مەنزیل، گرووپێکى ئایینی، سیاسى و ئابوورى
نووسینی: حەمزە محەممەد ساڵح پێشەکی دەوڵەتی تورکیا بە یەکێک لە دەوڵەتە سیکۆلارەکان دادەنرێت. واتە بنەماکانی دەستووری دەوڵەتەکە لەسەر دیموکراسی و سیکۆلار دامەزراوە، نەک ئایین. بەڵام کاتێک لە ڕوانگەی زانستی کۆمەڵناسییەوە لێکۆڵینەوە لە بوونیادی ئایینی تورکیا دەکەیت، زیاتر کۆمەڵگەیەی دینداری ئیسلامی دەبینرێت. چونکە چەندین گرووپی ئایینی دەبینرێت بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکییەکانی