توێژینەوەی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی: چارەنووسى کەرکوک لە نێوان هەولێر و بەغداد
دەستپێک: ئەم توێژینەوەیە بەرهەمى قۆناغى سێیەم و کۆتایى پرۆژەى (چارەنوسى کەرکوک لەنێوان هەولێر وبەغداد)ە، کە لەلایەن توێژەرانى (سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ئایندەیى) بە هاوکارى (سەنتەرى لێکۆڵینەوەى یاسایى و سیاسى) کۆلێژى یاسا و ڕامیارى/زانکۆى سلێمانى جیبەجێ دەکرێت. ماوەى جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە (٦) مانگی خایاند، کە سێ قۆناغی لە خۆدەگرت و لە هەر (٢)مانگ