ئیسلامناسی كێشە گەورەكە
ئەبوبەكر عەلی (كاروانی) پێشەكی وتراوە حوكمدان بەسەر شتێكدا لەڕووی لۆژیكییەوە لقێكە لە وێناكردنی، یاخود ڕەنگدانەوەی ئەوە. ئەمەش هەستیاری و ترسناكی تێگەیشتن و وێناكردنە عەقڵییەكانمان بۆ دیاردە و مانا و دەركەوتەكان دەردەبڕێت. (ئیسلام)یش گەرچی (ئایین)ە، بەڵام بۆ مرۆڤ هاتووە، مرۆڤیش وەك وتراوە بوونەوەرێكی کولتوورییە. خاوەن عەقڵ و حەز و تاسە و