ریفۆرمی هزری ئیسلامی
ئامادەكردنی: ئایینناسی ریفۆرمى هزرى ئیسلامى له سێ وشه پێكدێت، وشه‌ى ریفۆرم (الاصلاح) له رووى زمانه‌وانییه‌وه واته چاككردن و چاكسازی، یاخود گێڕانه‌وه‌ى هه‌ڵه و لادانێك بۆ بابه‌تى سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تى، هه‌روه‌ها به‌ماناى گۆڕانكاریش دێت كه بابه‌تێك لادان و هه‌ڵه‌شی تێدا ڕوو نه‌داوه، به‌ڵكو له‌به‌ر پێویستى كات و شوێن ده‌بێت گۆڕانكارى تێدا