ئاڵنگاریی چین بۆ هەیمەنەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وەرگێڕان و ئامادەكردن لە ئینگلیزییەوە: پەرۆش محەمەد ڕاگەیاندنی ڕێگای ئاوریشمی لە ٢٠١٣ لە لایەن چینەوە ئاماژە بوو بۆ گۆڕانێک لە ڕۆڵی ئەم وڵاتەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە پێکەوەبەستنی چین لەگەڵ وڵاتانی ئۆراسیا و ناوچەکانی زەریای هیندی، ڕێگای ئاوریشمی گەورەترین دەسپێخەریی وڵاتی چینە لە دوای بوونی ئەو وڵاتە بە هێزێکی جیهانیی