• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

بڵاوکراوەکان

  • August 29, 2024

     كاریگەری گۆڕاوەکانی ئەمنی و سیاسی لەسەر سیاسەتی ئێران بەرامبەر عێراق دوای ساڵی

     توێژەر: جەبار محەمەد ساڵح پوختە:   بابەتی ئەم توێژینەوەیە وەسف و باسی واقعی یەکێک لە فاکتەرەکانی گۆڕەپانی هەرێمایەتییە، کە کاریگەری گۆڕاوەکانی ئەمنی و سیاسییە لەسەر سیاسەتی ئێران بەئاڕاستەی عێراق دوای٢٠٠٣. دیاریکردنی گرنگترین پڕەنسیپ و ئامانجەکانی سیاسەتی ئێرانە لەدوای ساڵی١٩٧٩، هەروەها کاریگەری ڕوداوەکەی ١١ی ئەیلولی٢٠٠١، لەسەر گەشەی ئەو سیاسەتە لە ئاستی

  • August 29, 2024

    مەسعود پزشكیان و گۆڕانكاریی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا

    توێژەر: د. بێستون حسین عارف بەرایی شێواز و چۆنێتی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە ڕۆڵێكی سەرەكی لە بەهێزكردن یان لاوازكردنی پێگەی هەر دەوڵەتێك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەبینێت، هەروەك سیستەمی جیهانی ڕەنگدانەوەی كارلێكردنی دەوڵەتانە لەسەر پرسە جیاوازەكان. بە گشتی دەوڵەتان سیاسەتی دەرەوەیان بە جۆرێك ڕەنگڕێژ دەكەن كە لە كۆتایدا لەگەڵ سیاسەتی ناوخۆ و

  • August 28, 2024

    گوتاری نوخبە و میدیای فارسی لە جیاکاریی ئەتنیکییەوە بۆ نەژادپەرستی

    د. ڕەحیم سورخی    پوختە ئەم وتارە گوتاری جیاکاریی نوخبە و میدیای فارسی لە پاش سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا تاوتوێ دەکات. جیاکارییەکی سیستیماتیک کە پێکهاتەی گوتارەکەی شێوەیەکی نەژادپەرستانە بەخۆوە دەگرێت. لەم توێژینەوەیەدا بەپێی ڕێبازی شیکردنەوەی ڕەخنەگرانەی گوتاری ڤاندایک بەدواداچوون بۆ پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان زمان، گوتار و جیاکاری لە میدیاکان و ئەو

  • August 27, 2024

    سەرۆک کۆمارێکی نوێ و هەلومەرجێکی نوێ

    بارام مەجیدخان سەرۆک کۆمارێکی نوێ و هەلومەرجێکی نوێ خولی چواردەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە ناوی مەسعود پزشکیان لە مێژووی ئەو وڵاتە تۆمار کرا. دابەشبوونی کۆمەڵگەی ئێران بەسەر دوو بەرەی جیاوازی سیاسی و فیکری و ئایدۆلۆژی کاری سەرۆکی داهاتووی ئێران قوورستر دەکات.  ئێران لە بەردەم باری ناهەمواری ئابووری و دابەشبوونی ناوخۆیی

  • August 26, 2024

    وەرزنامەی ئێرانناسی ژمارە (12)، ساڵی سێیەم، ئابى 2024

    ژمارە (12)ی وەرزنامەی ئێرانناسی ئەم بابەتانە لەخۆدەگرێت: ♦ سەروتار – سەرۆک کۆمارێکی نوێ و هەلومەرجێکی نوێ، سه‌روتار | بارام مه‌جید خان ♦ توێژینەوە – گوتاری نوخبە و میدیای فارسی لە جیاکاریی ئەتنیکییەوە بۆ نەژادپەرستی | د. ڕەحیم سورخی – مەسعود پزشكیان و گۆڕانكاریی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا | د. بێستون

  • August 15, 2024

    گروپی ڤاگنەر

    ئامادەکردن: د. جەلیل عومەر عەلی سەرکردەی سەربازی ڤاگنەر، ێڤگێنی ڤیكتەرەڤیچ پریگۆژن، لە (٢٤/٦/٢٠٢٣) هەڵگەڕانەوەی خۆی لە هێزەکانی ڕووسیا ڕاگەیاند، ڕاستەوخۆ وەزیری بەرگری و سەرۆکئەرکانی ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کرد و لە هەمان کاتدا هێرشی توندیشی کردە سەری. هێزەکانی ڤاگنەر بەرەو مۆسکۆ کشان. لێرەوە ڤلادێمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا وتەیەکی کورتی پێشکەش

  • August 15, 2024

    گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: بونیادنانی كۆشكی لمی

    ئامادەکردنى: ئایندەناسی كتێبی “گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: بونیادنانی كۆشكی لمی”، لە لایەن نیكۆ پۆپسكۆ (Nicu Popescu) و ستانیسلاو سكریرۆ (Stanislav Secrieru) ئامادە كراوە. پۆپسكۆ؛ نووسەر و دیپلۆماتكاری مەلدۆڤیایی، خاوەن بروانامەی ماستەر و دكتۆرایە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و لە ساڵانی 2005 تاوەكوو 2007 توێژەری ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی سیاسەتی ئەورووپا(CEPS)  لە برۆكسێل

  • August 15, 2024

    ڕۆڵی كۆمپانیا نەوتییەكانی ڕووسیا لە پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە عێراقدا

    ئامادەكردن: ئایندەناسی پیشەسازیی نەوت لە ڕووسیا؛ یەکێکە لە گەورەترین پڕۆسەكانی بەرهەمهێنانی پەترۆڵ لە جیهاندا، بەو پێیەی ڕووسیا خاوەنی زۆرترین یەدەگی غازی سروشتی و گەورەترین لایەنی هەناردەکارە، هەمان كات خاوەندارێتیی دووەم گەورەترین یەدەگی خەڵووز دەكات، لە كاتێكدا هەشتەم گەورەترین یەدەگی نەوتی لە سەر ئاستی جیهان هەیە، هەر بۆیە یەکێکە لە گەورەترین

  • August 15, 2024

    ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چۆن بوو به‌ مه‌يدانى ململانێى پۆتين له‌گه‌ڵ ئه‌مەريكا

    وه‌رگێڕان لە ئینگلیزییەوە: سامان سه‌ڵاح ململانێكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاڵۆزبوون و داهاتووى پێگه‌ى ئه‌مەريكاش له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ پێشه‌نگى مشتومڕه‌كانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌و مشتومڕانه‌ به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى ڕۆڵى ڕووسيا له‌ ناوچه‌كه‌دا -به‌ تايبه‌تى به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى كه‌ مۆسكۆ چۆن په‌يوه‌ندييه‌ به‌رگريكارييه‌كانى به‌كار ده‌هێنێت بۆ به ‌زيندوويى هێشتنه‌وه‌ى ململانێيه‌كى

  • August 15, 2024

    تێڕوانینی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بۆ ڕووسیا لە کۆنتێکستی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت

    وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە: کەیوان سدیق محەمەد پوختە    ئەم توێژینەوەیە شرۆڤەی وێنەی ڕووسیای هاوچەرخ لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دەکات و تیشک دەخاتە سەر هۆکارە سەرەکییەکانی پێکهاتنی وێنەی نێودەوڵەتیی ئەو وڵاتە، هاوکات لە پرسی تایبەتمەندیی تێڕوانینی دەوڵەتانی عەرەبی بۆ وێنەی ڕووسیا دەکۆڵێتەوە. لێکۆڵینەوەکە بایەخێکی تایبەت بە لەمپەر و سەختییەکانی بەردەم پێکهاتنی

Page 10 of 65

Send this to a friend