ئەبولقاسمی لاهوتی رەوتی سياسی و پەيوەندی بە جوڵانەوەی سمكۆی شكاكەوە
م.ى. هەردی مەهدی ميكە ئەبولقاسمی لاهوتی، کوردێکی کرماشانیە، لە ئەدیبە رچەشکێنەکانی ئەدەبی هاوچەرخی ئێران و سیاسەتمەدارێکی کاریگەری ناو روداوەکانی ساڵانی ١٩٠٥-١٩٢٢.ز ئێران و ناوچە کوردنشینەکانە. شاعیرێکی یاخی و پێشەنگ و یەکەمیەکانی شیعری هاوچەرخی ئێرانە، لە یەکەمین سیاسیە کردەییەکانە کە بە کودەتایەک بەرەنگاری کودەتاکەی رەزاخان (رەزاشای دواتر) و سەید زیائوددین بوویەوە