• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
October 14, 2022

خوێندنەوەی بەراوردکاری دیپلۆماسیی کولتووری نێوان ئێران و تورکیا لە عێراقدا (2003-2020)

خوێندنەوەی بەراوردکاری دیپلۆماسیی کولتووری نێوان ئێران و تورکیا لە عێراقدا (2003-2020)

پەریسا پوورعەلی[1]، محەمەد ڕەزا دێهشیری[2]، محەمەد ڕەزا قائێدی[3]، حەسەن خوداوێردی[4]

لە فارسییەوە: کەیوان قادری

بۆ بینینی بابه‌ته‌كه به‌ PDF‌ كلیك له‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌:-  ژمارە (5)ی تشرینی یەكەمی 2022ی وه‌رزنامه‌ی ئێرانناسی

پوختە

 ئامانجی ئەم توێژینەوەیە[5]، لێکۆڵینەوەی بەراوردکاریی دیپلۆماسیی کولتووری نێوان ئێران و تورکیایە لە دوای ڕووخانی حکومەتی سەدام حسێن لە عێراق. پرسیاری سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئەمەیە کە دەرکەوتە کاریگەرییەکانی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران و تورکیا لە عێراق لە ساڵەکانی 2003-2020 لەسەر چ بنەما و ڕوانگەیەک بووە؟

گریمانە ئەمەیە کە دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە عێراق لە 2003 بەدواوە لە ڕوانگەی شیعەگەریی، تەوەری بەرگری و ئێرانشاری (هەبوونی سەروەریی و کیانی وڵاتی ئێران) لە بەرامبەر دیپلۆماسیی کولتووری تورکیا بە تێڕوانینی ناسیونالیزمی تورکی و نیوعوسمانیگەرایی، هاتووەتە ئاراوە. لەسەر ئەم بنەمایە هەر یەک لەم دەوڵەتانە هەوڵدەدەن بە ڕوانگەی هێزی نەرم و دیپلۆماسیی کولتووری دەستتێوەردانیان لە عێراق زیاتر بکەن. لەم بوارەدا ئێران و تورکیا خاوەن هەلومەرج، دەرفەت، هەڕەشە و ئامرازی جۆربەجۆری تایبەت بە خۆیانن بۆ بەرەوپێشبردنی دیپلۆماسیی کولتووریان لە عێراق. دەستکەوتەکانی توێژینەوەکە ئەوەمان بۆ دەخاتەڕوو کە ئێران لە بواری بارودۆخ، دەرفەت و ئامرازەکانی، پێگەیەکی لەبارتری لە تورکیا هەیە، بەڵام تەرکیز لەسەر شیعەگەریی و بابەتی بەرگری لە عێراق، بووەتە هۆکارێک تا دەرکەوتەکانی دیکەی دیپلۆماسیی کولتووری نەبینرێت. لە بەرامبەردا تورکیا بە تێڕوانینێکی بەرژەوەندیخوازانە و هەلپەرستانە توانیویەتی بە پلان و بەرنامەڕێژییەکی ورد بە کەڵکوەرگرتن لە زمان و ئەدەبیاتی کوردی، دیپلۆماسیی میدیایی، گەشەپێدانی گەشتیاریی، بابەتی زانستی و پەروەردەیی و …هتد، قازانجی لێوەرگرتووە و دزەیەکی زیاتری لە عێراق کردووە. تاوتۆیکردنی داتاکان بە شێوازی وەسفی – شیکاریە و کۆکردنەوەی بابەتەکان بە شێوازی کتێبخانەییە.

کلیلەوشە سەرەکییەکان: دیپلۆماسیی کولتووری، هێزی نەرم، عێراق، ئێران، تورکیا، نیوعوسمانیگەرایی (نیوعوسمانیزم).

 

 

بەرایی

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 و لێکەوتەکانی، لە دوای کۆتایهاتنی شەڕی سارد تا ئێستا گرنگترین ڕووداوی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە. عێراق وەکو یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە ساڵی 2003 کەوتە دەستی ئەمریکا، لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە ناوەندی ململانێی ناوچەیی نێوان ئەو ئەکتەرانەی کە ڕوانگە و قازانجی جیاواز و ناکۆکیان هەبوو. هاتنی واشنگتۆن بۆ ناوچەکە و پلانی ڕۆژهەڵاتی گەورە، دڵەڕاوکێ هێزە ناوچەییەکان بە تایبەت ئێران و تورکیای لێکەوتەوە. لە بەردەوامی گۆڕانکارییەکانی عێراق، فۆرمی گۆڕانکارییەکان لە گۆڕەپانی سیاسەت و شێوازی دەسەڵاتداری و پێکهاتەی حکومەتی نوێ، بە ڕۆڵی بەرچاوی شیعە و کورد، -بە پێچەوانەی ئەوەی کە هەمیشە عەرەبە سوننەکان دەسەڵاتدار بوون- قۆناغێکی نوێ لە هاوکاری، پێکەوە هەڵکردن، دژایەتی و دزەی ئەکتەر و هێزە جۆراوجۆرەکان لەم وڵاتە دەستیپێکرد. بێگومان لە ساڵەکانی دوای 2003 عێراق بوو بە گرنگترین دراوسێی ئێران لە گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە. لە لایەکەوە گرنگی عێراق لە ڕوانگەی ئەمنییەوە، بووە هۆکار تا ئێران بە ڕوانگەیەکی تایبەت چاو لە گۆڕانکاری و هەڵسووکەوتەکانی دەوڵەتی عێراق بکات؛ لە لایەکیترەوە عێراق لەبەر هەبوونی زۆرینەی دانیشتوانی شیعە و شوێنە پیرۆزەکانی ئەم مەزهەبە، بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری کولتووری و شوناسەوە گرنگییەکی ئیجگار زۆری هەیە. عێراق لە دوای ساڵی 2003 جگە لە فاکتەرە کاریگەرییەکانی پێکەوەلکاوی کولتووری، بوو بە ناوەندی قووڵایی ستراتێژیکی هێزی ئێران لە ڕۆژئاوای ئاسیا. بەتایبەت دوای دەستپێکردنی قەیرانی سووریا لە 2011 ، عێراق وەکو بازنەی پەیوەندی ئێران لەگەڵ دیمەشق گرنگییەکی زیاتری پێدرا.

بە پێچەوانەی ئێران کە دەرفەت و بەستێنێکی گونجاوی بۆ دزەکردن و پەرەسەندن لە عێراقدا هەبوو، دەوڵەتی تورکیا زۆر بە توندی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە باکووری عێراق کە بەردەوام بە شوێنێک بۆ مانەوە و خۆ بە ڕێکخستنکردنی حیزبی کرێکارانی کوردستان (PKK) ناوی دەبات، نیگەرانبوو. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم نیگەرانییانە، لە دوای دەسەڵاتداری حیزبی داد و گەشەپێدان (AKP)، ئەنقەرە لە وەرچەرخانێکی گەورە بڕیارێدا لە ڕێگای بازرگانی و کەڵکوەرگرتن لە هێزی نەرم، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ حکومەتی هەرێم درووستبکات. بە گشتی عێراق لە دوای 2003 بوو بە ناوەندی سەرنجی دیپلۆماسی ئێران و تورکیا و هەر دوو وڵات لە ئاستی جۆربەجۆر، پانتاییەک لە پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ بەغداد و هەولێر دەستپێکرد. یەکێک لەو بوارانەی کە هەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا بۆ دزەی زیاتری خۆیان لە عێراق تەرکیزیان لەسەر بوو، گۆڕەپانی هێزی نەرم یان دیپلۆماسیی کولتووری بووە؛ لەگەڵ ئەمەشدا چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پلانەکانی ئەم دوو وڵاتە لە بواری دیپلۆماسیی کولتووری. ئەم بوارە کەمتر بووەتە جێگای سەرنج و خستنە بەرباسی توێژەران.

 لەم توێژینەوەدا ئەم بابەتە گرنگە باس دەکرێت کە فاکتەرە کاریگەرییەکانی دیپلۆماسیی کولتووری وڵاتانی ئێران و تورکیا لە عێراق لە ساڵەکانی 2003 تا 2018 لەسەر چ بنەما و ڕووانگەیەک بەڕێوەچووە؟ گریمانە ئەمەیە کە دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە عێراق لە ساڵی 2003 بە ڕوانگەی پەیوەندی تەوەری بەرگری (میحوره‌ی مقاومەت) و ئێرانشاری لە بەرامبەر دیپلۆماسیی کولتووری تورکیا بە ڕوانگەی ناسیۆنالیزمی تورکی و نیوعوسمانیگەری شرۆڤە دەکرێت. ئەم توێژینەوە بە تێڕوانینێکی بەراوردکاریانە و بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازی وەسفی – شیکارییانە. کۆکردنەوەی بابەتەکان بە شێوازی کتێبخانەییە.

پێشینەی توێژینەوە

«ئەحمەدی دوست محەمەدی و هاوکارانی» (١٣٩٥ک.ه) (2016) کتێبی «دیپلۆماسیی کولتووری کۆماری ئیسلامیی ئێران خوێندنەوەی بابەتی: کۆماری عێراق» نووسیوە. ئەم کتێبە لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیی کولتووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو دەگمەن کتێبانەیە کە جگە لە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە فاکتەرە فۆرمدەرانەی ئەم دیپلۆماسیە، شێواز و چۆنیەتی بەکارهێنان و پراکتیکیزەکردنی لە عێراق خستووتە بەرباس.

«محەممەد جەعفەر جەوادی ئەرجومەند» و هاوکارانی (١٣٩١) (2019) لە گوتارێکدا بە ناونیشانی «دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە عێراق و ئاسۆی داهاتوو لە پەیوەندی دوو وڵات» هەوڵدەدات تا لە ڕوانگەی دیپلۆماسیی کولتووری، پەیوەندی ئێران و عێراق دوای 2003 و گۆڕینی ڕژیم، بخاتە بەرباس. `«عەزیمزادەی ئەردەبیلی» و «ئیمام جومعەزادە» (١٣٦٩) (2017) لە گوتارێکدا بە ناونیشانی «پێکهاتەگەرایی سیاسەتی نوێی دەرەوەی تورکیا و ڕکابەریکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران» بە لێکۆڵینەوە لەسەر بنەمای سیاسەتی دەرەوەی حیزبی داد و گەشەپێدان و پێوانەکانی نیوعوسمانیگەرایی (نیوعوسمانیزم) لەو بڕوایەدایە بەدواداچوون و گرتنەبەری سیاسەتی زیندووکردنەوەی دزەی کولتووری تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ گۆڕەپانی دزە کۆن و هەمیشەییەکانی ئێران بەریەکدەکەون. لەم گوتارەدا هۆکار و چۆنییەتی ئەم بەرکەوتنە و قازانجەکانی باسدەکرێت. «عینایەتی شەبکەلایی» و چەند کەسێکیتر (١٣٩٤) (2015) لە گوتاری «لێکۆڵینەوەی بەراوردکاری دیپلۆماسیی گشتی ئێران و تورکیا لە عێراق و سووریا» هەوڵدەدات تا لە ئاسۆی هێزی نەرم، کولتووری و دیپلۆماسیی گشتی، خوێندنەوەیەکی بەراوردکاریانەی بێت لەسەر هێزی نەرمی ئێران و تورکیا لە دوو وڵاتی عێراق و سووریادا. «ڕەحمانی و شەمس ئابادی» (١٣٩٧) (2018) لە گوتارێکدا بە ناونیشانی «لێکۆڵینەوەی بەراوردکاریانەی دیپلۆماسی میدیایی ئێران و تورکیا لە عێراقی پۆست‌سەدام» دیپلۆماسیی گشتی دوو وڵات لە ڕوانگەی میدیایی لە عێراقدا هەڵدەسەنگێنێت و بڕوای وایە کە تورکیا لەم بوارەدا سەرکەوتووتر بووە. «ئیدوارد وەستنید» 2015 لە توێژینەوەیەکدا بە ناونیشانی «پێکدادانەکانی هێزی نەرمی ئێران: لە دیپلۆماسیی کولتووری تا شەڕی نەرم» هەوڵدەدات پانتایی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە ڕەهەندەکانی نەرم و کولتووری هەڵبسەنگێنێت. «مایکێل ئایزنشتاد» و هاوکارانی 2011 لە توێژینەوەیەکدا بە ناونیشانی “دزەی ئێران لە عێراق” بەشی زۆری هەڵسەنگاندەکانی لەسەر سەرچاوە کولتوورییەکان و دزەی نەرمی ئێران داناوە. ئایزنشتاد ئەم بابەتە وەکو چەقی قورسایی و خاڵی ناوەندی دیپلۆماسیی گشتی ئەم وڵاتە لە عێراق دوای ڕووخانی سەدام بە ناودەکات. «سین کان» 2011 لە گوتارێکدا بە ناونیشانی «دەرکەوتنی ململانێ ئێران و تورکیا لە عێراق» بە خوێندنەوەی ڕوانگەکانی ڕکابەری نێوان ئێران و تورکیا لە ئاستی ناوچەکە، تەرکیز دەخاتە سەر عێراق. نووسەر لەو باوەڕەدایە کە سەقامگیری ڕۆژئاوای ئاسیا لە ژێر ڕکیفی دوو هێزی گرنگی ناوچەکە – تورکیا و ئێران- دوای ڕووخانی سەدام فۆرمی خۆی وەردەگرێت. نووسەر، عێراق وەک نموونەیەکی بابەتی لەم هەڵسەنگاندنەی خۆی لە ململانێ دوو وڵاتەکە دادەنێت. بە لێکۆڵینەوە لەسەر چەند سەرچاوەیەکی گرنگ لە دیپلۆماسیی گشتی ئێران و تورکیا لە عێراق، دەتوانین بڵێین ئەگەر چی سەرچاوەگەلێکی جۆربەجۆر لەسەر دیپلۆماسیی گشتی و هێزی نەرمی ئەم دوو وڵاتە بە شێوازی جیاواز لە بەردەستدایە، بەڵام تا ئێستا زۆر کەم سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی گشتی ئێران و تورکیای لە عێراق خستووتە بەر خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانە. لە هەندێک بابەتیش لە گۆشەنیگایەکی تایبەت و یەک ڕەهەندی، وەک لێکۆڵینەوەی بەراوردکاری میدیایی ئەنجامدراوە. کەواتە نوێگەری ئەم گوتارە لەمەدایە کە لێکۆڵینەوەی بەراوردکاری دیپلۆماسیی دوو وڵاتی تورکیا و ئێران لە عێراق بە شێوازێکی یەکپارچە و تا ڕادەیەک کامڵ ئەنجامدراوە.

  1. چوارچێوەی تیۆری: ڕۆڵی دیپلۆماسیی کولتووری لە سیاسەتی دەرەوە  

دیپلۆماسیی کولتووری لەگەڵ دیپلۆماسی میدیایی بەشێکە لە دیپلۆماسیی گشتی، کە لەگەڵ چەمکەکانی دیکەی هاوشێوەن، بە تایبەت دیپلۆماسیی گشتی، پەیوەندی کولتووری نێونەتەوەیی و پڕوپاگەندەیی بەکارهاتووە؛ ئەگەرچی ژێرکۆمای دیپلۆماسیی گشتیە، بەڵام هاوواتای ئەو نییە. دیپلۆماسیی گشتی بریتییە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی پەروەردەیی، کولتووری و پەیوەندی لە ڕیگای دەوڵەتێکی پشتیوان بۆ کاریگەری لەسەر بیڕوڕای گشتی ئەو وڵاتە وا بە ئامانجیان گرتووە؛ تا لە ڕێگای زەختی بیڕوڕای گشتی، ڕێبەرانی سیاسی ئەو وڵاتە ناچاربن ئەو بڕیاڕانە بدەن کە لە بەرژەوەندی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدایە وا پشتیوانی لە ئەو سیاسەتە دیپلۆماسیە دەکات. دیپلۆماسیی کولتووریش کەڵکوەرگرتنە لە کولتووری دەوڵەتێک بۆ پشتیوانی لە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و دیپلۆماسی ئەوان و پەیوەندی حکومەتێک لەگەڵ بەردەنگە بیانییەکان بۆ کاریگەری ئەرێنی لە سەریان. (بەسیری و خانساری فەرد ١٣٩٥ : ٨١) (2016:81). لەسەر ئەم بنەمایە مەبەست لە دیپلۆماسیی کولتووری، هەوڵدانە بۆ تێگەێشتن، ئاگادارکردنەوە، بەشداریکردن و کاریگەری لەسەر کولتووری گەلی وڵاتەکان. دیپلۆماسیی کولتووری لە ڕاستیدا مسۆگەرکردنی قازانجی نەتەوەییە لە ڕێگای ئامرازە کولتوورییەکانەوە.

دیپلۆماسیی کولتووری نموونەی بەرچاوی بەکاربردنی هێزی نەرمە کە بە وڵاتەکان دەرفەت دەدات کە دزە بکەنە ناو وڵاتی بەرامبەریان و ئەو وڵاتە ناچار دەکەن لە ڕێگای فاکتەرگەلێک وەکو کولتوور، بەها و ئایدیا، لەگەڵ وڵاتەکەیان هاوکاری بکەن. (حەسەن خانی ١٣٨٤: ١٣٧) (2005:137). گۆڕەپانی پەیوەندی نێونەتەوەیی، زۆر لە ژێر کاریگەری هۆکارەکانی کولتووری و شوناسدایە. هەر بۆیە دەستەبەرکردنی پرێستیژ و جێ متمانەیی و دزە لە ناو بیروڕای گشتی، یان بە پوختەیی گەیشتن بە ‌هێزی نەرم، یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی دیپلۆماسی وڵاتانە لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێونەتەوەیی. ئەم شتەش لە گوێرەی پێگە، هەلوومەرج، دەرفەت و توانایی کولتووری هەر وڵاتێک بە شێواز و میکانیزمی جۆربەجۆر بەڕێوەدەچێت (خوراسانی ١٣٨٧: ١١٢) (2008:112). هێزی نەرم لە چوارچێوەی دیپلۆماسیی گشتی، ئەرکی ڕەواییدانە بە نەزمێک کە وڵاتەکان دەیانەوێت. هێزی نەرم لە چوارچیوەی دیپلۆماسیی کولتووری، واتا بەخشین بە هەندێک لە ڕاستییەکان یان خولقاندنی ڕاستیگەلێکی نوێ کە لە ڕێگای کەناڵەکانی فەرمی و حکومیەکان و ناحکومیەکانەوە پێناسە دەکرێت. لەم فۆرمەدا دیپلۆماسی لە ڕێگای پرۆسەی زانیارییەوە، ڕەوایی بەخشین بە نموونەگەلێکی دروستکراو یان ئەفراندنی نموونەگەلێکی نوێ لە هەڵسووکەوت، لە ئەستۆی خۆی دەگرێت. دیپلۆماسیی کولتووری بە شێوەیەکی پاڵەکی، پەیوەندی نێوان خەڵک لەگەڵ یەکتر، پێکەوە ژیانی گرێدراو بە پەیوەندییە نێونەتەوەیەکان لە جیهاندا بە فەرمی دەناسێنێت و لەم ڕێگایەوە یارمەتی دەدات بە خولقاندن یان ڕەواییدان بەو فۆرمە نوێیانە. (قاسمی ١٣٩١: ٢٤) (2012).

لە دیپلۆماسیی کولتووریدا، هەوڵدەدرێت کولتووری نەتەوەیەک، بە دونیای دەرەوە نیشان بدرێت. بە واتایەکیتر بە جۆرێک هەوڵدانە بۆ ئەوەی کە کاریگەری لەسەر بیروڕای گشتی، دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکان دابنێت. ئامرازەکانی ئەم جۆرە دیپلۆماسییە بریتییە لە پەروەردەی زمان، دانووستاندنی پەروەردەیی و هەمە جۆرە پەیوەندی ڕاستەوخۆی کولتووری (بەسیری و خانساری فەرد ١٣٩٥: ٨١) (2016). لە گرنگترین ئامرازەکانی ئەم دیپلۆماسیە دەکرێت ئاماژە بە ئەمانە بکەین: هەموو جۆرێکی میدیا، گەشتیاری، ئامرازی زانستی-زانکۆیی، بەرهەمی چاپکراو وەکو کتێب، شتومەکی وەرزشی و …  (عێراقی ١٣٩٤: ١٥٩) (2015). دیپلۆماسییەکی کولتووری سەرکەوتوو دەبێت بتوانێت سیاسەتی کولتووری بەم شێوازانە سەربخات:

  1. دامەزراندنی ناوەندەکانی کولتووری تۆڕی زانیاری جیهانیی بۆ ئەو وڵاتانەی کە بە ئامانجیان گرتووە.
  2. چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب و گۆڤاری جۆربەجۆر بە زمانی ئەو وڵاتانەی کە بە ئامانجیان گرتووە، بە شێوازی ڕاستەوخۆ و هەم ناڕاستەوخۆ (مجازی و غیرمجازی).
  3. پێکهێنانی ژێرخانی پەیوەندی لەگەڵ بیرمەند و خوێندکارانی خودی وڵات و ئەو وڵاتەش وا ئامانجی دیپلۆماسییە.
  4. پەیوەندی بەرفرە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کولتووری بە کەڵکوەرگرتن لە تۆڕی زانیاری جیهانیی و دانووستانی لێژنە کولتوورییەکان.
  5. بەگەڕخستنی پێشانگای هونەریی و ئاڵوگۆری بەرهەمە کولتوورییەکان وەکو فیلم و …
  6. سازکردنی پەیوەندی بەرفراوانی تۆڕی میدیایی و زانیاری لەگەڵ ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان.
  7. پەیوەندی لەگەڵ میدیای وڵاتانی بە ئامانجکراو لە چوارچێوەی دیپلۆماسی میدیایی و دیپلۆماسی سایبێر (ئەمینی و عەلەمداری، ٤٠٥:١٣٩١). وڵاتەکان بە کەڵکوەرگرتن لەو ئامرازانە، ئامانجێکی تایبەتیان هەیە. وەکو ئامانجی دیپلۆماسیی کولتووری وڵاتێک لە وڵاتەکانی دیکە، ئامادەکردنی گەنجان و نوخبەکانی داهاتووی ئەم وڵاتانە بۆ قسەکردن بە زمانی ئەو وڵاتە و ناسینی ئەدەبیات و کولتوورەکەی و بە واتایەکی دیکە پێکهێنانی بەستێنی پێویست بۆ تێگەیشتن و ڕێزلێنانی زۆرتری لێکدانەوەی بابەتەکان و دیمەنی ڕەنگدانەوەی لە لایەن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتانەی کە زمان و ئەدەبیات و کولتووری پێشکەوتوو دەنێرن (خەرازی محەمەدوەند ١٠٩:١٣٨٨). بەم شێوەیە دەکرێت لەسەر دیپلۆماسی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا لە عێراقدا پێداچوونەوە بکەین و پێکەوە بەراوردیان بکەین.
  1. دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە عێراق

دەتوانین لە دوو بواردا لەسەر کوردەکان و عێراقییەکان، دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە عێراقدا بخەینە بەر باس. سەرەتا باس لەسەر بواری کوردەکان دەکەین.

1-2 دیپلۆماسیی کولتووری ئێران سەبارەت بە کوردەکانی عێراق

دیپلۆماسیی کولتووری ئێران بە بەراورد لەگەڵ کوردەکان، فاکتەرگەلێکی بەرفرە لەخۆ دەگرێت. لەم بەشە گرنگترینی ئەو بابەتانە دەخەینە بەر باس.

1-1-2. دیپلۆماسی ئێرانشاری بەراورد بە کوردەکان

هەبوونی پەیوەندی و ڕیشەی مێژوویی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق، سەرەڕای ئەوەی کە لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی سیاسی و دیپلۆماتیکی دوو وڵاتەکە کاریگەری زۆری هەیە، لەسەر ئاستی دەسەڵاتی نەرمی ئێران لە عێراقدا کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە. چونکە ڕیشەی مێژوویی هاوبەش و هەبوونی ئاسەواری شارستانییەت، کولتووری_کۆمەڵایەتی ئێران لە عێراق، خەڵکی ئەم وڵاتە و بەرپرسەکانیان لە ئێران نزیکدەکاتەوە. لەسەر ئەم بنەمایەش لە نێوان ئێرانیەکان و کوردەکانی عێراقدا زۆر خاڵی هاوبەشی مێژوویی هەیە. «هێنری فێڵد» لە کتێبی “گەلناسی ئێران” دەنووسێت: “کوردەکان لە بواری زمان و تایبەتمەندی جەستەییەوە ئێرانین و وەکو لقێک لە ڕەگەزی ئێرانی لە بواری زمان، ئەخلاق، دابونەریت و شێوەی ژیانکردنیان لەگەڵ ئێرانییەکان خاوەن تایبەتمەندی هاوبەشن” (فێڵد ٥٤:١٣٤٣) (1964). جگە لە هاوبەشبوون لە مێژووی کۆن و کولتووری نێوان ئێرانییەکان  و کوردەکانی عێراق، وەکو میتۆلۆژی (ئوستوورەکان) و بۆنە ئایینیەکان وەکو نەورۆز، دەسەڵاتە هاوچەرخەکانی ئێران، پەیوەندی زۆر باشیان لەگەڵ کوردەکان هەبووە. هەر بۆیەش لە ڕەهەندی دیپلۆماسیی کولتووری، ڕۆڵی دامەزراوەکانی گرێدراوی “سوپای پاسدارانی ئێران” کە دەسەڵاتێکی زۆریان لە عێراق و کوردستانی عێراقدا هەیە، زۆر بەرچاوە. ئێران لە ڕێگای «قەرارگەی ڕەمەزان» بە ناوی مەکتەبی نوێنەرایەتی ئێران لە شارەکانی هەرێمی کوردستان خەریکی کار و چالاکین. ئامانجی بنەڕەتی ئەم ناوەندانە بریتین لە:

  1. ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان حیزبە کوردییەکان لەگەڵ ئێران.

٢. زیادکردنی چالاکییەکان لە دژی دژبەرانی ئێرانی.

٣. وەرگرتنی زانیاری لەسەر بارودۆخی ناوەوەی عێراق.

٤. کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناوەندەکانی بیانی و مەدەنی و چالاکییەکانی وڵاتانی دەرەوە لە هەرێمی کوردستان.

٥. یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە ئامانجی وەرگرتنی سەرنجی ڕای گشتی. (محەمەدپوور، ٩٧:١٣٨٣)(2004).

٦. گرنگتر لە هەموو ئەم بابەتانەی کە باسمانکردن، پەرەپێدانی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە هەرێمی کوردستانە.

بە گشتی لەسەر بنەمای ئەندێشەی کولتووری ئێرانشارییە کە دەمارە هاوبەشەکانی شوناس دەبێتە هۆی ئەوەی کە نە تەنیا پەیوەندی دوو لایەنە پەرە بسێنێت بەڵکو کۆمەڵێک هەوڵی باش بدرێت بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی کولتووری لایەنی بەرامبەر کە پشتیوانی ئێران لە کوردەکانە لە چوارچێوەی قاڵبی کولتووریی.

لەم ڕوانگەوە دەتوانین بڵێین کە پەیوەندی کولتووری نێوان ئێران و کوردەکان بە تایبەت یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم چەند دەیەی ڕابردوودا کاریگەریەکی زۆر قووڵی لەسەر ڕەوتی هاوکێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراقدا هەبووە. ئێران بە شێوەیەکی کلاسیک پشتگیری لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات. (نیکفەر و ئەوانی تر، ٩١:١٣٩٧). (2018)

2-1-2. دیپلۆماسی هونەری، کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی، سەبارەت بە کوردەکان

گرنگترین لایەنی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران سەبارەت بە کوردستانی عێراق لە چوارچێوەی ئاڕاستەی ئێرانشاری، دەبێت لە بەستێنی پەیوەندییەکانی زۆر بە کاریگەری هونەری (مۆسیقا و سینەما)، توریستی_دەرمانی و کۆمەڵایەتیدا بدۆزینەوە. هەر بۆیەش کوردستانی عێراق بە هۆی پەیوەندی و مێژووی هاوبەش، کولتوور و زمانی هاوبەش، هەمووکات بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگای سەرنج بووە. کۆماری ئیسلامیی بە پەیوەندیگرتن بە هەرێمی کوردستان لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی سەر کونسولگەری دامەزراندووە، هەروەها نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانیش لە تاران و شارە سنوورییەکان کراوەتەوە. (Danilovich,2017:93).

ئاستی سەفەری زیارەتی و توریستی و دەرمانی خەڵکی دوو وڵات زۆرتر لە ٣ ملیۆن کەسە لە ساڵێکدا کە بەشێکی زۆری کوردەکانن. (بوژمێهرانی و پوورئیسلامی، ٩٦:١٣٩٣)(2014). پەیوەندی نێو زانکۆکان، سیمیناری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانستی و خوێندکارانیش لە پەیوەندیی هەر دوولادا گرنگیەکی زۆری هەیە و دیپلۆماسیی کولتووری کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگریەکی زۆری لەسەر دەکات. زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی عێراق خاوەن ڕێکەوتنی هاوکاری زانستی، پەروەردەیی و گۆڕینەوەی خوێندکار لەگەڵ زانکۆکان و دامەزراوەکانی زانستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن. هەروەها بەڕێوەبردنی کۆبوونە و سمینار بۆ ڕێزلێنان لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کوردی ئێرانی لە کوردستانی عێراق زۆر جێگای سەرنجە. جگە لەوانەش بەڕیوەبردنی ڤیستیڤاڵی هەمیشەیی ئەدەبی، هونەری و کولتووری لە کوردستانی عێراق و پێکهێنانی هەلوومەرج بۆ ئامادەبوونی هونەرمەندانی کوردی ئێرانی لە پرۆگرامی ساڵیانەی ئەوان خۆی هۆکاری پەیوەندی کولتووری هەر دوولایەنەکەیە (بووژمێهرانی و پوورئیسلامی، ٩٧:١٣٩٣)(2014).  لە هەمانکاتدا بە سەدان فاکتەری کولتووری و کۆمەڵایەتی تریش لە ناخی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێراندا هەڵدەقوڵێت.

2-2. دیپلۆماسیی کولتووری ئێران سەبارەت بە عەرەبە شیعە و سوننەکان لە عێراقدا   

بەشێکی گرنگتر لە دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە عێراقدا پەیوەندی بە ناوچەکانی دەرەوەی کورد یان ناوچە عەرەبییەکانەوە هەیە. بە هێزترین ئامرازی ئێران بۆ ڕۆڵگێڕان و کاریگەری لە کاروباری عێراقدا، ئایینی شیعەیە. ئێران بە ئاگابوون لەم بابەتە کە نزیکی 60٪ خەڵکی عێراق شیعەن هەوڵی ئەوەیە کە لەم خاڵی سەرکەوتنە کە بە هۆی پەیوەندی نەریتی لەگەڵ شیعەکانی عێراق پێکهاتووە، کەڵکوەربگرێت (مەلیکی و ڕازقەندی، ١٢٦:١٣٩٠). (2011)

1-2-2. دیپلۆماسی کولتوورێ لە ڕێگەی پەرەپێدانی زمانی فارسی

لە بواری کولتووریدا هەر وەکو بەشی کوردەکان، زمانی فارسی یەکێک لە لقەکانی بنەڕەتی پەیوەندی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لەگەڵ عێراقدایە؛ تەنانەت لە بەشە عەرەب نشینەکاندا.(بیکی، ٢٣٩:١٣٨٩) (2010). لە باشووری عێراق گرووپێک لە شیعە عێراقیەکان فارسن کە لەگەڵ ئێراندا پەیوەندیەکی زۆر پتەویان هەیە (مار، ٣١:١٣٨٠) (2001). کۆمەڵێک زۆر لە عێراقیەکان خەریکی فێربوونی زمانی فارسین و وەکو زمانی دووەم لە جێگەی زمانی ئینگلیزی بە کاری دەهێنن (سەنایی و عەبدوڵلاپوور، ١٧٧:١٣٨٨) (2009). هەروەها، لە تایبەتمەندییەکانی فێرگەی ئایینی نەجەفی ئەشرەف، فارسی هەیە. چونکە زۆربەی خوێندکاران لە ئێران، پاکستان، ئەفغانستان و هیندن کە لە زمانی فارسیدا شارەزان (پارساپوور، ٥٣:١٣٨٩)(2010). زمانی فارسی، ئامرازی بنەڕەتی پەیوەندی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە عێراق و لە نێوان عەرەبەکاندا بە ئەژمار دێت.

دامەزراوەکانی پەروەردەیی و زانکۆکانی ئێرانی کە وەرگری خوێندکاری وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت عێراقین، پشکێکی زۆریان لەو بارەوە لە ئەستۆیە و هەر ساڵ ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی عێراقی لە کورد و عەرەب و کەمینە ئایینیەکانی تری عێراق بۆ درێژەدان بە خوێندن بۆ ئێران دەڕۆن. لە تەنیشت ناوەندەکانی خوێندنی زانکۆ، دامەزراوە ئایینیەکانیش وەرگری زۆرێک لە لێکۆڵەرانی ئایینی و خوێندکارانی فێرگەی ئایینین. بۆ نموونە زۆربەی خوێندکارانی «زانکۆی نێونەتەوەیی جامعەالمصطفی» لە وڵاتانی دراوسێ و شیعە بە تایبەت عێراقن (ئەحمەدی و موسەوی، ١٢:١٣٨٩) (2010). زۆربەی خوێندکارانی «زانکۆی نێونەتەوەیی آل البیت» کە پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە لە نیزیکی 20٪ خوێندکارەکانی ئەم زانکۆیە پێکدێنن (ئەحمەدی، ١٣٩٠: ١٧١ _١٧٧٢)(2011).

٢-٢-٢. دیپلۆماسیی کولتووری لە ڕێگای سەفارەتخانەکان و ئەنجومەنەکانی دۆستی

لە ڕەهەندی نەرم و پەیوەندیدار بە ڕوانگەی دیپلۆماسیی کولتووری، کۆماری ئیسلامیی ئێران کاریگەرییەکانی لە ڕەهەندی کولتووری لە ڕێگەی کۆنسووڵخانەی خۆی لە بەغدا و کۆنسووڵخانەکانی لە بەسرە، کەربەلا، هەولێر و سلێمانی، زیاتر دەکات(Eisenstadt and Othwrs, 2011:3). ئەنجومەنی دۆستایەتی ئێران و عێراق، دامەزراوەیەکی ناحکومی، NGO  و مەدەنیە. کۆبوونەوە و میوانییەکان و مەراسیمە جۆراوجۆرەکان کە لە لایەن ئەنجومەنی دۆستایەتی بەڕێوەدەچێت، دەتوانێت دیمەنێکی ئەرێنی لە ئێران نیشانبدات و هەواڵەکانی کۆماری ئیسلامیی بەردەوام لە ناو ڕاگەیاندنە نێونەتەوەییەکاندا بە زیندوویی بهێڵێتەوە (جەعفەری و نیک ڕەوش، ١٣٩٤) (2015). ئەم بۆنەیە، کاریگەری کولتوور لە چوارچێوەی پەیامی ساکار و ئاشتیخوازانە بە شێوەیەکی زۆرینە و تەنانەت زۆر بە هێزتر لە دەسەڵاتی سەخت بڵاودەکاتەوە.

3-2-2. دیپلۆماسیی کولتووری لە ڕیگای میدیاوە

دیپلۆماسی ڕاگەیاندنی ئێران چەندین سەرپەرشتی هەیە، بەڵام ئەوی هەرە بنەمایە ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنە. بە دانپێدانی هەندێک لە سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان، ئێران لە دیپلۆماسی ڕاگەیاندراوەکانی خۆی لە عێراقدا چ بە دەنگ و چ بە ڕەنگ، باس لەسەر ناکۆکی نێوان شیعە و سوننە لەم وڵاتەدا ناکات (Torfeh, 2016: 3) ناوەڕۆکی پەیامەکانی نێردراو لە لایەن ڕاگەیاندنەکانی ئێرانەوە نیشاندەدات کە لە هەوڵی پێکهێنانی یەکێتی لە نێوان کۆمەڵگەی پارچەکراوی دراوسێیەتی و بەرژەوەندییەکانی لە بواری کاریگەری لە عێراقدا لەم ڕێگەوە درێژە پێدەدات. هەر بۆیەش ئێران لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیەوە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ بە زمانی عەرەبی و پرۆگرامە سەرگەرمیەکانی لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی «العالم»، دڵ و مێشکی عێراقیەکانی داگیر کردووە. (Eisenstadet, 2015: 3_4). بە لێکۆڵینەوە لەسەر ناوەڕۆکی پرۆگرامەکانی «العالم» نیشاندەدات کە لە دوای ساڵی ٢٠١١ زۆرتر لەسەر ڕووداوەکانی بەحرەین، یەمەن و سووریا، بە قازانجی دەوڵەتە قانوونییەکانی ئەوان بووە. هەروەها دوو کەناڵی عێراقیش کە لە بەردەوامی دیپلۆماسی ڕاگەیاندنەکانی ئێران کار دەکەن کە گرنگترینیان بریتین لە: «التجاه» و «الغدیر». بەڵام پڕبینەرترین ڕاگەیاندنی دەرەوەی ئێران کە لە پازێلی (puzzle) دیپلۆماسی ڕاگەیاندنی ئێراندایە، «المیادین»ە، کە ناوەندەکەی لە بەیروتە. شیکردنەوەکانی ناوەڕۆکی پرۆگرامەکانی ئەم هەواڵنێرییە، بۆمان ڕووندەکاتەوە کە لە پێناو پێکهێنانی یەکێتی لە عێراق هەوڵدەدات (رەحمانی و شەمس ئابادی، ٨٧:١٣٩٨) (2019). بە هۆی سازانی ئەخلاقی بەرنامەکانی بەرهەمهێنراوی ئێرانی لەگەڵ کۆمەڵگەی ئایینی عێراق، ئەم کەناڵانە هۆکاری بنەڕەتین لە ڕاکێشانی بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراق بەرەو دیپلۆماسیی کولتووری ئێران.

4-2-2. دیپلۆماسیی کولتووری لە ڕێگەی ئایینەوە

لە بواری ئایینیەوە، دیپلۆماسیی کولتووری ئێران کارکردێکی تایبەتی لە عێراق هەبووە. بۆ وێنە، فێرگەی ئایینی «قوم» لە نێوان هەموو فێرگەکانی ئایینی شیعەدا گرنگیەکی تایبەتی هەیە. ئەم فێرگەیە بە فێرکردن و پەروەردەی کەسایەتییەکان و زانایانی ئایینی لە بواری ئیسلامدا،  ڕۆڵێکی زۆری لە پاراستن و درەوشانەوەی ئیسلام لە جیهاندا هەبووە (کەماڵی سەرپۆلی، ٦٨:١٣٨٨) (2009). پەیوەندی و ئاڵوگۆڕییەکانی نێوان دوو فێرگەی ئایینی قوم و نەجەف لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە گەشەی سەندووە، کە ئەوە دەتوانێت بەستێن خۆش بکات بە کاریگەری زیاتری ئێران لە عێراقدا (واعیزی، ٤٢:١٣٨٧) (2008). شیعەکانی عێراق زۆرتریان لەم شارانەدا نیشتەجێن. لە ڕوانگەی ئێرانەوە، مێژوو، ئایین و کولتووری باشووری عێراق بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ژێر ڕکێفی ئێراندایە(Abedin, 2000: 1_5)؛ هەبوونی ئەم شارانە کە زۆربەیان شیعەن توانیویەتی قوورساییەکی گونجاو لە گەیشتن بە پرۆگرامەکانی ئیسلام و شیعە کە ئێران چاوەڕوانی دەکات و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دواداچوونی بۆ دەکات لە پێناو پێکهێنانی نرخ و بەهاکانی شۆڕشی ئیسلامیی، بەکاربهێنرێن(دێکەمجیان، ١١٤:١٣٧٧) (1998). یەکێکی تر لەو بابەتانەی کە لە بواری ئایینی پێویستە باسی لێوە بکرێت، مەراسیمی ڕێپێوانی ئەڕبەعینە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شیعەکانی هەر دوو وڵات داناوە و لە یەکتری نزیککردوونەوە. ئەگەر سەرمایەی کولتووری وەکو گرنگترین سەرمایەی پێشکەوتنی شارستانی دابنێین، ئەوە زیارەتی ئەڕبەعین بە ئەکتیڤی و ئاڵوگۆڕی بێوێنەی کولتووری کە لە دەروونیدا هەیەتی، بەرفرەترین دامەزراوەی بەرهەمهێنەری سەرمایەی کولتوورییە. ئەگەر جوگرافیای کولتووری شیعە وەکو ئاخێزگای دەرکەوتنی شارستانی ڕەسەنی ئیسلامی دابنێین، ئەوە زیارەتی ئەڕبەعین گرنگترین پێکهاتەی فۆرمدەر و گەرمابەخشی ئەوە. ئەگەر بەشداری خەڵک بە گرنگترین سەرمایەی کۆمەڵایەتی بزانین ئەوە ڕێپێوانی ئەڕبەعین بە بەشداری خانەخوێی عێراقی، بەشکۆترین شوێنی نواندنی سەرمایەی کۆمەڵایەتییە. ئەگەر دیپلۆماسیی کولتووری وەکو گرنگترین ستراتێژی لە پەیوەندییەکانی کولتووری دابنێین، ئەوە زیارەتی ئەڕبەعین بە توانایی بێوێنەی نێوان کولتوورەکان، گرنگترین بەستێنی دیپلۆماسیی کولتووری دەستنیشان دەکرێت (غیاسی و ئەوانی تر، ٢٣٧:١٣٩٩) (2020).

5-2-2. دیپلۆماسیی کولتووری ئێران بە ئاڕاستەی بەرەی خۆڕاگری لە عێراق

هەوڵی سەربازیی ئەمریکا دژی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی سەدام کە زۆرتر لە هەمووان لەگەڵ شیعەکان دوژمنایەتی دەکرد، خاڵێکی وەرچەرخان بوو بۆ ئامادەبوونی شیعەکان لە گۆڕەپانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. مۆدێلێکی نوێی لە کار و چالاکی شیعەی ئێران لە بواری سیاسیدا پێکهێناوە. هاتنە ناو گۆڕەپانی سیاسی شیعەکان لە عێراق و شەڕی ٣٣ ڕۆژەی حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل کە بووە هۆی ئەوەی کە حزبوڵڵا ببێتە ئەکتەرێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا، بەش بە حاڵی خۆی بە دەسەڵاتگرتنی ڕۆڵ و کاریگەری ئێران لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یاریدەدەر بوو. ئەم ڕووداوانە بوونە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە زۆربوونی ڕۆڵ و دەسەڵاتی شیعەکان، بە تایبەت ئێران، نیگەرانبن و بۆ نیشاندانی نیگەرانی خۆیان لە دەستەواژەی هیلالی شیعی کەڵکوەربگرن (زەرغامی و ئەوانی تر، ١٨٩:١٣٩٣) (2014). لەم ئاڕاستەیەدا ئێران بە پشتگیری لە هیزە نیمچە سەربازییەکانی شیعە لە وڵاتانی جیاواز بە تایبەت لە عێراقدا، توانیویەتی کاریگەریی زۆر بە هێزی لە ناویاندا هەبێت.

بابەتی گرنگ ئەوەیە کە وتاری بەرەی خۆڕاگری لە ڕۆچوونی کولتووری ئێران لە عێراقدا لە بنگەدا وتارێکی سەربازییە، نە کولتووری. بەڵام چونکە کولتووری خۆڕاگری پێکدێنێت، بە بابەتێکی کولتووری دادەنرێت. لێرەدا دەتوانین بڵێین کە یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کولتوور و ئەدەبیاتی خۆڕاگری لە چوارچێوەی ئایدیای بەرەی خۆڕاگری پێکدێنێت. بەستێنەکانی ئەم کردەوەیە زۆر پێشتر لە دەرکەوتنی داعش پێکهاتبوو و داعش تەنیا دەرفەتێکی گونجاو بۆ ئەکتیڤکردن و ناساندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی درێژەپێدانی هێڵی بەرەی خۆڕاگریبوو. دیپلۆماسیی کولتووری خۆڕاگری لە عێراق بە ئامانجێکی تەواو کولتووری دامەزرا. بەو واتایە کە لە ئەنجامی دەرکەوتنی داعش و هەڕەشەی شوێنە کولتووری و ئایینیەکانی شیعە لە عێراق، گرووپە جیاواز و بڵاوەکان کە دواتر ڕێکخران و بوون بە یەک و خۆیان بە پارێزەری عێراق و ناوەندە پیرۆزەکانی شیعە ناساند و دوای ئەوەش بە ناوی فەرمی و ڕێکخستنی حەشدی شەعبی بەناوبانگ بوون. ئەوان لە ژێر چاودێری «سوپای قودس» پەروەردە دەبینن (Duman, 2015: 7_8). حەشدی شەعبی بە توندی گرێدراوی بیر و باوەڕەکانی شۆڕشی ئیسلامیی و ئامانجەکانی شۆڕشی ئێران و وەلایەتی فەقیه و حکومەتی ئیسلامییە. ئەم هێزە گرنگترین قورسایی کولتووری زیرەکی (نەرم و سەخت) ئێران لە بواری دیپلۆماسیی کولتووری لە عێراقدایە (Coles and Lucey, Jan. 6,2020). لە درێژەی باسەکەدا دەچینە سەر هەڵسەنگاندنی دیپلۆماسی تورکیا لە عێراقدا.

  1. دیپلۆماسیی کولتووری تورکیا لە عێراق

هەر وەکو دیپلۆماسیی کولتووری ئێران، تورکیاش بە کەڵکوەرگرتن لە ئامرازی دیپلۆماسیی کولتووری بۆ کاریگەریی لە عێراق، پێی ناوەتە گۆڕەپانەکە. لە خوارەوە لەسەر گرنگترین شێوەکانی دیپلۆماسیی کولتووری تورکیا لە عێراق باس و لێکۆڵینەوە دەکەین.

1-3. دیپلۆماسیی کولتووری تورکیا بە ئاڕستەی عوسمانیگەرایی نوێ (نیوعوسمانیزم) لە عێراقدا

عوسمانیگەرایی نوێ (نیوعوسمانیزم) ئایدیا و سیاسەتێکە کە خوازیاری زیندووبوونەوەی شکۆ و کاریگەری ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە سەردەمی دەسەڵاتیدایە. تێکەڵاوییەک لە ئیسلامیەتی حەنەفی لە چوارچێوەی مێژوو و کولتووری عوسمانی، هەروەها قەومیەتی تورک کە ئامانجی بەرزکردنەوەی پێگەی تورکیا لە هەموو بوارەکانە. عوسمانیگەرایی نوێ (نیوعوسمانیزم) ئاماژە بە گەڕانەوەی بۆ ڕابردوو و ساڵانی دەسەڵات و داگیرکەری تورکانی عوسمانی لەسەر وڵاتانێک وەکو عێراق، سووریا، لوبنان، عەرەبستان، کوەیت و میسرە. بەوپێیەش تورکیا بە ئامانجە بگات بە جێیەکی شیاوتر لە ناو جیهانی ئیسلامییدا (ئومیدی و ڕەزایی، ٢٣٢:١٣٩٠) (2011). چاولێکردنی تورکیا لە سەرەوە بە وڵاتە بەجێماو و جیابووەکانی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی وەکو عێراق، بووەتە هۆی ئەوەی کە بە گرتنەپێشەوەی سیاسەتی نیوعوسمانیزم بە دوای پەیوەندی ئابووری و سیاسی بەرفرەوان بێت لەگەڵ ئەم وڵاتانە و ئەم پەیوەندییانەش لە چوارچێوەی کولتووریدا بۆ گەڕانەوەی دووبارەی ژیانی ئیمپراتۆری عوسمانی، پەرە پێبدات(Ari,2019:5).

لە چوارچێوەی دیپلۆماسیی کولتووری تورکیا، ژمارەیەکی زۆری ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی کەرتی تایببەت بە کۆمەڵێکی بەربڵاو لە ئامرازەکانی وەکو سیمینار، گۆڤارەکان، کەناڵی ئاسمانی، فیلم و زنجیرە درامای دوور و درێژ و بەرهەمەکانی تری تەلەفیزیۆنی، پەروەردەی زمان و…..سیاسەتەکانی گرێدراو بەم جۆرە دیپلۆماسییە بە ئاڕاستەی نیوعوسمانیزم و ناسیۆنالیزمی تورکی بەرەو پێشەوە دەبات. بۆ وێنە:

  1. KABIL_ یونس امرە_ پێکهاتەی زمان (ناوەندی کولتووری): ئاشنابوونی سەرەتایی لەگەڵ تورکیا، ڕێخۆشکردنی ئاڕاستەی کولتووری، بەرپرسیاری پێکهێنانی دیالۆگی زمانی، ئایدیاسازی تورکناسی.
  2. TIKA_ فاکتەری پێکهێنان (ئاژانسی هاوکاری و هاوئاهەنگی): بونیادنانەوەی کولتووری، چاککردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی شوێنەکان و خوێندنگەکان، کار و پیشە، دەزگای خێرخوازی، چاککردنی ڕێگە و بان و پەرەپێدانی تەکنیک (پراگماتیکی کولتووری).
  3. TRT_ فاکتەری ڕیکلامی (ئاژانسی ئەنادۆڵ): پەیوەندی هەمیشەیی و بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگە بە ئامانجی کاردانەوەی هەواڵەکان، دیپلۆماسی ڕاگەیاندنی، سازکردنی بیر و بۆچوون، ئایندەسازی، دروستکردنی ڕەوت، شەڕی زانیاری بە شێوەیەکی ئاشکرا، دروستکردنی زنجیرە دراما بە ئامانجی تیمارکردنی بیر و ڕای گشتی، چالاکی و خەبات لە بواری ژنان و منداڵاندا.
  4. KDK_ فاکتەری ڕاکێشان (دامەزراوەی مافی مرۆڤ): کار و خەبات لە بەشی خوێندکارانی زانکۆ، نزیکبوونەوە لە کۆمەڵگەی دیاسپۆرا و لایەنگران لە دەرەوەی وڵات.
  5. ڕێکخراوەی کاروباری ئایینی_ فاکتەری دەوڵەتی: چالاکی ئایینی و پەروەردەی زانایانی ئایینی حەنەفی لەسەر بنەمای بەرنامەی کاری دەوڵەت، نزیکبوونەوە لە دامەزراوەکانی ئایینی وڵاتانی مسوڵمان (کار و خەباتی فەرمی).

ئەم ئامرازانە بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی پەیوەندیگرتن و کاریگەریی لەسەر ڕای گشتی ناوچە و باشتر نیشاندانی ڕوخساری ئەم وڵاتە لە لای خەڵکی ناوچەکە کەڵکیان لێوەردەگیرێت. (عینایەتی و ئەوانی تر،١٣٨٤: ٨٣-٨٤) (2005).

2-3. دیپلۆماسیی کولتووری لە ڕێگای میدیا؛ کاریگەریی فیلم و زنجیرە دراماکانی تورکیا لە عێراقدا

ئەم شێوازە لە ڕۆچوونی نەرم بە هۆی هێزی فێربوون، دەستپێگەیشتنی ئاسان، هەروەها گشتیبوونی، خاوەن گرنگیەکی زۆرە و گرنگترین کۆڵەکەی دیپلۆماسیی کولتووری تورکیا بە ئاڕاستەی نیوعوسمانیزمدایە.

بەپێی سەرژمێرییەکان لە 74٪ خەڵکی شانزدە وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە عێراقیش لە ناویاندا هەیە، هەرەکەم زنجیرە دراماییەکانیان بە تەواوی بینیوە و زۆرێکیش لە ئەوان ناوی چەندین ئەکتەری تورکی دەزانن. بە وتەی بەڕێوەبەری ئاژانسی جیهانی «ئیزت پینتۆ»، تورکیا لە دوای هۆلیود دووەمین هەناردەکاری زنجیرە دراماکانی تەلەفیزیۆنییە. بە هۆی ئەم هۆگرییە زۆرەوە بە فیلمە تورکییەکان، بە ملیۆنان کەس لە عەرەبەکان، شاری ئەستەمبوڵ و ناوچەکانی تری تورکیایان بۆ بە سەربردن و کڕینی پێداویستییەکانیان هەڵبژاردووە. کاریگەریی فیلم و دراماکانی تورکیا لە بەشی کوردنشینی عێراقیش زۆر لە ئاستێکی بەرزدایە.

دوو کەناڵی کوردماکس(KURD MAX)و نێت تیڤی (NET TV) لە گرنگترین کەناڵە کوردیەکانن لە هەرێمی کوردستاندا کە فیلمی تورکی نمایش دەکەن.

3-3. دیپلۆماسیی کولتووری لە ڕێگەی پەروەردەوە: خوێندن و پەروەردەی زمانی تورکی لە عێراق       

یەکێک لە فاکتەرە بنەڕەتییەکانی دیپلۆماسیی کولتووری تورکیا لە عێراقدا, پەرەپێدانی زمانی تورکییە. لەم بوارەدا دەتوانین بە کار و چالاکییە جیاوازەکانی کونسوڵخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا، ئاژانسی هاوکاری و هاوڕێیەتی تورکیا (تیکا)، دامەزراوەی یونس امرە و… هتد، ئاماژە بکەین کە لە دوو بەشی دروستکردنی قوتابخانە و زانکۆ، هەروەها پەروەردە، چالاکن. (ڕێکخراوی کولتوور و پەیوەندییەکانی ئیسلامی، ١٥ ی مارسی ٢٠٢٠fr.paris.icro.ir/15678 :). هەر لەو چوارچێوەدا، لە بەشی کوردنشینی عێراق، دامەزراندنی قوتابخانە تورکییەکان مێژووی چەندین ساڵەیان هەیە. لەوانەیە بەرچاوترینیان دامەزراندنی زنجیرە قوتابخانەکانی «ئیشق» بێت کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوون و لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی مامۆستایان و کادیرە تورکەکانی بەشی پەروەردەیی بەڕێوەدەچوون. زانکۆیەکیش هەر بەم ناوە لە شاری سلێمانی دامەزراوە (ڕێکخراوی کولتوور و پەیوەندییەکانی ئیسلامی، ١٥ی مارسی ٢٠٢٠:  fr.paris.icro.ir/15678). ناوەندی مەعارفی تورکیاش بە لە خزمەتگرتنی مەکتەبێکی تایبەت لە شاری هەولێر، ناوەندی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨، لە ئاستی دایەنگە، سەرەتایی، ناوەندی، دواناوەندی بە ١٥٠٠ خوێندکارەوە کار و خەبات دەکات (هەواڵنێری ئەنادۆل، ١٧ی جولای ٢٠١٨).

4-3. دیپلۆماسیی کولتووری لە ڕێگەی ئایینەوە: نزیکبوونەوە لە سوننەکانی عێراق

تورکیا لەسەر بنەمای دیپلۆماسیی کولتووری-ئایینی هەوڵیدا بە ناساندنی خۆی وەکو مەرجعیەتی سوننە و پەیوەندی و نزیکایەتی زیاتر لەگەڵ سوننەی عێراق، شوێنە پیرۆزەکانیان چاک بکاتەوە و لە نوێوە سازییان بکات. لەم بوارەدا تورکیا هەوڵدەدات هەتا لەسەر باوەڕییەکانی خەڵکی عێراق بە تایبەت سوننەکان کاریگەری هەبێت. لە هەمانکاتدا تورکیا لەسەر باوەڕییە ئایینیەکانی عێراقیەکان و درزی گەورەی ئایینی کە لە نێوانیاندا هەیە، بۆ بەرژەوەندی لە کاریگەری زیاتری سیاسی خۆی بە ئامرازەکانی دیپلۆماسیی کولتووری کەڵکوەردەگرێت. نزیکبوونەوە لە کوردەکان بە تایبەت بەرەی زاڵ لە هەرێمی کوردستان واتا بارزانییەکان، پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ سوننەی عێراق و پشتگیری لە ئەیاد عەلاوی، سیکۆلار و گرێدراو بە سوننە لە هەڵبژاردنەکانی (٢٠١٠)ی عێراق (Tremblay, 2014: 3)، یەکێکە لەو کارانەی کە لە ڕەهەندی دیپلۆماسیی کولتووری نیوعوسمانیزمی تورکیادا، بۆ تازەکردنەوەی هاوپەیمانی میساق لەگەڵ ئەم بەشە لە کۆمەڵگەی عێراق کراوە.

3-5. دیپلۆماسیی کولتووری تورکیا بە ئاڕاستەی ناسیونالیزمی تورکی لە عێراقدا

یەکێک لەو ئامرازانەی کە لە دەستی تورکیادا هەیە، هەبوونی تورکمانەکانە لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و ناوچەکانی دەورووبەری. تورکمانەکانی عێراق بە ڕەچەڵەک تورکن کە پابەندی میرات و شوناسی تورکین(Triana, 2017:118). زۆربەی تورکمانەکانی عێراق منداڵەکانی سەرباز و بازرگان و کارمەندەکانی دەوڵەتی عوسمانی بوون کە لە سەردەمی حکومەتی ئیمپراتۆری عوسمانی لە ئەنادۆل هێنراونەتە عێراق (Jawhar,2010:313). لێکۆڵینەوەکان نیشانیدەدەن کە تورکەکان لەم بوارەدا سەرکەوتوو بوون. بۆ وێنە بەرەی تورکمانی کە لە ناوچەی باکووری عێراق کار دەکەن و تورکیا پشتیوانیان لێدەکات، بوونەتە وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا و حیزبی داد و گەشەپێدان و هەر جۆرە یەکگرتن و ناڕەزایەتی لە دژی سیاسەت و بەرنامەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق یان هەرێمی کوردستان دەبێت بە ویست و بڕیاری تورکیا بکرێت. (نیکفەر و ئەوانی تر، ٩٥:١٣٩٧) 2018. بەمشێوەیە تورکیا بە پێداگری و بە هێزکردنی پێکهاتەی ناسنامەیی لە ناو کوردەکان و تورکمانەکانی عێراق، بە پێی دیسکۆرسی نیوعوسمانیزم، هەوڵدەدات بە خستنە سەر هێڵی بیری کۆمەڵگەی عێراقی بە تایبەت کوردەکان و تورکمانەکان، بە ئامرازی جیاوازی ڕاگەیاندنی، پەروەردەیی، پشتگیری و …هتد، بیر و کردەوەی ئەوان بەرەو ئامانجی خۆیان ڕێنوێنی بکات. بە پێداچوونەوەی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران و تورکیا لە عێراق، بەستێن بۆ بەراوردکردنی ئەو دوانە ئامادە دەبێت.

  1. لێکۆڵینی بەراوردکاری دیپلۆماسیی کولتووری ئێران و تورکیا لە عێراق

هەر چەند لە پێداچوونەوەی دیپلۆماسیی کولتووری نێوان دوو وڵاتی ئێران و تورکیا لە عێراقدا، دەرفەتێکی کەم بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە بوارە جیاوازەکاندا هەبوو، بەڵام هەر ئەو وردەکارییانەش بوونە سەرچاوەی جیاوازی لە ئاڕاستەی کولتووری دوو وڵات لە عێراقدا.

4-1. جیاوازییەکانی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران و تورکیا لە عێراق

گرنگترین جیاوازی بنەمای دیپلۆماسیی کولتووری دوو وڵات لە عێراقدا ئەمانەن.

1-1-4. ئایینگەرایی ئێران لە بەرامبەر سیکۆلاریزمی تورکیا

ئایینگەرایی ئێران لە عێراق بە تایبەت لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ بە دواوە گرنگییەکی زۆری بە دەستهێنا. لە ڕوانگەی ئایینیەوە، بەشێکی گرنگ لە شوناسی شیعە ئێرانییەکان لە عێراقە و شیعە وەکو مەزهەبی فەرمی و مێژوویی زۆربەی زۆری خەڵکی ئێران بە بێ نەجەف و کەربەلا پێناسە ناکرێت. ئامادەبوونی بەردەوامی زانایانی ئایینی ئێرانی لە فێرگەی ئایینی نەجەف و ڕۆڵی ئەوان لە پێکهێنانی فێرگەی فیقهی شیعە لە عێراق نکۆڵی لێناکرێت. گەیشتنی شیعەکان بە دەسەڵات لە عێراق، جگە لەوەی کە دەتوانێت بێ متمانەیی و ئەو هەڕەشەیە کە لە ڕابردوودا لە پەیوەندی دوو وڵاتدا بووە، لەناو بەرێت، لێهاتوویی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت. زۆربەی خەڵکی عێراق خوازیاری پەیوەندی پتەو و ئاشتیخوازانە لەگەڵ ئێرانن. لە ڕوانگەی شیعە عێراقیەکانەوە ویستە ئایینیەکان سەرترن و ئیزن بە ئەوان دەدات هەتا شارەکانی مەشهەد و قوم زیارەت بکەن. (جەوادی ئەرجمەند و ئەوانیتر، ١٨٣:١٣٩١). ئەم بابەتە لە بارەی ئێرانییەکانەوە شێوەی دوولایەنەی هەیە، بە جۆرێک کە زیارەتی کەربەلا بووە بە بابەتێکی سەمبۆلیک لە جیهانی ئیسلامدا. هەر بۆیە ئێران بەردەوام لە شیعەکانی عێراق پشتیوانی دەکات و بە یارمەتی ئەوان جگە لە تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتداری ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە، بەرەی خۆڕاگریشیان بەهێزکردووە. گرنگترین هۆکار کە ئێران دەتوانێت وەکو کارتی بردنەوەی خۆی لە عێراق بەرامبەر بە تورکیا کەڵکی لێوەربگرێت، جیۆپۆلەتیکی شیعە و کاریگەری قووڵ بە سەر شیعەکانی ئەم وڵاتەیە. (Cetinsaya, 2017:162).

لە بەرامبەردا بە تیۆری عوسمانیگەرایی نوێ (نیوعوسمانیزم) سیاسەتی دەرەوەی تورکیا نابێت بە پێشینەی مێژوویی و سیاسەتی سیکۆلار و مەیلەو ڕۆژئاوا لە دژایەتیدابن. هەربۆیە ڕوانگەی کولتووری تورکیا لە عێراق نە بە شێوەی ئایینی بەڵکو بە پەرەپێدانی زانستی سیکۆلاریزمە. هەر چەند کە بەم کێبڕکێیەی کە لەگەڵ ئێران هەیەتی لە هەموو گروپە سوننەکان لە بەرامبەر پشتیوانی ئێران لە شیعەکان، پشتیوانی دەکات. دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە پێداگری لەسەر نەتەوەگەرایی، سیکۆلاریزم، ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتی بە بنەمای پێوانەکانی ڕۆژئاوایی و هەڵبژاردنی زمانی ئینگلیزی، نیشانیدا کە ناسنامەی داڕێژەرانی سیاسەتی ئەم وڵاتە لە بواری سیاسەتی دەرەوە سیکۆلار و نەتەوەگەرا بووە. دەتوانین بڵێین بە هۆی سەرتربوونی ڕەوتی گەشەپێدەر لە سیاسەتی ناوەوە و دەرەوەی ئەم وڵاتە، نیشاندەری هەبوونناسی (ئانتۆلۆژی) سیکۆلاری داڕێژەرانی سیاسەت لەم وڵاتەیە. (عەزیمزادە ئەردەبیلی و ئەوانیتر،١٠٤:١٣٩٦)(2017). هەر بۆیە دیپلۆماسی وڵاتی تورکیا لە چوارچێوەی کولتووریدا هەوڵدەدات سیکۆلاریزم پێشکەش بکات و ڕیکلامی ئەم بابەتەش بە شێوازی جۆراوجۆر دەکات کە دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشبوونی تورکیا.

2-1-4. ئاڕاستەی هەڵکردنی ئێران لە بەرامبەر سیاسەتی زاڵبوونی تورکیا

 لە دوای ڕووخانی سەدام ئاڕاستەی هەڵسووکەوتی ئێران و عێراق لە دژبەرایەتییەوە بەرەو پەیوەندی ئەرێنی گۆڕدرا. پەیوەندی هەر دوولایەن بە تایبەت لە دوای ئەوەی کە شیعەکان دەسەڵاتیان گرتەدەست شێوەی پەیوەندی سازێنەری گرتەخۆیەوە و بەستێنی گونجاوی بۆ داڕشتنی سیاسەتی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە ئاستی نەتەوەیی و ناوچەییدا ئامادەکرد. لە ئاستی نەتەوەیی، هەبوونی شیعەکان لە لوتکەی دەسەڵات، بەستێنی سازکردنی پەیوەندی لەسەر بنەمای هاوکاری کولتووری، ئابووری و سیاسی-ئاسایشی پێکهێنا. لە ئاستی ناوچەشدا، زۆرتر لە هەر شتێک بە هێزکردنی پێکهاتەی شیعە لە عێراقی نوێدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە هاوسەنگکردنی پەیوەندی ئێران و عێراق هەبووە. هەبوونی بنەمای هاوبەشی ئایینی و هاوبەشییەکانی مێژوویی-کولتووری لە بەرچاوترینی ئەوانەن کە بوونە هۆی ئاسانکاری لە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق (سادقی و ئەوانیتر،١٤٦:١٣٩٥).

لە بەرامبەردا بە پێی تیۆری عوسمانیگەرایی نوێ، تورکیا دەبێت بتوانێت ڕۆڵی ڕێبەری و ڕێنیشاندەری لە ڕەوتەکان و گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئەستۆ بگرێت. هەر بەم پێیەش جۆرێک خۆ لە سەرتر ڕوانینی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دەبینین. بۆیە سیاسەتی ئەم وڵاتە لە عێراق کاریگەری پارادایمێکە کە دەبێ بەشداری زۆرینەی تورکیا لە دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش لەم وڵاتەدا هەبێت، چونکە ناسنامەی کوردی هۆکاری شەڕ و پێکدادان بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی تورکیا لە قەڵەم دەدرێت. بەپێی تیۆری کەمکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ دراوسێکان و قووڵایی ستراتیژیک، سیاسەتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی کوردستانی عێراق، پشتگیریکردن لە ڕەوتەکانی سوننە و گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە ڕوانگەکانی سیاسی تورکیا سەبارەت بە عێراق بووە. (عەزیمزادە ئەردەبیلی و ئەوانیتر، ١١٧:١٣٩٦)(2017). بەڵام ڕەوتی گۆڕانکارییەکان و پراکتیکەکانی تورکیا لە عێراق نیشانیداوە کە بنەمای هەوڵدان بۆ سەرتربوون لە ناوچەدا بووەتە هۆی پێکهاتنی ڕوانگەیەکی دەرفەتخواز، بەرژەوەندیخوازی پراگماتیکی، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی تورکیا لە عێراق بووەتە هۆی ئەوەی کە تەنانەت یارمەتی بە داعشیش بگەیەنێت.

3-1-4. ئاڕاستەی خێرخوازانەی ئێران لە بەرامبەر بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیخوازی تورکیا لە عێراق    

دیپلۆماسیی گشتی ئێران لە عێراق لەسەر بنەمای پاراستنی بارودۆخی ئێستا و پشتیوانی لە دەوڵەتانی جێگیر لە عێراقە. لە بەرامبەردا دیپلۆماسی تورکیا لەسەر بنەمای گۆڕانکاری بارودۆخی ئێستا، ڕادەوەستێت. بەوپێیەش دوو وڵاتی ئێران و عێراق وەکو دراوسێی هاوبیر و بەرژەوەندی هاوبەش لە یەکتر دەڕوانن. بەڵام لە بەرامبەردا تورکیا بە ڕوانگەیەکی دژ بە یەک و ناکۆک لە دراوسێکانی باشووریی خۆی دەڕوانێت. ئێران خۆی بە هاوپەیمان و هەتا ئاستێکیش ناوبژیوان لە عێراق دەبینێت، بەڵام تورکیا بە دوای هەژموونی ناوچەکە و بەڕیوەبردنییەتی. بەم هۆیەوە تورکەکان لە دیپلۆماسیی گشتی تێکدەرانە بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەکان و هەڵسووکەوت و گەیشتن بە بەرژەوەندی زیاتر لە عێراق کەڵکوەردەگرن. لە بەرامبەر ئەواندا، ئێران لە دیپلۆماسیی پتەوکردنی بارودۆخی ناخۆیی و پاراستنی پەیوەندییەکانی لە بوارە جیاجیاکاندا کەڵکوەردەگرێت (ئەتهەری و ئەوانیتر، ١٦٤:١٣٩٣).

    بە گشتی دەتوانین بڵێین ئێران جگە لەوەی کە وەرگری زۆرێک لە پەنابەرەکانی عێراقی بووە چ لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق و چ لەدوای ئەویش، لە بواری ئابووری بۆ ساڕێژکردنی ئاسەوارەکانی شەڕی عێراق و ئەمریکا و لابردنی فەقیری لە عێراقدا یارمەتی زۆری کردووە. لەسەر نوێکردنەوەی شوێنە ئایینیەکانیش ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە. ناوەندی بووژاندنەوە و نوێکردنەوەی شوێنە ئایینیەکان توانی دەرەوەی کاری سەرەکی خۆی خزمەتی زۆر وەکو سازکردنی ناوەندەکانی دەرمان و نەخۆشخانە جێبەجیبکات. (جەوادی ئەرجومەند و ئەمیرزادە، ١٦٢:١٣٩٢)(2013). هەروەها یارمەتی گەورەی کە ئێران بە عێراقی کرد شەڕ لەگەڵ داعش بوو. بۆ وێنە لە سەردەمی سەرۆکوەزیران حەیدەر عیبادی بە هۆی یارمەتییە سیاسیی، سەربازیی، زانیاری ئێران بوو کە بووە هۆی تێکشکاندنی داعش و چالاکی ئازادکردنی شارەکانی عێراق لەو گرووپە تیرۆریستییە کە بەشێکی گەورەی لە خاکی عێراقی داگیرکردبوو.  ئەمەش پەیوەندییەکانی ئێرانی زۆرتر لە ڕابردوو لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا پتەوتر کرد. ڕۆڵی گرنگی ئێران لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق لە کاتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، نە تەنیا هێزە سیاسییەکانی دۆستی ئێرانی بە هێزکرد بەڵکو ئێرانی کردە یەکگرتووییەکی ستراتێژیک کە بەغدا دەیتوانی پشتی پێببەستێت. (مێننەتی و هادیان، ١٤٩:١٣٩٨)(2019). لە بەرامبەردا زۆربەی توێژەرە سیاسییەکان لەم باوەڕەدان کە تورکیا بە ئاڕاستەیەکی بەرژەوەندیخوازانە لە زۆربەی کاتەکاندا یارمەتی داعشی دەدا یان هەرنەبێ سیاسەتێکی بێلایەنانەی لە بەرامبەر داعشدا هەبووە  (قاسمی،١٠٧:١٣٩٥).(2016)

4-1-4. پەیوەندییە مێژووییەکانی ئێران لە بەرامبەر ناسیۆنالیسمی تورکی

لە ڕوانگەی ئێرانشاریەوە سەبارەت بە عێراق، ڕوونە کە ئاڵوگۆڕی کولتووری و مێژوویی دوو وڵات ڕیشەی دوور و درێژی هەیە. لە هیچ وڵاتێکدا بە ڕادەی عێراق ئاسەواری شارستانی و کولتووری ئێرانی چ لە ڕۆژگاری دێرین و چ لە سەردەمی ئیسلامیی نەبینراوە و ئاسەواری شارستانی، کولتوور و هونەری ئێرانی لە هەموو شوێنێکی ئەم وڵاتە دەبینرێت (پارساپوور، ٣:١٣٨٨)(2009). هەبوونی پێشینەی هاوبەشی مێژوویی و کولتووری، بەستێنێ بۆ کەوتنە ژێر کاریگەری عێراقییەکان سەبارەت بە ویستەکانی ئێران زیاتر دەکات. لە بەرامبەردا تورکیا پێیوایە کە عێراق لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لە ژێر ڕکێفی ئەم ئیمپراتۆرییە بووە، ئێستا بە ئاڕاستەی نیوعوسمانیزم و سیاسەتی ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی دەیەوێت لەم ناوچانەدا باڵادست بێت. هەرچەند ئەم ئامانجەی نە بە شێوەی سەخت و میکانیکی بەڵکو بە دیپلۆماسیی کولتووری بە ئەنجام دەگەیەنێت. یەکێک لەم بابەتانە پەروەردەی زمانی تورکیا لە عێراق، هەروەها سەرنجدانی تایبەت بە تورکمانەکانی عێراق کە پێیانوایە هاوڕەگەزی ئەوانن و بە جۆرێک درێژەی ڕەگەزی تورکەکانە لە عێراق. بەم شێوەیە پاراستنی مافی تورکمانەکانی عێراق لە ناوەندی سەرنجی تورکیادایە (حەیدەری و ڕەهنەوەرد،٨٤:١٣٩٠)(2011). هەر بەمجۆرەی کە خاوەنڕاکان باسی دەکەن، ناسیۆنالیزمی تورکی بووەتە هۆی بەدگومانی و ڕەشبینی عەرەبەکان و بە جۆرێک دژایەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و کوردی لێکەوتووەتەوە.

جگە لەو جیاوازییانەی کە ئاماژەمان پێکرد، لێکچوونیش لە دیپلۆماسیی کولتووری ئەم دوو وڵاتە هەیە، کە بە هۆی بە کارگرتنی ئامرازە لێکچووەکان بۆ کاریگەری کولتووری لە عێراقدایە. هەر چەند ئەم ئامرازانە لە یەک دەچن، بەڵام کاریگەری ئەوان لەسەر هاووڵاتیانی عێراق وەک یەک نییە.

2-4. لێکچوونەکانی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران و تورکیا لە عێراقدا

هەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا لە ئامرازەکانی وەک یەک، وەکو کەڵکوەرگرتن لە ڕاگەیاندنەکان، چالاکبوونی ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی ئێران و تورکیا لە عێراق، ئاڕاستەی زانستی و پەروەردەیی و پەرەپێدانی زمان بابەتە لێکچووکانن.

1-2-4. دیپلۆماسی میدیایی ئێران و تورکیا لە عێراق

ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری لە عێراق، ئەو دەرفەتەی بۆ دەسەڵاتەکانی ناوچە وەکو ئێران و تورکیا ڕەخساند بۆ ئەوەی بتوانن بە کەڵکوەرگرتن لە بارودۆخێکی کراوەی ڕاگەیاندنی کە پێکهاتووە، سەرنجی ڕای گشتی ئەم وڵاتە بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. بەڵام هەندێک جیاوازی لە کەڵکوەرگرتن لە سیاسەتەکانی ئەم دوو وڵاتە هەیە.

یەکەم: دیپلۆماسی میدیایی ئێران لە عێراق

ئێران لە پێناو هەناردەکردنی شۆڕش بەردەوام بە “داگیرکردنی دڵی نەتەوەکان” گرنگیداوە و بەم پێیەوە دیپلۆماسی میدیایی، لە سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە لە عێراقدا جێی گرنگیپێدان بووە. یەکێک لەم بابەتانە ڕۆژنامەیە. هەر چەند کە ڕۆژنامە لە ئێراندا مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا هەژماری ڕۆژنامەکانی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە زۆر نییە. لە نێوان ڕۆژنامەکانی ئێرانی تەنیا ڕۆژنامەی «الوفاق» بە زمانی عەرەبی بڵاودەبێتەوە. بەڵام تیراژی کەمی ئەم ڕۆژنامەیە لە تەنیشت گۆڕینی سەرنجی خوێنەران بە شێوازەکانی دیکەی ڕاگەیاندنی، بووەتە هۆی نەناسراو مانەوەی لە کۆمەڵگەی عێراقیدا. بە کورتی ڕۆژنامە لە دیپلۆماسیی ڕاگەیاندنی ئێران لە عێراق، ئەوەندە جێگای سەرنج نییە. دووەمیان ڕادیۆیە. سەرمایەدانان لەسەر ڕادیۆی دەرەوەی سنوور لە سەرەتای شۆڕشی ئێران ئەوەندە بەرچاو نەبوو و لە دواتریشدا ئاڵوگۆڕی زۆری بە سەر نەهات. هەتا ساڵی ٢٠١٦ تەنیا ژمارەیەکی کەم لە ڕادیۆکانی ئێران بە زمانی عەرەبی بەرنامەیان بڵاودەکردەوە کە گرنگترینیان ڕادیۆ «پەیام» و ڕادیۆ «ئیسلام» بوون. ئەم ڕادیۆیە سەرنجی سەرەکی خۆی لەسەر پەرەپێدانی کولتووری ئیسلامیی ڕەسەن داناوە (رەحمانی و شەمس ئابادی، ٨٦:١٣٩٧)(2018).

هەروەها دەتوانین ئاماژە بە کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکانیش بکەین. ئێران لە ماوەی ٢٥ ساڵدا واتا ١٩٩١ هەتا ٢٠١٦، توانی ژمارەی کەناڵە تەلەفیزیۆنەکانی خۆی بگەیەنێتە ٢٥ کەناڵ کە هەندێک لەوان بە زمانی عەرەبی بەرنامە بڵاودەکەنەوە. ئێران لە نێوان ڕاگەیاندنەکانی کە هەیەتی وەکو تورکیا سەرمایەی سەرەکی خۆی لەسەر تەلەفیزیۆن دادەنێت. یەکەمین کەناڵی دەرەوەی سنوور و بە زمانی عەرەبی کە دایمەزراند کەناڵی «سەحەر» بوو کە هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە بە ڕۆژانە ٩٠ خولەک بەرنامەکانی دەستپێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٥ بوو بە کەناڵی ئاسمانی و سەربەخۆ بە ناوی «الکوثر» لە ساڵی ٢٠١٠ بەرنامەکانی بوون بە بیست و چوار کاتژمێر. زۆربەی بۆچوون و چڕبوونەوەی ئەم کەناڵە لەسەر پەرەپێدان و بەهێزکردنی بنیادە هزرییەکانی شیعە و نزیککردنەوەی شیعەکانی عەرەب لە سیستەمی ئێرانە. (Torfeh, 2016: 3). کەناڵێکی گرنگیتر «العالم»ە. العالم بە بڕوای زۆرێک لە خاوەنڕاکان بە کاریگەرترین ڕاگەیاندنی دەرەوەی ئێران لە قەڵەم دەدرێت. ئەم کەناڵە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە بەیرووت دەستبەکاربوو، دیمەشق، بەغدا و تاران بنکەی هەیە. کاتێ ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکانی شیدەکەینەوە دەبینین کە هەوڵەکانی چڕدەکاتەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی دەنگۆکان و هەواڵنێری. هەروەها پەیامی بنەڕەتی زۆرتر لەسەر دژایەتی لەگەڵ ئەمریکا و پێکهێنانی یەکێتی لە ناو عێراقە. کەناڵەکانی دیکەی کە خەریکی دروستکردن و هەواڵنێرین وەکو «المنار» بە بەڕێوەبەرایەتی گروپی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان، هەروەها «المیادین» کە بنکەی لە بەیرووتە و کەناڵەکانی دیکەشی لەسەر بنەمای بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دیپلۆماسیی ئێران کار دەکەن. بەڵام ئێران لە بواری سەرگەرمکردنیش کەناڵەکانی وەکو «آی فیلم»ی دامەزراندووە کە زۆرتر زنجیرە فیلمی مێژوویی-ئایینیە کە بە زمانی عەرەبی وەرگێڕاونەتەوە و لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەدا بڵاو دەبنەوە. (رەحمانی و شەمس ئابادی،١٣٩٧: ٨٨-٨٦)(2018). یەکێک لە لاوازییەکانی ڕاگەیاندنەکانی ئێران “دەوڵەتیی بوونێکی لە ڕادەبەدەرە” کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە پەیامە نێردراوەکانی ویست و داخوازی بینەرانی لەبەرچاو نەگرێت. لە بەرامبەر بە ئەخلاقگەرایی و دووریکردن لە ڕاکێشانی بینەر بە شێوازەکانی سەرنجڕاکێشی سێکسی، یەکێک لە چوارچێوە نەگۆڕەکانی سیاسەتی ڕاگەیاندنی ئێران لە بەرامبەر عێراقدا بووە. جگە لەوەش ئێران لە دیپلۆماسیی ڕاگەیاندنی خۆی لە عێراقدا لەسەر دووبەرەکی شیعە-سوننە لەم وڵاتەدا پێداگری ناکات و بە دوای پێکهێنانی یەکێتی لەناو کۆمەڵگەی پارچەکراوی عێراقی دراوسێیەتی (Torfeh,2016: 3).

دووهەم: دیپلۆماسیی میدیایی تورکیا لە عێراقدا

هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی تورکیا بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەورووپا کەشی ڕاگەیاندنی ئەم وڵاتە زۆرتر کراوە و لە دوای ئەوەشدا چەندایەتی و چۆنیەتی ڕاگەیاندنەکانیشی زۆرتر کرانەوە. هەروەها زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکانی مەدەنیی و سەربەخۆن. بە گشتی لە تورکیا ٢٤٥٩ ڕۆژنامە بڵاو دەبێتەوە کە ٢٣ ڕۆژنامە لە ئاستی ناوچە و ٥٥ ڕۆژنامە لە ئاستی نێونەتەوەییدان. ئەم ڕۆژنامانە زۆرتر بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی بڵاو دەبنەوە و بەمجۆرەش ڕێگایەکی دزەکردن لەسەر کۆمەڵگەی عێراق دروست دەکەن. هەروەها تورکیا لە ساڵانی ١٩٢٦ هەتا ٢٠١٧ توانییەتی ١٠٨٧ وێستگەی ڕادیۆیی دابمەزرێنێت کە ٣١ لەوانە نەتەوەیی و ١٠٠ دانەیان ناوچەیی و ٩٥١ لەوانە خۆجێیین. شیکردنەوە لەسەر ناوەڕۆکی بەرنامە ڕادیۆییەکانی تورکیا نیشاندەدات کە ئەم بەرنامانە جگە لە لایەنی بڵاوکردنەوەی هەواڵ، لەسەر لایەنی سەرگەرمی دیپلۆماسی ڕاگەیاندنی، بە تایبەت مۆسیقا کار دەکات. تەلەفیزیۆن زۆرتر لە هەر ڕاگەیاندراوێک بۆ تورکیا گرنگە. لە بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکانی تورکیا لەسەر بابەتی داگیرکردنی مێشک و دڵی خەڵکی عێراق کاردەکرێت. زیاتر لەوەی کە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و دەنگۆکانی بۆ گرنگ بێت لەسەر بابەتی سەرگەرمکردنی خەڵک ڕادەوەستێت. لەم پێناوەشدا زنجیرە دراماکان بە ناوەڕۆکی عەشق و ئەوجۆرەی کە لاوەکان پەسەندی دەکەن، بەرهەمدێنێت. هەڵبەت ئەوە بە مانای گرنگی پێنەدانی تورکیا بە لایەنی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و دەنگۆکانی دیپلۆماسیی نییە. هەروەها بەشێکی گەورە لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیا لە عێراق ڕەنگ و بۆنی دژە کورد و دژە شیعەی پێوە دیارە (رەحمانی و شەمس ئابادی،١٣٩٧: ٨٥-٨١)(2018). خشتەی ژمارە ١ دیپلۆماسیی ڕاگەیاندنی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا لە عێراقدا بە یەکەوە بەراورد دەکات.

      خشتەی ژمارە ١: بەراوردکردنی دیپلۆماسیی ڕاگەیاندنی ئێران و تورکیا لە عێراقدا

2-2-4. ئاڕاستەی زانستی و پەروەردەیی

لێکچوونی دیکەی دیپلۆماسیی کولتووری ئێران و تورکیا لە عێراقدا کەڵکوەرگرتن لە ئامرازەکانی زانستی و پەروەردەییە بۆ کاریگەریی لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵگەی عێراقی. بە گشتی ئەم ڕەهەندەی دیپلۆماسیی کولتووری بەرنامەی ئاڵوگۆڕی هاووڵاتیان بۆ خولی پەروەردەیی، کولتووری، زانستی، هونەری، وەرزشی و فێربوونی زمان، دروستکردنی قوتابخانە و دامەزراوەکانی پەروەردەیی لە وڵاتی بە ئامانج گیراو، وەرگرتنی خوێندکار و پێدانی بورسیەی خوێندن …هتد، لەخۆ دەگرێت (سەجادپوور و وەحیدی، ٨٤:١٣٩٠)(2011). لە بواری زانستی و پەروەردەییدا، ئێران بە دامەزراندنی زانکۆ و ناوەندی زانستی و ئایینی جۆراوجۆر لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات وەکو «جامعە المصطفی»، «زانکۆی نێونەتەوەیی ئال ئەلبەیت» و «زانکۆی ئەدیان و مەذاهب» کە ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری لە وڵاتە جیاوازەکان بە تایبەت لە عێراقەوە وەرگرتووە. بۆ وێنە زۆربەی خوێندکارانی زانکۆی نێونەتەوەیی جامعە المصطفی لە وڵاتانی دراوسێ و شیعەنشین بە تایبەتی عێراقین (رەفیع و نیک ڕەوش، ١١٤:١٣٩٢)(2013). بەڵام تورکیا لەسەر ئەم بەشە لە ئێران زۆر خێراتر کاریکردووە و پشتگیری و پشتیوانی زیاتری بە ئەنجام گەیاندووە. بە تایبەت لە دامەزراندنی قوتابخانە، زانکۆ، دامەزراوەکانی پەروردەیی و پێدانی بورسیەی خوێندن بە عێراقییەکان.

3-2-4. هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی زمانی فەرمی هەر دوو وڵات لە عێراق

یەکێکی تر لە خاڵە هاوبەشەکانی دیپلۆماسیی کولتووری دوو وڵاتی ئێران و تورکیا گرنگیدان بە پەرەپێدانی زمانی فەرمی خۆیان لە وڵاتی عێراقە. لەم بوارەدا هەر دوو وڵات کار و چالاکییان ئەنجامداوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای سەرکەوتنی شۆڕش دەستیکرد بە سەرمایەدانانی درێژخایەن بۆ کۆنترۆڵکردنی بیروڕا و ڕاکێشانی ویستەکانی زانایانی جیهانی ئیسلام لە پێناو بەرژەوەندییەکانی. بە تایبەت لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانستیدا، ژمارەیەکی زۆر خوێندکاران لە وڵاتانی جیاوازی جیهانی ئیسلام بۆ خوێندن لە ئێران وەردەگیرێن. لە سەرەتادا ئەم خوێندکارانە بۆ ماوەی شەش مانگ هەتا یەک ساڵ زمانی فارسیان فێر دەکرێت. ژمارەیەکی زۆریش لە عێراقیەکان بەم ئامانجەوە دەچن بۆ ئێران (درەخشە و غەفاری، ٢٥:١٣٩٠) (2011). هەروەها دامەزراوەکانی وەکو “جامعە المصطفی العالمیە” کە ڕێکخستنێکی نێونەتەوەییە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان بە تایبەتی لە عێراقدا لقی هەیە کە جگە لە پەروەردەی زمان و مەعارفی ئیسلامی دامەزراوەی پەروەردی باڵای لە زانستە مرۆییەکان و زمانی فارسی هەیە (درەخشە و غەفاری ٢٦:١٣٩٠)(2011). هەروەها دامەزراوەکانی تر وەکو فێرگەی زانستی ئایینی هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق لە پەرەپێدانی زمانی فارسی لە عێراقدا ڕۆڵیان هەیە. تورکیاش لە ڕێگەی بەردەوامی دیپلۆماسیی کولتووری خۆی کاریگەری زمان و ئەدەبیاتی تورکی پێشدەخات. ئەم وڵاتە هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری زانکۆ لە وڵاتی خۆی وەردەگرێت و بە پێدانی خزمەت و یارمەتی جۆراوجۆر زمانی تورکی لە ناو خوێندکارەکاندا پەرە پێدەدات. بابەتێکی کە بووەتە هۆی ئەوەی تورکیا زیاتر لە ئێران دەستی بڕوات لە عێراقدا، دامەزراندنی قوتابخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکانە بە زمانی تورکی کە ژمارەیەکی زۆر قوتابی و خوێندکاری زانکۆ لەوێدا دەخوێنن. لەبەرئەوەی کە دەرفەت و هەلومەرجی تایبەتی لە خوێندنگاکانی عێراق زیاترە. لە لایەکی تریشەوە کاریگەری زنجیرە دراماکانی تورکی لە کۆمەڵگەی عێراقدا هێندە زۆرە کە زۆربەیان حەز دەکەن زمان و دەستەواژەی تورکی فێربن.

 4-2-4. سەرنج و هەستیاری هاوبەشی دوو وڵات سەبارەت بە مەسەلەی کورد

بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە ئاستێکی زۆر باڵادا هۆکاری زۆر بەهێز لەخۆ دەگرێت. یەکێک لەم هۆکارانە ئەوەیە کە کوردستان بەشێک لە هەبوونی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیایە. ئافراندن و پێکهێنانی ناسنامەی کوردی سەربەخۆ لە هەریەک لە بەشەکانی کوردستان هەڕەشەیەکە لەسەر هەر کام لەم وڵاتانەی دراوسێ(زیباکەلام و عەبدوڵلا پوور، ٧١:١٣٩٠) (2011). لەبەرئەوەی وڵاتانی ئێران و تورکیا و سووریا کەمینەی کوردیان تێدایە لە دژی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کوردانن. چونکە لەوە دەترسن کاریگەریی لەسەر نەتەوەی کورد وڵاتانی ئەوانیشدا بکات. هەروەها بۆ پێشگرتن لە بیر و ئەندێشەی جیابوونەوەی کوردان لە وڵاتەکەیان، ئەوە هەموو کات پێداگری دەکەن لە سەروەری خاکی عێراق و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق. لەم بوارەدا هاوڕان و پشتیوانی لە یەکتر دەکەن (مێهری پوور، ٥٧:١٣٨١) (2002). بەگشتی لێکچوونی زۆر لە نێوان دیپلۆماسیی کولتووری ئێران و تورکیا لە عێراقدا هەیە کە بە هۆی کەڵکوەرگرتن لە ئامرازە لێکچووەکانە، بەڵام چۆنایەتی و چەندایەتی بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە جیاوازن کە ئاماژەمان پێکردن.

 

 

ئەنجام

لە دەیەکانی ڕابردوودا گرنگیپێدان و زیادبوونی هێزی نەرم لە بەرامبەر هێزی ڕەق، سیاسەتی ئەندێشە لە بەرامبەر بە سیاسەتی دەسەڵاتداری و ڕۆڵی گرووپە ناحکومییەکان لە پەیوەندی نێوان وڵاتەکان، بووەتە هۆی ئەوەی کە وڵاتەکان بەر بە دیپلۆماسیی گشتی و کولتووری لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیاندا بچن. ئەم بابەتە لە ڕێگەی هێزی ڕاکێشان یان هەمان دەسەڵاتی نەرم پێکدێت. ئێران و تورکیا لەم وڵاتانەن کە زۆریان پێویستی بە دیپلۆماسیی کولتووری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ کاریگەری لەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە. عێراق یەکێکە لەم وڵاتانە کە بووتە هۆی کێبڕکێ لە نێوان ئێران و تورکیا بۆ کاریگەری زیاتریان لەم وڵاتەدا. لەم بوارەدا هەر دوو وڵات لە ئامرازە جیاوازەکانی ڕاگەیاندن، زانستی-پەروەردەیی، ئایینی و …هتد، کەڵکوەردەگرن. وەکو سەلمێنراوەکانی لێکۆڵینی بەراوردکاری دیپلۆماسیی کولتووری ئێران و تورکیا لە عێراقدا، دەبێ بڵێین کە هەر دوو وڵات لە ڕوانگەی نموونەی بەڕێوەبەری و کردەوەیی کە چاودێری لەسەر ئامرازەکان هەیە، لێکچوونی زۆرتریان سەبارەت بە یەکتری هەیە، هەتا نموونەی پێکهاتەییەکانیان. بابەتی پێکهاتەی سیاسی سێکۆلاری تورکیا لەگەڵ نائایدیۆلۆژیکبوونی سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، هەروەها پەیوەندی ڕەگەزیی، زمانی و نەتەوەیی بەشێک لە عێراق لەگەڵ تورکیا لە هۆکارەکانی کاریگەری و سەرکەوتنی ئەم وڵاتە لە بەشی کردەوەیی بوونی دیپلۆماسیی کولتوورییە. لەم نێوەدا پێگەی باشتری ئابووری تورکیا سەبارەت بە ئێران، تەواوکەری باش بۆ بە هێزتربوونی دیپلۆماسیی کولتووری ئەم وڵاتە بووە. دامەزراندنی زانکۆی زۆر و جیاواز، پێشکەشکردنی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی، دامەزراندنی مەکتەبی ئایینی و تەنانەت دەستبەکارکردنی سوپەرمارکێت و فرۆشگەی خواردەمەنی و شتومەکی بەکارهێنانی ڕۆژانە  کە لە ڕاستیدا پەرەپێدانی کولتووری کاڵاکانی تورکیایە، ئەوەش نیشانی دەدات کە بەشی ئابووری تورکیا لەگەڵ بەشی کولتووری هاوکاری دەکەن. بەڵام ئێران بە گوێرەی ویستی هاوبەشی کولتووری، مێژوویی و ئایینی لەگەڵ عێراق پلە و پایەی تایبەتی لەم وڵاتەدا هەیە، بەڵام بەڕێوەبردنی لاواز و سەرنجی کەمی ئێران بۆ بابەتی دیپلۆماسیی کولتووری، هاوکات لەگەڵ دانانی سەرپەرشت و سپێردراوی زۆر لەم بوارەدا، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی سەرچاوەکان و لاوازی بەڕێوەبەرێتی. بە تایبەت کە ئێران زۆرترین سەرنجی لەسەر بابەتی شیعەگەری و بەهێزکردنی بەرەی خۆڕاگری داناوە کە ئەوش دەبێتە هۆی نەبوونی هەڵسووکەوتی دروست لەگەڵ هەموو کەسایەت و گرووپ و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی عێراق کە لە هەندێک شوێندا دژبەری لە بەرامبەر بە ئێراندا دروستکردووە. لە بەرامبەردا تورکیا هەیە کە بۆ کاریگەری زیاتر لە عێراق سەرەڕای ئەوەی بە بەراورد لەگەڵ ئێران ئامرازی کولتووری کەمتری هەیە، بە پراگماتیک و هەلپەرستی و بەرژەوەندیخوازی توانیویەتی سەرکەوتوو تر لە ئێران بێت. بەراوردکردنی ژمارەیەک لە ئامرازەکانی دیپلۆماسیی کولتووری هەر دوو وڵات نیشانی دەدات کە لە زۆربەی بابەتەکان وەکو وەرگرتنی خوێندکار و دیپلۆماسی زانستی و زانکۆیی، هەروەها بواری توریستی و بابەتی وەکو کاریگەری فیلم و زنجیرە دراماکانی تورکی لە کۆمەڵگەی عێراقی باشتر لە ئێران سەرکەوتنیان بە دەستهێناوە. ئەگەر بە تایبەت لەسەر دیپلۆماسی ڕاگەیاندنی باس بکەین چەندایەتی و چۆنیەتی ناوەڕۆکی ڕاگەیاندنەکانی وەکو ڕۆژنامە، ڕادیۆ و کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکانی ئێران سەبارەت بە ڕاگەیاندنەکانی هاوشێوە لە تورکیا لە ئاستێکی نزمتردان، لەبەرئەوەی کە ڕاگەیاندنەکانی ئێران دەوڵەتین و زۆربەی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بەشی کەرتی تایبەتن و ئەوەش خاڵی لاوازی ڕاگەیاندنەکانی ئێرانە. لە بەشی ئاڕاستەی زانستی و پەروەردەییش جووڵەی تورکیا لە بەراورد لەگەڵ ئێران، زۆرتر بووە وەکو دامەزراندنی قوتابخانە و بەشی پەروەردەیی و پێدانی کورسی خوێندن بە خوێندکارانی عێراقی و پشتیوانی زیاتر لە خوێندکاران. لە بواری پەرەپێدانی زمانی فەرمی ئەوە تورکیا خوێندنگە و دامەزراوەکانی پەروەردەیی زیاتری لە عێراق داناوە و خوێندکارانی عێراقی زۆرتر خەریکی خوێندن بە زمانی تورکی کردووە. بە گشتی سەرەڕای ئەوەی کە تورکیا لە عێراقدا دەرفەتێکی زۆری بۆ چالاکی کولتووری نییە، بەڵام دیپلۆماسیی کولتووری پلاندانراو و یەکپارچە و چالاکی بۆ خۆی داناوە. دەتوانین بڵێین ئێران لەوانەیە لە ئامانجەکانیدا نزیکی عێراق بێت، بەڵام ئەو ئامرازانەی کە تورکیا لە عێراقدا بە کاریان دەهێنێت تاڕادەیەک بە هێزترن. لە کۆتاییدا بۆ کەڵکوەرگرتنی زیاتر و بەکاریگەر تر لە دیپلۆماسیی کولتووری ئێران لە عێراق ئەم پێشنیارانە بە پێویست دەبینین:

– لەسەر بابەتی سیاسەت و ڕوانگە دەبێت ڕوونکردنەوەی بنەما و چەمکی هاوبەش هەبێ کە هەر دوو لایەن لێی تێبگەن.

– پێکهێنانی ژووری بیری دیپلۆماسیی گشتی ئێران لە ئاستێکی باڵادا.

– کەمکردنەوەی ژمارەی دەزگاکانی بەرپرسیاری دیپلۆماسیی کولتووری و پێکهێنانی هاوئاهەنگی لە نێوان ئەواندا.

– پەروەردەی هێزی مرۆڤی پسپۆڕ، ئاشنابوون بە زانستی بەڕێوەبەری، تێکەڵبوون و پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی لە بواری دیپلۆماسیی کولتووری.

– ڕەچاوکردنی ئاڕاستەی تەرخانکردنی سەرچاوەکان بە پێی هەڵسەنگاندنی کردەوەکان.

– کەڵکوەرگرتن لە توانایی ئێرانیانی دەرەوەی وڵات بۆ بە هێزکردنی دانوستانی خەڵک لەگەڵ خەڵک.

– وەرگرتنی خوێندکارانی دەرەوە لە وڵاتانی دیاریکراو بۆ خوێندن لە ئێران و پیدانی کورسی بۆ لقەکانی خوێندنی زمانی فارسی و ئێرانناسی.

– پلاندانان بۆ گەشپێدانی گۆڕینەوەی گەشتیار لە نێوان ئێران و وڵاتە دیاریکراوەکان.

– هەوڵ و تێکۆشانی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات.

کتابنامه‌

احمدی، ع. 1390 ایران، انقلاب اسلامی و ژئوپلتیک شیعه، تهران، اندیشه‌سازان نور.

احمدی، ع، موسوی، ا.(1398). جغرافیای شیعه و فرصت‌های ایران در قلمرو‌های شیعی جهان اسلام، در مجموعه‌ مقالات چهارمین کنگره‌ بین‌المللی جغرافیدانان جهان اسلام، زاهدان، دانشگاه سیستان و بلوچستان.

اطهری، اسدالله، عنایتی، شبکلایی، علی و محمد امین حسینی (1393) «بررسی تطبیقی قدرت نرم ایران و ترکیه در عراق و سوریه»، اسلام و علوم اجتماعی. 16 (11) صص 167 – 149

امیدی، علی و فاطمه رضایی (1390) «عثمان‌گرایی جدید در سیاست خارجی ترکیه، شاخص‌ها و پیامدهای آن در خاورمیانه». روابط خارجی، 3 (3) صص 267- 231

امینی، آرمین و سهراب علمداری (1391) «جهانی‌شدن فرهنگ و کارکرد دیپلماسی فرهنگی در سیاست خارجی»، راهبرد. 21 (65)، صص 413 – 393

بصیری محمدعلی و فهیمه خوانساری‌فرد (1395) «تبیین جایگاه دیپلماسی فرهنگی جمهوری اسلامی در قفقاز جنوبی»، فصلنامه تخصصی علوم سیاسی. 12 (35)، صص 104- 79

بوژمهرانی، حسن، پوراسلامی، مهدی (1393) «تهدیدهای نرم خودمختاری اقلیم کردستان عراق و تاثیر آن بر کردهای ایران»، جامعه‌شناسی سیاسی جهان اسلام. 2 (4)، صص 110- 87

بی‌بی‌سی فارسی (6 ژوئن 2020)، حضور چشمگیر ترکیه در بازار جهانی فیلم و سریال، قابل دسترسی در: https://www.bbc.com/persian/arts

بیگی، م. (1389). قدرت نرم جمهوری اسلامی ایران (مطالعه‌ی موردی لبنان)، تهران، دانشگاه امام صادق

پارساپور، ر، (1388). بغدادنامه (بررسی ریشه‌های ایرانی کشور عراق، بر پایه‌ی مستندات تاریخی)، تهران، مرکز مطالعات خلیج فارس.

پارساپور، روزبه (1389) «نقش ایران و عراق در تأمین امنیت خلیج فارس»، ماهنامه خلیج فارس و امنیت. 10 (104)، صص 22-1

جعفری، علی‌اکبر، نیک‌روش، ملیحه (1394) «منابع فرهنگی قدرت نرم جمهوری اسلامی ایران در عراق نوین»، فصلنامه قدرت نرم. 5 (12)، صص 50-29

جوادی ارجمند، محمد جعفر، امیرزاده، محمدرضا (1392) « بررسی تأثیر روابط فرهنگی بر روابط سیاسی ایران و عراق با تأکید بر انقلاب اسلامی»، پژوهش‌های انقلاب اسلامی. 2 (6)، صص 168-147

جوادی ارجمند، محمد جعفر، نادری، محمد، داودی، مهدی (1391) «دیپلماسی فرهنگی ایران در عراق و چشم‌انداز آینده‌ در روابط دو کشور»، نگرش‌های نو در جغرافیای انسانی، 4 (3) صص 186-173

حسن خانی، محمد (1384) «دیپلماسی فرهنگی و جایگاه آن در سیاست خارجی کشورها»، دانش سیاسی. 2 صص 148- 136

حیدری، محمد علی، رهنورد، حمید (1390) «نوعثمان‌گرایی و سیاست خاورمیانه‌ای ترکیه (با تاکید بر تحولات بهار عربی)»، ره‌نامه سیاست‌گذاری. 2 (2)، صص 98- 72

خبرگزاری آناتولی (17 جولای 2018)، آغاز فعالیت‌های آموزشی بنیاد معارف ترکیه در عراق، قابل دسترسی در: https://www.aa.com.tr/fa

خرازی محمدوندی، زهرا (1388) «تاثیر دیپلماسی فرهنگی بر منافع ملی کشورها»، مجله‌ مدیریت فرهنگی. 3 (6)، صص 122- 107

درخشه، جلال، غفاری، مصطفی (1390) «دیپلماسی عمومی جمهوری اسلامی ایران در جهان اسلام، فرصت‌ها، اقدامات، اولویت و دستاوردها»، مطالعات فرهنگی ارتباطات. 12 (16)،صص 48- 10.

دکمجیان، ه. (1377). اسلام در انقلاب جنبش‌های در جهان عرب، ترجمه حمید احمدی، تهران، انتشارات کیهان.

رحمانی، منصور، شمس‌آبادی، علی (1398) «بررسی مقایسه‌ای دیپلماسی رسانه‌ای ایران و ترکیه در عراق پساصدام»، راهبردهای سیاسی و بین‌المللی. 10 (3)، صص 93- 74

رفیع، حسین. نیک‌روش، ملیحه (1392) «دیپلماسی عمومی و قدرت نرم با تاکید بر قدرت نرم ایران در عراق»، پژوهش‌نامه‌ی روابط بین‌الملل. 6 (22)، صص 132- 99

زرقانی، سیدهادی، احمدی، ابراهیم، حکیمی خرم، علی (1399)، «اهمیت نقش و جایگاه دیپلماسی فرهنگی در بسط روابط ایران و ازبکستان»، پژوهش‌های سیاسی جهان اسلام. 10 (2)، صص 56-‌ 31.

زیباکلام، صادق، عبدالله‌پور، محمد‌رضا (1390) «ژئوپلیتیک شکننده‌ی کردستان عراق، عاملی همگرا در نزدیکی‌ کردهای عراق به اسرائیل»، فصلنامه‌ سیاست. 41 (4)، صص 75- 59.

سازمان فرهنگ و ارتباطات اسلامی (25 اسفند 1398)، نگاهی به دیپلماسی فرهنگی ترکیه در عراق، قابل دسترسی در: http://fr.paris.icro.ir7

سجاد‌پور، محمد‌کاظم، وحیدی، موسی‌الرضا (1390) «دیپلماسی عمومی نوین؛ چارچوب‌های مفهومی و عملیاتی»، فصلنامه سیاست. 41 (4)، صص95- 77

سنائی، اردشیر، عبدالله‌پور، محمد‌رضا (1388) «رویارویی ایران و آمریکا: رقابت در عرصه‌ی قدرت نرم و سخت»، مطالعات روابط بین‌الملل. 2 (8)، صص 187- 158.

صادقی، شمس‌الدین، مارابی، مهری، اکسا، نرگس (1395) «ایران – عراق: چشم‌اندازی بر راهبرد‌ی‌شدن مناسبات دو جانبه»، پژوهش‌های روابط بین‌الملل. 1 (22)، صص 162- 129

ضرغامی، برزین، شوشتری، سید‌محمد‌جواد، انصاری‌زاده، سلمان (1393) «ژئوپلیتیک شیعه یا هلال شیعه (مبانی، اهداف و رویکردها»، پژوهش‌های جغرافیای انسانی. 46 (1)، صص 214- 197

عراقی، غلامرضا (1394) «نقش دیپلماسی فرهنگی در صدور انقلاب اسلامی»، پژوهش‌های انقلاب اسلامی. 4 (14)، صص 179- 157

عظیم‌زاده اردبیلی، محمد منصور، مسعودنیا، حسین، امام‌جمعه‌زاده، جواد (1396) «سازه‌انگارانه‌ سیاست خارجی نوین ترکیه و رقابت با جمهوری اسلامی ایران»، مطالعات روابط بین‌الملل. 10 (38)، صص 128- 95.

غیاثی، هادی، برزویی، محمدرضا، نصیری، امید (1399)، «دیپلماسی فرهنگی آیین پیاده‌روی زیارت اربعین؛ ابعاد و راهبردها»، سیاست و روابط بین‌الملل، دوره‌ی چهارم، شماره 7، صص 247- 221.

فیلده، ه. (1343). مردم‌شناسی ایران، ترجمه عبدالله فریار، تهران، کتابفروشی ابن‌سینا.

قاسمی، محمدعلی (1395) «استراتژی ترکیه در قبال داعش»، مطالعات راهبردی. سال نوزدهم، 19 (3)، صص 114_ 93.

کمالی سرپلی، عبدالقادر (1388) «سیر تاریخی پیدایش حوزه‌های علمیه»، سخن تاریخ. 7، صص 74- 58.

مار، ف. (1380). تاریخ نوین عراق، ترجمه‌ محمد عباس‌پور، مشهد، بنیان پژوهش‌های اسلامی.

محمد‌پور، سعید (1383) «تاثیر عملیات‌های نامنظم قرارگاه رمضان در جنگ تحمیلی»، سیاست دفاعی. 12 (47)، صص 100- 75.

ملکی، محمد‌رضا. رازقندی، انیسه (1390) «دیپلماسی عمومی و دولت احمدی‌نژاد»: بازی در سطح خرد در خاورمیانه»، فصلنامه علوم سیاسی. 16، صص 132- 107.

منتی، ایوب، هادیان، ناصر (1398) «سیاست خارجی جمهوری اسلامی ایران در قبال عراق از منظر موازنه‌ تهدید (2018- 2003)، جامعه‌شناسی سیاسی جهان اسلام. 7 (15)، صص 164- 139.

مهری‌پور، ذبیح‌الله (1381) «کردستان عراق و سیاست‌های جمهوری اسلامی»، نشریه رافثه. 3، صص 42- 66.

نیکفر، جاسب، زمانی، ساسان، شفیعی‌سیف‌آبادی، محسن (1397) «تاثیر اختلافات داخلی در میان احزاب کرد بر ناکامی استقلال کردستان عراق»، پژوهش‌های سیاسی جهان اسلام. 8 (4)، صص 109- 77.

یورونیوز (29 می 2012)، بازتاب سریال‌ و فیلم‌های ترک در خاورمیانه، قابل دسترس در: https://per.euronews.com

Abedin, Mahan (2002), “Iranian Views on Regime Change in Iraq”, Jointly Published by United State Committee for a Free Lebanan and The Middle East Forum, Vol. 4, No. 11.

Arı, Tayyar (February 2019), Soft Power of Turkey and the Perception in the Middle East Until Arab Spring, In Book: Turkish Foreign Policy for Regional Co-Existence: From Soft Power to Smart Power.

Cetinsaya, Gokhan (2017), “Turkish-Iranian Relations Since the Renvalution`s, Turkish Review of Middle East Studies, Vol. 26, No. 1.

Coles, Isabel and Lucey, Catherine (Jan. 6, 2020), “Trump Pushes Iraq, Threatens Sanctions After Vote to Expel U.S. Troops”, The Wall Street Journal, Available At: https://www.wsj.com/articles/iraqi-parliament-votes-in-favor-of-

Duman, Bilgay (2015), “A New Controversial Actor in Post-ISIS Iraq: al-Hashd al-shaabi”, ORSAM Report, No: 198.

Eisenstadt, Michael (2015), “Iran and Iraq”, The Washington Institute for Near East Policy, Available At: http://www.washingtoninstitute.org.

Eisenstadt, Michael and Knights, Michael and Ali, Ahmed (2011), “Iran’s Influence in Iraq: Countering Tehran’s Whole-of-Government Approach”, Washington Institute for Near East Policy, Policy Focus 111, Pp: 3-4.

 

Jawhar, Raber Tal’at (2010), The Iraqi Turkmen Front, in Catusse, Myriam; Karam, Karam (eds.), The Lebanese Center for Policy Studies.

Torfeh, Masoume (2016), “The Role of Iran’s Media in Its Soft Power Policy”, Aljazeera Center for Studies, Avaliable At: Https://Studies.Aljazeera.Net.

Tremblay, Pinar (2014), “Turkish Shiites Fear Growing Hate Crimes”, Al Monitor, Available At: http://www.al-monitor.com/pluse/originall.

Triana, María (2017), “Managing Diversity in Organizations: A Global Perspective”, Avaliable At: Https://Www.Amazon.Com.__

[1] .خوێندکاری دکتۆرای گرووپی پەیوەندی نێونەتەوەیی، بەشی زانکۆی نێونەتەوەیی کیش، زانکۆی ئازادی ئیسلامی، دوورگەی کیش، ئێران

[2] . مامۆستای بانگهێشتکراوی گرووپی پەیوەندی نێونەتەوەیی بەشی زانکۆی نێونەتەوەیی کیش، زانکۆی ئازادی ئیسلامی، دوورگەی کیش، ئێران(نووسەری بەرپرسیار) [email protected]

[3]. مامۆستای یاریدەری زانستە سیاسیەکان و پەیوەندی نێونەتەوەیی، زانکۆی ئازادی ئیسلامی شیراز، ئێران

[4]. مامۆستای یاریدەری زانستە سیاسیەکان و پەیوەندی نێونەتەوەیی، زانکۆی ئازادی ئیسلامی تاران، (باشوور)، ئێران

[5] – ناونیشانی توێژینەوەكە بە فارسی بریتییە لە مطالعه تطبیقی دیپلماسی فرهنگی ایران و ترکیه در عراق ( 2003 تا 2020 )، فصلنامه علمی مطالعات روابط بین المللدوره 15 ، شماره 1 ، شماره پیاپی (57 )، بهار 1401 ، ص 56  27

Send this to a friend