سادات؛ سێبەری سەربازیی ئەردۆغان لە جیهاندا
بەختیار ئەحمەد ساڵح پێشەکى کۆمپانیا تایبەتە ئەمنیو سەربازييەکان لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە لە سەر گۆڕەپانی سياسەتى نێودەوڵەتی دەرکەوتوونو ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕاوە لە داڕشتنی نەخشەی سیاسەتی ژمارەیەک لە وڵاتە زلهێزەکان. کۆمپانیا تایبەتە ئەمنیو سەربازييەکان کاردەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی حکومەتەکانیان بەبێ ئەوەى وڵاتەكانيان ناچاربن دەستوەردانی ڕاستەوخۆ بکەن. ئەم ڕێکارە ئێستا بووە