جیھانی پاش کۆرۆنا بەرەو کوێ؟
بۆچوونی بیرمەند و نووسەرانی رۆژئاوا ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی ساڵی رابردوو، لە چینەوە سەریھەڵدا و ئێستاش بە زۆربەی وڵاتانی جیھان گەیشتووە. زۆربەی بیرمەند و سیاسییە دیارەکانی جیھان، کۆکن لەسەر ئەوەی جیھانی پاش کۆرۆنا، جیھانێکی جیاواز و گۆڕاو دەبێت. بەشێوەیەکی گشتییش پێیان وایە، کۆرۆنا گۆڕانکاری بەسەر سیستەمی سیاسیی و ئابوریی جیھاندا دەھێنێت.