ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیی میدیای كوردی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا
ئامادەكردن: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد میدیا بە هەموو جۆرەكانیەوە، لە هەردوو ئاستە ئەرێنی و نەرێنییەكەیدا، ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە ئاڕاستەكردن و داڕشتنی هۆشیاریی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری، بەو واتایەی ئەرک و بەرپرسیارێتیی میدیایی ڕۆڵێكی كاریگەر دەبینێت لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا، چونكە كاردانەوە و پانتایی كایەی میدیایی بە لەبەرچاوگرتنی تۆڕە