د. سەباح بەرزنجی: ڕواڵەتگەرایی بووەتە هۆی کورتکردنەوەی پەیامی دینداریی لە وتاری تۆقێنەر
گفتوگۆی: ئیدریس سیوەیلی لەم گفتوگۆیەدا، پرۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی باس لە گرنگی زانستە عەقڵییەكان لەپاڵ زانستە شەرعییەكان دەكات و دەڵێت زانایانی پێشووی کوردەواری بە حوکمی شارەزایی و قووڵبوونەوەیان لەو زانستانە لێبوردەتر و کراوەتر بوون و دوور بوون لەوەی تەکفیر و تەبدیعی بەرامبەرە جیاوازەکانیان بکەن، سەبارەت بەو بانخگوازانەش كە ڕواڵەتگەران ئەو