گوتاری نوخبە و میدیای فارسی لە جیاکاریی ئەتنیکییەوە بۆ نەژادپەرستی
د. ڕەحیم سورخی پوختە ئەم وتارە گوتاری جیاکاریی نوخبە و میدیای فارسی لە پاش سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا تاوتوێ دەکات. جیاکارییەکی سیستیماتیک کە پێکهاتەی گوتارەکەی شێوەیەکی نەژادپەرستانە بەخۆوە دەگرێت. لەم توێژینەوەیەدا بەپێی ڕێبازی شیکردنەوەی ڕەخنەگرانەی گوتاری ڤاندایک بەدواداچوون بۆ پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان زمان، گوتار و جیاکاری لە میدیاکان و ئەو