لە هێرشێکی تاڵیباندا ١٧ كارمەندی ئەمنی ئەفغانستان کوژران
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، لە هێرشیکی چەکدارانی تاڵیباندا ١٧ کارمەندی ئەمنی کوژراون. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، چەكدارانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازییان لە ناوچەی خوجای كار سەربە ویلایەتی تەخار باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە. لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە هێرشەکەدا، ١٧ كارمەندی ئەمنی كوژراون و دووی کارمەندی دیکەش