نوێگەری لە دیدی مەلای گەورەی كۆیەدا
د. كازم عەلی تۆفیق ڕیفۆرم و نوێگەری بەشێکی گرنگی پێکهێنەری سرووشتی ژیانی مرۆڤە، دوورکەوتنەوە و پاشەکشە لێی بەرهەمەکەی بەجێمان و دواکەوتنی مرۆڤە لە دەوروبەرەکەی، چونکە نوێبوونە پرۆسەیەکی چەسپاوە و بەردەوام لە دەوروبەری مرۆڤدا بەدی دەکرێت، نموونەی نوێبوونەوەی شەو و ڕۆژ و بەردەوامی گۆڕانی وەرزەکانی ساڵ و … هتد، گەر مرۆڤ