ڕۆژهەڵاتناسیی فارسی: ئایدیۆلۆجیا ڕەچەڵەك ـ زمانییەكان و دروستكراوەی «ئێرانییەت»
ئەحمەد محەمەدپوور/ و: گەلاوێژ پوختە ئەم نووسینە[1] شەن وکەوی ڕەگ و ڕیشەی یورۆسەنتریکی ئێرانی دەکات، کە لە ڕێڕەوی سیاسی و فیکریی کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمەوە سەریهەڵدا. لەسەر بنەمای ئیمتیازاتی مەعریفی زمانی فارسی، یادکردنەوەیەکی هەڵبژێردراوی ڕابردوو، ساختەکردنی ئەوی دیکەی ناوخۆیی، کە ئەم ئایدۆلۆژیای ڕەگەزی زمانەوانییە فارسیبوونی یەکسان کردووە