سنوورە تینووەكان…. قەیرانی ئاو لە ئێران و ڕەهەندە ئەمنییەكانی لەگەڵ دراوسێیەكانی
نووسین: عەمود شوكری وەرگێڕان فارسییەوە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی ئێران بە بوونی سەرزەمینێكی وشك، قەیرانی ئاو بەرۆكی گرتووە، كە تەنانەت كاریگەریی لەسەر ئاسایش و پەیوەندی ئەم وڵاتە لەگەڵ دراوسێیەكانی دیكەیشی داناوە. ئەم توێژینەوە تاوتوێی هەوڵەكان بۆ بینینەوەی ڕیشەكانی ئەم قەیرانە، پرسگەلێك وەكو گۆڕانكاریی ناوچەیی، خراپ بەكارهێنانی سەرچاوە ئاوییەكان، زۆربوونی دانیشتوان و چالاكییە