ڕۆژئاوای کوردستان و ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا
کەیوان هەڵەبجەیی پێشەکی لە ساڵى ٢٠١١ بە دواوە گەلى سوریاش وەک گەلانى دیکەى ناوچەکە بۆ کۆتاییهێنان بە ستەمى دەسەڵاتدارانیان ڕژانەسەر شەقامەکان. کوردانى ڕۆژئاوای کوردستان وەک پێکهاتەیەکى سەرەکیی سوریا بە هۆى ئەو ستەمەى لە سەرەتاى دروستبوونى ئەو دەوڵەتەوە لێیان کرابوو، زیاتر هەوڵى گۆڕینى دەسەڵاتو بەدەستهێنانى مافەکانى خۆیانیان دەدا. لەگەڵ ئەوەشدا گرژیى