بۆچی سەرکردەکان درۆ دەکەن؟
ڕاستییەکان لە بارەی درۆکردن و سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە زانا کەریم بەرایی درۆکردن وەک ڕەفتارێکی مرۆیی و لەسەر ئاستی پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان، لەناو هەموو جڤاتێکدا وەک ڕەفتارێکی ناشرین و بێزراو وێنا دەکرێت و هەر لە سەرەتای سەرەتاکانیشەوە وەک هەر بابەتێکی تر جێگای تێڕامان و قسەلەسەرکردن بووە. لە کایەی سیاسەتدا (policy)، پەیوەندیی