سیاسەتی دەرەوەی توركیا لە دوای هەڵبژاردن
زانیار حمد محمد ساڵح پێشەكی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا لە ١٤ و ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ لە دوای ٢١ ساڵ لە دەسەڵاتی ئاکەپە بە دەرفەتێک دادەنرێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و داڕشتنەوەی سیاسەتی دەرەوەی توركیا، ئەمەش لەسەر بنەمای گۆڕانكاری لە پۆستەكانی (وەزیری ناوخۆ، بەرگری، دەرەوە)، گۆڕانكاری لەو پۆستە وەزارییانە ئاماژەیە