• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

ڕاپۆرتەکان

  • July 15, 2020

    دەریای چین؛ ململانێی ئەمریکا و چین لەپێناو غازی سروشتی

    ئاڵۆزییەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەنێوان واشنتۆن و پەکین کۆتاییان نەھاتووە، لە ئێستادا قەیرانێکی دیکە لەنێوانیاندا سەریھەڵداوە کە کێشەکانیانە لە دەریای باشوری چین لەسەر غازی سروشتی. بەپێی دوایین زانیارییەکان، ماوەی چەند رۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین لەو ناوچەیەدا بەرەو زیادبوون دەڕوات، ئامانجی ھەردوولا پاراستن و زیادکردنی

  • July 13, 2020

    عێراق و سوریا؛ ئەگەری لەدایکبوونی داعشە نوێیەکان

    لەگەڵ ئەوەی زەنگی کۆتاییپێھێنان بە داعش لێدرا بەڵام پێشھاتەکان ئەوە دەردەخەن؛ ئەم رێکخراوە ھەموو کات لە بەردەرگایە و گەورەترین ھەڕەشەیە بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان لە خاکی سوریا و عێراقیش. پسپۆڕ و شیکەرەوە ئەمنیی و سیاسییەکان ئەگەری سەرھەڵدانی گروپی رادیکاڵی نوێ بە دوور نازانن و رادیکاڵیزم و توندڕەوی بە داعشەوە نابەستنەوە.

  • June 23, 2020

    ئایندەی جیھان لە سایەی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و چین-دا

    لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا و چین لەم ساڵانەی دواییدا بە توندی چوونەتە نێو رکابەرییەوە و لە ھەموو بوارەکاندا ھەوڵی بوون بە یەکەم ھێزی جیھان دەدەن، بەڵام لەدوای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ململانێکان توندتر بوونەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمریکا لەسەر “شاردنەوەی زانیارییەکان دەربارەی کۆرۆنا” چینی تۆمەتبار کرد. ئەمریکا و چین بەشێک لە نووسەر

  • June 15, 2020

    قەیسەر هات؛ سزایەکی کوشندە بۆ ئەسەد و هاوکارەکانی

    سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا، واشنتۆن دەست لە گۆشەگیرکردن و سزادانی بەشار ئەسەد هەڵناگرێت. خراپی دۆخی ئابووریی روسیا و ئێرانیش هێندەی دیکە هانی ئەمریکا دەدەن بۆ ماندووکردنی دیمەشق، لە ئێستاشدا ئەمریکا بە یاسای قەیسەر دەیەوێت قەڵاکەی ئەسەد بڕوخینێت و تارانیش زیاتر گۆشەگیر بکات. یاسای مەرگ قەیسەر

  • June 10, 2020

    مێژووی خەلیفە حەفتەر کۆتایی دێت یان دەگەڕێتەوە؟

    لە دوای کەوتنی رژێمەکەی موعەمەر قەزافییەوە، لیبیا بووە بە مەیدانی جەنگی دەیان ھێز و گروپی چەکداریی، بەشێک لە وڵاتانی جیھانیش لیبیایان کردووە بە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان. ماوەی مانگێکە ھێزەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا بە سەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر، لە دەورووبەرەکانی تەرابلوسی پایتەخت کشاونەتەوە و بەرەو سەرت گەڕاونەتەوە لە دووری ٤٥٠ کیلۆمەتر لە

  • May 28, 2020

    ھەولێر لە بەغدا و بەغداش لە کەنداو

    بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا نرخی نەوتی بۆ ئاستێکی چاوەڕواننەکراو دابەزاند، ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی داھاتەکەیان بە شێوەی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستێت. عێراق و ھەرێمی کوردستان بە “قورسی” کەوتنە ژێر قەیرانی داراییەوە. ھەرێمی کوردستان کە لەنێو چەندین کێشە و ئاڵۆزی پەیوەندیدایە لەگەڵ بەغدا، قەیرانی دارایی

  • May 27, 2020

    کۆرۆنا کۆمپانیا فڕۆکەوانییە زەبەلاحەکان مایەپووچ دەکات

    سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و بڵاوبوونەوەی بە بەشێکی زۆری جیھاندا، زیانێکی ئابووریی و دارایی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا، تا ئێستاش دەیان کۆمپانیا مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاندووە و سەدان کۆمپانیاش بۆ مانەوە و رزگاربوونیان لە مایەپووچ بوونیان، داوای ھاوکاری لە حکومەتەکان دەکەن. بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی (CAPA) بۆ راوێژکاری فڕۆکەوانی، ئەگەر حکومەتەکان

  • May 22, 2020

    ئەمریکا “ئاسمانە کراوەکان”ی بەجێھێشت

    دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی دەسەڵاتدارییەتی خۆیدا، لە سێ ھاوپەیمانییەتی و رێککەوتنی گەورە کشاوەتەوە، کە دواترینیان رێککەوتنی “ئاسمانە کراوەکان” بووە. دوو لەو رێککەوتنانەش رووسیای تێدا بووە و یەکێکیشیان بەتایبەت لەنێوان ئەمریکا و رووسیادا واژۆکراوە. رێککەوتنی ئاسمانە کراوەکان ئەم رێککەوتنە تەمەنی ١٨ مانگە، لەنێوان ٣٤ وڵاتدا واژۆکراوە کە گەورەترینیان ئەمریکا و رووسیایە.

  • May 12, 2020

    چارەنووسی مووچە لە عێراق و سیناریۆكانی خەرجكردنی

    بە دوای هەموو دڵنیاكردنەوەیەكی فەرمی لەسەر دەستەبەریی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، لێشاوێك گومان و لێدوانی تری نیمچە فەرمی لەبارەی سەختیی بارودۆخی دارایی، جارێكی تر فەرمانبەرانی عێراق دەخەنەوە ناو گێژاوی دڵەڕاوكێ و پرسیار، لەبارەی ئایندەی مووچە و شایستە داراییەكانیان بۆ ساڵی 2020، بەم هۆیەشەوە هاوشێوەی هەرێمی كوردستان پرسی مووچە و ئەگەری لێ

  • May 8, 2020

    کەوتنەخۆی حکومەتی ھەرێم و عێراق بۆ رزگاربوون لە قەیرانی دارایی

    دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و دابەزینی نرخی نەوت، کە ھۆکارە سەرەکییەکەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بوو، داھاتی حکومەتەکانی عێراق و ھەرێم، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کرد، تەنانەت بەشێک لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم ئاماژەیان بەوە کرد، داھاتی ناوخۆ لە سفر نزیک بووەتەوە. بۆ رزگاربوون لە گەورەتربوونی قەیرانی دارایی

Page 3 of 4

Send this to a friend