كۆرۆنا ئابووریی ئیسپانیای شەتەکدا
په‌یمانگای نیشتمانیی ئاماری ئیسپانیا رایگەیاند، ئابووری وڵات له سێ مانگی سەرەتای ئه‌مساڵدا، له‌سه‌دا ٥،٢ پاشه‌كشه‌ی كردووه.
په‌یمانگای نیشتمانیی ئاماری ئیسپانیا كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر ئابووریی ئەو وڵاته بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی داتاكانی په‌یمانگاكه کە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردوونەتەوە، كۆی گشتیی به‌رهه‌می خۆماڵیی له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ئه‌مساڵ، له‌سه‌دا ٥،٢ كه‌میكردووه.
ئاماژە بەوەش کراوە، له ساڵی ١٩٧٠ه‌وه تا ئێستا ئه‌مه گه‌وره‌ترین پاشه‌كشه‌یه له ئابووریی ئیسپانیادا.
زانیارییه‌كان له‌سه‌روو خه‌مڵاندنه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی ئیسپانیا بوو كه پێشبینی كردبوو پاشه‌كشه‌كه به‌ڕێژه‌ی ٤،٧ له‌سه‌دا بێت.
گه‌وره‌ترین پاشه‌كشه له كۆی گشتیی به‌رهه‌می خۆماڵیی ئیسپانیادا، له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٠٩دا بووه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢،٦.
په‌یمانگای نیشتمانیی ئاماری ئیسپانیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێک له زانیارییه‌كان بۆ ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژوودا دابه‌زیون، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خه‌رجیی به‌كاربردنی دانیشتوان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٧،٥، هه‌لی كار به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج، وه‌به‌رهێنان به‌ڕێژه‌ی ٥،٨، فرۆشی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٩،٦ و هه‌نارده و هاورده‌کردن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٨،٤ داكشاون.