گروپی سێیەمی بەندکراوانی تاڵیبان ئازادکران
حکومەتی ئەفغانستان گروپی سێیەمی بەندکراوانی تاڵیبانی ئازادکرد. جاوید فەیسەڵ وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان رایگەیاند، 100 بەندكراوی دیكەی بزووتنەوەی تاڵیبانیان لە گرتووخانەی باگرام لە كابول ئازادكردووە. باسی لەوەش کرد، ئازادکراوەکان ناویان لەو لیستەدا بوو كە پێشتر لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە رادەستی حكوومەتی ئەفغانستان كرابوو. وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان وتیشی، بەڵێننامە