شەوەزەنگی ئایدیۆلۆژیا و تروسکەی بەرخۆدان؛ خوێندنەوەی ڕۆمانی “پێشبڕکێی چیرۆکە تەواونەبووەکان”
مەزهەر ئیبراهیمی پێشبازییا چیرۆکێن نەقەدیایی – Pêşbaziya Çîrokên Neqediyayî مەزهەر ئیبراهیمی لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٠ی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی ماستەری لە زمان و ئەدەبی فارسی لە زانکۆی کوردستان وەرگرتووە. ساڵی ٢٠١٩ ماستەری زمان و کولتووری کوردی لە زانکۆی ماردینی باکووری کوردستان تەواوکرد؛ نامەی ماستەرەکەی دەربارەی “پاکتاوکاری و پەراوێزخستنی