ئایینناسی لای غەزالی
كامەران مەلا ئەحمەد پێشەکی لە بنەڕەتدا قسەکردن لەسەر ئایینناسی وەک زانستێکی نوێی ناو زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ تێگەیشتن لە ئایین وەک یەکێک لە دیاردەکان، ڕووبەرێکی فراوان داگیر دەکات. لەگەڵ ئەوەی ئایینناسی زانستێکی نوێیە، بەڵام هێندە گرنگە کۆمەکیمان دەکات تا بتوانین بە شێوەیەکی باشتر و واقیعییانەتر لە ئایین تێبگەین لە دەرەوەی ئایین