ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێکی زۆری له ناتۆ داوه
ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و سه‌ربازی ناتۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌هۆی ڤایرۆسه‌کەشەوه ژماره‌یه‌ك له مانۆڕه‌كانی ناتۆ دوا خراون و هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
یانس ستولتنبێرگ سكرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ وتی، ڤایرۆسه‌كه تاكو ئێستا كاریگه‌رییه‌كی گەورەی نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆن و نێرده‌كانیان و جەختیکردەوە ناكرێت چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك ناتۆ به‌ته‌واوی رابگیرێن.
به‌پێی زانیاری ئاژانسەکان، حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له فه‌رمانده‌یی ناتۆ و له‌نێو سه‌ربازاندا تۆمارکراوە و زیانیش به مه‌شق و راهێنانیهكانی رێکخراوەکە گەیشتووە.
له چەند رۆژی رابردوودا پێنج كارمه‌ندی فه‌رمانده‌یی ناتۆ له بڕۆكسل تووشی كۆرۆنا بوون و چه‌ند حاڵه‌تێكیش لەنێو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ناتۆدا تۆماركراون كه له نێرده‌كانی ناتۆ له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان لە ئه‌ركدان.
ژماره‌ی كارمه‌ندان و كۆبوونه‌وه‌كان له فه‌رمانده‌یی كه‌م كراونه‌ته‌وه، له كاره زۆر پێویسته‌كانیش گه‌شتی كاركردن قه‌ده‌غه كراوە و پێشوازیش له‌و میوانانەی له ده‌ره‌وه دێن بۆ فه‌رمانده‌یی ناکرێت.
ھەر بەھۆی کۆرۆناوە، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، بۆ یه‌كه‌مجار له رێگای ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
لە ئێستادا مانۆڕه‌كانی ناتۆ راگیراون و سكرتێری گشتیی ناتۆش ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئه‌وله‌وییه‌تیان، پاراستنی ئاسایش و ته‌ندروستی كارمه‌ند و هێزه سه‌ربازییه‌كانیانه.
یه‌كه‌م مانۆڕی دواخراویش بەھۆی کۆرۆناوە، Defender-Europe 20 بوو كه ده‌یتوانی له كاتی قه‌یراندا، سه‌رباز، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی له ئه‌مریكاوه بۆ ئه‌ورووپا ره‌وانه بكات.