کارلێکی میلیشیا و دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست میلیشیا شیعەکانی عێراق وەك نموونە
كاردۆ ڕەشید كەریم بەرایی داهاتووی سیستمی سیاسیی عێراق لە بەردەم گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و مێژووییدایە بە هۆی کاریگەری و ژمارە زۆرەکانی هێزە میلیشیا شیعەکان کە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا دابەش دەکرێن بۆ هێزەکانی سەر بە خودی ڕابەری ئێرانی کە بە ولائییەکان ناسراون، و هێزەکانی سەر بە مەرجەعییەتی ئایەتوڵا سیستانی کە