هێزی نەرمی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق وەک نموونە
كەیوان سدیق محەمەد بەرایی هێزی نەرم چەمکێکە بۆ یەکەم جار لە لایەن جۆزێف نایەوە فۆرمولە کراوە و ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە سیاسەتی ئێستای نێودەوڵەتیدا. بە پێچەوانەی هێزی زبرەوە، کە لە سەر بنەمای فشاری سەربازی و ئابووری دامەزراوە، هێزی نەرم بریتییە لە توانای ڕاکێشان و سەرنجڕاکێشانی وڵاتانی دیکە لە ڕێگەی