• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

ڕاپۆرته‌كان

  • April 8, 2020

    لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە کەرکوک ئەفسەرێک کوژرا

    ئەمڕۆ لە کەرکوک و لە دوو شوێنی جیاوازدا، دوو بۆمب تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک کوژرا و دوو پۆلیس بریندار بوون. شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، بۆمبێک بە مەفرەزەیەکی ئەندازیاری لیوای بیستی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون. ھەر ئەمڕۆ ھێزێکی سەربە پۆلیسی ئیتیحادی

  • April 8, 2020

    داعش لە کوڵەجۆ ھێرشی کردە سەر پێشمەرگە

    ته‌رمی یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار وێنه‌:ڕووداو چەکدارانی داعش لە کۆڵەجۆ ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەھید بوون. کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی ئەمشەو چەکدارانی داعش لە نزیک شارۆچکەی کوڵەجۆی گەرمیان، ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەھۆی ھێرشەکەوە دوو پێشمەرگە شەھید بوون. بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی چەکدارانی داعش

  • April 7, 2020

    هێزە عێراقییەکان لە دوبز کەوتنە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی داعش

    هێزە عێراقییەکان لە نزیک دوبز کەوتنە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی داعش و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروستبوو. بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی ناوچەکە، کاتێک هێزە عێراقییەکان لە زنجیرە چیاکانی پشت ناوچەی (حەی تەنک)ی دەروازی قەزای دوبز سەرقاڵی کێوماڵکردنی ناوچەکە بوون، کەوتونەتە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی داعشەوە. رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروستبووە و چەکدارانی داعش ئەفسەرێکی فەوجی

  • April 5, 2020

    لە پەلامارێکی داعشدا چوار سەربازی عێراقی کوژران

    لە ئەنجامی پەلامارێكی رێکخراوی داعش لە رۆژئاوای عێراق، چوار سەرباز كوژران. ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی داعش بۆسەر خاڵێكی سوپای عێراق لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، چوار سەرباز كوژران. ئەفسەرێکی سوپای عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، چەكدارانی سەربە داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێكی سوپای عێراق لە رۆژئاوای شاری

  • April 5, 2020

    عێراق ٤٢٠ زیندانیی ئازادکرد

      ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق ئاشکرایکرد، ٤٢٠ بەندکراو و سزادراو لە گرتووخانەکانی نەجەف ئازادکراون. ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگرتن لە زیاتر تەشەنەکردنی كۆرۆنا، دادگانی لێکۆڵینەوە و کەتن لە پارێزگای نەجەف، ٤٠٩ کەس کە لەسەر تۆمەتی جیاواز بەندکرابوون، بە دەستەبەری دارایی (کەفالەت) ئازادکردووە. ئاماژە بەوەش

  • April 3, 2020

    ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كۆده‌بنه‌وه‌

    بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك کۆببنەوە. وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئازه‌ربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،‌ شەشی ئه‌م مانگه،‌ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌ كه‌ نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌نجام ده‌درێت. ئاماژە بەوەش کراوە، کۆبوونەوەکە له‌ رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ دەکرێت. سەبارەت بە لایەنی داواکاری

  • April 2, 2020

    ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند

    ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، یه‌ك ملیۆن کەسی تێپەڕاند. لە جیهاندا، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە یەک ملیۆن کەس. ژمارەی تووشبوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە 229 هەزار کەسە لە پلەی یەکەمدایە. لە پلەی دووەمدا وڵاتی ئیتاڵیا دێت کە 116 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. لە

  • April 2, 2020

    لەدوای لێدوانەکەی ترەمپ نرخی نه‌وتی برێنت بەرزبووەوە

    له‌دوای لێدوانەکانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت بۆ سه‌روو ٣٠ دۆلار به‌رزبووه‌وه‌. نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت، دوێنێ له‌ كۆتایی رۆژدا به‌ ٢٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرابوو، ئه‌مڕۆ بۆ ٣٠ دۆلار و ٨٦ سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌. نرخی نەوت بەردەوام لە گۆڕاندایە و کەمێک پێش ئێستا دیسان

  • April 1, 2020

    دوای ١٨ ساڵ شاندی تاڵیبان سەردانی‌ كابوڵیان کرد

    دوای ١٨ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار، شاندێكی سێ كه‌سیی تاڵیبان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان، گه‌یشتنه‌ كابول. شوورای ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌فغانستان بڵاویکرده‌وه‌، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی له‌نێوان شاندی تاڵیبان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چووه‌. ‌له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی بابه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان كراوه‌، بەپێی زابیارییەکانیش كۆبوونه‌وه‌كه‌ زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌چووه‌ و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا

  • April 1, 2020

    ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێکی زۆری له‌ ناتۆ داوه

    ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و سه‌ربازی ناتۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌هۆی ڤایرۆسه‌کەشەوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مانۆڕه‌كانی ناتۆ دوا خراون و هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه. ‌ یانس ستولتنبێرگ سكرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ وتی، ڤایرۆسه‌كه‌ تاكو ئێستا كاریگه‌رییه‌كی گەورەی نه‌كردووه‌ته‌ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆن و نێرده‌كانیان و جەختیکردەوە ناكرێت چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك ناتۆ به‌ته‌واوی رابگیرێن. به‌پێی زانیاری

Page 10 of 11

Send this to a friend