، دەسەڵاتی ستاندنی ژیان بەرەبەرە ڕێگەی بۆ دەسەڵاتێک چۆڵکردووە کە ژیان بەهێزدەکات یان ڕێگری لێدەکات لە ڕێگەی “بەڕێوەبردنی وردبینانەی ژیان”ەوە (Foucault, 1978, p.140). فۆکۆ، هەروەها ڕوونیدەکاتەوە کە بایۆپاوەر جۆرێک لە هێزیش لەخۆدەگرێت کە گەلێکی تەواو بەرەو مەرگ دەبات. تێگەیستنی فۆکۆ بۆ هێزی ژیان لەسەر ئەو ئەزموونە ترسناکانە بنیاتنراوە، کە ڕژێمە نازی و ستالینییەکان تێیدا ژیاون: “دوو دەوڵەتی کوشندە” کە لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵکیان بەناوی پاراستن و مانەوە وەک نەتەوە یان گەل یان چینێک پاساوداوە (بڕوانە Adams, 2017; Arnason, 2012; Cmbell & STZAR, 2013; Cisney & Morar, 2016). ڕەگەز و ڕەگەزپەرستی ناوەندی چەمکی بایۆپاوەری فۆکۆن، کە وەک ئامرازیکی سیاسی لەدەستی حاکمدا کاردەکات بۆ دروستکردنی دابەشکاری بایۆلۆژی لە نێوان ڕەگەزەکانی مرۆڤدا و دابینکردنی مەنتیق بۆ لەناوبردنی “ئایەخ” و “نائاسایی”ەکان کە بە “جینۆسایدی کۆلۆنیالیزم” ناودەبرێت (بڕوانە Dean, 2010; Esposito, 2008; Lemke, 2019). فۆکۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەسەڵاتی بایۆلۆژی و دەسەڵاتی دیسپلینی دوو لایەنی یەک شتن- کە دەسەڵاتی سەروەرە (بڕوانە Murray, 2003; Norris, 2005; Tacacs, 2017)، واتە مافی کۆنی فەرمانڕەوا- لەوەرگرتنی ژیان یان ڕێگەدان بە ژیان – بەتەواوی نەگۆڕاوە، بەڵکو تەواوکراوە بە “مافی نوێ” کە تایبەتمەندە بە “دروستکردن”ی ژیان و “بەجێهێشتنی” مەرگ، بەڵام “تەنها تا خاڵێکی دیاریکراو (Clough & Willse et al., 2011: p. 233). سیاسەتی ئەناتۆمی جەستە یان دەسەڵاتی دیسپلین و دەسەڵاتی بایۆپاوەر بەسەر دانیشتووانەوە پەیوەندیدارن. لەکاتێکدا دەسەڵاتی بایۆ سیاسی “بەڕێوەبردنی ژیانە” (Foucault, 1978, p. 138)، واتە ئامانجی “باشترکردنی” ژیانی دانیشتوانە یان جەختکردنەوەیە لە خاک (Foucault, 1978, p. 139)، دەسەڵاتی دیسپلین ئامانجی بەرهەمهێنانی “جەستەی گوێڕایەڵە” (لە ڕێگەی شوێنە دیسپلینیەکانی وەک قوتابخانە، زیندان و نەخۆشخانەکان) کە دەتوانرێت “ملکەچ بکرێن و بەکاربهێنرێن و بگۆڕدرێن و باشتر بکرێن” (Foucault, 178, p.136).
ئاگامبێن (١٩٩٨-٢٠٠٥)، مبێمبێ (٢٠٠٣-٢٠١٩)، و بەتلەر (٢٠٠٤-٢٠٠٩) لەسەر بیرۆکەی فۆکۆ سەبارەت بە بایۆپاوەر کاریان کردووە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی چەمکەکانی “هۆمۆ ساکەر” و نیکرۆپۆلەتیک” و “ناجێگیری” بەشێوەیەکی یەک لەدوای یەک. ئاگامبێن (١٩٩٨، ل ١٤٢) دەنووسێت: ‘سەروەر ئەو کەسەیە کە بڕیار لەسەر بەهاداری یان بێبەهایی ژیان بەمشێوەیە دەدات. کەواتە، بڕیارەکانی کوشتن، لەچوارچیوەی “سیستەمی هەڵسانگاندنی دەوڵەت”دا ئەنجامدەدرێن، کە دیاریدەکات ژیانی کێ گرنگە و ژیانی کێ ئەوەندە بێبایەخە کە دەکرێت لێی بسەنرێتەوە و “فڕیبدرێت”. دەسەڵاتی سەروەر تەنها پەیوەندی بە توانای بەخشینی مافەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە دروستکردنی “ژیانی ڕووت’ەوە هەیە: بونێکی ڕووت و بەدەر لەگەڵ ئەوەشدا شێوە پارادۆکسی لەخۆدەگرێت تاوەکو دوچاری توندوتیژی ببێتەوە لەلایەن سەروەرییەوە (بڕوانە Norris, 2005; Rainbow & Rose, 2006; Shorzak, 2019). بەگوێرەی دۆخی هەڵاواردن کە پێشتر باسمان کرد (بڕوانە Swiffen, 2012: p. 351)، ئەم جۆرە لە بوون/ژیان (کردن) “تا ئاستی ئاژەڵ” هێنراوەتە خوارەوە، و لە سیاسەتی “جیاوازی لە کولتووری و سیاسی” دوورخراوەتەوە و بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە (بڕوانە Clough & Willse, 2011: p.34).
مایکرۆپۆلەتیکی مبێمبێ (٢٠١٩-٢٠٢٠) کەڵک لە توخمەکانی فۆکۆ و ئاگامبێن و هەروەها ڕوانگەی دژە-کۆکۆلنیالی فانۆن وەردەگرێت بۆ پێشکەشکردنی شیکردنەوەیەکی وردتر لە دەسەڵاتی بایۆلۆژی لەچوارچێوەی سیستەمی سیاسی نیولیبراڵدا، کە مافی حاکم بەسەر “مردن”دا دەخاتە پێش سیاسەتەوە (بڕوانە Mbembe & Shread, 2020). مبێمبێ پەیوەندی بنەڕەتی نێوان دەسەڵاتی بایۆلۆژی و دۆخی هەڵاواردن و مەرگ لەڕووی شێوازە بایۆلۆژی و فەزاییەکانی سیاسەت-مەرگ لە پێکهاتە کۆلۆنیالییە هاوچەرخەکاندا ڕووندەکاتەوە (ىروانە Braidotti, 2007; Bose, 2021; Tacacs, 2017). مبێمبێ ڕەخنە لە فۆکۆ و بەپلەیەکی کەمتر لە ئاگامبێن دەگرێت بەهۆی گرتنەبەری ڕوانگەیەکی ئەورووپا-سەنتەری کە نەیتوانیوە بەتەواوی دینامیکە ئاڵۆزەکانی دەسەڵاتی سەروەری لە کۆنتێکستە ناڕۆژئاواییەکاندا (وەک ئێران) هەڵبووەشێنێتەوە، کە تێیدا زیندە-سیاسەت لە ڕێگەی تۆڕێکی تێکچڕژاوی زمان و ئایین و شوناسەوە کاردەکات (بڕوانە Peoples & Voughan-Williams, 2015, pp. 73-74). سەرەڕای ئەوەش، بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ شێوە تایبەتەکانی بەرەنگاری ڕۆژانەدا ناکات (بڕوانە Butler, 2004; Skorzak, 2019). بۆنمونە. کەمال سولەیمانی و ئەحمەد محەمەدپوور (٢٠٢٣)، لە توێژینەوەکەیاندا سەبارەت بە توندوتیژی دەوڵەت، بەڵگەی ئەوە دەهێننەوە کە تیۆری دەسەڵاتی بایۆلۆژی فۆکۆ لە تێگەیشتنی تەواو لە سەپاندنی زمان و ئایین و نەتەوە و دابەشکاری جێندەری لە دەوڵەتی-نەتەوەییداکە هەوڵی هاوچەشنکردنی دانیشتووانی دەدات، وەک ئێران، تورکیا، یان جینۆسایدی کورد لە عێراق لە ساڵانی ١٩٨٠دا، کورت دەهێنێت. ئەوان پێیان وایە کە ئەمە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ تێڕوانینە سادەکراوەکەی فۆکۆ بۆ :کۆمەڵگە” کە گریمانەی شوناسێکی تاک و یەکگرتوو دەکات و شێوازێک لە نەتەوەخوازی میتۆدۆلۆژی پەیڕەودەکات (بڕوانە Brubaker, 1992; Chernilo, 2007; Billing 1995).
شێوازی سیاسەت-مەرگی حوکمداریی مبێمبێ لەسەردەمی نیوئیمپریالیزم و نیوکۆلۆنیالیزمدا چاوی لە مەرگ و مردنە (بڕوانە Han, 2019; Mbembe, 2017) کە پێکهاتە کەمینە و لاوازەکانی وەک کورد دەخرێنە ناو دۆخی ژیانی ناجێگیر و جیهانی مەرگی وەک کۆڵبەرییەوە. ئەم بارودۆخە ناجێگیرانە بە تەکنیکی لەناوبردن دادەنرێن بە توخمە هەستیار و فیزیکییەکان (Mbembe, 2003, p.34). مبێمبێ (٢٠٠٣، ل٤٠) پێیوایە کە ئەم جۆرە جیهانی مردنانە فۆرمێکی نوێ و ناوازەی بوونی کۆمەڵایەتین کە تێیدا دانیشتووانێکی زۆر کەوتوونەتە ژێر دۆخی ژیان لەناو مردندا. ئەم گۆرانکارییە بە ڕواڵەت بچوکە، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە بۆ توێژینەوە لە کوردەکان، چونکە جەخت لەسەر یەکتربڕی ژیان و مردن و دەسەڵات دەکاتەوە لە کۆلۆنییە نوێکانی وەک کوردستان و فەلەستین.
سیاسەتی مەرگ دەکرێت بە توندوتیژی جێندەرییەوە ببەسترێتەوە (بڕوانە Chakkour, 2015; Iselekel, 2022)، وەک شێوەیەک لە چەوساندنەوە کە لە ڕێگەی دروستکردنی “جیهانی مەرگ”ەوە کاردەکات، کە تێیدا هەندێک جەستە، وەک جەستەی کورد و ژنانی کورد، ڕێگەیان پێدەدرێت بمرن یان تەنانەت ڕاستەوخۆ بکوژرێن. ئەم ڕوانگە تیۆرییە تێگەیشتنمان لەو شێوازانە قووڵتر دەکاتەوە، کە چۆن دەوڵەتی ئێران ژنانی کورد دەخزێنێتە نێو دۆخی ژیانی مەترسیداری وەک کۆڵبەری، بەمشێوەیە دۆخی “مردووی زیندوو”ی بەسەردا دەسەپێنێت. هەرچەندە کۆڵبەریی کارێکی پیاوانەیە، لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کورد بۆ بژێوی خێزانەکانیان ڕوویان لەم کارە مەترسیدار و دژوارە کردووە (بڕوانە وێنەکانی ٢ و ٣). ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی کۆڵبەران دەبنەوە، بەتایبەت ژنان، بریتین لە ئەگەری برینداربوون یان مردن لەئەنجامی هەڵگرتنی باری قورس و مەترسی دەسگیرکردن یان تەقەلێکردن لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە. بەشداری ژنانی کورد لە کۆڵبەریدا پەیوەندی بە کێشە فراوانترەکانی جێندەر و سێکسواڵیتیەوە هەیە لە چوارچێوەی گوتاری کۆلۆنیالی ناوخۆیی ئێراندا. بەهۆی نۆرم و پێشداوەرییە پیاوسالارییەکانەوە، ژنانی کۆڵبەر لەوانەیە ڕووبەڕووی توندوتیژی زارەکی و جەستەیی و شێوەکانی تری خراپ مامەڵەکردن ببنەوە، ئەمەش وایان لێدەکات دوودڵ بن لە قسەکردن یان ڕاپۆرتکردنی ڕووداوەکانی توندوتیژی و هەراسانکردن. لەئەنجامدا، دەکرێت ئەزموونی ژنانی کۆڵبەر واببینرێت کە لە “جیهانی مەرگ”دا ڕوودەدەن- جیهانێک تێیدا ژیانیان بەردەوام لە مەترسیدایە و ڕووبەڕووی جەوساندنەوەی هەردوو ڕژێمی ئیتنۆ-ئایین و کولتووری پیاوسالاری دەبنەوە. شیکردنەوەکەمان شێوەیەک لە توندوتیژی ئاشکرا دەکات، کە پەیوەندی بە ئەزموونە جێندەرییەکانی “سوژەی کۆلۆنیالی” – واتە ژنە کۆڵبەرەکانەوە هەیە (بڕوانە Gressgard, 2019; Grosfoguel et al., 2015).
٣| چوارچێوەی مێژوویی بۆ سیاسەتی مەرگ لە ڕوانگەی ئیتنۆ-ئایینییەوە لە ئێران
لە ئێران، گوتاری سیاسەت-مەرگی دەوڵەت لەڕووی مێژووییەوە ڕەگ و ڕیشەی لەمەعریفەی شوێنەوارناسی ناسیۆنالیستی فارسیدایە، تێگەیشتنەکەشی لە چەمکی دێمۆ/گەلدایە (Mohammadpour & Soleimani, 2022). ئەم شوێنەوارناسییە لەڕووی فیکرییەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئێپستیمۆلۆژی و سەروو مێژوویی زمانی فارسی و داگیرکردنەوەی هەڵبژێردراوەی ڕابردوو و سڕینەوەی ڕەسەنایەتی دامەزراوە. بە پیرۆزکردن و پیرۆزڕاگرتنی زمانی فارسی وەک زمانی شارستانیەت و ‘ئاسایی” لە لیکدانەوەیەکی ڕەگەزپەرستانەی ڕابردووی پێش-ئیسلامی ئێران لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا خۆی دەبینێتەوە. ئەم بیرمەندە سەرەتاییانە، کە بە توندی لەژێر کاریگەری توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتناسی سەبارەت بە تیۆری ئاریایی وەک گۆبینۆ و ئێرنست ڕێنان بوون، ئێرانی پێش ئیسلامیان وەک سەردەمی زێڕینی شکۆی “نەتەوەیی” دەبینی، کە بەدەستێوەردانی عەرەب و نا ئارییەکانی تر پیس نەبووبوو (بروانە Matin-Asghari, 2018; Zia-Ebrahimi, 2016). لەماوەی نیوان جەنگی (١٩١٦-١٩٢٥)، گرووپێک لە نوخبەی ئێرانی ناسراو بە بازنەی بەرلین دەستیان کرد بە داڕشتن و بڵاوکردنەوەی گێرانەوەیەکی بێهاوتا و ڕەسەنی شوناسی ئێرانی لەسەر بنەمای ستانداردەکانی زمانی فارسی و ئایینی شیعە، کە فارسەکانی وەک تاکە نووسەری مێژووی ئێرانی ناساند.
لەسەردەمی پەهلەویدا، تیۆری ڕەگەزی ئاریایی نازییەکانی ئەڵمانیا بوو بە ئایدۆلۆژیای دەوڵەت. ڕەزا شا بانگەسەی ئەوەی دەکرد کە ئێران و ئەڵمانیا هەمان توخمی ڕەگەزیی و شوناسی ئاریاییان هەیە و پەیوەندییەکی ئابووریی و دیپلۆماسی لەگەڵ هیتلەردا دامەزراندووە (بڕوانە Jenkins, 2016:737; Katouzian, 1981: p.134). پڕۆژەی نەتەوەیی پەهلەوی، کە لەدەوری یەکخستنی زمان و کولتوور دەسوڕایەوە، ئامانجی سڕینەوەی تەواوی شوناسی نافارسەکان بوو. ئەمەش لە ڕێگەی پێاناسەکردنەوەی شوناس بەشێوەیەک کە لەگەڵ چەمکی فارس-سەنتەری “شوناسی نەتەوەیی” بگونجێت، لەژێر دروشمی “یەک نەتەوە، یەک زمان و یەک وڵات” (بڕوانە Cronin, 2003; Matin-Asghari, 2021).
مێژوونووسانی دەوڵەتگەرا و شوێنەوارناسان زانیاری مێژووییان بۆ بەستنەوەی زمانی فارسی بە ئیتنی فارسی دابینکرد، کە گوایە لە “ڕەگەزی باڵادەستی ئاریایی”ەوە هاتووە (بڕوانە Mohammadpour, 2023a, 2024a). ڕەزا شا کە بە توندی بەدواداچوونی بۆ بیروبۆچوونە ئاریاییەکان دەکرد، هەوڵیدا هەموو زمانەکان جگە لە فارسی لەناوببات لە ڕێگەی تاوانبارکردنی بەکارهێنان و ناساندنیان وەک تەنها “زاراوەیەکی سادەی فارسی وەک زمانی باو و فەرمی” نەتەوە. ئەو وشەی “خێڵ’ی وەک شوناسێک بۆ هەموو نافارسەکان، بە نیشانەی دواکەوتوویی و بەربەریەت دەزانی کە دەبوو دەوڵەتی “ئاریاگەرای باڵادەست” لەدژیان بووەستێتەوە (بڕوانە Mohammadpour & Soleimani, 2019; Motadel, 2014). ڕەزا شا لە سیاسەتەکانیدا لەسەرەوە بۆ خوارەوە، بنەمای ڕەگەزپەرستیەکی دامەزراوەیی دانا لە ڕێگەی سەرسامبوونی بە ڕابردوویەکی دووبارە دروستکراوەوە کە ئێرانی وەک نەتەوەیەکی چوونیەک و یەکگرتوو پێناسە دەکرد، کە بە شێوەیەکی ئەفسانەیی بە “میراتی ئاریایی”ەوە بەستراوەتەوە. لەبەرئەوە، “بە ئەمنیەتکردن”ی شوناسی نافارسەکان، بڕبڕەی پشتی هەڵمەتی دەوڵەتی ئێرانی پێکدەهێنا بۆ لەناوبردنی جیاوزییەکان. ئەم بۆجوونە بە ڕوونی لەلایەن مەحمود ئەفشارەوە دەربڕدراوە، کە یەکێک بوو لە کەسایەتیە دیارەکانی ناسیۆنالیزمی ئێرانی و دامەزرێنەری ئایدۆلۆژیای ‘پان-ئێرانیزم”:
وێنەی ٢ ژنە کۆڵبەرێکی کورد. سەرچاوە: ئەم وێنەیە لە ئەرشیفی کۆڵبەرنیوز وەرگیراوە
وێنەی ٣ ژنانی کۆڵبەری کورد لەسەر سنوور. سەرچاوە: ئەم وێنەیە لەلایەن ئیمان فەتحی (٢٩ شوباتی ٢٠٢٠)، ئاژانسی میهرنیوزەوە وەرگیراوە. لە کوردپرێس وەرمان گرتووە.
مەبەستمان لە یەکێتی نەتەوەیی ئێران، یەکێتی سیاسی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی ئەو خەڵکەیە کە لە ئێرانی ئەمڕۆدا دەژین. مەبەستمان لە کامڵکردنی یەکپارچەیی نەتەوەیی، باڵادەستی زمانی فارسییە لە سەرتاسەری وڵات یان “مەملەکەت”دا، لەناوبردنی جیاوازییە ناوخۆییەکان لە جل و بەرگ و ئاکار و …هتد، هەروەها لەناوبردنی سیستەمی مولوک تەوائیفی “سیستەمی نامەرکەزی” کورد، لوڕ، قەشقایی، عەرەب، تورک و تورکمان وەک یەک بن؛ نابێ هیچ کامیان جل و بەرگی جیاواز لەبەربکەن و بە زمانی جیاواز بدوێن … لەڕوانگەی ئێمەوە، تا نەتوانین هەموو ناوچە جیاوازەکانی ئێران، زمانەکان، ئاکارەکان، جل و بەرگ و نەتەوەکان یەکبخەین، ئەوا سەربەخۆیی سیاسیی و یەکپارچەیی نەتەوەییمان هەمیشە لە مەترسیدا دەبێت.
(Afshar, 1925: 5)
وەک هەڵسوکەوتی کۆلۆنیالیزمی نیشتەجێیبوانی ئەورووپا لەگەڵ نەتەوە ڕەسەنەکان، نەتەوەی سەروەر سیستەمێکی کۆلۆنیالستی دامەزراند کە هەوڵی تواندنەوەی کۆمەڵگە نا-فارسەکانی دەدا بە بیانووی پاراستنی “ڕێکخستنی سروشتی شتەکان” (بڕوانە Matin-Asghari, 2021٠ بەدرێژایی فەرمانڕەوایی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامیی ئێران، زمان و شوناسی فارسی بۆ پێناسەکردنی سەروەریی و بەڕێوەبردنی شەرعی دانیشتووان بەکارهێنراون. لە ئێران، چەمکەکانی کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی و نیکرۆپۆلەتیک لەچەندین ڕووەوە یەکتردەبڕن، چونکە هەردووکیان ئەوە دەردەخەن کە چۆن میراتی کۆلۆنیالی هەڕەمی بەهای مرۆڤیان داڕشتووە و جیهانی مەرگی بۆ گەلانی پەراوێزخراو دروستکردووە (بڕوانە Blauner, 1972; Hchter, 1975). هەندێ لە ڕێوشوێنە کۆلۆنیالییە ناوخۆییەکانی دەوڵەتی ئێران بریتین لە: بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ سەرکوتکردنی داواکاریی کورد بۆ مافە ئیتنۆ-ئایینیەکانیان، ڕێوشوێنی دەرەوەی یاسایی دژی کورد و تواندنەوەی زۆرەملێ و پەکخستنی سیستماتیکی ئابووری ڕۆژهەڵات (بڕوانە Roy, 2016).
ڕێکەوت نییە کە کوردستان (لەگەڵ بەلوچستان) بەرزترین ڕێژەی بێکاری و لەسێدارەدانی هەیە بە بەراورد بە نەتەوە بندەستەکانی تری ئێران. نمونەیەکی تر، گواستنەوەی ئاو و کانزا سروشیتییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ناوچە نا کوردییەکان، ئابووری ناوخۆیی ڕۆژهەڵاتی پەکخستووە. ئامانج لەمە، ڕامکردندنی کورد بووە و ئەگەر بەرەنگاری بکرێت بە سەرکوتکردنی سیاسی و ئابووری سزا بدرێت. لە گوتارێکی کۆلۆنیالی لەو شێوەیەدا، تاکی فارس وا نیشان دەدرێت کە ڕۆڵی سروشتی خۆی دەگێڕێت، کە پاراستنی یەکێتی خاکە. لە هەمانکاتدا، نا-فارس، کە بە سروشتی خۆی وەک خێڵەکی و ناوچەیی سەیردەکرێت، وەک هەڕەشەیەکی ناوخۆیی بەسەر ئەم یەکێتییە خەیاڵییە دەبینرێت (Mohammadpour & Soleimani, 2019). بەگوێرەی وتەکانی تۆماس هانسن و فین ستێپوتات(٢٠٠٦)، ئەم گوتارە نیکرۆرپۆلەتیکییە ڕژێمێکی “ڕاستی” بەرهەمهێناوە کە ئاساییکردنەوەی شوناسی فارسبوونی لەگەڵ سەروەری ئەم کۆمەڵگەیەدا گرێداوە. هەروەها، مافی “تایبەت” و “توانای مێژوویی” ئەوانی بۆ بەکارهێنانی هێز و دەسەڵات بەسەر جەستەی ناسەروەردا ئاسایی کردووەتەوە.
بە ئەمنیەتکردن و بێدەنگکردنی زمان و شوناسی نا-فارسەکان لە ساڵی ١٩٧٩وە و لەژێر سایەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا زیادیکردووە. لە ماددەی ١٥ی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە کە “زمان و ڕێنووسی فەرمی ئێران و زمانی هاوبەشی گەلەکەی، زمانی فارسییە. بەڵگەنامە فەرمییەکان، نامەنووسیی و دەق و پەڕتووکەکانی خوێندن دەبێت بەم زمان و ڕێنووسە بێت، بەڵام بەکارهێنانی زمانی لۆکاڵی و خێڵەکی لە چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی گشتیدا و بۆ فێربوون ئەدەبیاتیان لە قوتابخانەکاندا جگە لە زمانی فارسی ڕێگەپێدراوە. کەواتە، جیاکاری دەوڵەت دژی نا-فارسەکان بەشێوەیەکی دەستووری پشتڕاست کراوەتەوە، تا ئەو ڕاددەیەی کە وەزیری ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: “کە ئەگەر ئەو سیاسەتە کولتووریانەی کە بۆ پاراستنی زمان و ئەدەبی فارسی دانراون نەتوانن ئەرکەکانیان بە کاریگەری جێبەجێ بکەن، ئەوا ئەم وەزارەتە پەنا دەباتە بەر هێزی پۆلیس بۆ بەرگریکردن لە زمانی “نەتەوە”. هەر لێکدانەوەیەک بۆ شیعەگەری وەک شێوەیەک لە نەتەوەپەرستی مەزهەبی کە ڕەگوڕیشەی بۆ دەوڵەتی سەفەوی دەگەڕیتەوە، نیکرۆپاوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهێزتر دەکات. کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیسلامی شیعە وەک ئایینی فەرمی هەموو ئێرانییەکان ڕادەگەیەنێت و بەدیاریکراوی دەڵێت، کە “ئایینی فەرمی ئێران ئیسلام و مەزهەبی شیعەی جەعفەری دوازدە ئیمامە. ئەم بنەمایە بۆ هەتاهەتایە بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە” (ماددەی ١٢). ئەم ماددەیە جیاکاریی پێکهاتەیی و دامەزراوەیی دژی کۆمەڵگە سوننە مەزهەبەکانی وەک عەرەب، تورکمان، بەلوج و کورد دەچەسپێنێت. سیاسەتی مەرگ پەیوەستە بە بەکارهێنانی هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ دیاریکردنی ئەوەی کێ دەتوانێت بژی و کێ دەبێت بمرێت. هێزی ئایینی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوتاری ئایینی و دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی بۆ بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی ژیانی مەزهەبی کورد بەکاردەهێنێت. سیاسەت-مەرگی ئایینی خۆی لە بە “ئەوی تر”کردن و تاوانبارکردنی کەمینەکان دەردەخات بەتایبەت لەکاتی هەڵاواردندا. کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆنە ئایینییەکان لە ناوچە کوردییەکان ڕێکدەخات بۆ کۆنترۆڵکردن و سنووردارکردنی ئەو مەیلە پیلانگێڕییەی کە گوایە دژی سیستەمی ئیسلامی (نیزامی ئیسلامی) هەن. لە ڕێگەی بەکارهێنانی دامەزراوە ئەمنییەکانی وەک ناوەندی گەورەی ئیسلامی، دەوڵەت بڕیاردەدات کێ دەتوانێت ببێتە ئیمامی نوێژی هەینی لەهەر شارێکی سوننەنشین و ناوەڕۆکی وتارەکانی نوێژی هەینیش دیاری دەکات.٤ ژنانی کورد لەبەرەی پێشەوەی پیادەکردنی سیاسەت-مەرگی ئایینی کۆماری ئیسلامیی ئێراندان. لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامیی حیجابی زۆرەملێ بەسەر هەموو ژنانی ئێراندا دەسەپێنێت، ژنانی کورد لەگەڵ فۆرمێکی زۆر ئاڵۆزتری توندوتیژی جێندەریدا دەجەنگن، کە تەنها لەکۆنترۆڵکردنی جەستەیان لەلایەن دەوڵەتەوە خۆی نابینێتەوە. جەستەی ژنانی کورد بە پرۆسە ئایینی و سیاسییە گەورەترەکانەوە بەستراونەتەتەوە کە پێگەو خۆشگوزەرانییان بەشێوەیەکی ماددی و جەستەیی لەقاڵب دەدەن و سنوورداری دەکەن. چەوساندنەوەی جێندەریی ژنانی کورد لەگەڵ شوناسی زمانەوانی و ئایینیاندا یەکدەگرێتەوە کەدەیانخاتە ژێر جێبەجیکردنی چەندلایەنەی توندوتیژی نیکرۆرپۆلەتیک لەسەر بنەمای جیاکاری زمانەوانی و ئایینی بەڕیوەدەچێت (Mohammadpour, 2024b). بۆنمونە، بەشی هەڵبژاردن، کە لقیکی دەزگای هەواڵگری ئێرانە، ئەرکی پشکنین و هەڵسەنگاندنی کارمەندان بۆ کارە فەرمییەکان و وەرگرتنی خوێندکاران لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەسەر بنەمای مەزهەبی پێسپێردراوە. ژنانی کورد زۆرجار لە پۆستە فەرمی، پەروەردەیی و حکومیەکان بێبەش دەکرێن، نەک تەنها لەبەر جیاوازی حیجابیان، بەڵکو بەهۆی شوناسی ئایینیان وەک موسڵمانی سوننە. ئەوان ناچاردەکرێن دڵسۆزی خۆیان بۆ سیستەمەکە بسەلمێنن بە پەیوەندیکردن بە (بسیج-خواهران)، کۆمەڵەی خوشکانی ئیسلامیی، کە لقێکی بەسیجە، کە ڕێکخراوێکی نیمچە سەربازییە لەئێران لە ساڵی ١٩٨٠وە دامەزراوە. بەسیج لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لقی جیای بۆ ژنان لەدامەزراوە جیاوازەکان دامەزراندووە. کۆمەڵەی خوشکانی ئیسلامیی ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵەی بەسیجی ژنان (سازمان بسیج جامعە زنان). بەسیج مەودای کاری خۆی فراوانتر کرد بۆ ئەوەی ژنانی هەموو تەمەنە جیاوازەکان بگرێتەخۆ. ئەم ڕێکخراوە لقێکی بەناوی بەسیجی کۆرپە دروستکرد کە بەرپرسە لە پەروەردەکردنی نەوەی نوێی ئەو ئێرانییانەی دڵسۆزن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران (Golkar, 2015; 45). بەپێی ڕاپۆرەتەکانی دەوڵەت، ٦٠٠ ناوەندی کولتووریی لەمزگەوتەکانی پارێزگای کوردستان هەن، لەوانە ٣٠یان بەتایبەتی تەرخانکراون بۆ ژنان. دەسەڵاتدارانی دەوڵەت لە ساڵی ٢٠١٦ ڕایانگەیاند کە ١٧٨٠٠٠ ژنی کورد لەڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامیدا ناونووس کراون و وەرگیراون.٥ بەهۆی ئەو سیاسەت-مەرگە ئایینییەی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێدەکرێت، ئەو ژنە کوردانەی بڕیاردەدەن، کە بەشداری لە ڕێکخراوە ئەمنییەکانی دەوڵەت نەکەن، زۆر جار ڕووبەڕووی بەربەست دەبنەوە لە وەرگرتنیان لە زانکۆکان و دەسکەوتنی پۆستە گرنگە پەروەردەیی و فەرمییەکان. ئەم سنووردادرکردنە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێگردەبێت لە دەستگەیشتنیان بە دەرفەتە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی سنووردارکردنی جووڵەی کۆمەڵایەتییان.
گوتاری ناسیۆنالستی ئێران هەم لە سەردەمی پەهەلەوی و هەم لەسەردەمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، هاوڵاتیبوونی خەڵکی نا-فارسی نا-شیعەی کردووە بە شتێکی مەحاڵ. هەردوو سیستەمەکە خەڵکیان دابەشکردووە بەسەر کۆمەڵگەی خاوەن سەروەریی و ناسەروەردا لەسەر بنەمای زمان و ئایین (بڕوانە Hanasen & Stepputat, 2009). بۆیە، ئەگەر کوردەکان جەخت لەسەر نیشانە کولتوورییەکانی خۆیان بکەنەوە، ئەوا دەگۆڕدرێن بۆ سوژەی ناهاوڵاتی کە دەکرێت لەدەرەوەی یاسا بکوژرێن یان سزا بدرێن یان ببن بە “هۆمۆساکەر’ بەگوێرەی دەستەواژەکەی ئاگامبێن (Agamben, 1998, 2005). نکۆڵیکردن مافی نا-فارس/ ناشیعەکان لە دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەیانکاتە ئامانجێکی گونجاو بۆ ‘تەقە بە ویستی خۆت’، کە بەپێی ئەمە هەم ئەندامانی دەوڵەت و هەم چەتەکان ڕێگەیان پێدراوە بەپێی خواستی خۆیان کاربکەن لە جێبەجێکردنی فێرکارییەکانی دەوڵەتدا بەبێ ئەوەی پێویست بکات ڕاوێژ بە سەرووی خۆیان یان دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان بکەن. زاراوەی محاربە یان شەڕ لەگەڵ خودا، گوزارشت لە هێزی مەرگی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات. ئەمەش تاوانێکە سزاکەی لە سێدارەدانە. کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سیفەتی ئیلاهیەت بە خۆی و کردەوەکانی دەبەخشێت لە ڕێگەی ناونانی خۆی وەک ‘سیستەمی پیرۆزی ئیسلامیی”(Soleimani & Mohammadpour, 2023)، بەمەش جەخت دەکاتەوە کە دەبێت گوێڕایەڵی سەروەرییەکی بین، هاوشێوەی گوێرایەڵی سەروەری خودا. کوردەکان، لەبەرئەوەی سەربە زمان و ئایینی “ڕاست” نین، بەئاسانی پۆڵێن دەکرێن و وەک “دوژمنی دەوڵەت” مۆریان لێدەدرێت، و بەمەش دەبنە دیارترین و ئامانجدارترین کەس بۆ ئایدۆلۆژیای یاسایی-بایۆ-نیکرۆ-سیاسی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
وەک ئەوەی کە مبێبێ پێشنیاردەکات، میکانیزمەکانی مەرگ و توندوتیژی بەکاردەهێنرێن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە جەستەی ئەو کەسانەی ژێردەستەکراون وەک “ئەوانیتر”ی داگیرکەر پێناسە دەکرێت، کە دەبێت لەناوببرێن (Mbembe, 2019: p.92). لەم ڕوانگەیەوە، کوشتن تەنها لە کوشتنی مرۆڤدا سنووردار نییە، بەڵکو پیویستە “هەرجۆرە کوشتنێکی ناڕاستەوخۆ؛ ڕووداوی ڕەنگدانەوەی مردنی کەسێک، زیادکردنی مەترسی مردن بۆ هەندێک کەس، یان بە سادەیی مەرگی سیاسی، دەرکردن، و ڕەتکردنەوە و هتد” (Foucault, 2003: p.256). نمونەیەکی زەق لە مرۆڤایەتی خستنی ژنانی کورد، کەیسی زەینەب جەلالیانە، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بە تۆمەتی “دوژمنایەتی لەگەڵ خودا’ سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، پاش دادگاییەکی ساختە کە تەنیا چەند خولەکێکی خایاند. دواتر لە ساڵی ٢٠١١ سزاکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکرایەوە. زەینەب سەرەڕای تووشبوونی بە نەخۆشی جۆراوجۆر، بەڵام لەچارەسەری پزیشکی بێبەشکراوە و لەماوەی ئەو ١٤ ساڵەی کە لە زیندان بەسەری بردووە، ڕۆژێکی لەدەرەوەی زیندان بەسەرنەبردووە. نمونەیەکی دیکە دەستگیرکردن و زیندانی کردنی موژگان کاوسی، ٦ مامۆستای زمانی کوردی کە تۆمەتبارە بە “بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لەسەر زەوی”. دەستگیرکردنی موژگان چینێکی تری ئایدۆلۆژیای دەوڵەتی ئێرانی ئاشکرا کرد و سەلماندی کە لەم گوتارەدا فێرکردنی زمانی کوردی یان زمانێکی تر جگە لە “زمانی نەتەوەیی” یەکسانە بە بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لەسەر زەوی و سزای مەرگی هەیە.
لەماوەی سەدەی ڕابردوودا، دەوڵەتی ناسیۆنالیست و دەستەبژێرانی، بە بەکارهێنانی سوپا و ڕژێمی دەوڵەتی بەرهەمهێنانی مەعریفە، پرۆژەیەکی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆییان بەرەوپێش برد (بڕوانە Matin-Asghari, 2021) بۆئەوەی بەشێوەیەکی سیستماتیکی فرە چەشنی ئیتنۆ-ئایینی و زمانەوانی لە ئێراندا بسڕێتەوە. ئامانج لێی ئەوەیە کە بەتەواوی کولتوورە نا-فارسییەکان لەخۆبگرێت و ئەگەر بەرەنگاری بووەوە، لە ڕێگەی سەرکوتکردنی سیاسی و پەراوێزخستنی ئابووری سزایان بدات. لەسەدەی ڕابردوودا، دەوڵەتی فارس-شیعە و دەستەبژێرانی ڕژێمێکی حەقیقەتی هەتاهەتاییان بۆ پاراستنی باڵادەستی فارسی و پاساودانی مافی تایبەتی خۆیان بۆ سەروەری دامەزراندووە. ئەمەش ڕێگە بە دەوڵەت دەدات ستراتیجیەتێکی سڕینەوەی جیاوازییەکان پەیڕەوبکات، هاوشێوەی ئەوەی کە لە مۆدێلی حوکمڕانی کۆلۆنیالیزمی نیشتەجێکردندا ڕوودەدات. هەروەها بۆ دۆخێی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی وەک ئێران دروستە، کە تێڕوانین و جیهانبینی و توێژینەوەکانی گرووپی نەتەوەیی زاڵ وەک زانیاری دادەنرێت و بەکاردەهێنرێت بۆ پاساودان و پاراستنی پێکهاتە کۆمەڵایەتییە نادادپەروەرەکان (Tuck & Wayne Yang, 2012: 2). دۆخی کۆلۆنیالی ناوخۆیی ئێران بەشێوەیەکی بنەڕەتی ڕەگەزپەرستانەیە (بڕوانە، Rawls & Duck, 2020) بەو مانایەی کە “دابەشکردنی مەرگ ڕێکدەخات بەجۆرێک کە دەوڵەت بتوانێت کارە کوشندەکانی خۆی جێبەجێ بکات” وەک مبێمبێ دەڵێت. شێوازی سیاسەت-مەرگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای پۆڵێنکردنی دانیشتووان بۆ پۆڵێنی بنچینەیی و دامەزراندنی ڕژێمێکی هەرەمی کە تێیدا کۆمەڵگەی فارس-شیعە وەک هاوڵاتی ڕاستەقینە هەژماردەکرێن، لەبەرامبەردا شوناس و مێژووی کۆمەڵگە نا-فارس/نا-شیعەی وەک کورد، ئازەری، عەرەب و کەمایەتییە ئایینیەکانی دیکە لە چوارچیوەی ئەم سیستەمەدا بەنزم هەژماردەکرێن و مافەکانیان هەمیشە پێشێل دەکرێت.
لەژێر گوتاری سیاسەت-مەرگی دەوڵەتی ئێراندا، ژیانی کوردەکان کورت بووەتەوە بۆ بوونێکی بەتاڵ و بەنزیکەیی هیچ بەهایەکی بایۆلۆجی و سیاسی نییە. ئەمە لە حاڵەتی کۆڵبەریدا ئاشکرایە، کە ژیانیان وەک شتێکی سەفەریی دەبینرێت و وەک مرۆڤ بێبەشن لە پێگەی ئۆنتۆلۆژی، بەناچاری لە دۆخی سنووردارکراوی سیاسی-ئابووریدا جێهێڵراون. دەبێت جەخت لەوە بکرێتەوە کە سڕینەوەی کەسایەتی و ملکەچکردنی کورد بۆ مردن لە ڕێگەی ناچارکردنیان بە کاری مەترسیداری وەک کۆڵبەری، نابێت تەنها وەک نمایشێکی سیاسی ببینرێت، بەڵکو دەبێت وەک کردەیەکی فەزاییش ببینرێت کە تییدا دەوڵەت هەم خاک و هەم جەستەی کورد داگیردەکات. وەک لێرەدا دەبینرێت، دەسەڵاتی مەرگ (نێکرۆپاوەر) و هۆمۆساسەر فەزایەکی پەیوەندیدار و هاوبەش دروستدەکەن کە لە تۆپۆلۆژیای دەسەڵاتی نایەکسان پێکهاتووە، کە لەگەڵ تۆپۆگرافیای دەسەڵاتی جوگرافی-ماددی یەکتردەبڕن. ئەم ملکەچکردنە فەزایی و سیاسییە بەشێوەیەکی زەق لە مامەڵەی کۆلۆنیالی ناوخۆیی لەگەڵ ڕۆژهەڵات دەردەکەوێت، کە لە نایەکسانی پێکهاتەیی کە لەلایەن ئایدۆلۆژیای تاک-ئیتنی-ئایینی دەوڵەتی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت، دەردەکەوێت. توێژینەوەکانی (محمەدپوور و سولەیمانی ٢٠٢٠؛ سولەیمانی و محەمەدپوور، ٢٠٢٠) نیشانیان داوە کە دۆخی سیاسی لە ئێران و دەسەڵاتی دیسپلینی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆمەڵگەی کوردی نا-سەروەری کردووە بە سوژەیەکی بە ئەمنیکراو، کە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەی کۆڵبەری. پارێزگا کوردنشینەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام بە بەردەوامی لە بەرزترین ئاستی بێکاری و دواکەوتوویی و هەژاریدان (بڕوانە خشتەی٢). ئەم پارێزگایانە ڕێژەی خوێندەواری کەمتر و ڕێژەی کۆچکردنی هێزی کاریان بەرزترە. لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ڕێژەی بێکاری بۆ گرووپی تەمەنی ١٥-٢٤ ساڵ لەکوردستان ٤٢.١% بوو، لەکاتێکدا ڕێژەی نیشتمانی ١٩.٢% بوو. ڕیژەی خوێندەواری لەنێو ژنان لەم پارێزگایانە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە خوار تێکڕای نیشتمانییەوە بووە.
توێژەرانی کورد ئالان حەسەنیان و مەنسور سوهرابی (٢٠٢٢) بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان و هێزی کاری ناوچە کوردییەکان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە وەک “بەڕیوەبردنی کۆلۆنیالی دەوڵەتی ئێران” پێناسە دەکەن. گواستنەوەی ئاو و سەرچاوە کانزاییەکان لە کوردستانەوە بۆ بەشەکانی تری ئێران سوود بە ناوچە ناوەندییەکان و نوخبەی دەسەڵات دەگەیەنێت، لەکاتێکدا ڕۆژهەڵات لەڕووی ئابوورییەوە بە دواکەوتوویی دەمێنێتەوە. دەوڵەت سەرچاوەکانی وەک ئاسن، زینک، کانزای زێڕ، یەدەگی نەوت و دارستانە چڕەکانی لە کوردستان دەرهێناوە، بەڵام ناوچەکە هێشتا لە هەژاریی ئابووری بەردەوامدایە. هەروەها، سەرچاوەکانی ئاویش دەگوازرێنەوە، کە بووەتە هۆی تێکچوونی ژینگەیی تووند کە کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی، کشتوکاڵ، هەمەچەشنی زیندەوەری و کەش و هەوا دەبێت. بۆ نمونە بەنداوی داریان، کە لە ساڵی ٢٠١٨ تەواوکرا، ئاوی ڕووباری سیروانی لە کوردستانەوە بۆ ناوەندی ئێران گواستەوە بۆمەبەستی ئاودێریی و خواردنەوە. ئەم ئیستغلال کردنە زۆرێک لە کوردەکانی ناچارکردووە بۆ پارێزگا ناوەندی و پیشەسازییەکان کۆچ بکەن، کە بووەتە هۆی زیادبوونی کاری نافەرمی. لەساڵی ٢٠٢١دا، ناوەندی ئاماری ئێران ڕیگەیاند کە ٥٩.٢%ی دانیشتووانی کارکەر لە تەمەنی ١٥ ساڵ و سەرووتر خەریکی کاری نافەرمی بوون، کە ئەم ڕێژەیە بۆ ژنان ٦٣.٤% بووە. خێزانە کوردەکان زۆرجار لە کاری چەوسێنەرانەی وەک کۆڵبەری، بیناسازی، کارگەی دروومان، چنین، گۆڵدۆزی چەرم، باخەوانی، کشتوکاڵ، ماڵداری و خزمەتگوزاری منداڵ پاراستن بەشدارن بەبێ پشتیوانی پزیشکی، بیمە، یان گڕێبەست. کرێکارانی کورد زۆرینەی کەرتی حەماڵی و کارە کەم داهاتەکان لە تاران پێکدەهێنن. ستار پەروین و هاوکارانی (٢٠١٤)، لە توێژینەوەیەکدا لەسەر ئەزموونی ڕۆژانەی کرێکارانی کێڵگەکانی سەوزە و میوە لە تاران، بۆیان دەرکەوت کە ئەم کرێکارانە ڕووبەڕووی کێشەی وەک کەمی کرێ و دووری لە خێزان و نەبوونی کاتی بەتاڵ و نەبوونی سەندیکای کریکاری دەبنەوە. هەروەها ڕووبەڕووی مامەڵەی سووکایەتی پێکردن لەلایەن هاوڵاتیان و کڕیاران و خۆراکی خراپ و فشاری تووندی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە. بارودۆخی کارکردن لە باخەکان و کارگەکانی خشت لە ناوەڕاستی ئێران دژوار و نامرۆڤانەیە. کڕیکارانی کارگەی خشت زۆربەیان ژن و مناڵن. کرێکەیان بەگوێرەی ژمارەی ئەو خشتانە وەردەگرن کە ڕۆژانە بەرهەمیدەهێنن. هەموو ئەندامانی خیزان دەبێت حەوت ڕۆژ لە هەفتەدا و لە بەرەبەیابەوە تا ئێوارە کاربکەن، بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن، ڕەگەز، یان باری جەستەیی و تەندروستی.
سەمیرە، کۆڵبەرێکی ٣٥ ساڵە، چێرۆکی خۆی بەمشێوەیە دەگێڕێتەوە:
لە ژیانمدا ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوومەتەوە. ساڵانێک وەک خزمەتکار و پاککەرەوە بژێوی ژیانم دابین دەکرد، بەڵام لانیکەم تەنیا دەبوو ئاگام لەخۆم بێت. ئێستا وەک بێوەژنێک، زیاتر هەوڵدەدەم. لێرە هیچ کارێک نییە، بۆیە دەبێت هەفتەی دووجار بەنزین ببەم بۆ سنوور. من خۆم وەک پیاوێک دەگۆڕم بۆ ئەوەی سەلامەت بم و ناسنامەی خۆم بشارمەوە. دەزانم ئەو ژنە گەنجانەی کۆڵبەری دەکەن ئازارێکی زۆر دەچێژن، ئەوان لەلایەن کارمەندان و پاسەوانانی جیهانێکی دڵڕەقەوە تاڵان و هەراسان دەکرێن. تەنها چەند هاوڕێیەکی باوەڕپێکراو دەزانن من چیدەکەم. خێزانەکەم لە تاریکیدان، دەمەوێت منداڵەکانم بپارێزم و ئایندەیەکی باشتریان بۆ بڕەخسێنم.
خشتەی ٢ ڕێژەی بێکاری مێینە لەنیوان منداڵانی تەمەن ١٠ ساڵ و سەرووتر لە کوردستان (٢٠١٦-٢٠٢٠)
میتۆد
داتاکانی ئەم توێژینەوەیە لەماوەی ٣ مانگی کاری مەیدانی ئیتنۆگرافی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین لەسەر کاری کۆڵبەری ژنانی کورد لە ڕۆژهەلات کۆکراونەتەوە. چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ١٣ ژنی کورد ئەنجامداوە کەلەم ساڵانەی دواییدا کۆڵبەرییان کردووە و ژیانیان بە قووڵی لەژێر کاریگەری ئەم پیشە مەترسیدارەدا بووە. پێویستە جەخت لەوە بکەینەوە کە بەهۆی سروشتی ئەمنییەتی ئەم کارەوە، دۆزینەوەی ژنانێک کە ئامادەبن ئەزموونەکانیان باس بکەن زۆر دژوارە. کەواتە، ئەم توێژینەوەیە مەبەستی گشتاندنی دەرەنجامەکان نییە، بەڵکو دەیەوێت ڕاستییە تایبەتەکان و ئەزموونە تاکەکەسییەکانی ژنانی کوردی کۆڵبەر ڕوون بکاتەوە. بۆ دەستەبەرکردنی نمونەیەکی بەرفراوان و جۆراوجۆر، بەشداربووانمان لە شەش شاری سنووریی کوردستان هەڵبژارد کە کۆڵبەری تێیاندا زۆر باوە: سەردەشت، مهاباد، بانە، مەریوان و پاوە. بۆ بەنهێنی هێشتنەوەو پاراستنی ناسنامەیان، ناوی تەواو و وردەکارییە هەستیارەکانی بەشداربووانمان بە نەزانراوی هێشتۆتەوە.
شوناسی ئێمە وەک کورد، و پەیوەندییە شەخسی و پیشەییە فراوانەکانمان لە ڕۆژهەڵات- کە لە ڕێگەی پڕۆژەکانی پێشوو و بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی پەرەیسەندووە – هاوکاربوون لە دەستڕاگەیشتن بە بەشداربووان کە ئاستی متمانە و تێگەیشتنی هاوبەش و پابەندی هاوبەشی پەرەپێدا کە بۆ توێژینەوەکەمان زۆر گرنگ بوو. یەکێک لە نووسەرەکان کە ژنێکی ئیتنۆگرافەرە، چاوپێکەوتنەکانی ئەنجامداوە. ناسنامەی ئەو و بەشداری درێژخایەنی لە بابەتەکەدا یارمەتیدەر بوو لە بنیاتنانی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە، کە هەستیان بە ئاسوودەیی و کراوەیی دەکرد لە باسکردنی ئەزموون و تێڕوانینەکانیاندا. ئێمە پرسیارمان لە پاشخانیان کرد، لە چ دۆخێکدا بوونە کۆڵبەر، جۆری ئەزموونەکانیان، ماوەی بەشداریکردنیان و هەر چیرۆکێکی تایبەتیش کە ئامادەبوون بیگێڕنەوە. لەم پرۆسەیەدا، بەشداربووان خۆشحاڵ بوون بە بەشداری پێکردنی چیرۆکەکانیان و بەکارهێنانی ئەم توێژینەوەیە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگیان و شکاندنی بێدەنگیان. ئێمە چیرۆکە تایبەتییەکانی ئەم کۆڵبەرە ژنانەمان لە لێکۆڵینەوەکەماندا وەک دەقی وەرگیراو و تێڕوانینی شیکارانە و بنیاتنانی ئەزموونی شیاو بەکارهێناون. چاوپێکەوتنەکان بە کوردی ئەنجامدراون و تۆمارکراون و نووسراون وەرگێڕدراون بۆ ئینگلیزی. ئێمە تەنها دەقە دیاریکراوەکان کە لە دۆزینەوەکاندا بەکارهاتوون وەرگێڕاوە. ئێمە داتاکانمان بەشێوەیەکی بابەتی و گوتاری شیکردەوە وەک بەشێک لە پرۆسەیەکی دوبارە و دوپاتکەرەوە لەنێوان و پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکە. جگە لەوەش یەکێک لە نووسەرەکان چاودێری بەشداربووانی کردووە بۆ تێگەیشتنی باشتر لە ئەزموونی شیاوی ئەم کۆڵبەرە ژنانە، هەستەکانیان و ئەو چەڵەمانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
داتاکانمان بە تێبینیەکانی بەشداربووان و شیکاری داتا لاوەکییەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و سەرچاوە میدیاییەکانی دیکە دەوڵەمەدتر بوون. ئێمە بەشێوەیەکی بەرچاو پشتمان بە داتا و ڕاپۆرتەکانی هەنگاو، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کورد (https://hengaw.net/en) و کۆڵبەرنیوز (https://kolbarnews.com) بەست، کە هەردووکیان ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕووداوەکانی ڕۆژانەی پەیوەست بە کۆڵبەران. داتاکانی بەردەست بە ئاشکرا لەلایەن ئەم ڕێکخراوە ناحکومیانەوە سەلماندی کە سەرچاوەیەکی جێی متمانەو بێهاوتان بۆ لێکۆڵینەوەکەمان.
٥| فەزای جێندەریی و نمایشی جەستەیی سیاسەت-مەرگ
کۆڵبەری نوێنەری ئاشکرای تێکۆشان و قورسایی کارە لە کوردستان، کە پیشاندەری ئاستی ئەو هەژاریی و سەختییانەیە کە کورد لەژێر حوکمی دەسەڵەتی ئێراندا بەسەریدەبات (بڕوانە Mohammadpour, 2023a; Soleimani & Mohammadpour, 2020). زوو تێکشکانی جەستە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک هەوکردنی جومگەکان، شکان و برینداربوونی دیسکی پشت و مل لەنێو کۆڵبەرەکاندا بەرچاون بەتایبەت لەنێو ژناندا. ئەم مەترسیانە ئاشکرای دەکەن کە مردن بووەتە شتێکی ڕۆژانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەم ناوچەیەیان کردووەتە “جیهانی مەرگ” (بروانە Ferrandiz & Robben, 2015; Mbembe, 2019). فاتمە، ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵە، لەدوای مردنی هاوسەرەکەیەوە ماوەی ١٧ ساڵە کۆڵبەرە. هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە، جگە لە کاری کۆڵبەری و بژێوی ژیانی دابین بکات. هێشتا پاژنەی پێی بەهۆی هەڵسوڕانی لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی کۆڵبەری ئاوساوە، بەڵام دەبێت بەرگەی ئازارەکەی بگرێت. کچەکەی فاتمە لەم دواییانەدا هاوسەرەکەی لەدەستدا، ئەویش ناچارە یارمەتی کچەکەی بدات. فاتمە دەڵێت: ئەگەر من کۆڵبەری نەکەم چۆن بتوانم بژیم و یارمەتی کچەکەم بدەم بۆ مانەوە.
لەدەستدان و برینداربوون لەم کارە نامرۆڤانەیەدا سروشتییە. وەک مبێمبێ (٢٠١٨) و فۆکۆ (بڕوانە Dean, 2010; Haskaj, 2018) پێمان دەڵێن، بۆ ئەوەی سەروەر بتوانێت خۆی بخزێنێتە ناو جیهانی زیندووانەوە، دەبێت خۆی سەرنجڕاکێش و ئاشکرا دەربخات. بەبێ دیمەنی مردن، چاندنی سەروەری بە ترس و مەترسی نایەتە بینین. فۆکۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە “بینین” لەیەک کاتدا بەرجەستە دەکات، بیردەخاتەوە، دەهێڵتەوە و کۆنترۆل دەکات (بڕوانە Cisney & Murray, 2003). بەهەمان شێوە، حکومەتی ئێران ئەو نیگایە بڵاودەکاتەوە تا مەرگ دیاربێت. وەک ژنە کۆڵبەرێک دەڵێت “ئەوان لە هەموو شوێنێک و لە هیچ شوێنێک نین، لەژێر هەر بەردێک، لەپشت هەر دارستانێکەوە، هەرگیز نازانیت کەی تەقەت لێدەکرێت”. ئەمەش بەشێوەیەکی گونجاو لەلایەن ئێمرسن (٢٠١٩، ل٢٠)ەوە دەربڕاوە، کە دەڵێت: هێزی ڕوانین جەوهەری سیاسەتی مەرگە” چونکە لەو ڕێیەوەیە کە مردووە زیندووەکان دەناسرێنەوە. ئەم ڕوانینە ڕێگە بە دەسەلاتی دیسپلینی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات ببینێت بەبێ ئەوەی ببینرێت (Emerson, 2019, p. 205) وەک یەکێک لە کۆڵبەرە ژنەکان دەڵێت:
کاتێک لە نیوە شەودا بە بارێک بەسەر پشتمانەوە دەڕۆین، لە هەر هەنگاوێکدا کە دەینێین، هەستدەکەین لە پشت هەموو دار و درەختێکەوە عەجەمێک خۆی مات و حەشارداوە. تەنانەت لە سێبەری خۆشمان دەترسین. وەک ئەوە وایە هەموو درەختەکان بوو بن بە عەجەم. لەگەڵ هەر دەنگێکی بچوکدا هەزار جار دەمرین و زیندوو دەبینەوە.
ڕێکخستنی دەوڵەت بۆ جەستەی کوردی، بەتایبەت جەستەی ژنان، لە ڕێگەی سەپاندنی ناسەقامگیری و توندوتیژی ڕۆژانە، تەنیا لە چوارچێوەی گوتاری نیکرۆپۆلیتی ئێراندا ڕووندەکرێتەوە، کە سنوورە سیاسی و یاساییەکانی ئەوە دیاریدەکەن کە کێ وەک هاوڵاتییەک شایستەی پاراستنە و کێ شایستە نییە. کۆڵبەری ئاماژەیە بۆ ئەم خواستە نیکرۆپۆلەتیکیە و هێزێک بۆ سزادانی بە کۆمەڵی کوردە ناسەروەرەکان بەهۆی سەرپێچیکردنی سیاسەتی بە فارسیکردن-بەشیعەکردنی دەوڵەتەوە. توخمە فیزیکی/جەستەییەکانی ئەو سزایە، لە کوشتنەوە تا زەوتکردنی مافە یاساییەکانیان، ئاماژەیە بۆ داگیرکردنی جەستەی کورد لەلایەن دەوڵەتەوە. بەمشێوەیە مردن و برینداربوونی جەستەیی ئامرازن بۆ بەرهەمهێنانی زانیاریی و ڕامکردنی جەستەی “ناشارستانی” و ناشایستە. وێناکردنی سزادانی کورد وەک ڕێوڕەسمێکی سیاسی کاردەکات کە لە ڕێگەیەوە “سەروەری بریندارکراو” پێکدەهێنرێتەوە (Foucault, 1977: p. 48). وەک فۆکۆ پێشنیاردەکات بۆ ئەوەی سەروەری بگەڕێتەوە، دەبێت سزای گشتی لە سەرنجڕاکێشترین ئاستیدا بەکاربهێنرێت بۆ دووپاتکردنەوەی سەروەریی نەبەزێنراو لە چاوی یاخیبووان و تاوانباراندا، هاوشێوەی “هاتنە ژوورەوەی پاشا بۆ ناو شارێکی داگیرکراو” ٧ (Foucault, 1977: p.48; Durkheim, 1893). زیندە-سایسەت مردن و چاوتێبڕین پێکەوە کاردەکەن بۆ بەڕێوەبردنی ژیان (Foucault, 1978, pp. 23-35). بۆ نمونە تەرمی ئەبوبەکر مەولانی،٨ خەڵکی ماکۆ دوای ٧٠ ڕۆژ لە مردنی دۆزرایەوە. ئەم لاشە شاراوانە مەبەستیان چاندنی ترس و دروستکردنی هێڵی دابەشکەرە لەنێوان ژیان و مردندا. بەم پێیە، چاوتێبڕین هەڵگری واتایەکی ئاسایی و ڕێنماییە، زۆر لە نزیکی خۆیەوە، کە دووپاتکردنەوەی دەسەڵاتی ئیداری، نارکۆ-بایۆ سیاسی بۆ بەرهەمهێنانی مردن و غیابە. پرۆسەی کوشتن و مەرگی کۆڵبەرەکان کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت، بانگەشەی زانین و جیهان بینییەک بەرهەمدەهێنێت کە دامەزراوەکانی دەوڵەت ئیدیعای تایبەتمەندبوونی دەکەن. دەوڵەت پێگەیەکی تایبەت بە خۆی دەبەخشێت کە دەسەڵاتی سڕینەوەی دۆخی مرۆڤی هەیە و تەرمەکەی بڵاودەکاتەوە بۆ گواستنەوەی نارکۆ-مێسج ( بڕوانە Ferrandiz & Robben, 2015).
وێناکردنی مەرگ یان برینداربوونی جەستەیی توخمێکی جەوهەرییە لە گەیشتن بە کاریگەریی و سزای دەسبەجێ و بەردەوامبوونی دەسەڵاتی سەروەری. کواڵیتی سەرسوڕهێنەری زیانگەیاندن بە جەستە، لە مردنی ڕەهاوە تا تەقەی ڕاستەوخۆ و زیانی هەمیشەیی (وەک ئیفلیجی و کوێربوون)، ئاماژەگەلێکن کە ڕوانینی سەروەری لە هەموو شوێنێکدا نیشاندەدەن. ئەمەش وەک بیرخستنەوەیەکی توندە بۆ کورد کە نابێت هەرگیز وابزانێت کە لەدەرەوەی دەسەڵاتی سەروەریدایە. دەوڵەت دەتوانێت لە هەموو شوێنێک و لەهەر کاتێکدا ئامادەیی هەبێت. نارکۆ-پەیامی “پەنجەی ئاماژە” هاوڕێ لەگەڵ نمایشە بینراوەکاندا دێن بۆ ڕوونکردنەوەی مەرگ (Emerson, 2019: p.33). زۆرجار تەرمی دەستبەسەرکراو، کوژراو یان برینداریی کۆڵبەرەکان لەبەردەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لاشە زیندووەکانی کورد کە ماونەتەوە، بەپێی پێوەرەکانی ڕەگەزپەرستی سیاسی و گوتارییانەی دۆخ هەڵسوکەوت دەکەن. فاتمە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چۆن دەوڵەت دەچێتە ناو گیانی کایەی بوونیانەوە:
هاوسەرەکەم لەکاتی هەڵهاتنی لە دەورییەی دەوڵەت لە بەرزاییەکەوە کەوتە خوارەوە؛ بڕبڕەی پشتی شکا. نەخۆشخانەکان فەرمانی ئەوەیان پێکراوە کە چارەسەری کۆڵبەران نەکەن. تەنانەت دەترسین بچینە نەخۆشخانە، چونکە دەستگیردەکرێین و لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکرێت لەبری ئەوەی چارەسەر بکرێین. ئێمە هیچ بیمە و پشتگیرییەکی داراییمان نییە. هاوسەرەکەم چەند ساڵێکە لەسەر جێگە کەوتووە و ئیفلیج بووە. تەنانەت ناوێرێن بڵێین ئەو لە کۆڵبەری برینداربووە.
مەرگی زیندوو لە ڕێگەی دەسەڵاتی دامەزراوەییەوە جێبەجێ دەکرێت و یەکلایی دەکرێتەوە کە دیسپلین بەکاردەهێنێت و پێوەرەکان دادەنێت. بۆیە هەر مردنێک، برینداربوونێک یان برینێک کە کۆڵبەر توشی دەبێت، پێویستە وەک کردەیەکی دیسپلینی سەیربکرێت کە بەسەر جەستەیاندا سەپێنراوە. بۆژانە٩ ڕوونی دەکاتەوە کە ژیانی گۆرانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە پاش ئەوەی هاوسەرەکەی توشی ڕووداوێکی ترسناک دەبێت. ئەو بربڕەی پشتی شکاوە و شانەکانی لەجێ چوون کاتێک لە شاخێک کەوتە خواەرەوە. هاوسەرەکەی نە بیمەی هەبوو، نە یارمەتی کەمئەندامی، هیچ پاشەکەوتێک یان پشتگیریەکی نەبوو. بوژانە تەمەنی ٣٠ ساڵ بوو کاتێک ناچار بوو کاری هاوسەرەکەی وەک کۆڵبەرێک وەربگرێت. باری قورسی بەسەر سنوورەکاندا دەگواستەوە. بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەرگەی ئەم سەختییەی گرت. ئێستا تەمەنی ٣٥ ساڵە، ئەژنۆکانی زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. بۆژانە هەستدەکات کە لە ژیانی کۆڵبەریدا گیری خواردووە. مانگانە کەمتر لە ٢ ملیۆن تومان (٣٥ دۆلار) داهاتی هەیە، کە بە زەحمەت بەشی ئەوەدەکات بتوانێت بژێوی ژیانی دابین بکات. ئەو کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەوە، پێویستی بە یەک یان دوو ڕۆژ هەیە بۆ ئەوەی برینەکانی چاک ببێتەوە و هێزی بۆ بگەڕێتەوە. ئەو دەڵێت:
کۆڵبەری وەک ئەوە وایە لە دۆزەخدا بژی؛ بەدبەختییە، یان تەقەت لێدەکرێت، یان لە شاخ دەکەویتە خوارەوە؛ ئەگەریش زیندوو بمێنیتەوە، لەکۆتاییدا کەمئەندا دەبیت؛ لیرە لە کوردستان، دەوڵەت هیچ سنوورێکی بۆ کوشتن نییە، ئەوان بە خوێن ساردی دەکوژن. کۆڵبەر دەتوانێت لە هەموو شوێنێک مردن ببینێت و بۆنی بکات و دەستی لێبدات.
وەک لەچیرۆکی بۆژانە دەردەکەوێت، بەرجەستەکردنی مەرگ لە ڕۆژهەڵات جیانەکراوەیە لە ناوچەکە و خاکەکەی. بەرجەستە مادییەکانی دەسەڵاتی مەرگ کە جەستەی کورد بە “نائاسایی” پێناسە دەکات و دەیانخاتە بەردەم کۆنترۆڵ و نوێنەرایەتی. ئەم توندوتیژییە لەسەر بنەمای جێندەریی لەڕووی پێکهاتەییەوە لەشوێنەوارناسی دەوڵەتی ئێراندا لە سیاسەت-مەرگدا چەسپێنراوە، کە پشتگیری لە پێکهاتە تایبەتەکان (یان دوبارە ڕێکخستنەوەی)ی توندوتیژی سنووری دژی ژنانی کۆڵبەر دەکات و چالاکدەکات (بڕوانە Mbembe, 2003; Quijano, 2000; Wright, 2011).
٦| لاشە، سنوور، سنوورەکانی بوون
ئەزموونی ژنانی کۆڵبەر لە کوردستان ئەوە دەردەخات کە چۆن کۆلۆنیالیزم و سیاسەت-مەرگ کاریگەری لەسەر جەستە و ناوچەکانی بەناو “خاکی سنوور”ی هەیە (بڕوانە Mbembe, 2001; dos Ventos Lopes Heimer, 2022). کوردستان خاکی باوباپیری کوردەکانە کە بەزۆرەملێ بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکراوە: ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا. بۆ کورد ئەوەی پێی دەوترێت ‘خاکی سنوور’، پرۆژەیەکی کۆلۆنیالیزمیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمتر لە سەدەیەک لەمەوبەر. کورد سەرەڕای دابڕانی جەستەیی، هێشتا کوردستان وەک نیشتمانێکی یەکگرتوو وێنادەکات، نیشتمان (ئەوەی جێی سەرنجە، ناوێکە بۆ ژنان). چەمکی هێزی مەرگ لەلایەن مبێمبێوە یارمەتیمان دەدات بۆ دۆزینەوەی چۆنیەتی دروستبوونی فەزای مەرگ، بەتایبەت لە ناوچە دوورە دەستەکانی وەک سنوورەکان، زەوییە ڕەسەنەکان و ناوچە دەوڵەمەنەکان بەسەرچاوە سروشتییەکان. ڕۆژهەڵات نمونەیەکی سەرەکی خاکی فرە سەرچاوەیە کە ئێستا گۆڕاوە بۆ خاکی هەژاری. سنووری ڕۆژهەڵات ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە زیندە-سیاسەتی دەوڵەتدا، چونکە وەک ماتریکسی تۆپۆ-تەکنۆلۆژیا کاردەکات (بڕوانە Padilla & Rodriguez-Madera, 2021; Wright, 2011) کە جەستەی ئەو کۆڵبەرانەی کە فەزاکە دەبڕن بە بریکارە جۆراوجۆرەکانی هێز، کۆنترۆڵ، هەڵاواردن و سوودمەنییەوە دەبەستێتەوە. ئەم تەکنۆلۆژیایە بووەتە هۆی “سنووردارکردنی ڕۆژانەی” ژیانی کورد. لە ڕۆژێکی ئاساییدا لە ڕۆژهەڵات، سەدان کۆڵبەر، گەنج و پیر، ژن و پیاو، بەرەو سنوور بەڕێ دەکەون بۆ هەڵگرتنی بار لە شوێنێکدا کە چەندین دەزگای دەورییەی دەوڵەت دەوریان داوە بەبوونی مۆڵەتی تەقەکردن لەکاتی بینینیان و بە ئارەزووی خۆیان. دەستەواژەی گونجاوی کاترین ڤێردێری سەبارەت بە “ژیانی سیاسی لاشەی مردووەکان” لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو (Verdery, 1999: p.3) تێڕوانینێکی بەنرخ سەبارەت بە ئاڵۆزی ڕۆژانەی ئەزموونی سیاسەت-مەرگ لە ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکات.
لێکۆلینەوەکەی ڤێردەری سەبارەت بەوەی کە ناوی دەنێت “نمایشی تەرمەکان” پەیوەندی هەیە بە “سەرنجدان بە سیمبۆڵیزمی سیاسی؛ بەڕێوڕەسمی مردن و باوەڕەکان، وەک بیرۆکەکان دەربارەی ئەوەی کە ناشتنی گونجاو چییە” (Verdery, 1999: p.4). ئەمە هاوئاهەنگە لەگەڵ ژنە کۆڵبەرەکان کە ناچاردەکرێن بەرەو ئەم ناوچە مەترسیدارە بڕۆن کە تیایدا “دۆخی نامرۆڤانەی ڕەها” (Agamben, 1998: p. 166) کۆنترۆڵی فەزا و کات دەکات و تاکەکانی ناوی بۆ ژیانێکی ڕووت کەمدەکاتەوە. ژنانی کۆڵبەر بۆ پاراستنی خۆیان و شاردنەوەی ناسنامەی جێندەرییان، وەک پیاو جل وبەرگ دەپۆشن و دەموچاویان دادەپۆشن بۆ ئەوەی خۆیان لە سەرما و توندوتیژی سێکسی بپارێزن (بڕوانە وێنەی ٣). مەریەم، یەکێکە لەوانەی چاوپێکەوتنمان لەگەلدا کردووە کە دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی بەهۆی ئالودەبوونەوە، جاودێری کچەکەی دەبێت دەڵێت:
من لەگەڵ دوو براکەم دەچم بۆ چیاکان، دەموچاوم دادەپۆشم و دڵنیادەبمەوە کە کەس تێبینی ئەوە نەکات کە من ژنم. هیچ بژاردەیەکی ترم نییە جگە لەوەی پشتگیری کچەکەم بکەم. لەماوەی ئەو هەشت ساڵەی کەوەک کۆڵبەر کارم کردووە، چەندین ژنم بینیوە، زۆرێک لە ئێمە بەڕیکەوت تێبینی هاوڕێ ژنەکانمان دەکەین چونکە هەموومان هەوڵدەدەین خۆمان بشارینەوە، نەک تەنها لەبەر پیاوان، بەڵکو لەبەرئەوەی شەرم دەکەین لە ئەنجامدانی کارێکی ئاوا نامرۆڤانە.
لەحاڵەتی هێرش یان تەقەکردندا، ژنانی کۆڵبەر چانسی کەمیان هەیە بۆ هەڵهاتن و ڕزگارکردنی ژیانیان. ژنێکی کۆڵبەر گەشتەکەی بۆسەر سنوور بە “پەلەکردن بەرەو مەرگ” وەسفدەکات:
وەک ئەوە وایە بڕۆیت بۆ قەسابخانەیەک. ئێمە ڕاهاتووین گوێمان لە دەنگی تەقە بێت. تەقە دەکەن و دەمانترسێنن و دەمانکوژن، کێ گرنگی پێدەدات؟ سەدان کەسیان لێ کوشتووین؛ ئێمە کەسمان نییە و هیچ شوێنێکمان نییە ڕووی تێبکەین. هەرکاتێک دەچمە کۆڵبەری، دەبینم سەدان کەس جاوەڕێی بارێکن بۆ ئەوەی بچنە قەسابخانە.
مبێمبێ (٢٠٠٣، ل٢٢-٢٥) میتافۆری کەمپەکەی ئاگامبێن بەکاردەهێنێت (Agamben, 2008) بۆ کۆڵۆنییە هاوچەرخەکانی وەک ئەو شوێنانەی کە هێزی بایۆلۆجی، دۆخی هەڵاواردن و دۆخی گەمارۆ تێیدا یەکدەگرن بۆ جێبەجێکردنی ویستی دەسەڵات. هاوتەریب لەگەل فانۆن، ئەو دەڵێت (Mbembe, 2003, pp. 25-27) کە داگیرکاری کۆلۆنیالی پەیوەندی فەزایی نوێ دروستدەکات کە خەڵک دابەشدەکات بۆ بەشە جیاوازەکان و داگیرکراوەکان دەخاتە “ناوچەی سێیەم لەنێوان بکەر بوون و بەرکاربووندا” (Mbembe, 2003: p. 26). لەم حاڵەتەدا، بەکارهێنانی دەستەواژەی “کەمپ” بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخی کورد ڕەوایە، کە تێیدا دەسەڵاتی سەروەر چیتر پێویستی بەوە نییە خۆی سنووردار بکات بە بڕیاردان لەسەر دۆخی هەڵاواردن لەسەر بنەمای ڕاگەیاندنی گرووپێکی دیاریکراوی دانیشتووان وەک هەڕەشەیەکی ناوخۆیی.
دام ودەزگای نیکرۆپۆلەتیکی دەوڵەتی ئێران، سنوورەکان وەک چەک یان تەکنۆلۆژیای وێرانکردن، وەک قەفەسێکی زەبەلاح، بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی کوردەکان بەکاردەهێنێت (Mohammadpour, 2023a). نمایشی کۆنترۆلکردنی سنوور کە بریتیە لە بەکارهێنانی نمایشی بینراو و نەبینراوی دەسەڵات بۆ کۆنترۆڵکردن، ڕێکخستن و سزادانی جەستەی کورد- نمونەی دوبارە بەکارهێنانەوەی هێزی مەرگە لەناوچە کوردییەکان. ئەمەش دەتوانێت بەکارهێنانی تەلبەندی کارەبایی لەدەوری ناوچە قەدەغەکراوەکان، جەندین خاڵی پشکنین و بەربەستی فیزیکی دیکە لەخۆبگرێت، هەروەها بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازی و پۆلیس بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتە سنوورییەکان. نمونەی هەر نوێ (لە ١٨ی مایسی ٢٠٢٣) گەمارۆدانی ٢٤٠ کۆڵبەر بوو لە سنووری تەتە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بەبێ دەستگەیشتن بە خواردن و ئاو١٠. دەوڵەت هەوڵدەدات ناوچەکە تەنها لە ڕێگەی نمایشی ڕۆژانەی توندوتیژییەوە بەڕێوەببات. بەستراتیجێکی بە ئەمنیەتکردنی لەو شێوەیە، کۆماری ئیسلامیی ئێران “نمایشی جیاوازبوون”ی کورد لە گوتاری یەکپارچەیی خاک و نەتەوەیی وڵاتدا دەشارێتەوە (بڕوانە Mazzara, 2019).
دەوڵەت و بریکار و نوێنەرە جۆراوجۆرەکانی، ڕێوشوێنی زیندە-سیاسەت لەچوارچێوەی خاکدا پەیڕەو دەکەن بۆ دیاریکردنی هیز و دەسەڵاتیان بەسەر جەستەی کۆڵبەرەکاندا کە بەو ناوچە نەخشە کێشراوانەدا تێدەپەڕن. لێرەدا، سنوور تەنها هێڵێكی خاکی نێوان وڵاتەکان نییە، بەڵکو هێڵێکی زیندە-سیاسییە کە شوێن و دەستڕۆیشتنی جوگرافی –بایۆلۆجی دەسەڵاتی سەروەر دیاریدەکات، وەک مەریەم باسی ئەزموونی خۆی دەکات:
کارەکەمان پڕە لە مەترسی و سەختی. هەرگیز نازانم ئەگەر ڕۆژیکی تر بژیم یان نا. بەدرێژایی ڕێگەکە ڕووبەڕوووی تەحەددایەکی بێشومار دەبمەوە، وەک کەندەڵانەکان، بەردی تیژ، کەوتنی کوشندە، شکانی ئێسک و سەرمای تووند. زۆریک لە کۆڵبەرەکان پەنجەکانیان بەهۆی سەرما یان ئەندامەکانیان بەهۆی مینەوە لەدەستداوە. عەجەم[دەوریەی دەوڵەت] تەنانەت دەرفەتمان پێنادەن بوەستین؛ تەقەمان لێدەکەن. من شایەتحاڵی کەوتنی یەکێک لە کۆڵبەرە بەتەمەنەکان بووم و بەپەلە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. جەستەم پڕە لە برین. من تووشی هەوکردنی جومگەکان بووم؛ دکتۆر پێی وتم کە ئەژنۆم وەک ئەژنۆی ژنێکی ٨٠ ساڵانە نەک ژنکی ٤٠ ساڵ. ئەوەش هەمووی بەهۆی باری قورس و ئەم ڕێگە خراپەوەیە. بۆ ئەوەی بتوانم بڕۆم پێویستم بە حەب هەیە.
ئەگەرچی ناوچەکە ماوەیەکی زۆرە لەڕووی ئابوورییەوە سزا دراوە، و لە سیستەمی یاسایی-سیاسی باویش دابڕاوە، تەنانەت بە پێوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش. جەستەی “نەشیاو”ی کورد لەڕووی ئیتنی و ئایینییەوە دەخریتە ژێر باری ڕژێمە بایۆ -دیسپلینەکانی دەسەڵاتی سەروەری فارس-شیعە و شێوە بێهاوتا و هەرەمەکییەکانی سزادان. جێگەی سەرسوڕمانە کە دەوڵەت مەرزەبان، پارێزەری “سنووەرەکانی نیشتمان” بەشێوەیەکی سەیر بە کورد دەبەخشێت.
ئەگەر دەسەڵاتی دەوڵەت پێناسە بکەین لە ڕوانگەی “نیکرۆپاوەرەوە”، واتە دەسەڵاتی بڕیاردان لەسەر مردن و ژیان لە چوارچێوەی کات-شوێنێکی هەڵاواردندا (Agamaben, 2998: p.8; Mbembe, 2003; Robben,2018)، ئەوا دەکرێت هەردوو چەمکی خاکمەندی ژیان و کۆنترۆڵی ڕەهای سەر خاکی نەتەوەیی وەک درێژبوونەوەی شوێنی سەروەری ببینین. وەک مبێمبێ دەڵێت، فەزا- کە لێرەدا سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتە- ‘کەرەستەی خاوی سەروەری و ئەو توندوتیژیەیە کە لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتووە” (٢٠٠٣: ٢٦).
ناوچەی ڕۆژهەڵات پڕە لە دەیان دەزگای سەربازی و ئاسایسی دەوڵەت کە هەریەکەیان سیاسەت و ڕێوشوێنی تایبەتی خۆی جێبەجێ دەکات کە ڕۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ئەمەش سنووری سەروەری و ئەزموونی داگیرکردنی ژیانی ڕۆژانەی لە ناوجە سنوورییەکاندا زیاتر کاڵ کردووەتەوە. هێزە ئەمنی و سەربازییە جۆراوجۆرەکان سنوورەکەیان دابەشکردووە و هەریەکەیان لەلایەن هیزەکانی دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێن. لەڕاستیدا، ناوچە سنوورییەکە هەم وەک یەکەیەکی تەواو یەک پارچە و هەم وەک چەند پارچەو بەشێکی جیاواز بەڕێوەدەبرێت. ڕێوشوێنە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت لە هەموو شوێنێکی فەزای کولتووری و سیاسی و ژینگەیی دەبینرێن. بۆ نمونە، لە سنووری ڕۆژهەڵات نزیکەی ١٦ ملیۆن مین لە شەڕی ئێران –عێراق بەجێماوە (بڕوانە خشتەی ٣). بۆ زیاتر بە ئەمنیکردنی ناوچەکە، بەتایبەتی لەسەر ڕێگەی کۆڵبەرەکان، مینی زیاتر چێنراون. سورەیا باس لەوە دەکات چۆن لە کاتی کۆڵبەری خەریک بووە مینێكی پێدا بتەقێتەوە:
ڕۆژێکی زستان، کاتێک بەفر دەباری، ناجاربووم بچمە سنوور بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیەی کە لەلای کڕیارەکانی عێراق مابووەوە، مناڵەکانم لێم پاڕانەوە کە نەڕۆم، بەڵام من گوتم هیچ شتێکمان نییەو کرێ خانوەکەش دواکەوتووە. بەناو بەفرێکی زۆردا ڕۆیشتم، ڕووبەڕووی پاسەوانی سنوور بوومەوە و لێیان پاڕامەوە کەلوپەلەکەم نەبەن، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردەوە تێپەڕم. هەربۆیە کەمێک گەڕامەوە دواوە و ڕێگەیەکی ترم گرتەبەر، کە زۆر مەترسیداربوو و هەمووان خۆیان لێ لادەدا. لەناو زریان و بەفرەکەدا چاوم بە پیاوێکی کۆڵبەر کەوت. ئەو ئاگاداری کردمەوە کە لەوە زیاتر نەڕۆم لەبەر مەترسی هەرەسی بەفر و ئاژەڵە کێوییەکان. وتم پارەم دەوێت و دەبێت بەردەوام بم. تەنها چەند هەنگاوێکی کەم ڕۆشتبووم کە تیشکی ڕووناکی مینێکم بینی کە چەند سانتیمەترێک لە پێمەوە دوور بوو،هێشتا باوەڕ ناکەم، نازانم چۆن توانیم لە کۆتا خولەکدا مینەکە ببینم و پێی لەسەر دانەنێم.
خشتەی ٣ ژمارەی قوربانیانی مین لە ڕۆژهەڵات (٢٠١٨-٢٠٢٣)
تێبینی/ هێڵکارییەک کە بەبەکارهێنانی داتاکانی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دروستکراوە
سیستەمەکانی بە نایاسایی کردن و بە ئەمنیکردن پێویستی بە جۆرە پەیوەندی و ڕەفتاری ناجێگیر و لاواز هەیە و بەدوای ئەوەشدا ‘فەزا’ بۆ شێوازە جیاوازەکانی ئیستغلالکردن دەڕەخسێنن (بڕوانە De Genova, 2016, 2022). کوردستان وەک “ناوچەیەکی سنووری”، نوێنەرایەتی ئۆردوگایەکی سیاسەت-مەرگی دەکات کە بەسیستەمێکی چاودێری بەردەوام، پراکتیزەی دەرەوەی یاسایی و سزای جەستەیی بێ کۆتا تایبەتمەندە. بە ئەمنیکردنی ڕۆژهەڵات و پاشەکشەی ئابووری (بڕوانە Roy, 2016)، بووەتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە وەک فڕیدراو و نیشانکراو سەیربکرێن، کە دژی دەسەڵاتی سەروەر ڕادەوەستن. ئەو کوردانەی کە لەسەر سنوور نیشتەجێن، نمونەیەکی ڕوونن لەسەر ئەوەی کە چۆن شوناس لەگەڵ ژیان لە سنووردا یەکتر دەبڕن. زاراوەی مەرزەبان و مەرزنشین ئەو دوو فاقیە دەسەلمێنێت. لەکاتێکدا مەرزەبان لە گوتاری دەوڵەتدا بە بەپارێزەری دەوڵەت ناودەبرێن، مەرزنشینەکان (کە لەسنوورەکان دەژین) بە دۆخی تۆپۆگرافی خۆیان ناسراون و بە تاوانباری نەتەوە دادەنرێن. دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم ڕەوانبێژییە ڕۆڵێکی گوتاریی فراوانتر لەچوارچێوەی ئێراندا دەگێڕێت، کە دەوڵەت وەک تەکنۆلۆژیای هێزی نەرم بەکاریدەهێنێت بۆ بەڕێوەبردنی سنوورە “نائارامەکان”. چەمکی کەمپی ئاگامبێن لێرەدا هەم وەک خوازە و هەم وەک واقیعی ژیان لە ڕۆژهەڵات. ئاگامبێن (١٩٩٨، ٢٠٠٥، ٢٠٠٨) ڕوونیدەکاتەوە کە کەمپ ناکرێ تەنیا بۆ سنوورە فیزیکی و ناوچەییەکانی سنووردار بکرێت؛ بەڵکو دەبێت وەک ماتریکسی پەیوەندیداری هێز و توندوتیژی و بەکارهێنانی جەستە تەماشا بکرێت کە لە فەزای سنوورەکاندا دەجوڵێنرێن و دەخرێنە بەر مردن. لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژهەڵات تەنیا سنووری جوگرافیای پەراوێزخستن پێکناهێنێت، بەڵکو دەبێتە فەزایەکی وجودی کە تیایدا دەسەڵاتی سەروەر ژیان و مردن دەسەپێنێت و بەردەوام سنوورەکانی دەگۆڕێت. ئەم ناڕوونییە سروشتییە کەشێکی نائارام و مەترسی بۆ تاکەکان و ناوچەکانی ناویان یان نزیکیان دروستدەکات، کە وەک هەڕەشەی نزیک تەماشا دەکرێن.
ئەو کوردانەی لە نزیک سنوور دەژین، لەژیانی ڕۆژانەیان و تەنانەت لەدەوروبەریشیاندا ئەم نائارامییە ئەزموون دەکەن. ژنێکی کورد نیگەرانی خۆی سەبارەت بە سەلامەتی منداڵەکانی دەردەبڕێت و دەڵێت: “من هەمیشە نیگەرانم لەوەی منداڵەکانم لە دەرەوە یاری بکەن، بەتایبەتی لە نزیک گوندەکە. خەڵکێکی زۆر بەهۆی تەقەمەنی و مین کوژراون یان برینداربوون”. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣، لە گوندی نەشکاش، لە نزیک مەریوان، حەوت منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین برینداربوون.١١ لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣، دوو منداڵی تەمەن ٩ و ١١ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێک لەنزیک بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی سەراب قامیش لە سنە بە سەختی بریندار بوون. ١٢
٧| جەستەی بەرهەڵستکاران و سنوورەکانی دەسەڵاتی سەروەر
ئاگامبێن پێمان دەڵیت کە سنوور فەزایەکی شاراوەیە کە دەرفەتی نوێ و شێوازی نوێی بوون تێیدا سەرهەڵدەدات. ئەو سنوور وەک شوێنی بەرخۆدان دەبینێت کە تاک و گرووپەکان دەتوانن بەرەنگاری پێکهاتەکانی دەسەڵات ببنەوە و شێوازی نوێی بوون دروست بکەن. بەتلەر (٢٠٠٤) چەمکی کەمپی ئاگامبێن پەرەپێدەدات و ناجێگیری وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بوون (ئۆنتۆلۆژیا)دەبینێت، نەک تەنها وەک بابەتێکی یاسایی. بەپێچەوانەی ئاگامبێن، ئەو لاوازی وەک هیزێکی تواناساز و بەرهەمهێن دەبینێت. ڕوانگەکەی ئەو بۆ شوێنمەندی کەمپ/ژیانی کەمپ، هەوڵ دەدات دوبارە توانا و نیشانەکانی ژیان و ژیاندن لەناو فەزای سیاسی، کولتووری، ئەخلاقی و سۆزدارییەکانی کەمپدا بدۆزێتەوە. بە واتایەکی تر، بوون لە دۆخێکی مەترسیداردا بۆخۆی بەرخۆدان دروستدەکات. کاتێک سیاسەتی مەرگ، ژیان هێندا بێبایەخ دەکات کە تەنانەت شایەنی ماتەمینیش نییە، ئەوا خودی مانەوە دەبێتە کردەیەکی بەرخۆدان. ئەمەش بەتایبەتی بۆ کورد ڕاستە، کە سەرەڕای سیاسەتە کوشندەکانی دەوڵەت دژ بە کولتوور و شوناسیان، هێشتا خۆڕاگر و بەرهەڵستکارن. بۆ زۆرێک لە کۆڵبەران، کۆڵبەری تەنها ڕێگەیەک نییە بۆ بردنی “پارووە نانێک’ بۆسەر سفرە، بەڵکو کردەیەکی بەرخۆدانە بۆ لاوازکردنی ئەو خواستەی دەسەڵات کە دەیەوێت ناچاریان بکات یان خۆیان بەدەستەوە بدەن یان لە جیهانی مەرگدا بژین،١٣ وەک خانم باسی دەکات:
ئەمە زێدی منە، شوێنی منەو ڕەگم لێرە داکوتاوە و خێزانم لێرەیە، لێرە پێدەکەنم و دەگریم، بۆ کوێ بڕۆم، بۆچی هەڵبێم؟ نیشتمانم شانازی منە، ناتوانن بمچەمێننەوە و چۆکم پێدابدەن.
تیۆری “ژیانی ناجێگیر”ی بەتلەر (Butler, 2004, p. 20) ڕێگە بە وەکالەت و ڕووخاندنی ژیانی یەکجار بەکارهێنراو دەدات، تەنانەت کاتێکیش مردن شتێکی حەتمی بێت. چارەنووسی کۆڵبەران ملکەچی نییە، بەپێچەوانەوە دەکرێ کارەکانیان وێنابکرێتەوە بۆ ڕێگەدان بە بەرخۆدان، هەلومەرجی نوێ، بۆنە، یان سەنگەری نوێ بۆ تێکدانی دەسەڵاتی سەروەریی. ئەم بەرەنگارییە لە مەراسیمی ناشتنی فەرهاددا دەرکەوت، کە منداڵیکی ١٣ ساڵەی کۆڵبەر بوو کە لەکاتی کۆڵبەریدا لە سەرمادا ڕەق ببوەوە. پاش چوار ڕۆژ گەڕان تەرمی فەرهاد لەلایەن هاوڕێکانیەوە دۆزرایەوە کە وەک ئەو و چەندین دایک و باوکی تر چوونە ناو دڵی چیاکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە کوشندەکان و دەرهێنانی ژیانیان لەدەستی سیاسەتی مەرگ. ئەوان خۆپیشاندانێکی داهێنەرانەیان ڕێکخست و کولێرەیەکیان بەدەستەوە بوو وەک هێمایەک بۆ شەڕکردن لەپێناو ژیان.١٤
نمونەیەکی دیکەی ئەم بەرەنگارییە، چیرۆکی ئامینەیە کە زیاتر ڕۆشنایی دەخاتە سەر سیاسەت-مەرگی کۆڵبەری. ئامینە ژنێکی ٦٥ ساڵەیە و زیاتر لە ٢٠ ساڵە کۆڵبەری دەکات. کاتێک کەوتە داوی هێزەکانی سنوورەوە سەرەڕای ترسی گەورەی لەدەستدانی کەلوپەل و زیانی دارایی هەڵوێستی وەرگرت و لەبری خۆبەدەستەوەدان، هەوڵیدا بە پێکەنین و قایلکردنیان خۆی لە دەستبەسەراگرتنی کاڵا و ئەگەری توندوتیژی بەدووربگرێت. ئەو بەهێزەکان دەڵێ: “ئێوە شەرم لەخۆتان ناکەن؟ بەمشێوەیە پەروەردەکراون؟ ئایا ئێوە هیچ ویژدان یان ڕێزێکتان نییە بۆ پیرەژنێک؟ دەتانەوێت چیترمان لێ بسەننەوە؟”
نمونەیەکی دیکەی ئەم بەرخۆدانە، چیرۆکی خەدیجەیە کە ئازایەتی و ئیرادەی کۆڵبەرەکان ئاشکرادەکات. خەدیجە پیرەژنێکی ٤٠ ساڵە و ٢ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی توندوتیژی سنوورییەوە هاوسەرەکەی لەدەستداوە. چیرۆکەکەی بەم جۆرە گێڕایەوە:
لە دادگا پیم گوترا کە بەقەرەبووی ماددی ئەم بابەتە یەکلایی دەکەینەوە، بەڵام من ڕەتمکردەوە کە وەریبگرم. من ویستم بکوژی هاوسەرەکەم دادگایی بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت. من کۆڵبەری دەکەم، نەک لەبەرئەوەی هیچ هەڵبژاردنێکم نییە، بەڵکو لەبەرئەوەی ناهێڵم تاکە ڕێگەی ژیانمان لێ بسەننەوە. من سواڵ ناکەم! تا لەژیاندا بم کاردەکەم. یان لە شاخدا دەمرم، یان دەمکوژن؛ ئەگەر ئەم خاکە لەدەست بدەین، هەموو شتێک لەدەست دەدەین. من بە لێدان لەچیاکان بژێوی ژیانم پەیدا دەکەم، و ئێستا دەیانەوێ ئەمەش ببەن؛ بەهیچ شێوەیەک!
هاوژین ژنێکی تری کۆڵبەرە، کە شانبەشانی هاوسەرەکەی کۆڵبەری دەکات، کۆڵبەری بەڕێگەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئازارەی بەسەریاندا سەپێنراوە وسفدەکات. هاوژین دایکی سێ منداڵە و تەمەنی ٣٣٥ ساڵە و زیاتر لە ٥ ساڵە کاری کۆڵبەری دەکات، ئەو دەڵێت:
باشە، ئێمە دەمانزانی ناتوانین ڕابردوو یان جیهان بگۆڕین، بەڵام دەتوانین خۆمان بگۆڕین، بۆیە ئێمە تا ئەو جێگەیەی دەکرێت بەرەوپێش دەچین و خۆمان لە ئازار دوورناخەینەوە. هەربۆیە ئێمەش وەک زۆر کەسی تر، کۆڵبەریمان هەڵبژارد بۆ بەردەوامیدان بە ژیان. ئێستا دووەم ساڵە من و هاوسەرەکەم لە سنوورە جیاوازەکانی نێوان ئێران و عێراق کاردەکەین؛ هاوسەرەکەم باری قوورستر هەڵدەگرێت بە بەراورد بە من کە سووکتر هەڵدەگرم. ئێمە بەمشێوەیە بژێوی ژیانمان دابیندەکەین. لەسەر ئەم ڕێگە خراپ و مەترسیدارانە، هەموو جۆرە کەسێکم بینیوە، لە خوێندەوارەوە تا بەساڵاچوو، کە هیچ بژاردەیەکی تریان نییە. ئەوان نایەنەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن، و بشکێن و لەلایەن ئەم ڕژێمە دڕندەیەوە بڕوخێنرێن. ئەوان دەیانەوێت ئێمە بمرین، و ئێمەش بە زیندوومانەوەمان بەرەنگاریان دەبینەوە. هەموومان بارگرانی ژیان بەشان هەڵدەگرین. هەربۆیە من شەرم لەکارەکەم ناکەم، لە هەموو هەوراز و نشێوەکانی چیادا، بەهیوای ڕۆژانی باشتر بۆ خۆم و هاوسەر و منداڵەکانم و هەموو کوردان ڕێدەکەم.
وەک بەتلەر ئاماژەی پێدەدا، تایبەتمەندی سەرەکی بەرەنگاربوونەوەی نیکرۆپۆلەتیکی لە هەماهەنگی کردەوەکاندایە، بەتایبەتی کاتێک دەربڕی ئامانجێکی بەکۆمەڵە کە پێکهاتە نایەکسانەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە (Butler, 2004, p. 139). وەک ئامینە و خەدیجە ئاماژەیان پێدا: ئەگەر کەسێک ژیانێکی باشی بووێت، ئەوا تەنها لەگەڵ ئەوانی تردا دەبێت. ئەم کردەوە بەرخۆدانانە فۆرمی کۆمەڵایەتی نوێیان داهێناوە، تەنانەت لە دۆخە سەخت و مەترسیدارەکاندا. ژنە کۆڵبەرەکان پلان و کردەوەکانیان پێکەوە ڕێکدەخەن بە پێشێلکردنی “ڕێکخستنی شتەکان” بۆ دروستکردنی ڕێکخستنێكی نوێ، جارجار بە جووڵان، جارجار بە وەستان و هەندێک جاریش بە کۆبوونەوە (Butler, 2004, p. 140). زۆربەی ژنە کۆڵبەرەکان سەرۆک خێزانن. هەندێکیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان کاردەکەن: کرێی ژنە کۆڵبەرەکان زۆر کەمترە لە پیاوان بەپێی یاسای نەریتی کە لە کاری فەرمیشدا کرێی ژنان زۆر کەمتر دەدات لە پیاوان. لەکۆمەڵگەیەکی نەریتیدا کە ژن بوون یەکسانە بە ڕەگەزی دووەم، لەبارودۆخێکدا کە کۆڵبەری خۆی ئامرازێکە بۆ بەرەنگاربوونەوە و کۆنترۆڵی ژیان، ژنانی کۆڵبەر بەرامبەر بەم نایەکسانییەی کرێ بێدەنگ نابن، وەک چۆن مانیان گرتووە بۆ کرێی کەمیان و لە کۆتاییدا خاوەنکارەکانیان کە زۆربەی کات دەڵاڵن، ناچار کردووە کرێکانیان زیاد بکەن. بەتلەر و مبێمبێ پێشنیاردەکەن کە مردووی گەڕۆک زیندوون تا ئەو کاتەی بەرەنگاری ژێردەستەیی خۆیان دەبنەوە و بۆ دەرفەتی نوێنەرایەتی و قسەکردن لە کایەی گشتیدا خەبات دەکەن (Butler, 2004, p. 20; Mbembe, 2003, p. 40). ئەم ئامادەبوونە ڕاگەیەنراوە نیشانی دەدات کە بێدەنگ نەکراون و هێشتا دەتوانن داوا و داخوازی بکەن. جەستەی ژنانی کۆڵبەر دووپاتی بوونی دەکاتەوە و دەڵێن بەم ئاسانییە ناتوانن بسڕدرێنەوە. بەرکەوتنی جەستەیان بەم بارودۆخانە، وادەکات فەرمانڕەوا بزانێت کە ژیانیان وا بەئاسانی داگیر ناکرێ و ناسڕدرێتەوە.
٨| تێبینی کۆتایی
ئەم توێژینەوەیە تاوتوێی ئەوەی کردووە کە چۆن ڕژێمی ئێران سیاسەت-مەرگ بەسەر جەستەی ژنانی کۆڵبەری کورددا جێبەجێ دەکات بۆ سەپاندن و بەهێزکردنی دەسەڵاتی بایۆ-هەرێمی خۆی. سیاسەت-مەرگ ئاماژەیە بۆ “بەرزترین شێوەی دەربڕینی سەروەری” کە بریتیە لە دەسەڵاتی “ژێردەستەکردن و کۆنترۆڵکردن”ی گرووپێکی دیاریکراو بۆ مردن، ئازار، یان پشتگوێخستن (Mbembe, 2003: p. 161). ئێمە پێمان وایە سنووری نێوان ئێران-عێراق شوێنی پیادەکردنی توندوتیژی سیاسەتی مەرگە، کە تێیدا جەستەی ژنانی کورد وەک “خاکی لکێنراوی هەڵاوێردوو” نیشان دەکرێت (do Ventos LOPES heimer, 2022: p.21). ناوچەی سنووری تەنیا شوێنێکی تۆپۆگرافی نییە، بەڵکو تەکنۆلۆژیایەکی نوێی حوکمڕانییە کە ژیانی کوردەکان لە ڕێگەی هێڵە فەزایی و کاتییەکانەوە ڕێکدەخات و دووبارە دایدەڕێژێتەوە. سیاسەتی دەوڵەتی ئێران لە گۆڕینی ناوچەی سنووری بۆ زۆنێکی ئەمنی و دۆخی هەڵاواردنی هەمیشەیی، ئاماژەیە بۆ گواستنەوە لە بایۆ پاوەرەوە بۆ نیکرۆپاوەر، واتە گۆڕانی دەسەڵات لە پاراستن یان کوشتن بۆ مانەوە یان دامەزراندنی دەسەڵات بەسەر دانیشتوواندا (بڕوانە Foucault 1976/1990)، بۆ دەسەڵاتی وێرانکردن یان پشتگوێخستن بەبێ گوێدانە کاریگەرییە سیاسیەکانی (Mbembe, 2003). لەپرۆسەی گۆڕینی سنوورەکان بۆ ناوچەی سیاسی-ئابووری، لەڕووی تۆپۆگرافییەوە ژیان و سیفەتە بایۆلۆژییەکانی کۆڵبەرانی گەمارۆداوە و ئەوانی لەژێر چاودێری ورد و کۆنترۆڵکردن و یاسادانان هێشتۆتەوە.
کۆڵبەری وێنەی ئاشکراترین و نامرۆڤانەترین دەرکەوتنی ناجێگیری ئابووری دروستکراوی دەوڵەت لە کوردستان دەکات، کە ڕاستەوخۆ لە دینامیکی ئیتنۆ-نەژادییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ژیانی کورد و ژینگەکەی لە قاڵب دەدات. ناسەقامگیری ئەم شێوازە نامرۆڤانەیە لە کارکردندا دەرەنجامی چەوساندنەوەی نەتەوەیی/دامەزراوەیی کە زیاتر لە داڕمان و شکان و چەمانەوەی جەستەی کۆڵبەرەکان لەژێر باری قورسی بوونیان و ئەو بارگرانییەی کە هەڵیدەگرن بەرجەستەیە. سەرەرای ئەوەش، ڕووبەڕووی مەترسی تەقەکردن یان هەنگاونان بۆ ناو کێڵگە مینە بێ نیشانەکان دەبنەوە. جەستەیان شوێنی نمایشی بینراوی سەرکوتی شوناسیانە وەک گرووپی ئیتنۆ زمانی “هەڵە”، کە وەک مرۆڤ نابینرێن و ناژمێردرێن. ئەو مەترسییەی کە ڕووبەڕووی لەشی کۆڵبەران دەبێتەوە، بەتایبەتی ژنانی کۆڵبەر، نیشاندەری ئەوەیە کە ئەوان وەک شت دەنرخێنرێن، کە بەهۆی نامۆبوونیان لەنێو گوتاری نەتەوەیی-نەژادیی زاڵ و بە ئەمنیکردنی هەمیشەیی “ئەوی دیکە”وەیە.
ژنانی کۆڵبەر بەهۆی ئەزموونکردنی جۆرەها چەوساندنەوە، پێگەیەکی هەڵاواردوی پەراوێزخراویان لە ئێران هەیە. ئەوان وەک ئەندامی چینی خوارەوە، لەڕووی ئابوورییەوە هەژارن و لەهەمانکاتدا لەڕووی سیاسی و کولتوورییەوە وەک کەمینەی کورد و غەیرە شیعە جیاکاری دەکرێن. ئەزموونەکانیان نیشانی دەدەن کە چۆن جێندەر، نەژاد، ئایین و پێگەی چینایەتییان وای کردووە بە هاوڵاتی ئەژمار نەکرێن و لەلای پێکهاتەی دەسەڵات بێبایەخ بن. لەوەش زیاتر، ئەوان بە “یاسای فەرمی” کە لە دەرفەتە مادییەکان بێبەشیان دەکات و ڕووبەڕووی توندوتیژی و لەناوچوون دەکاتەوە، سنووردار کراون. بەتلەر (٢٠١٢) دەڵێت کە ئەوان ئەو سوژانەن کە ژیان و مردنیان نادیارە بۆ “ئەوانی تر” و ماتەمینی بۆ لەدەستدانیان ناگێڕدرێت. ئەو چارەنووس و سزا یاسایی و ئیداریانەی بەسەر کۆڵبەرەکاندا سەپێنراون، کاریگەریی ژیانی وازلێهێنراو کە مردن چارەنووسیەتی، بەهێزتر دەکەن.
لەم توێژینەوەیەدا، ئێمە چەمکی “کەمپ”مان بەکارهێنا، چ وەک خوازەیەک و چ وەک فۆرمێک لە دەسەڵاتی سەروەر کە لە دەرەوەی یاسا لەشێوەی پەراوێزخستنی گشتگیر کاردەکات (بڕوانە Agamben, 1998). لە حاڵەتی کۆڵبەرانی کورددا، سنوور لە کەمپێک دەچێت کە جیاوازی نێوان یاسایی و نایاسایی و هاوڵاتی و ناهاوڵاتی و دۆست و دوژمن کاڵ بکاتەوە یان بەتەواوی بسڕێتەوە. هەروەها وەک فەزایەکی تۆپۆگرافی کاردەکات کە لەهەمانکاتدا بوون و نەبوونی ئەویتری کورد ئاسایی دەکاتەوە. بەواتایەکی تر، خاکی سنوور وەک شێوازێک بۆ گەمارۆدان و دیاریکردن، دەبێتە ڕژێمێکی تۆپۆگرافی بەهێزی ژێردەستەیی کە مردن و پارچە پارچەکردن بەسەر هەندێک جەستەدا دەسەپێنێت. بوونی ئەم جەستانە، ماددە خاوەکە پێشکەشی سەروەر دەکات تاکو دەسەڵاتی خۆی لەسەریان هەڵکۆڵێت.
لە کۆتاییدا، ئێمە توندوتیژییە نیکرۆپۆلەتیکیەکانی دژی ژنانی کورد لە چوارچێوەی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی دەوڵەتی ئێراندا خستەڕوو کە لەسالی ١٩٢٥ەوە “ئەوی دیکە”ی ئیتنی دروستکردووە و بێدەنگ کردووە. بەدرێژایی میژوو، نیکرۆپاوەری دەوڵەتی ئێران، کوردەکانی خستووەتە بەردەم هەموو جۆرە توندوتیژییەک لەسەر بنەمای جیاوازی ئیتنیکی و زمانەوانی و ئایینی و جێندەری. ئەم توندوتیژییە لەڕووی گوتارییەوە بە پیگەی “دوژمن”ەوە بەستراوەتەوە. دەوڵەت کوردی وەک ڕەعیەتێکی نەتواوە و خۆڕاگر ناوزەدکردووە، ئەمەش پاساوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوە کە ڕۆژهەڵات لەژێر دۆخی هەڵاواردنی هەمیشەییدا بهێڵێتەوە. ئەم ڕەوانبێژییە گوزارشت لە بەردەوامی تێگەیشتنی ڕۆژهەڵاتیانەی دەوڵەت بۆ نەژاد و تیۆری ڕەگەزی ئاریایی نیشان دەدات کە بنەمای ئێپستیمۆلۆژی و سەروەرییەکەی. ڕەگەزپەرستی وەک پێش مەرجێک بۆ مافی کوشتن دەمێنێتەوە، چونکە هۆکار دەبێت بۆ دروستکردنی پلەبەندییەک لەناو کۆمەڵگە جیاوازەکان، کە تێیدا کۆمەڵێک دەکرێنە باڵادەست و ئەوانی تر کەمدەکرێنەوە و بە کەمینە دەکرێن و سەرکوت دەکرێن. بەومانایەی، هەوڵماندا نیشانی بدەین کە چۆن هەندێک پێکهاتە/تاک لەدەرەوەی سنووری یاسا لەناودەبرێن، بچوک دەکرێنەوە بۆ حاڵەتێكی تەنها بوون، ڕووبەڕووی زیان دەکرێنەوە و وازیان لێدەهێنرێت بۆ لەناوچوون.
- Adams, Rachel. 2017. “ Michel Foucault: Biopolitics and Biopower. Critical Legal Thinking.” https://criticallegalthinking.com/2017/05/10/michel-foucault-biopolitics-biopower/.
- Afshar, M. 1925. Our Ideal: Iran’s National Unity. Tehran: Ayandeh.
- Agamben, Gorgio. 1998. Homo Sacer: Sovereign Power and Bare Life. Stanford University Press.
- Agamben, Gorgio. 2005. State of Exception. Trans. Attel K. Chicago, IL: The University of Chicago Press.
- Agamben, Gorgio. 2008. “ The Camp as the ‘Nomos’ of the Modern.” In Violence, Identity, and Self-Determination, edited by H. Vries and S. Weber, 106–118. Stanford University Press.
- AleAhmad, Yosra. 2023. “We Are Both Women and Kurd: An Intersectional Analysis of Female Kolbars Challenges in Iranian Kurdistan Amid the COVID Crisis.” Gender, Work and Organization28(S2): 1–18. https://doi.org/10.1111/gwao.12975.
- Anbari, Mousa, and Sirwan Abdezadeh. 2020. “Social Construction of Kolbari Phenomenon in the Border Areas of Western Iran (Exploring the Critical Life World of Local Activists in Baneh County).” Community Development (Rural and Urban)12(1): 153–185. https://doi.org/10.22059/jrd.2020.305267.668564.
- Arnason, Gardar. 2012. “ Biopower (Foucault).” In Encyclopedia of Applied Ethics, edited by R. Chadwick. 2nd ed., 305–312. Academic Press.
- Billig, Michael. 1995. Banal Nationalism. London: SAGE Publications.
- Blauner, Robert. 1972. Racial Oppression in America. Harper and Row.
- Bose, Anuja. 2021. “Necropolitics.” Contemporary Political Theory20(2): 172–175. https://doi.org/10.1057/s41296-020-00438-w.
- Braidotti, Rosi. 2007. “Bio-Power and Necro-Politics.” Hefte fur Gegenwartskunst13(2): 18–231.
- Brubaker, Rogers. 1992. Citizenship and Nationhood in France and Germany. Harvard University Press.
- Butler, Judith. 2004. Precarious Life: The Powers of Mourning and Violence. Verso.
- Butler, Judith. 2009. Frames of War: When Is Life Grievable?Verso Books.
- Butler, Judith. 2012. “Precarious Life, Vulnerability, and the Ethics of Cohabitation.” Journal of Speculative Philosophy26(2): 134–151. https://doi.org/10.5325/jspecphil.26.2.0134.
- Campbell, Timothy, and Adam Sitze. 2013. Biopolitics: A Reader. Durham, NC: Duke University Press.
- Chakkour, Soukaina. 2015. Speaking Near Necropolitics: Sovereignty, Geopolitics of Death and Sexual Difference. Master’s thesis. Utrecht University.
- Chakraborty, Debadrita. 2021. “The “Living Dead” Within “Death-worlds”: Gender Crisis and Covid-19 in India.” Gender, Work and Organization28(S1): 3–18. https://doi.org/10.1111/gwao.12585.
- Chernilo, Daniel. 2007. A Social Theory of the Nation-State: The Political Forms of Modernity Beyond Methodological Nationalism. Abingdon: Routledge.
- Cisney, Vernon, and Nicolae Morar. 2016. Biopower: Foucault and Beyond. University of Chicago Press.
- Clough, Patricia Ticineto, and Craig Willse. 2011. Beyond Biopolitics: Essays on the Governance of Life and Death. Duke University Press.
- Cronin, Stephanie. 2003. The Making of Modern Iran State and Society Under Riza Shah, 1921–1941. London: Routledge.
- Dean, Mitchell. 2010. Governmentality: Power and Rule in Modern Society. SAGE Publications.
- De Genova, Nicholas. 2016. “ The ‘European’ Question: Migration, Race, and Post-Coloniality in ‘Europe’.” In An Anthology of Migration and Social Transformation, edited by A. Amelina, K. Horvath and B. Meeus. Cham: Springer. https://doi.org/10.1007/978-3-319-23666-7_22.
- De Genova, Nicholas. 2022. “Viral Borders: Migration, Deceleration, and the Re-Bordering of Mobility During the COVID-19 Pandemic.” Communication, Culture and Critique15(2): 139–156. https://doi.org/10.1093/ccc/tcac009.
- Durkheim, Emile. 1893. The Division of Labor in Society, Translated by George Simpson. New York: Free Press.
- Emerson, Guy R. 2019. Necropolitics: Living Death in Mexico. Palgrave Macmillan.
- Esposito, Roberto. 2008. Bios: Biopolitics and Philosophy. University of Minnesota Press.
- Ferrándiz, Francisco, and Antonius C. G. M. Robben. 2015. Necropolitics: Mass Graves and Exhumations in the Age of Human Rights. University of Pennsylvania Press.
- Foucault, Michel. 1977. Discipline and Punish. New York: Vintage Books.
- Foucault, Michel. 1978. The History of Sexuality: Volume 1: An Introduction. Pantheon Books.
- Foucault, Michel. 2003. Society Must Be Defended: Lectures at the College de France, 1975–1976. New York: Picador.
- Geller, Pamela. 2021. “ What Is Necropolitics?” In Theorizing Bioarchaeology, edited by P. L. Geller, 87–116. Springer Nature. https://doi.org/10.1007/978-3-030-70704-0_5.
- Golkar, S. 2015. Captive Society: The Basij Militia and Social Control in Iran. Woodrow Wilson Center Press / Columbia University.
- Gressgård, Randi. 2019. “The Racialized Death-Politics of Urban Resilience Governance.” Social Identities25(1): 11–26. https://doi.org/10.1080/13504630.2017.1418605.
- Grosfoguel, Ramon, Laura Oso, and Anastasia Christou. 2015. “‘Racism’, Intersectionality, and Migration Studies: Framing Some Theoretical Reflections.” Identities: Global Studies in Power and Culture22(6): 635–652. https://doi.org/10.1080/1070289X.2014.950974.
- Han, Sam. 2019. Life in an Uncertain Era. Routledge.
- Hansen, Thomas Blom, and Finn Stepputat. 2006. “Sovereignty Revisited.” Annual Review of Anthropology35(1): 295–315. https://doi.org/10.1146/annurev.anthro.35.081705.123317.
- B. Hansen and F. Stepputat. 2009. Sovereign Bodies: Citizens, Migrants, and States in the Postcolonial World. Princeton, NJ: Princeton University Press.
- Haritaworn, Jin, Adi Kuntsman, and Silvia Posocco. 2014. Queer Necropolitics. Routledge.
- Haskaj, Fatmir. 2018. “From Biopower to Necroeconomies: Neoliberalism, Biopower and Death Economies.” Philosophy and Social Criticism44(10): 1148–1168. https://doi.org/10.1177/0191453718772596.
- Hassaniyan, Allan, and Mansour Sohrabi. 2022. “Colonial Management of Iranian Kurdistan; With Emphasis on Water Resources.” Journal of World-Systems Research28(2): 1–29. https://doi.org/10.5195/jwsr.2022.1081.
- Haugaard, Mark. 2022. “Foucault and Power: A Critique and Retheorization.” Critical Review34(3–4): 341–371. https://doi.org/10.1080/08913811.2022.2133803.
- Hechter, Michael. 1975. Internal Colonialism: The Celtic Fringe in British National Development 1536–1966. Routledge and Kegan Paul.
- Islekel, Ege Selin. 2022. “Gender in Necropolitics: Race, Sexuality, and Gendered Death.” Philosophy Compass17(5): e12827. https://doi.org/10.1111/phc3.12827.
- Jenkins, Jennifer. 2016. “Iran in the Nazi New Order, 1933–1941.” Iranian Studies49(5): 727–751. https://doi.org/10.1080/00210862.2016.1217636.
- Katouzian, H. 1981. The Political Economy of Modern Iran: Despotism and Pseudo-modernism, 1926–1979. 1st ed. Palgrave Macmillan.
- Lemke, Thomas. 2019. Critique of Political Reason: Foucault’s Analysis of Modern Governmentality. Verso Books.
- Lopes Heimer, Rosa dos Ventos. 2022. “Bodies as Territories of Exception: The Coloniality and Gendered Necropolitics of State and Intimate Border Violence Against Migrant Women in England.” Ethnic and Racial Studies46(7): 1378–1406. https://doi.org/10.1080/01419870.2022.2144750.
- Matin-Asgari, Afshin. 2018. Both Eastern and Western: An Intellectual History of Iranian Modernity. Cambridge: Cambridge University Press.
- Matin-Asgari, Afshin. 2021. “ The Making of Iran’s Illiberal Nation-State (1921–1926).” In Mapping the Role of Intellectuals in Iranian Modern and Contemporary History, edited by Ramin Jahanbegloo, 191–216. Lanham: Rowman and Littlefield.
- Mazzara, Federica. 2019. Reframing Migration: Lampedusa, Border Spectacle and Aesthetics of Subversion. Peter Lang.
- Mbembe, Achille. 2001. On the Postcolony. University of California Press.
- Mbembe Achille (2003). “Necropolitics.” Public Culture15(1): 11–40. https://doi.org/10.1215/08992363-15-1-11
- Mbembe, Achille. 2017. Critique of Black Reason. Duke University Press.
- Mbembe, Achille. 2017b. The Age of Humanism Is Ending. Mail and Guardian. https://mg.co.za/article/2016-12-22-00-the-age-of-humanism-is-ending/.
- Mbembe, Achille. 2019. Necropolitics. Duke University Press.
- Mbembe, Achille, and Carolyn Shread. 2020. “The Universal Right to Breathe.” Critical Inquiry47(S2): S58–S62. https://doi.org/10.1086/711437
- Mohammadpour, Ahmad, and Kamal Soleimani. 2019. “Interrogating the Tribal: The Aporia of ‘Tribalism’ in the Sociological Study of the Middle East.” British Journal of Sociology70(5): 1799–1824.
- Mohammadpour, Ahmad, and Kamal Soleimani. 2020. “‘Minoritisation’ of the Other: The Iranian Ethno-Theocratic State’s Assimilatory Strategies.” Postcolonial Studies24(1): 40–62.
- Mohammadpour, Ahmad, and Kamal Soleimani. 2022. “Silencing the Past: Persian Archaeology, Race, Ethnicity, and Language.” Current Anthropology63(2): 185–210.
- Mohammadpour, Ahmad. 2023a. “Blood for Bread: Necro-Labor, Nonsovereign Bodies, and the State of Exception in Rojhelat.” American Anthropologist126(1): 120–134. https://doi.org/10.1111/aman.13941.
- Mohammadpour, Ahmad. 2023b. “Persian Orientalism: Raciolinguistic Ideologies and the Construction of ‘Iranianness’.” Nations and Nationalism. https://doi.org/10.1111/nana.12990.
- Mohammadpour, Ahmad. 2024a. “The Invention of Iran: From ‘Iranianness’ to ‘Persianness’.” Asian Studies Review. https://doi.org/10.1080/10357823.2024.2355110.
- Mohammadpour, Ahmad. 2024b. “Decolonizing Voices from Rojhelat: Gender-Othering, Ethnic Erasure, and the Politics of Intersectionality in Iran.” Critical Sociology50(1): 85–106. https://doi.org/10.1177/08969205231176051.
- Moradi, Sanan, Adam C. Morse, Alexander B. Murphy, Delaram Pakru, and Shehabad H. 2022. “Geographies of Precarity and Violence in the Kurdish Kolberi Underground Economy.” Political Geography95: 102562. https://doi.org/10.1016/j.polgeo.2021.102562.
- Motadel, David. 2014. “ Iran and the Aryan Myth.” In Perceptions of Iran: History, Myths and Nationalism from Medieval Persia to the Islamic Republic. International Library of Iranian Studies, edited by A. M. Ansari, Vol. 37, 119–145. I.B. Tauris. https://doi.org/10.5040/9780755611621.ch-008.
- Murray, Stuart J. 2003. “ Myth as critique? Review of Michel Foucault’s Society must be defended: Lectures at the Collège de France, 1975–1976 [Review of the book Society must be defended: by M. Foucault and D. Macey].” In Qui Parle, Vol. 13, 203–221. Springer.
- Norris, Andrew. 2005. Politics, Metaphysics, and Death: Essays on Giorgio Agamben’s Homo Sacer. Duke University Press.
- Padilla, Mark, and Sheilla Rodríguez-Madera. 2021. “Embodiment, Gender Transitioning, and Necropolitics Among Transwomen in Puerto Rico.” Current Anthropology62(S23): S115–S126. https://doi.org/10.1086/711621.
- Parvin, Sattar, Abdul Hussein Kalantari, and Mohammad Rahim Safari. 2014. “Everyday Experiences of Fruit and Vegetable Market Workers in Tehran (With Emphasis on Social Pathologies).” Social Work Research Quarterly1(2014). https://doi.org/10.22054/rjsw.2015.636.
- Peoples, Columba, and Nick Vaughan-Williams. 2015. Critical Security Studies: An Introduction. 2nd ed. Routledge.
- Quijano, A. 2000. “Coloniality of Power, Eurocentrism and Latin America.” Nepantla: Views From South1(3): 533–580.
- Quinan, Christine, and Kathrin Thiele. 2019. “Biopolitics, Necropolitics, Cosmopolitics—Feminist and Queer Interventions: An Introduction.” Journal of Gender Studies29(1): 1–8. https://doi.org/10.1080/09589236.2020.1693173.
- Quinan, Christine, and Kathrin Thiele. 2021. Biopolitics, Necropolitics, Cosmopolitics: Feminist and Queer Interventions. Routledge.
- Rabinow, Paul, and Nikolas Rose. 2006. “Biopower Today.” BioSocieties1(2): 195–217. https://doi.org/10.1017/S1745855206040014.
- Rawls, Anne Warfield. 1996. “Durkheim’s Epistemology: The Neglected Argument.” American Journal of Sociology102(2): 430–482. https://doi.org/10.1086/230952.
- Rawls, A. W., and W. Duck. 2020. Tacit Racism. Chicago, IL: University of Chicago Press.
- Robben, Antonius C. G. M. 2018. A Companion to the Anthropology of Death. Wiley.
- Rouse, Carolyn M. 2021. “Necropolitics versus Biopolitics: Spatialization, White Privilege, and Visibility during a Pandemic.” Cultural Anthropology36(3): 360–367. https://doi.org/10.14506/ca36.3.03.
- Roy, Sara. 2016. The Gaza Strip: The Political Economy of De-development. 3rd ed. Institute for Palestine Studies.
- Salimi, Kaveh, and Shafia Ghodrati. 2020. “Semantic Reconstruction of Kolbari, Qualitative Study of Informal Kolbars of Saqez City [Persian].” Social Work Research Journal7(23): 175–215. https://doi.org/10.22054/rjsw.2021.58365.467.
- Skorzak, Jonas. 2019. “Resisting Necropolitics: Reconceptualizing Agency in Mbembé and Agamben.” E-International Relations. https://www.e-ir.info/2019/08/21/resisting-necropolitics-reconceptualizing-agency-in-mbembe-and-agamben/.
- Snorton, Riley, and Haritaworn Jin. 2013. “ Trans Necropolitics: A Transnational Reflection on Violence, Death, and the Trans of Color Afterlife.” In The Transgender Studies Reader, edited by S. Stryker and A. Z. Aizura, 66–76. Routledge.
- Soleimani, Kamal, and Ahmad Mohammadpour. 2020. “Life and Labor on the Internal Colonial Edge and the Political Economy of Kolberi in Rojhelat.” British Journal of Sociology71(4): 741–760.
- Soleimani, Kamal, and Ahmad Mohammadpour. 2023. “The Everydayness of Spectacle Violence Under the Islamic Republic: ‘Fire at Will.” Security Dialogue54(3): 231–251. https://doi.org/10.1177/09670106231156694.
- Spade, Dean. 2015. Normal Life: Administrative Violence, Critical Trans Politics, and the Limits of Law. Duke University Press.
- Swiffen, Amy. 2012. “Derrida Contra Agamben: Sovereignty, Biopower, History.” Societies2(4): 345–356. https://doi.org/10.3390/soc2040345.
- Takács, Ádám. 2017. “ Biopolitics and Biopower: The Foucauldian Approach and its Contemporary Relevance.” In Bioethics and Biopolitics, edited by A. Muzur and H.-M. Sass, 3–15. Springer Nature. https://doi.org/10.1007/978-3-319-66249-7_1.
- Threadcraft, Shatema. 2017. “North American Necropolitics and Gender: On #BlackLivesMatter and Black Femicide.” South Atlantic Quarterly116(3): 553–579. https://doi.org/10.1215/00382876-3961483.
- Threadcraft, Shatema. 2023. “ North American Necropolitics and Gender: On Black Lives Matter and Black Femicide.” In The Routledge International Handbook on Femicide and Feminicide, edited by M. Corradi, S. Marcuello-Servós, S. Weil and R. Naudi. Routledge.
- Tuck, Eve, and K. Wayne Yang. 2012. “Decolonization Is Not a Metaphor.” Decolonization: Indigeneity, Education and Society1(1): 1–40.
- Valencia, Sayak, and Olga Arnaiz Zhuravleva. 2019. “Necropolitics, Postmortem/Transmortem Politics, and Transfeminisms in the Sexual Economies of Death.” TSQ: Transgender Studies Quarterly6(2): 180–194. https://doi.org/10.1215/23289252-7348468.
ViewVerdery, Kathrine. 1999. The Political Lives of Dead Bodies: Reburial and Postsocialist Change. Columbia University Press.
- Vergheese, Namrata. 2021. “What Is Necropolitics? The Political Calculation of Life and Death.” The Politic. https://www.teenvogue.com/story/what-is-necropolitics.
- Westbrook, Laurel. 2023. “The Matrix of Violence: Intersectionality and Necropolitics in the Murder of Transgender People in the United States, 1990–2019.” Gender and Society37(3): 413–446. https://doi.org/10.1177/08912432231171172.
- Wright, Melissa W. 2011. “Necropolitics, Narcopolitics, and Femicide: Gendered Violence on the Mexico-U.S. Border.” Signs36(3): 707–731. https://doi.org/10.1086/657496.
- Zia-Ebrahimi, Reza. 2016. The Emergence of Iranian Nationalism: Race and the Politics of Dislocation. New York: Columbia University Press.
[1] Ahmad Mohammadpour, Aso Javaheri, Weeping without tears: Kurdish female kolbers and gendered necropolitics of state in Iran, https://doi.org/10.1111/gwao.13184