خۆکوژیی منداڵان لە ئێران
(ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەیی)[1]
نووسینی: مریەم لوتفی
وەرگێڕانی: عەبدوڵڵا ڕەسوولی
پێش بەرایی:
ئەم سەرچاوەیە لە تلگرامی (امتداد) ەوە وەرگیراوە و لەبەر گرنگییەكەی لە سایتی (انگارە) دا بڵاو كراوەتەوە و دوو بەش پێك دێت، كە تێیدا ئامارەكانی خۆكوشتن ڕوون دەكاتەوە. زیاتر لە شێوەی ڕاپۆرتدایە و لەبەر گرنگی ئامارەكە بۆ توێژەران وەرگێڕان كراوە. ناونیشانی بابەتەكە لە امتداد بەم شێوەیەیە (گزارش تحقیقی «امتداد» درباره «خودکشی کودکان»196 کودک در 5 سال گذشته خودکشی کردند/بررسیهای «امتداد» مبتنی بر آمار رسمی منتشر شده در رسانهها از خودکشی حداقل یک کودک در هر 9 روز خبر میدهد.
بەرایی
عەبای ڕەشی داوەتە دەور شاڵی سەوزی حەریر، گێڵنەی ڕەشی چاوەكانی، پڕ لە ئازار و شەرم دەسووڕێن و دوای چەند چركە قفڵ دەبنە سەر دەستە گرێ كراوەكانی. بەڵام هەمیشە بزەی پێكەنین لەسەر لێوەكانیەتی. پێكەنینێك كە ڕوودەدات بۆ ئەوەی شەرمنی عاتكە بشارێتەوە. ١٦ ساڵیەتی. قوتابی پۆلی دەیەمە. تەنها پۆلی یانزەیەم لە گۆشەیەكی دووری دونیا. شوێنی زۆر دوور و لەبیركراو لە نزیكی گوندی تۆتان لە ٨٠ كیلومەتری شارۆچكەی بەنت لە باكووری خۆرئاوای نیك شار لە پارێزگای بەرفراوانی سیستان و بەلوچستان. هەتا دوو سێ ساڵ پێش، ئەم پۆلە و ئەم قوتابخانەش نەبوو و هاوتەمەنەكانی عاتكە و زەینەب و كولسوم و هاجەر و ماسی و نەسرین كە ئێستا بەوپەڕی شەوقەوە هاتوون بۆ ئەوەی دیواری قوتابخانەیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆیاخ بكەن، لە ماڵ دەمانەوە.
قوتابخانە بۆیاخ كراوە، بەڵام هێشتا ماتەمبارە. شوێنی بەتاڵی ماهو لەبەرچاوە. هەم لەبەرچاوی قوتابخانە و هەمیش منداڵەكانی قوتابخانە و هەمیش عاتكە كە لەنێو پۆلی بەتاڵ دانیشتوون و پێدەكەنن، بۆ ئەوەی بە پێكەنین كەمڕوویی و شەرمنی خۆیان بشارنەوە، “ماهو زۆر شاد بوو. زیاتر لەوانیتر لەگەڵ گەوهەر دەستەخوشک بوو. وا دەزانم گەوهەریش هاوسەرگیری كردووە. ساڵی پێشوو، ڕۆژەكانی كۆتایی تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم بوو. بەیانی هاتبووین بۆ قوتابخانە، ئەو نەهاتووە. یەكێك گوتی بیستوویەتی نەخۆشە، دڵی ئازاری هەیە، بەڵام بەهیچ كەس هیچ مەڵێن. بەهیچ شێوەیەك بیرمان لەوە نەدەكردەوە مردبێت. ڕۆشتینە تاقیكردنەوە، بەڵام لەوێدا لە یەكێك لە منداڵەكانم بیست خۆی كوشتووە.”
ماهو قوتابی یەكێك لە گوندەكانی دەوروبەری تۆتان بوو. هێشتا مردنی ماهو بۆ عاتكە ئاسایی نەبووەتەوە: “هەتا ڕۆژێك پێش ئەوەی كارێكی وەها بكات بۆ قوتابخانە دەهات. لەسەر كورسیەكەی لای دەستی من دادەنیشت. دەرەجەكانیشی باش بوو. دەیانگوت كێشەی خێزانی هەبووە. لەگەڵ دایكی بووەتە شەڕی و دوایی لە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و خۆكوژی كردووە”.
ڕێحان یەكێكی دیكە لە هاوپۆلەكانی ماهوە. كەسێكی قسەخۆشە. بەباشی قسە دەكات و ئەگەر هاوسەرگیری ناچاریی ئەمانی بدات دەیەوێت بخوێنێت و ببێتە مامۆستا، “لێرە كێشەی كچەكان زۆر زۆرە. تەنانەت بۆ هاوسەرگیریش ناتوانن بڕیار بدەن. لەكاتێكدا كە هەر كچێك مافی ئەوەی هەیە خۆی بڕیار لەسەر داهاتووی بدات. بڕیار بوو ماهوش هاوسەرگیری بكات. جلوبەرگی بوكێنی دووریبوو. بەڵام ئەوەندە سەخت لەگەڵ كچان ڕەفتار دەكەن، كە هەموویان بیر لە خۆكوژی دەكەنەوە. ساڵێك پێشتر لە ماهوش كچە پوورەكەی خۆكوژی كردبوو. هاوسەرگیری كردبوو و دووگیان بوو. ئەویش خۆی هەڵواسی و مرد. هەڵبەتە بەڕای من دەبێت مرۆڤەكان لۆژیكی بیر بكەنەوە. ڕێگەی باشتریش جیا لە مردن هەیە. بەڵام بەڕاستی ئەوەندە گوشارەکە زۆرە، كە بە هەر ڕووداوێك ژنان خۆیان هەڵدەواسن.”
بزەی پێكەنین لەسەر لێوەكانی عاتكە پاك بووەتەوە: “كچە پوورەكەی منیش لەگەڵ مێردەكەی بووە شەڕیان و خۆی هەڵواسی. بەڵام سوپاس بۆ خوا پێگەیشتن و ڕزگاریان كرد. منیش چەند جار بیرم لەم بابەتە كردۆتەوە” بەڵام ڕێحان قسەی پێ دەبڕێ و دەڵێت: “من هەتا ئێستا بیرم لە شتی وا نەكردۆتەوە و بیریشی لێ ناكەمەوە. هەمیشە لەگەڵ هاوڕێیەكانم لەم بارەیەوە قسە دەكەم.”
مریەم یەكێكی دیكە لە كچەكانی قوتابخانەیە. ساڵی پێشوو بە تلیاك هەوڵی خۆكوژی داوە، بەڵام زیندوو ما “بەناوی باوكمەوە ڕۆشتم و بایی ١٠ هەزار تمەنم كڕی. بە هیچ كەسێكیشم نەگوت. كاتێك خواردم سەرم گێژ چوو. شەو حاڵم خراپ بوو. بەیانی بە دایكمم گوت، بەڵام باوەڕی بە قسەكەم نەكرد. بە ئامۆژنم گوت، ئەوی منی گەیاندە نەخۆشخانەی بەنت. لەكاتی خۆی گەیشتم و ڕزگاریان كردم” مریەمیش لەگەڵ باوكی ببووە قسەیان: “لە خۆم، لە ژیانم ماندوو ببووم و دەموویست هەموو شتەكان كۆتایی بێت. بەڵام ئێستا خۆشحاڵم كە زیندووم”.
خۆكوشتن
١٣٣حاڵەت كە بە مردن كۆتایی هاتووە
ماهو دوای خۆكوژیی مرد. وەكو ژمارەیەكی دیكە لە منداڵان كە بە شێوەیەكی ناباوەڕانە بەرەو مەرگ ڕادەكەن و شتێكی زۆر لە بارەی كۆتایی چیرۆكەكە نازانن. بەپێی جارنامەی مافی منداڵ هەر مرۆڤێكی كەمتر لە ١٨ ساڵ پێیدەڵێن منداڵ. جارنامەیەك كە كۆنوانسیۆنێكی نێودەوڵەتییە و مافی مەدەنی، سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و كولتووری منداڵی تێدا باس كراوە. تاوتوێ كردنەوە لێكۆڵنەوەییەكانی ئیمتداد پیشانی دەدات، لە پێنج ساڵی ڕابردوو، واتە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ هەتا ٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ هەواڵی كوژرانی لانیكەم ١٩٦ منداڵ (ژێر ١٨ ساڵ) لە میدیا ڕەسمییەكانی وڵاتدا بڵاوبووەتەوە. بەڵام جەخت كردنەوە لەسەر ئەم بابەتە زەرورییە، كە ژمارەیەك لە هەواڵی خۆكوژی منداڵان، وەكو مردنی ماهو (ناوی خوازراو) و هەنگاونان بۆ خۆكوژی مریەم (ناوی خوازراو) و باقی كەسانێك كە لە گفتوگۆی چەند مانگی پێشووی پەیامنێری ئەم ڕاپۆرتە لەگەڵ قوتابیانی قوتابخانەی یەكێك لە گوندەكانی تۆتان ئاماژەی پێدرا، بە میدیایی نەكراوە و بەمشێوە شوێنێكی لە ئاماری ڕەسمیدا نییە. هەرچەندە هەموو كەسانێك كە لەم گفتوگۆیە سەرنجیان پێدراوە، ژێر ١٨ ساڵ و منداڵ بوون، بەڵام بەپێی هەندێ تێبینی دوورییمان لە ئاماژەپێدان بە وردەكاری زۆرتر لەبارەی ئەوانەوە گرتووە. بەكورتی ئەوەیە كە ئامارێكی ڕوون و ورد لەبارەی ڕێژەی خۆكوژی منداڵان لە ئێراندا نییە.
جەخت كردنەوە لەسەر بابەتێكی دیكەش پێویستە، ئەویش ئەمەیە كە ئەم ڕاپۆرتانە تەنها وێناكردنی بارودۆخی ئاراییە. ڕاپۆرتی لێكۆڵینەوەیی و لەسەر بنەمای شیكاریی ناوەڕۆكی ئاماری ڕەسمی بڵاوكراو لە میدیاكانە. ئەم ڕاپۆرتە دوای شیكاریی یان بە گوزارشتی نادروست هاندانی خۆكوژیی نییە. بەڵكو ئامانجی بڵاوكردنەوەی ئەم وشیارییە خێزانییە لە پشتیوانی و ئاڕاستەكردنی ڕۆحی و كۆمەڵایەتی منداڵەكانیانە. بۆ دەستڕاگەیشتن بەم ئامارە بەشی ڕووداوی ژمارەیەك لە میدیاكان بەتایبەت روكنا، ئێعتماد، ئێمنا، ڕویداد ٢٤ و لە هەندی حاڵەت فارس، ئێران و چەند میدیای دیكەش لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو تاوتوێ كراوە. تاوتوێی ئمتداد پیشان دەدات لە ١٩٦ حاڵەتی خۆكوژی لە ماوەی زەمەنی پێنج ساڵی ڕابردوو، ١٣٠ حاڵەت كچ و ٤٧ حاڵەت كوڕ و ١٩ حاڵەتیش ڕەگەزی منداڵەكە، كە خۆكوژی كردووە ئاماژەی پێنەدراوە.
هەروەها لە ١٩٦ حاڵەتی خۆكوژی منداڵانەی ژێر ١٨ ساڵ كە لە ساڵی ٢٠١٩ هەتا ئێستا میدیایی كراوە، ١٣٣ حاڵەتی مردنی لێكەوتۆتەوە و ٦٣ حاڵەتیش ڕزگاریان بووە. هەرچەندە بەردەوام بوونی ژیانی ژمارەیەك لەوان جیا لە خەساری ڕۆحی خەساری جیدی جەستەییشی لێكەتۆتەوە. بۆ نموونە كچێكی ١٦ ساڵ لە پارێزگای ناوەندی دوای خۆستنەخوارەوە لە بەرزایی زیندوو ماوە، بەڵام دەستی بڕاوەتەوە و كوڕێكی ١٥ ساڵیش لە خوزستان بەهۆی خۆهەڵواسین بێهۆش بووە.
شێواز و هۆكارەكانی خۆكوژی
شێوازی خۆكوژی منداڵەكان جیاوازە. بەڵام لەسەر بنەمای زانیاریی دەستەبەر بوو لە ١٩٦ حاڵەتی خۆكوژی بە میدیایی كراوی منداڵەكان، خۆخستنە خوارەوە لە بەرزاریی ٦٠ حاڵەتە، کە زۆرترین فراوانی هەیە. دوای ئەو خۆهەڵواسین ٥٠ حاڵەت، خواردنی حەب و مادەی هۆشبەر ٢٣ خاڵەت، بە چەكی گەرم ٧ خاڵەت، خۆسوتاندن ٥ حاڵەت، غەرق بوون ٣ حاڵەت و شێوازی خۆكوژی ٤٨ كەسیش ڕانەگەیەندراوە. هەروەها حاڵەتەكانی خۆسوتاندن تەنها تایبەت بە كچان بووە و خۆكوشتن بە چەك تەنها لەلایەن كوڕانەوە بووە.
لەسەر بنەمای زانیارییەكان كە بە تاوتوێ كردنی میدیاكان لەلایەن ئیمتدادەوە دەستەبەر بووە، خۆكوژی منداڵان لە پارێزگای تاران بە ٣٨ حاڵەت لە سەرەوەی لیستەكە دایە، دوای ئەو خوزستان ٣٧ حاڵەت، خۆراسانی ڕەزەوی ٣٤ حاڵەت، كوهكولویە و بویەر ئەحمەد ١٤ حاڵەت، كرماشان ١١ حاڵەت، كوردستان ٧ حاڵەت، ئازەربایجانی خۆرئاوا ٧ حاڵەت، گەیلان ٧ حاڵەت، ئیلام ٥ حاڵەت، لوڕستان ٤ حاڵەت، ئازەربایجانی خۆرهەڵات ٤ حاڵەت، مازەندەران ٣ حاڵەت، هورموزگان ٣ حاڵەت، سیستان و بەلوچستان ٣ حاڵەت، ئێسفەهان ٣ حاڵەت، پاریزگای ناوەندی ٢ حاڵەت، ئەردەبیل ٢ حاڵەت، فارس ٢ حاڵەت، قوم یەك حاڵەت، كرمان یەك حاڵەت، هەمەدان یەك حاڵەت، یەزد یەك حاڵەت، ئەلبورز یەك حاڵەت، زەنجان یەك حاڵەت و شوێنی خۆكوژی ٤ منداڵیش نادیارە.
هۆكاری خۆكوژی منداڵەكانیش جیاوازە. هەرچەندە وا دێتەبەرچاو ئینتمایەكی زۆر بۆ بەمیدیایی كردنی ئەم بابەتە نەبووە و لە هەندێ حاڵەت تەنانەت خێزانەكانیش لە هۆكاری ڕاستەقینەی ئەم هەنگاوە تۆقێنەرانەی منداڵەكانیان نائاگا بوون و یان ئامادە نەبوون ئاماژەی پێ بدەن. بەمەشەوە تاوتوێ كردنەكانی ئیمتداد پیشان دەدات ناكۆكی خێزانی، هاوسەرگیری ناچاری، منداڵ هاوسەریی و منداڵی دایك زۆرترین فراوانی لەنێو ئەم ١٩٦ حاڵەتەی خۆكوژی هەیە، كە بە میدیای كراوە، بەتایبەت لەبارەی منداڵانی كچ، هەژاری، خەمۆكی و تێكچوونی دەروونی و كێشەی خوێندن لە پلەكانی دواتردان. لە زۆربەی حاڵەتەكانیش ئاماژە بە هۆكاری خۆكوژیی منداڵەكان نەدراوە.
خاڵی دیكە ئەوەیە كە لەسەر بنەمای بینراوە دەستەبەربووەكان كەمترین تەمەنی خۆكوژی منداڵەكان ٨ و ٩ ساڵ بووە، كە بەداخەوە لە كاتی یاری و خواردنی حەبی برنج لە جیاتی حەبی ڤیتامین سێ بووە، كە بە مەرگ كۆتایی هاتووە.
ساڵی ٢٠١٩
٢١ی ئازار هەتا ٢٠ی نیسان
کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە ئەسفەهان، هۆکار: دەستدرێژی کراوەتە سەر، شێواز: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری قوم، هۆکار: نادیارە، شێواز: هەوڵیدا لە پردی پەرینەوە خۆی بخاتەخوارەوە، ڕزگاری بوو/ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە کاشان، هۆکار: نادیارە، شێواز: لە نهۆمی پێنجەمەوە خۆی خستەخوارەوە، ئەنجام: مردن/ ڕوکنا
٢١ی نیسان هەتا ٢٠ی ئایار
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ، هویزە لە پارێزگای خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خنکان لە ڕووبار، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە تاران، هۆکار: نادیار، شێواز: لە نهۆمی چوارەمەوە خۆی خستەخوارەوە، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا/ ڕوکنا
٢١ی ئایار هەتا ٢٠ی حوزەیران
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە بۆجنورد، خۆراسانی ڕەزەوی، هۆکار: تێکچوونی دەروونی، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە پردی پەڕینەوە، ڕزگاری بوو/ڕوکنا
٢١ی حوزەیران هەتا ٢٠ی تەمموز
کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری ڕەشت سەر بە پارێزگای گیلان، هۆکار: گوشاری دەروونی بەهۆی گیان لەدەستدانی هاوڕێیەکی، هەوڵی خۆخستنەخوارەوە لە پردی پەڕینەوەی دا، ڕزگاری بوو/ ڕۆکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری ئەراک لە پارێزگای ناوەندی، هۆکار: نادیارە، شێواز: لە نهۆمی شەشەمەوە خۆی خستەخوارەوە، ڕزگاری بوو، بەڵام دەستی ڕاستی بڕایەوە/ ڕۆکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە مەشهەد، خۆراسانی ڕەزەوی، هۆکار: منداڵی دایک، شێواز: لە بەرزاییەوە خۆی خستەخوارەوە، لە ئەنجامدا مرد/ ڕۆکنا
٢١ی تەمموز هەتا ٢٠ی ئاب
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە تاران، هۆکار: کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵان دەستدرێژی دەکاتە سەری، شێواز: خواردنی حەبی برنج، ڕزگار کرا/ڕوکنا
کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە تاران لەگەڵ کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ کە دەستدرێژی کردبووە سەری، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە دیشموک لە پارێزگای کۆهکولویە و بۆیر ئەحمەد، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆسووتاندن، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
٢١ی ئاب هەتا ٢٠ی ئەیلول
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە تاران، هۆکار: ناکۆکی لەگەڵ بنەماڵە سەبارەت بە جلوبەرگ، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە نهۆمی چوارەمەوە، لە ئەنجامدا مرد/ ئیمنا
-٢١ی ئەیلول هەتا ٢٠ی تشرینی یەکەم
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە تاران، هۆکار: ترس لە براکەی بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێک، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە سەربانی ماڵەوە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی تشرینی یەکەم هەتا ٢٠ ی تشرینی دووەم
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری ئیسفەهان، هۆکار: نادیارە، شێواز: هەوڵی خۆخستنەخوارەوە لە ئۆڤەرپاسێکەوە، ڕزگاری بوو/ئیمنا
٢١ی تشرینی دووەم هەتا ٢٠ کانوونی یەکەم
کچێکی هەرزەکار، هۆکار: نادیار، شێواز: کەوتنە ژێر شەمەندەفەر، لە ئەنجامدا مرد/ ئیمنا
کچێکی هەرزەکار و هاوڕێکەی، هۆکار: نادیار، شێواز: خۆخستنە ژێر شەمەندەفەر، لە ئەنجامدا مردن/ئیمنا
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە لەڤاسان سەر بە پارێزگای تاران، هۆکار: نادیارە، شێواز: لە پردێکی پەڕینەوە خۆی خستەخوارەوە، ڕزگار کرا/ ڕوکنا
٢١ی کانوونی یەکەم هەتا ٢٠ی کانوونی دووەم
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە کۆهکولویە و بۆیر ئەحمەد، هۆکار: منداڵ _ دایک، شێواز: خۆسوتاندن، بووە هۆی مردنی/ئیمنا
٢١ی کانوونی دووەم هەتا ٢٠ی شوبات
دوو خوێندکاری کچ لە شاری دوروود لە لوڕستان، هۆکاری: دەرکردنیان لە قوتابخانە، شێواز: خواردنی حەبی برنج، بووە هۆی مردنیان/ ڕۆکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە تاران، هۆکاری: ئالوودەبوونی باوک بە مادەی هۆشبەر، ڕێگە: خواردنی حەبی برنج، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە گەیلان، هۆکار: نادیار: شێواز: هەوڵی خۆخستنە خوارەوە لە ئۆڤەرپاسێک دەدات، ڕزگاری بوو/ڕوکنا
٢١ی شوبات هەتا ٢٠ی ئازار
دوو کچی تەمەن ١٤ ساڵان و هاوپۆلێک لە شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان، هۆکار: نادیارە، شێواز: هەڵواسین، بووە هۆی مردن/ڕوکنا
– ساڵی ٢٠٢٠
٢١ی ئایار هەتا ٢٠ی حوزەیران
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری سەقز لە پارێزگای کوردستان، هۆکار: چەند ڕۆژێک پێش لە هاوسەرگیری و هەژاریی بنەماڵە، شێواز: خۆهەڵواسین، ئەنجام، مردن/ ڕوکنا
کوڕێکی ١١ ساڵان لە کرماشان، هۆکار: هەژاری، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ئێعتماد
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە کرمان، هۆکار: بە زۆر زەواج کردن، شێواز: خواردنی حەب، ڕزگاری بوو/ڕوکنا
کوڕێکی تەمەن ٩ ساڵ لە کرماشان، هۆکار: هەژاری و ئالوودەبوونی باوک، شێواز: حەبی میتادۆن، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی حوزەیران هەتا ٢٠ی تەمموز
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە سەرەخس لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، هۆکار: منداڵ _ دایک و منداڵی هاوسەرەکەی، شێواز: بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی ئیلام، هۆکار: هەژاری، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ئێعتماد
٢١ی تەمموز هەتا ٢٠ی ئاب
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری خەمام لە پارێزگای گەیلان ڕزگارکرا، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆخستنە خوارەوەی لە پردێکی پەڕینەوە/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە تاران، هۆکار: دیار، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە نهۆمی سێیەمەوە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
دوو کچی تەمەن ١٤ و ١٥ ساڵ لە یەک کاتدا لە بابۆلسەر سەر بە پارێزگای مازەندەران، هۆکار: ناکۆکی بنەماڵەیی، شێواز: خواردنی حەبی برنج، بووە هۆی مردن/ ڕۆکنا
٢١ی ئاب هەتا ٢٠ی ئەیلول
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئابادان سەر بە پارێزگای خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: لە نهۆمی چوارەوە خۆی خستە خوارەوە، لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا/ ڕوکنە
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری کرماشان هەوڵیدا لە بەرزاییەکەوە بکەوێتە خوارەوە و ڕزگاری بوو/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٤ ساڵان لە شاری سنە لە پارێزگای کوردستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی گیان لەدەستدانی/ ڕوکنا
سێ کچی تەمەن ٨ و ٩ و ١٢ ساڵ لە یەک کاتدا لە ئاستانەی ئەشرەفیە لە پارێزگای گەیلان، هۆکار: یاریکردن، ڕێگە: خواردنی حەبی برنج، بووە هۆی مردنیان/ ڕوکنا
٢١ی ئەیلول هەتا ٢٠ی تشرینی یەکەم
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ڕەبات کەریم لە پارێزگای تاران، هۆکار: ناکۆکی لەگەڵ باوکی و دەزگیرانەکەی، شێواز: خواردنی حەبی برنج، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری کوهدەشتی لوڕستان، هۆکار: دەرنەچوون لە تاقیکردنەوەی وەرگرتن، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە نهۆمی چوارەمەوە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە تاران، هۆکار: یاریی نەهەنگی شین، شێواز: خۆهەڵواسین بە چەتر، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە شاری ڕەی سەر بە پارێزگای تاران، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی ئەردەبیل، هۆکار: نادیارە، شێواز: تەقەکردن بە چەک، بووە هۆی گیان لەدەستدانی/ ڕوکنا.
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە ورمێ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هۆکار: نەبوونی تابلێت، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕۆکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە نەیشابوور سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، هۆکار: ناکۆکی بنەماڵە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا.
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە نەیشابووری پارێزگای خۆراسان ڕەزەوی (لە هەمانکاتدا لەگەڵ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ)، هۆکار: ناکۆکی بنەماڵەیی، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنیان/ ڕوکنا
مێردمنداڵێکی ١١ ساڵان لە شاری بوشەهر سەر بە پارێزگای خوزستان، هۆکاری: نەبوونی کەرەستەی پەروەردەی مەجازی، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ئیمنا
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە پارێزگای بوشەهر، پارێزگای خوزستان، هۆکار: هەژاریی، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری بوشەهر سەر بە پارێزگای خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ئیمنا
کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵ لە هەمەدان، هۆکار: یاری مۆمۆ، شێواز: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ئیمنا
٢١ی تشرینی یەکەم هەتا ٢٠ ی تشرینی دووەم
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری ڕامهورمۆزی خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ئیمنا
٥ خۆکوژی هاوشێوە لەگەڵ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری ڕامهورمۆز، خوزستان/ ئیمنا
٢١ی تشرینی دووەم هەتا ٢٠ کانوونی یەکەم
کچێکی تەمەن ٨ ساڵان لە بەندەرعەباس لە پارێزگای هورمزگان بە بەشداری هاوڕێ ١٢ ساڵانەکەی، هۆکار: یاریکردنی خۆکوشتن، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە خۆراسانی ڕەزەوی، هۆکار: خەمۆکی، شێواز: خۆهەڵواسیین لە فەرمانگەی بێهزیستی، بووە هۆی مردنی/ خۆراسان
کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی ورمێ لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هۆکاری: هاوسەرگیری منداڵ و ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی، شێواز: خۆسووتاندن، بووە هۆی مردنی/ هەمشەهری
کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە تاران، هۆکار: یاداشتێکی نووسیوە کە لە ژیان بێزار بووە، شێواز: بە دەمانچە ، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە/ ئیمنا
، کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە تاران، هۆکار: یاریکردنی مۆمۆ، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە نهۆمی پێنجەمەوە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری ورمێی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هۆکار: ناکۆکی خێزانی، شێواز: خۆسوتاندن، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری ڕامهورمۆزی خوزستان، هۆکار: هەژاری بۆ دابینکردنی مۆبایلێکی زیرەک بۆ درێژەدان بە خوێندن و خێزانەکەی لەگەڵیدا ناکۆک بوون، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردن/ ئێعتماد
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە گوندەکانی ئابادان لە خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی گیان لەدەستدانی/ ڕوکنا
کوڕێکی هەرزەکار لە ئابادان لە پارێزگای خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کوڕێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە مەشهەد، خۆراسان، ڕەزەوی: هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە بورجێکەوە، لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری ڕامهورمۆزی خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ئیمنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە تاران، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی کانوونی دووەم هەتا ٢٠ی شوبات
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە گەچساران لە پارێزگای کۆهکولویە و بۆیر ئەحمەد، هۆکار: نادیارە، شێواز: لە ئۆڤەرپاسێکەوە خۆی خستە خوارەوە، ڕزگارکرا/ ڕوکنا
دوو کچی هەرزەکار لە یەک کاتدا لە دێزفول سەر بە پارێزگای خوزستان، هۆکار: کێشەی خێزانی، شێواز: حەبی برنج، بووە هۆی مردنیان/ ڕوکنا
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری ماهشەهر سەر بە پارێزگای خوزستان، هۆکار: هەژاریی، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە دیشموک لە پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیر ئەحمەد، هۆکار: شەڕ لەگەڵ برا، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنە
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە دیشموک لە پارێزگای کۆهکولویە و بۆیار ئەحمەد، هۆکار: نادیارە، شێواز: فیشەک بەسەرەوە نان، لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا/ڕوکنا
هەرزەکارێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە مزگەوت سلێمان لە پارێزگای خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
٢١ی شوبات هەتا ٢٠ی ئازار
کچێکی هەرزەکار لە تاران، هۆکار: تێکچوونی ڕەگەزی و کێشەی لەم بوارەوە، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە پرد، ڕزگاری بوو/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە تاران، هۆکاری: هاوسەرگیری منداڵ و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەت، شێواز: لە نهۆمی چوارەمی ماڵەوە خۆی خستە خوارەوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە هۆرموزگان، هۆکار: نادیارە، شێواز: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
سێ کچی هەرزەکار لە یەک کاتدا لە دێهدەشت، کۆهکولویە و بۆیرئەحمەد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە نهۆمی سێهەم، ڕزگاریان بوو/ ڕوکنا
– ساڵی ٢٠٢١
٢١ی ئازار هەتا ٢٠ی نیسان
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە هۆرموزگان، هۆکار: نادیارە، شێواز: نادیارە، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە تایباد سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، هۆکار: هاوسەرگیری منداڵ، شێواز: خواردنی حەبی برنج، بووە هۆی مردنی/ ڕۆکنا
کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە ئابادان سەر بە پارێزگای خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی گیان لەدەستدانی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە تاران، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین بە خاولی، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە تاران، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی نیسان هەتا ٢٠ی ئایار
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ئابادان سەر بە پارێزگای خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی ئایار هەتا ٢٠ی حوزەیران
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە تاران، هۆکار: ناکۆکی لەگەڵ کوڕە خۆشەویستەکەی، شێواز: لە نهۆمی دووەمی ماڵەوە خۆی خستە خوارەوە، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە پیرانشار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی گیان لەدەستدانی/ ڕوکنا
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئابادان لە پارێزگای خوزستان، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی/ ڕوکنا
٢١ی حوزەیران هەتا ٢٠ی تەمموز
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ئابادان لە پارێزگای خوزستان ڕزگاری بوو، هۆکار: نادیارە، شێواز: چەقۆ لێدان لە دەمارێک/ ڕوکنا
٢١ی تەمموز هەتا ٢٠ی ئاب
٥ خوێندکاری کچ لە شاری ڕامهۆرموز سەر بە پارێزگای خوزستان، هۆکار: نەبوونی مۆبایل و تابلێت بۆ خوێندنی مەجازی، شێواز: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی ئاب هەتا ٢٠ی ئەیلول
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە مەشهەد خۆراسان ڕەزەوی، منداڵ هاوسەرگیریی، هۆکار: ئالوودەبوونی باوک و مێردکردنی زۆرەملێ، شێواز: هەوڵی داوە خۆی بخاتە بەر ئۆتۆمبیل، ڕزگاری بووە/ ڕۆکنا
مێردمنداڵێکی ١٦ ساڵان لە شیرازی سەر بە پارێزگای فارس، هۆکار: دەمەقاڵێ لەگەڵ براکەی و کوشتنی براژنی، شێواز: تەقە لە سەری، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا / ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری سنە سەر بە پارێزگای کوردستان، هۆکار: هاوسەرگیری منداڵ، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ئێعتماد
-٢١ی ئەیلول هەتا ٢٠ی تشرینی یەکەم
کچێکی ١٣ ساڵان لە شاری سنە لە پاریزگای کوردستان، هۆکار: ڕێگریکردنی باوکی لە درێژەدان بە خوێندن، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە یەزد، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆی خستە بەر شەمەنەفەر، ڕزگاری بوو/ ڕۆکنا
٢١ی تشرینی یەکەم هەتا ٢٠ ی تشرینی دووەم
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە خوڕەمشار سەر بە پارێزگای خوزستان، هۆکار: هاوسەرگیری منداڵ، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٤ ساڵان لە خوڕەمشاری سەر بە پارێزگای خوزستان ڕزگار کرا، هۆکار: کێشەی بنەماڵەیی، شێواز: هەوڵیدا لە ئۆڤەرپاسێکەوە خۆی بخاتە خوارەوە، ڕزگاری بوو/ ڕۆکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە تاران، هۆکار: ناکۆکی لەگەڵ دایکی سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ کوڕێک، شێواز: لە نهۆمی سێیەمی ماڵەوە خۆی خستەخوارەوە، گیانی لەدەستدا/ ڕوکنا
کوڕێکی کۆڵبەر تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری پاوەی کرماشان، هۆکار: دەستگرتن بەسەر هێستر و بارەکەی، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە تاران، هۆکار: نادیارە، شێواز: لە سەربانەوە خۆی خستە خوارەوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی/ ڕوکنا
٢١ی تشرینی دووەم هەتا ٢٠ کانوونی یەکەم
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئابادان، خوزستان، شێواز: هەوڵی خۆخستنەخوارەوە لە نهۆمی چوارەمی مۆڵێکی داوە، هۆکار: ناکۆکی خێزانی، ڕزگاری بووە/ ڕوکنا
٢١ی کانوونی یەکەم هەتا ٢٠ کانوونی دووەم
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ، لە تاران، شێواز: کەوتنە خوارەوە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەکەوە، باوکی لەگەڵیدا دەمەقاڵەی بووە لەسەر پەیوەندیی ئەو لەگەڵ کوڕێک، کە بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی شوبات هەتا ٢٠ی ئازار
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ، لە مەشهەد، خۆراسانی ڕەزەوی، هۆکار: کێشەی خێزانی، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە نهۆمی ١١، لە ئەنجامدا مردن/ رویداد ٢٤
ساڵی ٢٠٢٢
٢١ی ئازار هەتا ٢٠ی نیسان
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانی شاری کرماشان، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە پردی پەڕینەوە، هۆکار: ناکۆکی بنەماڵەیی، ڕزگارکرا/ ڕۆکنا
٢١ی نیسان هەتا ٢٠ی ئایار
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ، لە شاری پەهرا لە سیستان و بەلوچستان، هۆکار: کێشەی خێزانی، شێواز: خواردنی حەب، بووە هۆی مردن
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ، لە یەکێک لە گوندەکانی سیستان و بەلوچستان، هۆکار: کێشەی خێزانی، شێواز: نادیارە، بووە هۆی مردن
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ، شوێن: نادیار، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە بەرزاییەوە، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ، منداڵ هاوسەریی و منداڵ دایکی، شوێن: گوندەکانی کرماشان، شێواز: خۆسووتاندن، هۆکار: کێشەی بنەماڵەیی، بە هۆی مردنی
کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ خۆخستنەخوارەوە لە بەرزاییەوە، ڕزگاری بوو.
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی بەنت لە سیستان و بەلوچستان، هۆکار: کێشەی سۆزداری و خێزانی، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی
٢١ی ئایار هەتا ٢٠ی حوزەیران
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە کوردستان، هۆکار: کێشەی دەروونی و سۆزداری، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە باڵەخانە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە تاران، هۆکار: کێشەی خوێندن، شێواز: خۆخنکاندن بە سەرپۆش، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە مەشهەد، خۆراسان ڕەزەوی، هۆکار: دەستدرێژی کراوەتە سەر، شێواز: خواردنی حەب، ڕزگاری بوو/ خۆراسان
٢١ی ئاب هەتا ٢٠ی ئەیلول
بەڕێوەبەری پەروەردەی نەیشابوور: ١٩ حاڵەتی هەوڵی خۆکوشتنی شکست خواردوو لەنێو خوێندکارانی نەیشابوور لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی تۆمار کراوە. هیچیان لە ئەنجامدا مردنیان نەبووە و پێنجیان پەیوەندییان بە کێشەی خێزانییەوە هەبووە و ئەوانی دیکەش بۆ نمایشکردن و بەدەستهێنانی خاڵ بوون. زۆربەی ئەو حاڵەتانە لە ئاستی خوێندنی یەکەم و دووەمی ناوەندی بوون./ ڕۆکنا
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ئابادان، پارێزگای خوزستان، هۆکار: کێشەی خێزانی، شێواز: تەقەکردن بە دەمانچە، ئەنجام گیان لەدەستدان/ ڕوکنا
-٢١ی ئەیلول هەتا ٢٠ی تشرینی یەکەم
کوڕێکی هەرزەکار لە ئەردەبیل، هۆکار: نادیارە، شێواز: نادیارە، ڕزگاری بوو/ڕویداد 24
٢١ی تشرینی یەکەم هەتا ٢٠ تشرینی دووەم
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە مێهرشار لە پارێزگای ئەلبورز، شێواز: لە نهۆمی پێنجەمەوە خۆی خستەخوارەوە، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی گیان لەدەستدان/ ڕوکنا
٢١ی تشرینی دووەم هەتا ٢٠ کانوونی یەکەم
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ، لە خوی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هۆکار: کێشەی خێزانی، شێواز: خۆکوشتن بە تاپڕ، لە ئەنجامدا گیان لەدەستدان/ ڕوکنا
کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ، لە جۆلفا لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، شێواز: نادیارە، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە تەورێزی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، هۆکار: کێشەی خێزانی، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە نهۆمی حەوتەمەوە، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
٢١ی کانوونی یەکەم هەتا ٢٠ کانوونی دووەم
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری ماهشەهر لە خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە بەرزاییەوە، لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری ئەهواز لە خوزستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا/ڕوکنا
٢١ی کانوونی دووەم هەتا ٢٠ی شوبات
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ، لە شاری سنە سەر بە پارێزگای کوردستان، شێواز: هەوڵی خۆخستنە خوارەوەی لە پردی پەڕینەوە، هۆکار: نادیارە، ڕزگاری بوو
ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵە لەگەڵ هاوپۆلەکەی لە شاری سنە سەر بە پارێزگای کوردستان ڕزگاری بووە، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە پردی پەڕینەوە، هۆکار: نادیارە.
٢١ی شوبات هەتا ٢٠ی ئازار
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری مەشهەد، خۆراسان، ڕەزەوی، هۆکار: کێشەی خێزانی، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە ئۆڤەرپاسێکەوە، ڕزگاری بوو/ خۆراسان
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری مەشهەد، خۆراسان، ڕەزەوی، هەوڵی خۆکوشتنی لەگەڵ هاوڕێکەی دا، هۆکاری: کێشەی خێزانی، شێواز: هەوڵی خۆخستنەخوارەوە لە ئۆڤەرپاسێکەوە، ڕزگاری بوو/ خۆراسان
ساڵی ٢٠٢٣
٢١ی ئازار هەتا ٢٠ی نیسان
کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ، لە تاران، شێواز: خۆهەڵواسین لەبەردەم برا ٤ ساڵانەکەی، هۆکار: ناکۆکی لەگەڵ باوەژنی، بووە هۆی مردن/ ئێران
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، لە یەکێک لە گوندەکانی دیواندەرە لە پارێزگای کوردستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردن/ ئێعتماد
٢١ی ئایار هەتا ٢٠ی حوزەیران
کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە تاران، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: ئالوودەبوون و هەڵسوکەوتی خراپی باوک، ڕزگاری بوو/ ڕۆکنا
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە کرماشان، هۆکار: هاوسەرگیریی زۆرەملێ، شێواز: خۆکوشتن بە تاپڕ، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا
، کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە تاران، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە پەنجەرەی ماڵەوە، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
٢١ی حوزەیران هەتا ٢٠ی تەمموز
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە نەسیم شار سەر بە پارێزگای تاران، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە پردێکی پەڕینەوە ، هۆکار: نادیارە، ڕزگاری بوو/ ڕوکنا
٢١ی تەمموز هەتا ٢٠ی ئاب
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری ڕەشت سەر بە پارێزگای گەیلان، بەهۆی خۆخستنەخوارەوە لە ئۆڤەرپاسێکەوە، ڕزگاری بوو، هۆکار: ناکۆکی خێزانی/ ڕۆکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، شار: نەناسراو، شێواز: خواردنی مادەی هۆشبەر، هۆکار: بەشوودانی زۆرەملێ، ڕزگاری بوو/ئێران
-٢١ی ئەیلول هەتا ٢٠ی تشرینی یەکەم
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، تاران، هۆکار: ئەگەری نەخۆشی دەروونی، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە نهۆمی دووەمی ماڵەوە، بووە هۆی مردن/ ڕوکنا
کوڕێکی ١٧ ساڵان، ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ئێعتماد
خۆکوشتنی کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵان لە ئەهواز سەر بە پارێزگای خوزستان (هێوەری مونا حەیدەری)، هۆکارەکەی: هەندێک دەڵێن ئازاری ویژدانی بۆ کوشتنی بووکەکەی، هەندێکیش دەڵێن ناکۆکی هەبووە لەگەڵ باوکی لەسەر نەکڕینی ئۆتۆمبێل، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردنی/ئێعتماد
باران کچە هەرزەکارێک، عەبدانان لە پارێزگای ئیلام، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ئێعتماد
٢١ی تشرینی یەکەم هەتا ٢٠ی تشرینی دووەم
کچە ئامۆزای باران، ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، شێواز: خۆهەڵواسین لە ڕۆژی چلەی باران، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ئێعتماد
حەمیدە، کچێکی هەرزەکار، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شەبستەر لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، شێواز: حەبی برنج، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی.
زارا کچێکی هەرزەکار، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شەبستەر لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، شێواز: حەبی برنج، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی.
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری بابۆڵسەر لە پارێزگای مازەندەران ڕزگارکرا، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە پردی پەڕینەوە/ ڕوکنا
کچێکی هەرزەکار، لە تاران، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە نهۆمی هەشتەمی خانوویەکەوە لەسەر ڕێگەی خێرای نەواب، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ، تاران، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە باڵکۆنی ماڵەوە، هۆکاری: “ماندووبوون لە ژیان”، بووە هۆی مردنی/ هەمشەهری ئۆنلاین
کوڕە هەرزەکارێک لە تاران، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە نهۆمی سێیەمی قوتابخانە، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی تشرینی دووەم هەتا ٢٠ی کانوونی یەکەم
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ، لە پارێزگای ئیلام، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ئێعتماد
کچێکی شاری تاران، تەمەن ١٧ ساڵ، هۆکار: باوکی لە تەمەنی ١٠ تا ١٧ ساڵی دەستدرێژی کردبووە سەری، شێواز: حەبی برنج، ڕزگاری بوو/ئێعتماد
کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە تاران، هۆکار: ئالوودەبوونی باوک، گومان، لێدان و جێهێشتنی ماڵ لەلایەن دایکەوە، شێواز: خۆخستنەخوارەوە لە باڵەخانە، ڕزگارکراو/ ڕوکنا
کچێکی هەرزەکار لە پارێزگای تاران، هۆکار: نادیار: شێواز: لە لوتکەی بەردێکی بەرزەوە لە پارکی شاخی فیروزکێو خۆی خستە خوارەوە، ڕزگاری بوو/ ڕوکنا
کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شیراز، پارێزگای فارس، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە بینایەکی چند نهۆمی، هۆکار: نەزانراوە، ڕزگارکراوە/ ڕویداد ٢٤
کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ، مەشهەد خۆراسان ڕەزەوی، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ، دوای گەڕانەوەی لە قوتابخانە لە تاران، شێوازی: خۆخستنە خوارەوە لە نهۆمی ٤ی ماڵێک، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی کانوونی یەکەم هەتا ٢٠ کانوونی دووەم
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ئەهواز لە خوزستان، شێواز: خۆخنکاندن، هۆکار: نادیار، ڕزگار کرا/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ناوچەکانی پارێزگای ناوەند، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی مردن/ ئێعتماد
کچێکی هەرزەکار، یەکێک لە شارەکانی کۆهکولویە و بۆیر ئەحمەد، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: دژایەتیکردنی هاوسەرگیریی زۆرەملێ، بووە هۆی مردنی
کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵ، تاران، شێواز: خۆهەڵواسین بە سەرپۆشی ژنێک، هۆکار: نادیارە. بووە هۆی مردنی/ جام جەم
کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ، یاسوج لە پارێزگای کۆهکولویە و بۆیر ئەحمەد، شێواز: خواردنی حەب، هۆکار: جیابوونەوەی دایک و باوک و برینداربوونی بڕبڕەی پشتی باوک، بووە هۆی مردنی/ ئێعتماد
کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە تاران، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: بڕیاری دایک و باوک بۆ جیابوونەوە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە یەکێک لە شارەکانی کۆهکولویە، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ئیلنا
منداڵ-دایکێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە، یەکێکە لە گوندەکانی پارێزگای کۆهکولویە، هۆکار: منداڵی کەمئەندام و تێچووی چارەسەریی زۆر، شێواز: خۆسوتاندن، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ، تاران، شێواز: لە پردێکی پەڕینەوە خۆی خستە خوارەوە، هۆکار: نادیار، ڕزگاری بوو/ڕوکنا
٢١ی کانوونی دووەم هەتا ٢٠ی شوبات
کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ، سنە لە پارێزگای کوردستان، هۆکار: نادیارە، شێواز: خۆهەڵواسین، بووە هۆی گیان لەدەستدانی
، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە مەشهەد، خۆراسان ڕەزەوی، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە پەنجەرەوە، هۆکار: خەمۆکی، بووە هۆی مردنی/ خۆراسان
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ، لە پیرانشار لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هۆکار: کێشەی کۆمەڵایەتی، شێواز: نادیارە، بووە هۆی مردنی
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ، مەهاباد لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هۆکار: کێشەی بنەماڵەیی، شێواز: لە نهۆمی پێنجەمی شوقەیەکەوە خۆی خستە خوارەوە، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئابادان لە پارێزگای خوزستان، شێوازی: خنکان لە نێو ڕووباری بەهمەنشیر، هۆکار: نادیارە، ڕزگارکراوە/ ڕوکنا
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە ئابادان، خوزستان، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: نادیار، ڕزگاری کرا (کۆما)/ ڕوکنا
کوڕێکی ١١ ساڵان، یاسوج کۆهکولۆیە و بۆیر ئەحمەد، شێواز: خۆهەڵواسین، هۆکار: نادیارە، بووە هۆی مردنی/ ڕوکنا
٢١ی شوبات هەتا ٢٠ی ئازار
کوڕێکی ١٥ ساڵان، زەنجان، هۆکار: کێشەی دەروونی، شێواز: خۆخستنە خوارەوە لە پرد، ڕزگارکرا/ ڕوکنا
ساڵانە ٧٠٠ هەزار خۆكوژی
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، ساڵانە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار كەس بەهۆی خۆكوژییەوە گیان لە دەست دەدەن، هەر ٤٠ چرکە كەسێك خۆكوژی دەكات. ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی ڕێگەگرتن لە خۆكوژیش ڕایگەیاندووە، زیاتر لە نیوەی (٥٨٪)مردنەكان بەهۆی خۆكوژییەوە لە پێش ٥٠ ساڵی ڕوودەدەن، ” هەنگاونان بۆ خۆكوژی پێشوو بەهێزترین هۆكاری مەترسی مردن بە هۆی خۆكوژییە”. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە خۆكوژی بە چوارەمین هۆكاری مردن لە نێو ١٥ هەتا ٢٩ ساڵەكان لە جیهان دەزانێت: ” خۆكوژی لە هەموو ناوچەكانی جیهان ڕوودەدات، بەمەشەوە زیاتر لە سێ لەسەر چواری (٧٧٪)ی خۆكوژییەكانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتانی بە داهاتی كەم و مامناوەند ڕوویداوە.
مانگی ئەیلولی ئەمساڵ حەسەن موسەوی چلێك، سەرۆكی ئەنجوومەنی یارمەتیدەرانی كۆمەڵایەتی ئێران لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی دەروونناسی ئێران گوتبووی “لەسەر بنەمای ئامارە ڕەسمییەكانی ساڵی ٢٠١٧ لە ئێران نزیكەی ٤ هەزار و ٦٢٥ مردوو بە هۆی خۆكوژییەوە تۆمار كراوە. لە ساڵی ٢٠٢١ ئەم ژمارە بۆ ٦ هەزار و ٢٤٤ كەس بەرز بووەوە. ئاماری خۆكوژی ساڵی ٢٠٢٢ نهێنییە، بەڵام دەتوانم بڵێم كە ژمارەی ئەوان زۆرتر بووە. بەشێوەی گشتی ڕەوتی مردووەكان بەهۆی خۆكوژییەوە لە ئاستی وڵات لە بەرزبوونەوە دایە”.
لە مانگی کانوونی دووەمی پارساڵ ئێما حەمید پەیڕەوی، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی زانستی ڕێگەگرتن لە خۆكوژی لە ئێران لەبارەی ڕێژەی خۆكوژی لە ساڵی ٢٠٢٢ گوتی كە لەبەرامبەر هەر ١٠٠ هەزار كەس ٤.٧ كەس خۆكوژیمان لە ئاستی وڵات هەبووە، كە بە مەرگ كۆتایی هاتووە: ” واتە زیاتر لە ٦ هەزار كەس. نزیكەی ١٢٠ كەسیش هەنگاویان بۆ خوكوژی ناوە، كە لە سیستەمی تەندروستی بەشێوەی ڕەسمی تۆمار كراوە”. ئەو بە تجارت نیوزی گوتبوو: ” ٢٠ بەرامبەری كەسانێك كە هەنگاویان بۆ خۆكوژی ناوە بیركردنەوە لە خۆكوژیمان هەیە. لەلایەكی دیكەوە بە هەر مردنێك بەهۆی خۆكوژییەوە، لەنێو كەسوكار، هاوڕێیان، ئاشنایان و كەسانێك كە لەو هەواڵە ئاگادار دەبنەوە، ١٣٥ هەتا ١٨٠ كەس دەكەونە ژێر كاریگەری كێشە دەروونییەكانەوە”.
هەروەها پەیڕەوی توویەتی: “دەستێوەردان لە خۆكوژی شێوازی جیاوازی هەیە. ڕێگەگرتن لە خۆكوژیش جۆرێك دەستێوەردانە. لەو هەنگاوانەی دەتوانین لەم بوارەوە بینین دەتوانین ئاماژە بەمانەی خوارەوە بدەین : پێشكەشكردنی ڕاوێژكاریی بە خێزانەكان، دەستنیشانكردنی كێشە ئابووری، كۆمەڵایەتی خێزانەكان و پشتیوانی لەوان لە ڕێگەی ڕێكخراوە پشتیوانییەكان و ngo كانەوە” لە دەروونناسی qprمان هەیە. ئەمە پروتۆكولێكی جیهانییە كە بۆ ئەو هاوتای فارسی ” بێتا” هەڵبژاردووە. واتە ” پرسیار بكە” ” هان بدە” و ” ڕەوانەی بكە”. دەتوانین خێزانەكان، مامۆستاكان و… بە بێتا ڕابێنین. دەبێت ئێمە نیشانەكانی خۆكوژی بناسین. پێویست بكات لەبارەیەوە قسە بكەین. ئەگەر كەسێك نیشانەكانی خۆكوژی هەبێت، ئەو هان بدەین ڕاژەی پسپۆڕی وەربگرێت و ڕەوانەی لای پسپۆڕی بكەبن.
ئێعتمادیش لە ڕاپۆرتێك بڵاوی كردۆتەوە كە نوێترین ڕاپۆرتی ” پێوەری دادپەروەری كۆمەڵایەتی” لە ساڵی ٢٠٢١ پیشان دەدات كە لە ماوەی ١٠ ساڵ زیاتر لە ٤٠ هەزار مردن بە هۆی خۆكوژییەوە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمار كراوە. ئەم ژمارە زیاتر لە دوو بەرامبەر كۆی ئاماری كوشتن لە ساڵەكانی ٢٠١١یە كە كەمتر لە ٢٠ هەزار كەس ڕاپۆرت كراوە.
لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٠ جێگری پزیشكی و تاقیكردنەوەی ڕێكخراوی پزیشكی یاسایی وڵات ئاماری خۆكوژی لە ساڵی ٢٠١٩ی پێنج هەزار و ١٤٣ كەس ڕاگەیاند: “بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٩ لە سەدا ٠،٨ زیاد بووە. لەم ژمارە هەزار و ٥١٧ خۆكوژی پەیوەندی بە ژنان و ئەوانیتر (سێ هەزار و ٦٢٦) حاڵەت پەیوەندی بە پیاوانە هەبووە. لە بواری ژمارەوە زۆرترین ئاماری خۆكوژی پەیوەندی بە پارێزگاكانی كوهکولویە و بویەر ئەحمەد، ئیلام و كرماشان و كەمترین پەیوەندی بە خۆراسان ڕەزەوی، خۆراسان باشووری و سیستان و بەلوچستانەوە بووە. هەروەها باوترین شێواز لە خۆكوژی خۆهەڵواسین و دوای ئەو كەڵك وەرگرتن لە ژەهر بووە. خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە كە زۆربەی مردووەكان بەهۆی خۆكوژییەوە لەنێوان ٣٠ هەتا ٣٩ ساڵ و دواتر ١٨ هەتا ٢٤ ساڵ بووە”.
توێژینەوەیەكی ٢٥٠ حاڵەتی لە ساڵدا
ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامی توێژینەوەیەك لەلایەن ئەنجوومەنی بەرگری لە مافی منداڵ لە میدیاكان بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەم توێژینەوەیە نووسراوە كە “هیچ جۆرە ئاماری ڕەسمی و ڕوون لە ژمارەی خۆكوژی منداڵەكان لە وڵاتدا نییە، بەڵام تاوتوێكردنەكانی ئەم ngoیە لەبارەی خۆكوژی زیاتر لە ٢٥٠ منداڵ لە ساڵەكانی ٢٠١١ هەتا ٢٠٢٠ باس دەكات. ئەمە لە كاتێك دایە، كە ئەم ئامارە تەنها ژمارەی ئەو خۆكوژیانەیە، كە بە میدیایی كراوە و ژمارەی ڕاستەقینە زۆر زیاتر لەمانەیە.”
وردەكاری دیكەش لەم توێژینەوەدا بڵاوكراوەتەوە: “لە سەدا ٤٨ی خۆكوژییە بە میدیایی كراوەكان لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵە پەیوەندی بە كوڕان و لە سەدا ٥٢یش پەیوەندی بە كچانەوە بووە. خۆهەڵواسین لە سەدا ٤٠، خۆخستنە خوارەوە لە بەرزایی لە سەدا ٣٨، خواردنی حەب لە سەدا ١٢ و لە سەدا ١٠ی دیكەش شێوازەكانی نادیاری خۆكوژی لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵە پیشان دەدات. لە سەدا ٤٥ خۆكوژییەكان پەیوەندی بە بازنەی تەمەنی ٩ هەتا ١٤ ساڵ و لە سەدا ٥٥ی دیكەش پەیوەندی بە بازنەی تەمەنی ١٥ هەتا ١٨ ساڵییەوە هەبووە. هۆكاریی ئەم خۆكوژیانەش لە ئاستی خۆی جێگای سەرنجە. هەژاری لە سەدا هەشت، كێشەی پەروەردە لە سەدا 26، دەرگیری لەگەڵ خێزان لە سەدا ٢٨، پەیوەندی سۆزداری لە سەدا پێنج، دەستدرێژی لە سەدا هەشت، لەژێر كاریگەری فیلم و ڤیدیۆ لە سەدا پێنج، هەروەها لە سەدا ٢٠ی خۆكوژییەكان بەهۆی هاوسەرگیری ناچارییەوە بووە. هەروەها شارەكانی تاران، ئەسفەهان و هەمەدان زۆرترین ئاماری خۆكوژییان هەبووە”.
سەرچاوە:
https://engare.net/child-suicide/
[1] – سەرچاوەی فارسی بابەتەكە https://engare.net/child-suicide/ خودکشی کودکان در ایران (گزارش تحقیقی) ڕێككەوتی دوا سەردان 15/3/2025