جیۆپۆلەتیکی ئێران و جیهانی عەرەبیی
بارام مەجیدخان بەرایی جیهانی عەرەبیی، جیهانێکی بەرفراوان و گەورەیە. پانتایی جیهانی عەرەبیی لە زەریای ئەتڵەسییەوە و تا کەناراوەکانی زەریای هیندی لەخۆ دەگرێت. لە دەیان وڵاتی گەورە و بچووک پێکدێت. چڕی دانیشتووانی بە سەدان ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. جیهانێکی ئاڵۆز، کە تێگەیشتنی سەخت و لێوان لێو لە کۆدژی و هەستیاری زۆر.