ناڕەزایەتییەکانی ئێران؛ تەنگژەى ئابووریی یان قەیرانی ڕەوایەتى و ئەگەرەکانی ئایندە
لە کاتێکدا کە ئێران، لە سەر ئاستى سیاسەتى دەرەرەکى، وەک کاراکتەرێکى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى بەهێز ڕەفتار دەکات، بەشێوەیەک کە لە چەند ساڵى ڕابردوودا، ڕاستەوخۆ بۆخۆى، یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێى بریکار و هاوپەیمانە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکانیەوە، نەخشەڕێژ و بزوێنەرى زۆرێک لەو کێشە و ڕووداووە گەورانەبووە کە لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگوزەرێت.